خەڵکى سلێمانى چاک ئەزانێت کێ بێڕەوشتە

Saturday, 18/01/2020, 19:43

9242 بینراوە


پاش ئەوەى لەسەرتەنورەکەى پلکەڕێواز هەندێک لە وڕێنە نوسراوەکانى کوڕەکەى مەسعودى لاکەوتە، کە بۆى ناردبون، تۆزێک ئەمدیو و ئەودیویان کرد، هەر یەکەى ویستى بڕێک کەڕو و تەپوتۆز و بۆگەناوى حیزبەکەى خۆى پێوە بکات، کردیان بە (یاسا)، بەبێ دایبی فڕێیاندایە کەلاوەکەى هەرێمەوە.
لە ناو هەموو حیزبەکاندا تەنها عەلى حەمە ساڵحى نۆکەرى جوتبراى گردەکە کەوتە ستایش و پیاهەڵدانى ئەم بە ناو یاسایە، بەدەنگێکى بەرز و لەرزۆک، کە دەربڕینە لەناخى زەردى پاشماوەى حیزبەکەى، بێجگە لە زومرەیەکى خەواڵو و پەککەوتە و سایتە سێبەرەکانیان هیچی تریان نەماوە، بەهەموویان لەلاى خەڵکى سلێمانى بەهاى تاکێک پێڵاوى شڕیان نییە، بیشەرمانە باسى ڕەوشت بۆ خەڵکى سلێمانى ئەکات.


• خەڵکى سلێمانى چاک ئەزانن هەتا شەقتێهەڵدراوێک لە سەر گۆڕان، نوزەى ئەگەیشتە خاوەنى گردى زەرگەتە سەد جار شاکەى چاڤیلاند دیژلەمەى لە دیوەخانەکەیدا هەڵئەقوڕاند.
• خەڵکى سلێمانى ئەوەندە ناهوشیار نییە، نەزانێت چ حیزبێک بووە بە دەڵە بەبا و سەگى پارتى و دواى کەوتون.
• خەڵکى سلێمانى لاى ئاشکرایە ئەو حیزبەى بوو بەدەستى دوو و سێ بۆ پارتى، ڕەوشتەکەى ڕەدوى (هەڵگیراو) پارتى کەوتووە .
• خەڵکى سلێمانى چاک ئەزانن، ئەو حیزبەى بێجگە لە شەق هیچیان دەرخوارد نەدان و دەرفەتیان بۆ نەلوا هەتا سەرۆکەکەیان وەکو تەور وەشێن و کونسلکوژ بخەنە زیندانەکانى مەسرورەوە، هەر بە نوکە شەق سنورى دێگەڵەیان پێبڕین، بەڵام سەرتاپایان ڕۆژیک موچە و دەرماڵەیان دوانەکەوت..! ئەرێ یەکێکى بەشەرفیان تێدا نەبوو ڕەتى بکاتەوە، بۆ قبوڵتان کرد خۆ پارتى ئەو چکە ڕەوشتەى، کە مابوتان، بەبارمتە نەیگرتبوو!.
• خەڵکى سلێمانى چاک ئەزانن، کە ئاخورەکەى مەسرور تەنها قابیلى ئەوانەیە، کە کاوێژى بۆ ئەکەن و کلکى ڕەنگاو ڕەنگیان بائەدەن، چ جاى چاکسازى ، ڕەوشت و ئاخوڕ، مەگەر لە هەگبەکەى جوت خاوەنى گردەکەدا مابێت.
• خەڵکى سلێمانى چاک ئەزانێت، کە بەقەرز وەرگرتنەوەى ئەم و ئەو ژیان و گوزەرانى شەهیدان و دەستکورت و کەمئەندامان چاک نابێت، ئەوە بەرنامە و پلان و یاسایەکى ئینسانى ئەوێت، سەیرە کارى پەڕلەمان و بزوتنەوەى گۆڕان بووە بەوەى کە بەدەفتەرى قەرزەکانى حکومەتدا بچێتەوە.
• ئەوە ئەرکى حکومەتە قەرز وەربگرێتەوە و یاساى تایبەت بە وەرگرتنەوەى قەرزەکانى هەیە، لەبەر ئەوەى ناوێرن چاودێرى حکومەتەکەى مەسرور بکەن و لێیبپرسنەوە، بەڵکو یاساى قەرز وەرگرتنەوەى بۆ دەرئەکەن ، عەلى وەک ئەوەى لە جێگەى مەسرور بێت (گوێى بنەماڵە کەڕ بێت) ئەڵێت ئەیدەینەوە بە خانەنشینان، ئەبوایە لێپرسینەوەتان و لە بەتاڵانبردنى سندوقى خانەنشینان بکردایە، ئەگەر پارتى ڕەوشتى خۆت و حیزبەکەتى تاڵان نەکردبێت .
• حیزبێک لەو هەموو دروشمە قەبە و زلانە و گۆڕینى سیستەم و قوتى خەڵک و ئیرادە و دەنگى دزراوەوە هاتۆتە سەر قەرز وەرگرتنەوە، لەلایەک عەلى حەمەى ساڵح و لەلایەکی ترەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر کە ئەڵێت : (هاوڵاتیان لە کاتى خۆیدا پارەى کارەبا تەسلیم بکەن و دوای نەخەن )، ئەى بۆ هاوڵاتیان نەپرسن: ئەى ئێوە ڕەوشتتان لەلاى کێ بەقەرز داناوە .
• ئەوەیە لوتکەى ڕەوشت لەلاى جەماعەتى مۆمەکە، ئومێد خۆشناویان خستۆتە ئیسراحەتەوە و عەلى حەمەساڵح بەکلکە لەقێوە کارەکانى بۆ ئەکات، حیزبێک بەردەوامە لەسەر پیدا هەڵگوتن و ستایش بۆ مەسرور و ئێستاش بۆ بڕیارە دڵخوازەکانى .. وەهاى لێهاتووە بۆ هەوێنیش ڕەوشتیان لەلا چنگ ناکەوێت .
• دەک خەجاڵەت بن موچەتان بۆ کابانى ماڵ دابین ئەکرد بەڵام بوون بەهۆى بڕینى موچەى مێردى کابان و برینى خانەنشینى خەزورى کابان.. هەتا خزمەکانى کابان، ئێستاش پێتان شەرمە ووشەى (کابان ) بخەنە ڕستەوە و ئەگەر دەسەڵاتتان ببوایە گۆرانیەکانى کەریم کابانتان یاساغ ئەکرد، ئەگەر سیاسەت لە ڕەوشت داماڵرا ئەوەى لێدەرئەچێت .
• عەلى لە ترسى مەسرور، حاسیبەکەى شاردۆتەوە و ناوێرێ هیچ بژمێرێت، نەباسى داهاتى حکومەت نە بەقاچاخ بردنى نەوت و گاز نەفرۆشتنى بەرهەمى پاڵاوتکگەکان و فرۆشتنى کارەبا بە حکومەتى عێراق  دەکات، بەڵام ئەوەى لایان گرنگ بوو موچەى خانەنشینى خۆیانیان کرد بەیاسا و هەموو ناڕەزایەتیەکانى خەڵکیان سپارد بە یادگاریەکان لەوێنەى ئەو یادگاریانەى کە دەبابەى بەعس لە ٣١ى ئابدا پیاسەى لەناو پەڕلەماندا ئەکرد .

• شیرینى خێزانى کاوە گەرمیانى، دەک تۆش خەجاڵەت و شەرمەزار بیت، کە لەهاوشانى گڵاوێکدا وەستاویت پاکانە بۆ بنەماڵەیەکى گڵاو ئەکەیت، چەند ئازار بەخشە، کاوەى جوانەمەرگ هیچى نەبوبێت خۆ ڕەوشتى بەمیراتى بۆ بەجێهێشبتویت.
• گۆرانى ئینزیبات، ئەزانم هیچ لەم ئاڵتم و ساڵتمە تێناگات، دڵى لەلاى بەند و گەعدەیە ، سا هیمەتێک شەڕەبەندێک .. بەڵام سنورى ئەو ڕەوشتەى گۆڕان نەبەزێنیت، چونکە ڕەوشتیان لەڕێگەى سەرى ڕەش لێونبووە .
• خەڵکى سلێمانى چاک ئەزانێت ..





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە