رەنگە کەیسی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە لە تاران خستیانە خوارەوە گەورەتر بکرێت

Monday, 13/01/2020, 19:36

6749 بینراوە


رەنگە دۆسێیەی فڕۆکە ئێرانیەکە وەک دۆسێی لۆکەربی، لەڕێگای ئەنجومەنی ئاسایش یەکلای بکرێتەوە، بەتایبەت کە ووڵاتی کەنەدا پێداگرە کە ئەو فڕۆکەیە بەموشەکی ئیرانی کەوتۆتە خوارەوە، لێرە بەدواوە پێویستمان بەوەیە کە ئەو دۆسێیە ببەستینەوە بە کوژرانی قاسم سولەیمانی، کە لە رۆژی سێی یەنایەرو پێنج رۆژ بەرلەکەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس کوژرا.

شرۆڤەکارانی جیهان گومانی زۆریان هەیە، کە لایەنێکی رکەبەرکاری قاسم سولەیمانی لەنێو دەوڵەتی ئێران، لەسەر جموجۆڵی قاسم سولەیمانی، زانیاری دابێت بەئەمریکییەکان، لای خۆشیەوە پسپۆڕی بواری تیرۆر (ماگنۆس نۆرێڵ)، دەڵێت "پێی دەچێت، بەرپرسانی باڵای رکەبەرکاری قاسم سولەیمانی، بەنهێنی زانیارییان دابێت بەئەمریکییەکان، لەسەر شوێنی مانەوەی قاسم سولەیمانی و ئاشکرا کردنی جموجوڵەکانی، ئەو پسپۆڕە پاساوی بۆ ئەو تێڕوانینەی هەیەو دەڵێت "قاسم سولەیمانی، سەرسەختانە دژی ئەمریکا بوو، ببوە لەمپەڕ لەبەردەم ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئەو دوو ووڵاتە". ئەو زانیارییانە سەرنجمان رادەکێشیت بۆ ئەو تێڕوانینەی، کەرەنگە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە، پەیوەندی بەو رکەبەرکارییەی نەیار و لایەنگرانی سولەیمانییەوە هەبێت، دەبێت لەبیرمان نەچێت، کە خودی سولەیمانی سەرۆکی سوپای قودسبوو، بونی ئەو سوپایەش لەنێو سوپای گەورەی پاسداران، خاوەنی هێزی سیاسی و سەربازین، توانای بەرپەرچدانەوەی هەموو کردەوەیەکی سەربازییان هەیە، هەرئەوەش دەمگەیەنێت بەو گومانەی، کە خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، لەپاش موشەک بارانی هەردوو سەربازگەی (عەین ئەسەد و هەولێر)، لە هەشتی یەنایەر، تۆڵەکردنەوەیەک بێت لەو بەرپرسانەی ئێران کە دەستیان هەیە لەکوشتی قاسم سولەیمانی، من خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە بە تەسفیەی ناوخۆیی ئەو ووڵاتەی دەزانم، کوشتنی قاسم سولەیمانی زەڕبەیەکی کوشندە بوو لەرابەڕی ئەو ووڵاتە خامەنەیی درا، لەگەڵ ئەوەشدا رکەبەرکارانی خامەنەیی، بۆ جێگرتنەوە وەک رابەری ئەو ووڵاتە، چەند ئامانجێکیان پێکا.

یەکەم: کوشتنی قاسم سولەیمانی کۆتایی خامەنەئی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لەنێو ئەو ووڵاتەشدا کەسانێک هەیە کە خۆیان بۆ جێگرتنەوەی رابەرەکەیان داناوە، رەنگە هەر ئەو کەسانەش زانیارییان دابێت بەئەمریکا تا قاسم سولەیمانی بکوژێت و پاشتر ریسی خوریەکەی خامەنەی دەکەنەوە بەخوری.

دوهەم: موشەکبارانکردنی هەردوو بنکە سەربازییەکەی عێراق و نەپێکانی ئامانجی ئەو دوو بنکەیە، هەڵماڵینی روی راستی ئەو روداوە لەلایەن رۆژنامەی ئیندی پەیندت " کە بەرێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، ئەو موشەکانە ئامانجی نەپێکاوەو بەمەبەست ئەو کارە کراوە، بەڵگەیە لەسەر ئەو هێزەی ناو خۆی ئێران کە گەرەکییەتی کۆتایی بەرابەر بونی خامەنەئی و دەسەڵات و سیستەمی ئێستای بهێنێت.

سێهەم: بەخستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، ئێرانیان لەشەڕی ئەمریکا لادا، کە رەنگە بۆ داهاتوو ئێران و ئەمریکا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەسەر بابەتی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵام ئەمە دەکەوێتە پاش سەردەمی خامەنەیی و لەسەردەمی رابەڕی تازەی ئەو ووڵاتەدا دەبێت.

چوارهەم: ئەو تێڕوانینەیان خستەبەردەم جیهان، کە هێزێکی رکەبەرکار هەیە لەنێو خۆی ئێران، دەیەوێت کۆتایی بەسیستەمی شیععەی توندئاژۆ بهێنێت و بەبێ شەڕ ئەو ووڵاتەو ناوچەکە بگەیەنێتە کەناری ئارامی.

ئەمانە هەمووی گومانن، بەڵام ئەوەی راستییە، دەرخەری پاش لێکۆڵینەوەکانە لەکەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بیونگ ٧٣٧ ی ئۆکرانی، بەرپرسانی باڵای ئێرانی لەپشتە، وەک چۆن لە دۆسیەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بینوگ ٧٤٧ ی لۆکەربی، موعەمەر قەزافی و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتەی لەپشتبون، بەڵام جیاوازی ئەم دوو دۆسێیە لەوەدایە، لە دۆسێیی لۆکەربی، پاش ٢٣ ساڵ لیبیایی روخاند، بەڵام ئەم دۆسێیەی ئۆکرانیا، ئێران لەڕوخاندن دەپارێزێت و بەتەنها سیستەمی سیاسی لەرابەرێکەوە بۆ رابەرێکی دیکە دەگوازێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە