بۆ ئەوەی لە نهێنی خستنەخوارەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە تێبگەین، با بەراوردی بکەین لەگەڵ رووداوی فڕۆکەکەی لۆکەربی

Saturday, 18/01/2020, 14:54

7258 بینراوە


لە زانستی کریمینالۆجیدا بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە نهێنیەکانی هەر ڕووداوێک سەرەتا دەگەڕێن بۆ ناسینی تەواوی ڕوداوەکە و باگراوندەکەی، هەربۆیە بە پێوستی دەزانم کە لە پێشدا بگەڕین کە لە ڕۆژائاوا لەم جۆرە ڕووداوانەدا، چۆن بیر دەکەنەوە، ئەنجامی بیرکردنەوەکەشی چۆن دەبێت، "فڕۆکەی لۆکەربی" ٢١ نۆڤامبەری ١٩٨٨، کە فڕۆکەیەکی سەربە کۆمپانیای "پان ئەمەریکان" کە ژمارەی گەشتی ١٠٣ بوو، تاوانەکەیان خستە ئەستۆی لیبیا و کەسێکیان بەناوی "عەلی عبدوباست عەلی محمەدالمقرحی" تاوانبارکرد، لە کۆتایشدا لیبیان سسزادا بە ٢،٧ ملیارد دۆلار.
بەڵام لە راستیدا هەروەکوو ئەفسەری "سی، ئای، ئەی" خانمی سۆزان لیندارو" لەم چاوپێکەوتندا دان بەوەدا ئەنێت، کە المقرحی و لیبیا بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری خستنە خوارەوە فڕۆکەکەی لۆکەربی نەبوون، بە ڵکوو کۆمەڵکەی "ابو نزال" فڕۆکەکەیان خستە خوارەوە، سۆزان خانم لە چاوپێکەتنەکەیدا ئەڵێ کە نهێنیەکانم ئاشکرا کرد، سەرەتا ملێۆنێک دۆلاریان دامێ کە بێدەنگ بم دژ بە لێدوانەکانی خۆم بدوێم، دەربارەی کارەساتەکەی ١١ سێپتەمبەر و خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی لۆکەربی، بەڵام ملم بۆ نەدان و دواتر ویستیان بمکوژن، لەوەش ڕزگارم بوو، دواجار تاواباریان کردم کە سیخوڕیم بۆ سەدام کردووە، ٢٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕیمەوە، بەڵام لە کۆتایدا لە ژێر فشاری مەدیای ئازادا، ئازادیان کردم پاش ساڵێک زیندانی.

خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە لە تاران

٨ ی جانیوەری٢٠٢٠، پاش چەند کاتژمێرێک لە مووشەکبارانەکەی ئێران، بۆ سەر بنکەی سەربازی "عین ئەسەد" لە عێراق، فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لەنزیک تارانی پایتەختی ئێران کەووتە خوارەوە، ئەو کارەساتەش بووە هۆی کوژرانی ١٧٠ کەس کە زۆرینەیان بە ڕەگەز ئێرانی بوو.
هەر پاش چەند کاتژمێرێک لە کارەساتەکە وێنەی مووشەکە ئێرانیە ئاراستەکراوەکە لە مەدیاکاندا بڵاو کردەوە، گوایە پاسدارێک یان کەسێک ئەو وێنەی بڵاوکردۆتەوە و ئێرانیش کەسەکەی دەسگیرکردووە، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی هێزی تەکەنلۆجی ڕۆژئاوا ئاشکرا نەکرێت، هەروەک چۆن "المقرحی" کە ئاگای لەهیچ نەبوو، تاوانباریانکرد بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە لیبیەکە، بەهەمان شێوە، نەگەبەبەتێکی ئێرانیان کردە قوربانی بۆ چەواشەکاری گووم کردنی هێزی تەکنەلۆجی ڕۆژئاوا،واتا هەمان چرکەی کە مووشەکەکەیان ئاراستەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە کرد، تەلەسکۆپی سیخوڕی فلیمی مووشەکەیان گرتووە.
سەرەتا هەموو ڕۆژائاوا چپاندیان بە گوێی مەدیادا کە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە هەڵبووە، ئێرانیش دوایان کەووت و وتی وامان زانیوە کە مووشەکی دوژمنە، هەرچەند لە سەرەتدا ووتیان بەهیچ شێوەیەک ئاگادارنین، دواتریش ووتیان سندوقە ڕەشە ئازاری پێگەیشتووە، "یوئێس بی"ەکەی ناخوێندرێتەوە، یان دەیان گووت هەرگیز سندوقە ڕەشەکە نادەینە دەست کەس. لەکۆتایدا ئێران دانی بەوەدا نا کە سوپای پاسداران فڕۆکەکەی خستۆتە خوارەوە و خودی ڕوحانی بە سەرۆکی ئۆکرانیای گووت کە بەڵێن دەدات کە گوومان لێکراو بداتە دادگا. ڕۆژئاوا لەیەکەم پلانە شانۆیەکەدا سەرکەووت، کە دانپیانانی ئێرانە.
پاش ئەوەی کە پەردەی یەکەم کۆتایهات، ئێران دانی نا بەخستەخوارەوەی فڕۆکەکە لە پێش چاوی هەموو جیهان، ئێستا پەردەی دووەمی شانۆگەریەکە دەستپێدەکات، کە دروست کردنی گوومانە کە فڕۆکەکە بە زانینەوە خرایە خوارەوە، بۆ ئەو بەستەش هەریەک سەرۆکی ئۆکرانیا و کەنەدا، لەدوا لێدوانیاندا ئەمڕۆیان ١٧ی یەکی٢٠٢٠، گوومانیان خستۆتە سەر چۆنێتی زانین و پێ نەزانزینی شیوازی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە.
هەریەکەم چرکەی کوشتنی تیرۆرکردنی قاسمی سلێمانی پسپۆڕی دژە تیرۆری سویدی ووتی کە قاسمی سلێمانی بە هاوکاری خودی ئێران تیرۆرکراوە!

ئایا دەکرێت ئەمە وابێت؟
یان هەر دروستکردنی هەواڵێ چەواشەکاریە؟

ئەو فڕۆکەی کە قاسمی سلێمانی کوشت لە بنکەی عدیدی قەتەرەوە هەڵسا، قاسمی سلێمانی تیرۆرکرد، کەچی قەتەر ٣ ملیارد دۆلار بۆ قەرەبووی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکەی بەخشی بە ئێران!
هەروەک دەزانین مل ملانێی شەڕ سەراپای تاکیکی چەواشەکاریە، ڕێک وەک گەمەی شەترەنج، زۆر جار نەک سەرباز بەڵکوو قەلا و ئەسپیش دەکەنە قوربانی، بەتایبەت لە دەسەلاتە بەرژەوەندیخوازەکاندا، هیچ لایان گرنگ نیە کە قارەمانترینی سەربازەکانیان بکەنە قوربانی، هەروەها " ئەدوارد سناودن" کارمەدنە نهێنیەکەی سی ئای ئەی کە ڕایکرد و لە ڕوسیا خۆیشاردەوە، ووتی سەرجەم تەلەفۆنەکانی جیهان لەژێر چاودێریدایە، واتا وەک بەرپرسی هەرە باڵای تورکیا لەئان ساتی دەستگیرکردنی بەڕیز "عەبدولا ئۆجەلان" ووتی چۆلەکە بە بێ پسولەی سی ئای ئەی لەم ووڵاتە ناتوانێت بفڕێت، واتا ئەوان ئاگاداری سەرجەم نهێنیەکانن، ئیتر ئەو هەواڵە دروست نیە، گوایە کە جەنەڕاڵێکی سوری هاوکاری کردوون لەدەست نیشان کردنی قاسمی سلێمانی، کە کەی دەگات و کەی ناگاتە بەغداد، هەروەها لەکاتی موشەک بارانەکەی ئێران بۆ سەربنەکەی عەین ئەسەد، ٤ بوومەلەرزە لە نزیک بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران ڕوویدا، بۆلەم کاتەدا بوومەلەرزە؟ ئایا ئەوەش ڕێکەووتە یان هەڕەشەیەکی ناوخنداربوو، ئێران!

ئێستا دوو ئەگەر لەبەردەم ئێران دایە و سێهەمیان زۆر لاوازە،

یەکەم یان دەبێت وەک سعودیەی پاش کوشتنی مەلیک فەیسەڵ، لەسەر ئەوەی شەڕی نەوتی دژ بە ڕۆژئاوا بەرپاکرد، کە هەرکات شێتێکی وەک ترامپ هات ٥٠٠ ملیارد لەگەڵ خۆیدا بەرێتەوە، یان دەبێت چاوەڕێی چارەنووسی شاو سەدام بێت، ئەگەری سێهەم کە لاوازە چارەسەری"حەفتەر" ی، حەفتەر تەمەنێکی دووروودرێژی هاوشانی سی ئای ئەی کاری کرد، هەتا ڕووخاندنی حکومەتەکەی قەزافی، پاشتریش هەتا٥ مانگی ڕابردوو، هاوشانی ئەمەریکاو خۆرئاوا کاری بۆیان کردووە، بەڵام کە حەفتەر بۆی دەرکەووت کە هەڵنانی ئەردۆگان دژ بە لیبیا بە تەواوی بە پاڵپشتی سی ئای ئەیە، یەکسەر حەفتەر پشتی کردە سی ئای ئەی پەنای بۆ پۆتین برد، ٥ جانیوەری مەدیاکانی ڕۆژئاوا کردیان بە هەرا گوایە فڕۆکە جەنگیەکانی حەفتەر ٢٨ خوێندکاری پەیمانگای فڕۆکەوان سەر بە "فایز سەراج"ی کوشتووە، دەیانی دیکەشی بریندار کردووە، ڕاستیەکەشی ئەوانە سەرجەم پسپۆڕی سەربازی تورکی بوون، ڕوسیا بە ڕێگای تەلەسکۆپی سیخوڕیەوە بۆ حەفەتەری ئاشکرا کرد، بۆیە ئەگەر زۆر هەیە کە پۆتین بە نهێنی ئێس٤٠٠ دابێتە حەفتەر.
بۆ تێگەیشتن لەم کۆمەڵە نهێنیە، گوێ لە دانپیانانی ئەفسەری سی ئای ئەی خاتوو سۆزان لیندارو بگرە، سێهەم وێنە لەم لیکە کلیک بکە، کە کۆمەڵێک نهێنی سەرنج ڕاکێشی دیکەی تێدایە، کە باوەڕ نەکردەنیە، بۆ نموونە لەوکاتەی کە جۆرج بۆش هەزاران هەزار عێراقی کوشت، سەدام پارە دەنێریت بۆ جۆرج بۆ ئەوەی لە پڕوپاگەندی هەڵبژردندا بەکار بهێنێت.



بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە لەم لینکەی خوارەوە بە دوای کتێبەکەدا بگەڕێ:

نهێنیەکی دیکەی سەرنج ڕاکێش ٦ فڕۆکەی ئێف ٣٥ بە ئارەزووی بە ئامسنای ئێراندا دەسوڕێتەوە، بەبێ ئەوەی کە ئێران هەستی پێبکات. (بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکە کلیکی ئەو لینکە بکە):
https://taskandpurpose.com/russia-says-iran-spooked-f35

هەروەها چۆنێتی چالاکیی و کارکردنی فڕۆکەی  ئەمەریکی ئێف/٣٥  لەو 6 فڕۆکەکەیەی کە بەسەر ئێراندا فڕیون و دەسەڵاتدارانی ئێران پێیان نەزانیوە، سەیر بکە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە