KURDISTANPOST
شاعیرێک
سوێند
Friday, 17/01/2020, 8:26
6084
بینراوە
سوێند بەو مەلا مستەفایەی
ئاش بەتاڵی کرد
بەو ئیدرسەی، هەرچی قسەی کرد
ئەو فتی کرد
بەو مەسعودەی
جاشایەتی بە زەرد
ڕەنگ کرد
بەو نێچیرەی
كوردستانی غەرقی قەرز کرد
بەو پارلەمانەی
حەیا و شەرەفی دیموکراسی برد
بەو گۆڕانەی
خەوی هەژارانی
بە وەزارەت ئاڵ و گۆڕ کرد
بەو حەمەی حاجی مەحمویەی
سۆسیالیزمی شەرمەزار کرد
بەو یەکێتییەی
سوسیال دیموکراتی
بە کۆمپانیا کرد
بەو هەموو جاشانەی
لیستی شەهیدانیان
ڕەش کرد
بەو ئیسلامیانەی
تاکسی شەویان
لە ژن حەرام کرد
بەو تاریق عەزاوییەی
بۆ سوعبەت هەڵەبجەی
بوردومان کرد
بەو شیرەی
یەکەم کۆرپەی کوردی
تێر کرد
لە مێژووا نابینی نمونەی
ئەوەی کورد بە کوردی کرد
شاعیرێک
© 2019- Kurdistanpost