كه‌تنێكی تری ڕێواسی په‌رله‌مان!

Monday, 01.13.2020, 20:00

3203 بینراوە


سەرۆکی پەرلەمان هێشتا ناوی خۆی یەکلا نەکردۆتەوە، نازانین ناوی رێواسە یان ڕێواز!
---------------------------
ڕێواس و قوباد و به‌رهه‌م به‌ته‌زكیه‌ی تایبه‌ت و به‌پێی ڕێكه‌وتنی باڵه‌كان و به‌به‌رچاوی ده‌نوكه‌كان،هه‌رسێكیان كرانه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا، گوایه‌ ئه‌م سێ زاته‌ له‌به‌ر گرنگی پۆستی دزیی و تاڵانیان ده‌بێت هه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بن.
تا ئێره‌ پرسه‌كه‌ ئاسایه‌و ئه‌و حیزبه‌ خۆی بڕیار ئه‌دا چۆن ئه‌ندامه‌كانی بۆ ئۆرگانه‌ جیاجیاكان هه‌ڵئه‌بژێرێت، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌وه‌ی بوونی نیه‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ پله‌وپۆسته‌ له‌ ڕێگای هێڵبژاردنه‌وه‌.
له‌دوا گۆڕانكاری دوای كۆنگره‌ی گوایه‌ هه‌ر سێ ئه‌و زاته‌ی كه‌نه‌یانتوانی و نه‌یانوێرا خۆیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژراند بده‌ن، جێگای سێ كه‌س ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ حه‌قی خۆیان ده‌رچوون له‌ كۆنگره‌.
یه‌كێك له‌و قوربانیانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ شوێنه‌كه‌ی به‌ دكتوره‌ ڕێواس پڕ بكه‌نه‌وه‌ ، دكتۆره‌ شه‌ونم زرار بڵباسه‌ .
دكتۆره‌ شه‌ونم كچی شه‌هیدیێكی سه‌ربه‌رزی ئه‌و هزبه‌یه‌ كه‌سه‌رو بنی زمانیان حیزبی شه‌هیدان..
دكتۆره‌ شه‌ونم به‌بێ سه‌ر به‌ هیچ كۆتله‌و باڵێك بێت به‌پێی تواناو لێهاتووی خۆی ده‌نگی هێناوه‌ له‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ولێر وه‌ك له‌و وێنه‌یه‌ی خواروه‌وه‌ ده‌یبینن.
خاتوو شه‌ونم خاوه‌نی بڕوانامه‌ی
بكالوريوس بسپورى له‌ بوارى كاركيرى و كار ياسا كشتوكال ماسته‌ر لة استشارات ادارية بسپورى دووةم له‌ بوارى كواليتي بةريوبردن دكتورا له‌ بوارى تمويل و استثمار مشاريعدا
لة دايك بووى هه‌وليره‌
ريواز فايق سةروكى بةرله‌مان كه‌ هه‌موو ژيانى به‌ ته‌سكيه‌ ده‌رچوه‌
خةلكى هه‌ولێر نیه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ بازنه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ نیه‌، له‌ ڕێگای شاڵاو هێنراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر.
جاريك وه‌كوو ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ سةر به‌شي هه‌ولير ده‌ریانچواند به‌ ده‌نگی دزراو خةلكىسته‌م دیده‌ی هه‌ولێر ئه‌مجارةش له‌ كونگره‌ له‌به‌ر ئه‌وى باش خوى ده‌ناسی ده‌نگ ناهێنێت ئه‌نداماني كونگره‌ ئاماده‌نه‌بوون ده‌نگی پێبده‌ن ئه‌مجاره‌ش به‌ ته‌زكیه‌ی حكومی ده‌ریانچانده‌وه‌.
ئافه‌رين بو سه‌روك په‌رله‌مانێك كه‌ به‌ ته‌زكیه‌ به‌ ناحه‌ق بچێته‌ سه‌ر پۆسی كچێككه‌به‌ حه‌قی خۆی ده‌نگی هێناوه‌ كه‌سێكی دڵسۆزو لێهاتوه‌ له‌ بواره‌كه‌تی خۆیدا.

ده‌بێت سه‌رانی یه‌كێیه‌تی ئه‌وه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ ئایا كۆنگره‌ بڕیار ئه‌دات یان كوتله‌و باڵ و به‌رژه‌وه‌ندی..؟؟
دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كانی ناو كۆنگره‌ ناوه‌كانیان ئاشكراكردو بڵاویان كردوه‌، ئێستا كه‌سێك دێنن كه‌نه‌به‌شداری كۆنگره‌ی كردوه‌ نه‌كه‌س ده‌نگی پێداوه‌ ده‌یخه‌نه‌ شوێنی كه‌سێكی تر.‌
ڕه‌واس گه‌ر تۆزقاڵێك كه‌رامه‌تی هه‌بوایه‌! ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌ قبوڵنه‌كات، بێگومان كه‌ نیه‌تی..
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ ناو كونگره‌ مه‌رج دانراوه‌ كه‌ دبيت پله‌ی كانديد له‌ كارگير كه‌متر نه‌بێت، هاوشيوه‌كه‌ی له‌ حكومه‌ت له‌ جيكرى به‌ريوبه‌رى كشتى كه‌متر نه‌بێت.
كه‌چى له‌ كاتيك دا خه‌لكانيك هةن لة هةولير و شاره‌كانى تر ئه‌م مةرجانه‌يان تێدا نیه‌و بێ ده‌نگیش له‌و پرسه‌ كراوه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵ و گروپ له‌ناو دیواخاندا بڕیار ئه‌ده‌ن.
به‌شداربوویه‌كی كۆنگره‌.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)