ئەو کەسەی ڕێگری لە شێخ جەعفەر گرت خوێڕییەکی پاراستن بوو بە ناوی دیار مزوری

Wednesday, 15/01/2020, 2:07

21935 بینراوە


کۆنە ئاوارەیەکی ئێران
تێبینی کوردستانپۆست: ئەم نووسینە وەکو خۆی بڵاوکرایەوە، بەبێ دەستکاری ناوەرۆکەکەی، بەڵام دوایی بە پێویستمان زانی کە ئەو زانیارییانە راست بکەینەوە، ئەویش ئەمەیە کە ئەم کەسەی ناوی وەکو پاراستن هاتووە، یەکێکە لە پیاوەکانی نێچیرڤان، بە فەرمی پەیوەندیی بە دەزگای پاراستنەوە نییە، بەڵام بە هۆی (محمەد سەلیم مزوری)ی خوشکەزایەوە کە ئەم خاڵێتی پەیوەندی بە پاراستنەوە هەیە و  لە ژێرەوە زانیارییان پێدەدات.
-----------------------------------
لە یەکێک لە بۆنەکان کە سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی،  کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، کەسێک رێگری لە شێخ جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی دەگرێت، وەک ئەوەی نەهێڵێت شان بە شان، تەنانەت لە دوای مەسرورەوە بڕوات، هەروەها رێگای نەدا لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جوت ئامۆزا نزیک بێتەوە، بەمە شکۆی شێخ جەعفەری شکاند، لە پرۆتۆکۆل و یاسای پێشوازیکردنی هەر بەرپرسێک بێت، یان بۆ سەردانیش بێت، ئەوە کاری کەسێکی وا نییە، کە ئەو رێنماییە بدات، چونکە جێگرێکی سەرۆکی حکومەت کە پۆستێکی گەورەیە، پاسەوانەکان نابێت رێگری بکەن وەکو لەم ڤیدیۆیەدا دەیبینن، بەڵام لەبەر ئەوەی پۆستەکەی شێخ جەعفەر وەکو کەسایەتییەکەی لەچاو بنەماڵەی بارزانییدا فشەیە، بۆیە پاسەوان و پیاوێکی پاراستن دەتوانێت بەم کارە هەڵبستێک و شکۆی بشکینێت.
لە ھەموی سەیر تر ئەوەیە، ئەو کەسەی شکۆی شێخ جەعفەری شکاند بۆخۆی کەسێکی قێزەوند و نۆکەری بەردەرگای نێچیرڤان و ئیدریسی کوڕیەتی، کە ناوی دیار مزورییە، دیار مزوری لە ئاوارەکانی ئێران و ئۆردوگای زێوییە، کاتی خۆی دەستدرێژی سیکسی کردەسەر ژنە شەھیدێک، کاتێک ئەمەی لێ ئاشکرا بوو یەکسەر گەڕایەوە بۆ کوردستان ھەتا ئەو کارە قێزەونەی لەسەر لاچێیت ناوی خۆی گۆڕی بۆ مەھدی مزوری.



دیار مزوری تا ئیستا لە سەر بێناموسی بەردەوامە ڕۆژانە خەریکی بەدڕەوشتی و ئەتک کردنی کچ و ژنانی کوردە. لە کابینەی پێشوو ڕاوێژکاری نێچیرڤان بوو، دوای ئەوەی کە نێچیرڤان لە سەرۆکایەتی حکومەت نەما، ئەمیش بە پلەی وەزیر خانەنشین کرا، بە دوایدا و ئیستا لە مەکتەبی نێچیرڤان کەوتۆتە کارکردن، وەک ئەم ئەرکەی پێی سپێراوە  کە قاجی بەرپرسەکان بگرێت، ئەم هەتیوە خوێڕییە لە گەڵ نێچیرڤان دەبێیت تا ھیچ کەس نزیک نەبێتەوە لێیان، ڕۆژانی تریش هیچ کارێکی نییە، ئیتر دەکەوێتە راوکردنی ژن و بێنامووسی، بەتایبەتی ئەوانەی کە بۆ کارێک ڕێیان دەکەوێتە مەکتەبی نێچیرڤان و فرسەتیان لێدەهێنیت، تا بتوانیت قولاپی راوکردنیان بۆ بهاوێت، کێچەڵی سێکسیان پێی دەگێڕێیت.
خۆی باسی کردووە ھەر ئافرەتێک کچ بێیت یان ژن ڕێگەی کەوتبێییە مەکتەبی نێچیرڤان، تا توانیبێتی سێکسی لەگەڵ کردووە، ئەوەشی پێی نەگشتبێیت شوانە چاوشینی سایەقی بە لاندگرۆزی جام تاریک و ژمارە علوج ناردۆتە گیانی تا ژمارەی لێی وەرگرتووە، جیا لەم بێناموسیانە دیار مزوری، ئەندازیاری ڕێکخستنی شەوی سوری تەھا بەروارییە، ھەڵبەت تەھا بەرواری، کە ئەمیش بەرپرسێکی خوێری و سەرسەرییەکی مەکتەبی نێچیرڤانە، تەنیا لەگەل دیار مزوری نێوانی خۆشە لەبەر ئەوەی جیا لەوەی پێکەوە بازرگانی دەکەن، خەریکی ئافرەتی سۆزانین لە مەزرەعەی شەقڵاوە و لە ھەموو بارودۆخێکدا شەوانی سوری خۆیان دەڕازێننەوە.
دیار مزوری چەند ساڵێک پێش ئێستا لە کوردستانپۆست لەسەری نووسرا، کە پارەی بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای بحرکە وەرگرتووە، بەڵام پارەکەی خوارد و هیچی نەکرد، جیا لەوەی موساتەحەی لە ڕیزی ھۆتێل ڕۆتانا لەسەردەمی دڵشاد شەھاب وەزیر بە ١٢ ملیۆن دۆلار وەرگرت دوایی بە جەمیل جەلادی فرۆشتەوە  لە ڕێگای ئازاد دۆڵەمەڕی.


ئەم دیار مزورییە دووساڵە خەریکی دروست کردنی ڤێلایەکە لەگەرەکی وەزیران ھێشتا تەواو نەبووە تا ئێستا پێنج ملیۆن دۆلاری تێچوە، محمد سلیم کە لە ئاسایشی گشتی خوشکە زایەتی بە پاسەوانی خۆی چاودێری ڤێلاکەی بۆ دەکات، جیا لەوەی شوقەی ھەیە لە ئیمپایەر و زەوی کادیری وەرگرتوە و بە ئیستسنا دووبارە وەریگرتوە و لە مسیف و دھۆک خانوی تایبەتی ھەیە.پارە چاوی سور کردوون بۆیە نێچیر ھیچ گوێی لێ نییە، ئەگەر وەک سەگ پەلاماری ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس بدات.


کۆنە ئاوارەیەکی زێوێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە