کۆمەڵەکانی خۆمان و دێمۆکڕاتەکانی خۆمان!

Sunday, 12/01/2020, 2:47

5847 بینراوە


ئازادی ودێمۆکڕاسیی مافی هەر نەتەوەیەکی هوشیارە.ئازادیش هاسان نایەتەدی.کۆمەڵگای کوردستان لە چین وتوێژی هەمەرەنگ پێکهاتوە.هەر چین وتوێژێک ئەرکی راستەوخۆوناراستەوخۆی دەباوەشی خۆیدا پەروەردە کردوە.لە کوردستانی کوردەواریش تا ئەو سەردەمە کورد گەلێک جاران تووشی قڕکردن ونەهامەتیی هاتوون.ئەوەی کە دوژمن بە سەرمان دێنێ جێگای گازەندە نییە.ئەوەی کە بۆ خۆمان خۆڵ بە سەرخۆماندا دەکەین جێگای پرسیارە؟
لە سەت ساڵی رابوروودامەزنترین نەهامەتی کە بە سەرماندا هاتووە،لەسەر دەستی رووناکبیروشآعیرو هونەرمەندوگۆرانی بێژی کورد بووەچەندە دژوارە هونەرمەندێک جلی کوردایەتی ونیشتمان پەروەریی لە بەر بکا بەڵام لە ناوەڕۆکدا خاوەنی کەسایەتیەکی دیکە بێ.کەسایەتیەک کە بە دزی وبەئاشکراهەم درۆ دەگەڵ خۆی بکاو هەم درۆ دەگەڵ کۆمەڵگا.
تاقمێک گۆرانیبێژی کورد لە سەرخوێنی رۆڵەی کورد خۆی ڕاهێناوە ناوبانگیان دەرکردوە!
لەو وتارەدامن ئاماژە بە هیچ تاکێکی هونەرمەندوگۆرانی بێژ ناکەم.ئەوەی گرینگە هەڵویستی ئەوکەسانەیە کە وابیردەکەنەوە هونەرەکەیان بۆتە هۆی ئەوەی کە سەرهەڵدانی کورد بەردەوام بێ.لێرەدا مەبەست شووانپەروەرەکان نییە کە / با /ی دووژمن لە هەر لاوە بێ ڕووی تێدەکەن.پاشی وەراستگەرآنی راستیەکان پەتای پەژیوانیی بەرۆکیان دەگرێ ودێنەوە سەر خاڵی دەستپێکی وەرچەرخان!
تاقمێک لەو کەسانەی کە خۆیان بە شۆڕشگێڕ زانیوەووادەزانن ئەوان بون کە بە گووتنی سروودی شۆڕشگێڕی گەنجەکانیان هان داوە تا چەکی حیزبایەتیی دەشآن کەن وروولە چیاکان بکەن.دوای گوزەریی زەمان بۆیان دەرکەوتووە کە بۆخۆشیان وەدووی کلآوی خوار کەوتبوون.ساڵها تێپەڕیون،قونی رەش وسپی لە حەمام دەرکەوتوون هیشتا کە باس دێتە گۆڕێ وناوکۆمەڵەودێمۆکڕات ( دێتە سەر زاردەڵێن: کۆمەڵە کان و دێمۆکڕآتەکانی خۆمان )
هونەر مەندیی راستەقینە چاوی لە ئاست راستیەکان ناقووچێنێ،ئەوەی کەقازانجی بۆ پرسی نیشتمانیی بێ دەباوەشی دەگرێ.بەڵام بەشیکی هونەرمەندەکانیی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک مرۆڤێکی گیرۆدەیان لێ بە سەر هاتووە کە ئەگەر خووخدەی سیاسیی رابوردوویان لە بیر بکەن وراستیەکان دەئامێز گرن،نەخۆش دەکەون.

کۆمەڵەکان ماوەی نزیک بە ٤٠ ساڵە بە دەست تێوەردانی جەلال تاڵەبانی درووست بون،ئەو ماوەیە نەیانتوانی ئەوەندە خۆڕاگرن لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر زوودەکەمپەکانیان ئاخنین،!دێمۆکڕاتەکانیش بە دووقۆڵی کۆماری مهابادیان لەت کردوحیزبیشیان لەت کرد!ئەوانیش بە دەردیی مفاجا چون بە فیتوویەکی جەلال تاڵەبانی ودەستووری کۆماری ئیسلامی نیشتەجێی کەمپەکان کران!تاقمێک پیرسالاریی حیزبیی مێعماری لێکترازانی حیزبین،وەک گیرۆدەیەک دەچن کە چەند ساڵ جارێک لێکدادەپچڕێن!
مێژووهیچ ڕووداوێکی خۆی لە بیر ناکا،ئەوەی کە فەرامۆشکرکارن،مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوین.دەردیی هەری مەزن ناهوشیاریی کۆمەڵگایە کە تاقمێک چەتەی سیاسیی کەڵکی لێ وەردەگرن.تا ئێستێش شەڕی خۆ دڕێنی کۆمەڵەو دێمۆکڕات لە لایان هیچ حیزب وکەسانیی شارەزا خەسار ناسیی بۆ نەکراوە!لەوەش بترازێ هەر ئەو کەسانەی کە خوڵقهێنەریی ئەو تڕاژیدیا یە بون بە قارەمان وسیاسەتمەداریی شارەزاپێناسەیان بۆ دەکری!هەتا ئەو سەردەمەش هەرکامیان ئەوی دیکە بە تاوانبار دەزانێ!
دەردێکی دیکەی کۆمەڵگای حیزبیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە کولتور ئەوەیە کە خەڵکانێکیان فێر کردوە تا بڵێن:نابێ لاپەڕەکانی رابوردووی دیرۆک هەڵدرێتەوە!مەبەستیشیان ئەوەیە کە تاقمێک سەرکردەی دۆڕاوخۆیان لە دادگای گەل بدزنەوە وهاسان پاکانە بۆ خۆیان بکەن!نەتەوەیەک رابوروودی خۆی نەکاتە ئەزموونێکی بە نرخ درنگ دەگاتە ئامانجەکانی،لەو سەردەمەدا دەتوانین بڵێن: ئەو نەتەوەی،نەتەوەی کوردە کە تووشی ئەو نەهامەتیە بووە!

حافزەی کوێر!
دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان زۆر بە ڕاشکاوی وادەزانن نەتەوەی کورد حافزەی کوێرە وبە هاسانیی رووداوەکانی مێژوویی خۆی لە بیر دەکا!ئەو بۆ چوونە تا رادەیەک راستە،هۆیەکەشی ئەوەیە کە کۆمەڵگا هوشیار نییە،هۆی دووهەم خەتای رووناکبیروپێنووس بە دەستی کوردە کە کەمتەرخەمە لە زیندووراگرتنی رۆژگاری تاڵ وشیرن.لێرەداڕیک سەرکردەکانی حیزبەکان بە باشی کەڵکیان لەو رێگوزەرە تاڵە وەرگرتوە وئەسپی خۆیان تاوداوە بۆ گەوجاندنی کۆمەڵگاکەمان.
مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی ماوەیەکی دوورودرێژشەڕی قرێژی ناو خۆییان درێژە پێدا. پاسآن بە شەقی خانمی ئۆڵبرایت وەرزیری دەرەوەی ئامریکا کۆتایی بەو شەڕە هات،جووت خۆفرۆشی هەولێڕوسلێمانیش بە هاسانی گووتیان ئەو شەڕە خەتای ئێمە نەبووە!لەو بەینەدا هەزاران منداڵی بێ تاوانی کورد کوژران وبە سەدانیش بەدیل گیران وهیندێکیشیان دەست درێژی جینسیان بە سەردا کرا!
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش کاتی خۆی حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە شەڕیکیان هەڵایساند کە ڕێک بە نیابەتیی کۆماری ئیسلامی بوو.لەو شەڕەشدا بە سەدان رۆڵەی کورد بوونە فیدای سیاسەتەکانی سەرکردەکانی ئەو کاتی کۆمەڵەو دێمۆکڕات کە تائەوڕۆش هیچ خەسارناسییەک لە سەر ئەو نەهامەتیە نەکراوەوکەسیش داوای لێبوردنی لە کەس نەکردوە!بۆ داهاتووش هیچ گەرەنتیەک نییە کە شەڕی خۆدرێنی کورد بە کورد دووپات نەبێتەوە.
وەبیر هێنانەوەی بەشێک لە رووداوە مێژووییەکان ئەرکی هەر مرۆڤێکی دڵسۆزیی کوردە،ئەو کارە رێگا لە دووپاتبوونەوەی ئەو تڕاژیدیایانە دەگرێ کە بە دەستی خۆمان بە سەر خۆمان هێناوە.بۆ ئەوەی تاقمێک بەرپرسیی حیزبیی نەڵێنکورد حافزەی کوێرە ورووداوەکان لە بیر دەکا،پێویستە ئەو نەهامەتیانەی کە بە سەریان هێناوین هەمیسان بیخەینە بەر دیدەی کۆمەڵگای کوردەواریی.کەم کەس بیری لەوە دەکردەوە کە کەسێکی خوێندەواروزمان زان وەک مەڕحومی قاسملوو دەست داتە پێنووس وببێتە خوڵقهێنەریی تاڵترین دیرۆکی کورد کە بە شەڕی براکوژیی پێناسە کراوە!

لێرە دا حیزبێک داوای دێمۆکڕآسی بۆ ئێڕان وخودموختاریی بۆ کورد دەکا!بەڵام چەخماخەی شەڕیک هەڵدەگیرسێنێ کە سەدان رۆلەی بێ تاوانی کورد دەبنە سووتمانی ئەو شەڕەودەبنە هۆی دڵخۆشیی بۆ دوژمنی کورد!وێڕای ئەو وتارە نامەیەکی قاسملوو بە دەست خەتیی خۆی بڵاو دەبێتەوە کە زۆر پرسیار بە دووی خۆیدا دەهێنێ.ئەو کاتیش کۆمەڵە ئاوری لێدەباری وخۆی بە شؤڕشگێڕی مەیدانی خەبات پێناسە دەکرد!لەو شەڕەداشوێنی دیالۆگی سەردەمیانە بۆ چارەسەریی وپێشگرتن لەو شەڕە قڕێژە هیچ پێگەیەکی بۆ دیاریی نەکراوە!ئەو شەڕەکرا بەداخەوە،کۆتاییش ئەوەی کە لە بەرچاوانە ژیانی کەمپنشینی بووە کە لە سەر نەبوونی ئیرادەی سیاسیی وبێ باوەڕی تووشی بون.
کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان ئەگەر هی خۆمان بایەن، بە قسەی خۆمانیان دەکرد ونەدەبوونە ژێردەستەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.هەر حیزبێک خاوەنی ئیرادەی سیاسیی خۆی نە بێ وێنەی دانیشتوانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەی بە سەردێ.ئێوە لە داهاتوودا ئەگەر هەل ومەرج رەخساوگەڕآنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان چی بە خەڵک دەڵێن: ئەگەرپرسیان ئەو چەندساڵە لە کوێ بون؟

ئێوە لە چی دەگەڕێن؟
سیاسەت رێکاریی پەروەردەکردنی ئەسپ نییە.سیاسەت رێگوزەرێکە پڕ لە هەورازنشێوتژی لە دژواریی،حیزبیی سیاسیی دەبێ خاوەنی ئەقڵی ستڕاتیژیک بێ وخۆی بۆ هەر ئەگەرێکی ئەرێنی ونەرێنی ئامادە بکا.ماوەیەکی دوورودرێژە لە ناو کەمپەکاندا وەک فوسیلتان لێ هاتووە وتەنیا قەببە قەببە شێویلکەتان لێکدەدەن وبۆ ئەوەی بڵێن ئێمە ئەو کەسەین کە رۆستەم پاڵەوانە،جار جار بە ئیزنی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خۆیەک نیشآن دەدەن.
لە رووداوی کوشتنی قاسم سلێمانی وێنەی کۆتەڵێک لە ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵدافززەی لێوە نەهات!چوون گوێچکەتان بە دەست بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدایە.ئەوانیش لە گزیرییدا وێنەیان نییە.باشە بۆ بە خەڵک ناڵێن:ئێووە لە چێ دەگەڕین؟چیتان دەوێ؟چاوەڕوانن وەک ساڵی١٩٧٨ ئامریکاو دەسەڵاتتان بۆ بڕووخێنێ وئێووەش وەک داڵاش بکەونە سەر جەستەی ئەو نیشتمانە بریندارە تا ئەزموونی چەتەکانی باشووری کوردستان دابمەزرێنن!
ئێوە تەنیا لە کاتی خۆیدا لە شەڕی خۆ خۆریی خۆتان وەک پاڵەوان نیشانداوسەدان منداڵی بێتاوانی کوردتان کردە قوربانیی خواستە گڵاوەکانی خۆتان،ئێستێش داوای لێبوردنتان لەوبنەماڵانە نەکردوە کەتووشی نەهامەتیتان کردن.چەپوراست باسی ٧٢ ساڵ تەمەنیی حیزبی وکۆماری مهاباد دەکەن،دێمکڕاسیتان بۆ ئێڕان دەوێ بەڵام لە ناوخۆتاندا بوونە دووژمنی قەستەسەریی یەکتر! باسی رزگاریی رەندەروزەحمەتکێش دەکەن،بەڵام بوونە نەیاریی رەنجدەرو زەحمەتکێش.
وێڕای بابەتەکە نامەیەکی دەستخەتتی قاسملووتانوەبیردێنمەوە کە بۆ لە ناو بردنی کۆمەڵە نووسیویەتی مەبەست لە نیشآندانی ئەو نامەیە بۆ ئەوەیە کە من پێتان بڵێ: مێژووحافزەی کوێڕ نییە.ئەوە ئێوەن لە مێژوو تێناگەن.با چین وتوێژی ئێستێی گەنجەکانمان باشتان بناسن ونەکەونە داوی درووشم ودەشآنکردنی تفەنگی ژەنگاوی بۆ ئەوەی تا ئێوە لە سەر بە دەستەوە گرتنی کورسی .یەکتربکوژن
دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە:

فەرمانی وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ دیپلۆماتکارەکانی ئامریکایی لە ناوچەکەدا زۆر سرنج ڕاکێشە،لەو فەرمانەدا راگەیاندوەکە خۆیان دوورەپەرێز کەن لە ئاست پەیوەندیەکانی سیاسیی دەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیونەکانی ئێرانی لەو ناوشدا ناوی کۆمەڵەی سەر بە بێچووە دەرەبەگ عەبدوڵڵای موهتەدی و حیزبی دێموکرآتی کوردستانی ئێڕان و... چەند حیزبێکی دیکەشی تێدایە.هۆی ئەو راگەیاندنی چییە،جگە لەوەی کە ئێوە بەهەمووتان ئەو هێزە نین کە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی حیسابتان بۆ بکا.بێ گومان ژیانی کەمپنشینیش وای بە سەر هێناون کە لە ناوخۆی وڵاتیش هیچ پێگەیەکی سیاسیی وکۆمەڵاتیتان نەماوە.وەک دەنگی دەهۆلتان لێهاتووە لە مێدیاکاندا دەنگتان خۆشە!

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە