ئایا ئێمە بۆ دەژین؟

Friday, 10/01/2020, 19:06

9360 بینراوە


ئایا ئێمە بۆ دەژین؟
هەڵبەتە ئەم پرسیارە لەسەرەتای دروست بونی بیرکردنەوەی مرۆڤەوە بونی هەیە و تا ئێستا بێ وەڵامە!
لەم بابەتە هەندێک زانیاری دەخەمە ڕوو کە بۆی هەیە وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە، ئەگەر وەڵامی پرسیارەکەش بە تەواوەتی نەداتەوە ئەوا مێشکی هەریەک لە خوێنەران دەخاتە گەڕ بۆ بیرکردنەوەی قوڵ و قوڵتر لە ژیان و بوون..
ئەتوانین بڵێین ژیان دابەش دەبێت بەسەر پێنج قۆناغدا.

- قۆناغی یەکەم ژیان لە ناو ئەشکەوت و ژیان بە کۆمەڵی بچوک واتە ژمارەیەکی کەمی مرۆڤ کە پێكەوە دەژین .
- قۆناغی دووەم ژیان بە لە ناو شارو وڵاتتدا، واتە کۆمەڵێک خەڵک لە ژێر ئاڵای وڵاتێکدا کۆ دەبنەوە و پێکەوە دەژین.
- قۆناغی سێ یەم بەهەمان شێوەی قۆناغی دووەم بەڵام بە کەمێک پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە.
- قۆناغی چوارەم قۆناغی خۆ لەناو بردن.
- قۆناغی پێکەوە ژیان و یەکتر خۆشویستن و خۆشی بینین وە تێگەیشتن لە واتای ژیان.

لە سەرەتای دروست بونی ژیانەوە لەسەر زەوی ئێمە لەناو چوار قۆناغدا دەوران دەکەین و هیچ کاتێک بەرەو پیش نەچوین..هەر قۆناغێک لەم قۆناغانە لە نێوان پێنج بۆ دوازدە هەزار ساڵ درێژەی هەبوە بە ساڵی سەرزوەی.
ئێستا پرسیاری ئەوە دروست دەبێت بۆ هەر دەبێت لەم چوار قۆناغەدا بسوڕێینیەوە و ئەنجامەکانی ژیان هەمیشە هەمان ئەنجامە؟
کەواتە ئێمە دەبێت بیر لەوە بکەینەوە ئەگەر بە بیرکاری پرسیار لە کۆمپیوتەر یان ئامێرێکی ژمێریاری بکەین ٢ جار ٢ چەندە؟ بێ گومان هەمیشە پێمان دەڵێت چوار، ئێمە دەتوانین لەم ئەنجامەوە بکەوینە بیرکردنەوەی قوڵتر بۆ ژیان.
واتا لەبەر ئەوەی ئەنجامەکانی ژیان هەمیشە هەر هەمان ئەنجام بوە لەسەر زەوی ئەمە وا دەکات کە ئێمە بیر لەوە بکەینەوە کە لەناو کۆمپیوتەرێکدا دەژین لەسەر شیوازی سیمولەیشن، هەرچەندە ئێستا کە خۆمان خاوەنی حەفتا ساڵ تەکنەلۆژیاین دەتوانین سیمولەیشن دروست بکەین و دروستمان کردوە ڕێک وەک ئەم ژیانەی کە خۆمانی تێدا دەژین بێ جیاوازی وکەموکوڕی...بەهەمان شیوە سیمولەیشنمان هەیە بۆ فیرکاری فڕۆکەوای، کەشتی، کەشتی ژێر دەریا، کەشتی ئاسمانی و سیمولەیشن لە تاقیگەکانداهتد..
سیمولەیشنی فڕۆکەوانی


ئێستا بیر لەوە بکەوە ئەگەر کۆمەڵگایەک هەبێت لە دەرەوەی ئەم سیمولەیشنەی کە ئیمەی تێدا دەژین تاقی کردنەوە بکەن لەسەر ژیان، بۆی هەیە ئەوانیش وەک ئێمە گیریان خواردبێت لە دوبارەبونەوەی ژیانیان و ئەنجامەکانی ژیانیان ، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەنجامێکی جیاواز وەرگریت لەو ئەنجامەی کە پێشتر بەدەستت هێناوە، دەبێت حەتمەن گۆڕانکاری بکەیت لە تێکردنی زانیاری تا دانەوەی زانیاری ئەنجامێکی تری هەبێت. ئەمەی من بە یەک رستە نوسیم هەڵبەتە لەسەر شانۆی ژیان زۆر قورس دەبێت.
ئێمەی مرۆڤ لە ژیانماندا پڕۆگرام کراوین کە بە چی جۆرێک بژین، واتە بەشیکی ئازادی هەڵبژاردنیان بۆ داناویت بەڵام زۆرینەی زانیاریەکان پێشوەخت دانراوە، لە زۆرێک لە دینەکانیشدا باس لەوە کراوە کە گوایا دەڵێت کاتی لە دایک بونت هەموو شتێک لا چارەت نوسراوە، ئەم قسەیە لۆژیکەوەو کەسی داهێنەری ئەم قسەیە پڕزانیاری بوە ، ئەمەش واتای ئەوەیە تۆ هەرچی بکەیت بە چاک و خراپەوە خۆت تاوانباری یەکەم نیت..چونکە ئازادی بیرکردنەوە کردار دیاری کراوە و تۆ کەمێک ئازادیت هەیە لە بڕیارداندان و هەڵبژاردەکاندا..
کەواتە تا شیوازی ژیان و زانیاریەکان نەگۆڕین ناتوانین هیچ گۆڕانکارییەک بکەین لە ئەنجامەکاندا بۆ ئایندە..لە ڕاستیدا دروستکردنی سیمولەیشنی ژیان بۆ ئەوەیە کە تۆ ئەنجامی تازەتر بەدەست بهێنیت لەو ئەنجامەی کە پیشتر هەتبوە..بەڵام ئەوەتەی مرۆڤ هەیە و مێژو دەتوانێت شایەتی لەسەر بونی مرۆڤ بدات هەمیشە خەریکی کوشت و کوشتارە لە ژێر ناوی ناوچەگەری، دین،سیاسەت، پارە، دەسەڵات هتد.. واتە گۆرانکاریەکی بنەڕەتی لە ژیانی مرۆڤدا بەدەست نەهاتوە بە ئێستاشەوە کە مرۆڤ خۆی بە یەکێک لە زیرەکترین بونەوەرەکانی گەردون هەژماردە دەکات..لەوانەیە جۆری شەڕ و یان جۆری کوشتار و وەحشیگەری کەمێک گۆڕابێت، واتە کوشتن بە تیو شیر نەماوە بەڵام بە شیوازێکی خێراتر بەفرۆکە و ناپاڵم و چەکی ئۆتۆماتیک..هتد بەڵام هەمان ئەنجامی هەیە وەک ١٠٠ ساڵ پیش یان هەزار ساڵ پێش ئیستا..
ئێستا ئەگەر چاوێک بە مێژودا بخشێنینەوە دەزانین کە پیش ئێمە مرۆڤی پێشکەوتو زیرەک بونی هەبوە لەسەر زەوی ، ئاسەواریان ماوە بەڵام تەکنەلۆژیاکەیان بە تەواوەتی لەناو چوە یان تا ئەم ساتە نەدۆزراوەتەوە..
دوازدە هەزار ساڵ پێش ئێستا شارستانیەتێک هەبوە لە نێوان هیندستان و پاکستان کە بە جەنگی ناوکی یەکتریان لەناو بردوە..شارستانی بابلی هەبوە کە پیشەکەوتو بوون بەڵام تا ئێستا نەزانرا خاوەنی کام تەکنەلۆژیا بوون، شارستانی فرعەونەکان هەبوە و تا ڕۆژی ئەمڕ ناتوانین هەڕەمێک دروست بکەین وەک ئەوەی ئەوان بێت، شارستانی مایاکان هەبوە لە خواروی ئەمریکا بەهەمان شیوە پێشکەوتوبوون، وە دەیەها شارستانی تریش بونیان هەبوە لە مێژودا لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەمویان تا قۆناغێک ژیاون دوای بە جۆرێک لە جۆرەکان لەناو چوون ئایا بە کارەساتی سروشتی بێت یان یەکتر قڕ کردن..ئەمەش وا دەکات بڵێین ئەم شارستانیانە گەیشتونەتە قۆناغی چوارەم لە ژیان..
زۆر جار لێرەو لەوێ گوێبیستی ئەوە دەبین کە ئامێر هەیە بە کاتتدا دەگەرێتەوە بەرەو دواو بەرەو پێشەوە..چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بابەتێکم بڵاو کردەوە کچێک باسی ساڵی ٣٥٠٠ دەکات لە کاتێکدا بە لۆژیک نابێت ساڵی ٣٥٠٠ بونی هەبێت چونکە ئێمە لە ئێستا دەژین و ئایندە هێشتا دروست نەبوە، یان خەڵک دەگەڕێتەوە بۆ دواوە نمونەی ئەمەش ئەوە مستەلەیەکیان دابوە ژنی ئیمپراتۆری چین کە پێش ٤٠٠ ساڵ ژیاوە وگۆڕەکەی داخرابوو تا چەند ساڵێک لەمەوبەر کردیانەوە...مستیلەکە لە سەدەی بیست دروست کرابوو لە سویسرا مستیلەیەک بوو کاتژمێرێکی لەسەر بوو، ئەمە لە گۆڕی ژنی ئیمپراتۆردا دۆزرایەوە..

مستیلەکەی دەستی ژنی ئیمپراتۆری چین

کەواتە ئیستا بەڵگە هەیە بۆ ئەوەی بڵێین مرۆڤ گەیشتۆتە ئاستێک دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ رابردو یان بچێت بۆ داهاتوو..ئەمەش قورسە باوەڕ پێکردنی ئەگەر لە زمانی کومپیوتەر شارەزا نەبیت!!
ئەگەر ئێمە لە سیمولەیشندا بژین ئەوا بۆی هەیە هەموو قۆناغەکانی ژیان وەک لەیڤلێ یاری لە ناو هەمان کۆمپیوتەردا بونی هەبێت ئەمەش وا دەکات کە ئێمە بتوانین گەشت بکەیت لە لەیڤڵێکەوە بۆ لەیڤڵێکی تر..واتە ساڵی ٣٥٠٠ بۆی هەیە بونی هەبێت بەڵام ئایندەی ئێمە نەبێت، وەک باسمکرد هەموو لەڤلێک پینج بۆ دوازدە هەزار ساڵە و دوای بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆتاییمان پێ دێت و سەرلەنوێ ژیان دەست پێ دەکاتەوە..واتە هیچ سارستانیەتێک لەسەر زەوی نەگەیشتوینەتە قۆناغی پێنجەم لە ژیان، یان ئەوانەی بە تاک و تەرا دەگەنە ئەو ئەنجامە ئەوا وزەکەیان ئەم ژیانە بەچی دەهێڵێت و دەچێتە قۆناغێکی باڵاتر لە ژیان..
ئێستا پرسیاری ئەوە دروست دەبێت ئایا دروستکەر بەدەست هەمان کێشەوە دەناڵێنێت کە ئێمە لەسەر زەوی پیوەی دەناڵێنین؟ یان ئایا دروسکەر بۆ خۆشی خۆی ژیانی وا دروست کردوە کە بەم شێوەی ئیستا بێت کە ئێمەی تێدا دەژین؟
ئەوەمان لە یاد نەچێت بۆی هەیە پێنج هەزار ساڵی ژیانی ئێمە بۆ درست کەر چەند کاتژمیرێک بێت لە ژیانی دروستکەر خۆی، واتە مەرج نیە کاتی لای ئێمە هەمان کات بێت لای دروستکەر.
ئەم شتانەی من دەینوسم هەمووی ئەو ئەگەرانەن کە بونیان هەیە، تا ئەگەرەکان زۆر بن مرۆڤ زیاتر بیر دەکاتەوە و میشکی دەخاتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان..
ئێستا بە بۆچونی من ئێمە لە ناو یارییەکدا دەژین ئایا بۆ فێربوون و گەشەکردنی ڕۆحی مرۆڤە یان دروستکەر دەیەوێت ئەنجامێکی جیاواز بەدەست بهێنێت لەو ئەنجامانەی کە تا ئیستا بەدەستی هێناوە.
ئێستا تۆش دەتوانیت بیر بکەیتەوە و رای خۆت بە کۆمێنتێک بنوسیت..هەموو بۆجونێک بۆچونە بۆچونی هەڵە بونی نیە، تا بۆچونەکان زۆر بن ئەنجام و وەڵامەکانیش زۆرتر دەبن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە