ناسینی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان هێزی گۆڕانکاری هەرکۆمەڵگایەکە.!

Monday, 20/01/2020, 0:38

6305 بینراوە


هەرکاتێک بمانەوێت ئاستی پێشکەوتنی هەرکۆمەڵگایەک بزانین ،دەبێت لەپەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکانی ئەوکۆمەڵگایە ووردبینەوەو هەڵسەنگاندنی بۆبکەین.قۆناغەکانی هەرکۆمەڵگایەکیش بەئاستی پەیوەندیەکۆمەڵایەتی یەکانی دەناسرێتەوەو دەتوانین ئاستی پێشکەوتن و داڕمانی دیاری بکەین .
لەهەمووکۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی دائابووری ڕۆڵی گرنگی هەبووەو هەیە لەژیانی مرۆڤەکانداو ئابوریەکی باش ژیانی باش بۆ خێزانەکانی کۆمەڵگا ،لەڕووی دابین کردنی پێداویستەکانی ڕۆژانەوە دابین دەکات،بەلام مەرج نی یە ئابوری باش بەدیهێنەری خۆشبەختی ئینسانەکان بێت .بەمانایەکی تر بوونی دەوڵەمەدنی و بوونی سامانی زۆر بەدیهێنەری پەیوەندیەکی باشی کۆمەڵایەتی نی یە .زۆرجار بۆبەدەست هێنانی پارەو سامان کۆمەڵگاو خێزان و تاکەکان بەرەهەڵدێرو نائارامی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و خێزانەکان دەبات .کاتێک تاکەکان ڕادێن لەسەرئەوەی بەتەنها پارەوسامان بوونی تاکەکان دەسەلمێنێت ڕێگاخۆش دەکات بۆ بەدەست هێنانی سامان لەڕیگەی مل شکاندن و سێکس ودزی گەندەڵی ..هتد.
کۆمەڵگای سەرکەوتوو لەڕووی پەیوەندیەکۆمەڵایەتی یەکانەوە ،لەسەربنەمای بەرژەوەندی گشتی بنیات دەنرێت و تاکەکان پەروەردەدەکرێن بەڕیزگرتن ،لەبەهاکانی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستی گیانی هاوکاری بەبێ بەرژەوەندی تایبەتی .واتە ژیانی تاکانەی ئینسانەکان لەسەربنەمای ڕیزوخۆشەویستی و بەرژەوەندی هاوبەش بنیاد دەنرێت و بەرژەوەندیە تاکانەییەکان وەلا دەنرێت .لەگەڵ ئەوەی هیچ کۆمەڵگایەکی سەرمایەداری ئەوبنەمایەی تیادانی یە کە سودوقازانیجی کۆمەڵگا بۆ هەمووتاکەکان بێت ،بەبێ جیاوازی ،بەڵکو کۆمەڵگای سەرمایەداری کۆمەڵگای بەرەوسیستمی تەواو دەست بەسەرگرتن و سڕینەوەی بەرژەوەندیەکانی تاکەکانی کۆمەڵگا بردووەو تاکەکانی کردوە بەکۆیلەی بەژەوەندیەکانی خۆیی و ژیانێکی مەمرەومەژی پێ بەخشیون و دەبێت بەردەوام کاری تاقەت پڕوکێن بکەن ،بەلام ناتوانن ژیانیک کەدڵخوازی خۆیانەبژین و بەردەوام لەنەبوونی پێداویستیەکانی ژیان دەست پرانەگەیشتنیان بەهۆی کەمی داهات و گرانی لەڕادەبەدەری ژیان .ئینسانەکانی دووچاری چەندین کێشەی کۆمەلایەتی بلاو بوونەوەی جۆرەها فەسادکردوە و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی بەرەو هەڵوەشانەوە بردووە.
لەوکاتەوەی سەرمایەداری بوەتەسیستمێکی باڵا، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دووچاری سیستمی فەردانی یەت کردووەو بەردەوامیش کاری لەسەرئەوەکردوە ،کەتاکەکان هەرگیز نەتوانن یەکگرتووبن و بیر لەکۆتایی هێنان بە نەهامەتی یەکانیان بکەن ،لەڕیگەی فریودانیان بە دیموکراسی و هەڵبژاردنی گاڵتەجاڕیانە .
لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی جهیانی دووەمەوە و پاشەکشەکردنی ڕەوتی سوشیالستی و سەرهەڵدانی ڕەتی سوشیال دیموکراسی و وادارکردنی کۆمەڵگاو تاکەکانی بەناوی هەڵبژاردن دیموکراسی یەتەوە وفراوان بوونی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و دەست خستنە ناو تەوای کێشەکانی دنیا و فراوانکردنی داگیرکاری بەنای بازرگانی و تاڵانکردنی ژێرخانی ئابووری وولاتانی پاش کەوتوو، لەژێرناوی گەشەی ئابوری و بەکۆیلەکردنی ئینسانەکان وکارپیکردنیان بەکرێ یەکی زۆرکەم و پشتیوانی ،لەدەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان .بەناوی بەرەو گەشەکردنی ئابوری و سەرمایەداری سیستمی فەردانی یەت .هەموو ئەمانە هۆکاری پاشەکشەی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان داڕوخانی بەهامرۆییەکان بوو.
داڕووخانی بەها مۆییەکان و دەرخستنی پاڵەوانە وەهمیەکانی هاوکاری مرۆڤەکان ،لەڕێگەی نمایشکردنی فیلمەکانی سپایدەرمان و سوپەرمان و نیشاندانیان بەوەی تەنها ئەوان دەتوانن مرۆڤەکان ڕزگاربکەن و کێشەکانیان چارەسەرکەن .بێ بەهاکردنی ئینسان و بەستنەوەیەتی بەمرۆڤی باڵا،بەمانایەکی تر ئەوە مرۆڤی باڵایە کەدەتوانێت ئینسانەکان ڕزگاربکات ،ئەگەر مرۆڤی باڵانەبیت دەبێت بێ ئیرادە دابنیشتی و چاوەڕوانی ئەو مرۆڤە باڵایەبکەیت ببێتە فریاد ڕەس و ڕزگارت بکات .
بەستنەوەی ئازادی مرۆڤەکان بە فریاد ڕەس و سۆپەرمانەوە بێ هیواکردنی کۆمەڵگاو تاکەکانی یەتی بە کاری هاوبەش و ڕێگاچارەی هاوبەشی ئینسانەکان مانەوەیان ،لەچاوەڕوانی ڕزگارکەردا.نیزامی سەرمایەداری بەبەرنامە کاری لەسەر ئەو ئیدەیەکردوە ،کەچۆن مرۆڤەکان دووربخاتەوە ،لەکاری هاوبەش و ئیرادەی هاوبەش بۆبەرەنگار بوونەی نیزامی سەرمایەداری .
هێنانی پاڵەوانە وەهمیەکانی خواستاری نیزامی سەرمایەداری و نمایش کردنی ،وەک مرۆڤێکی چاکەخوازو ڕزگارکەر ،لەوێنەی فیلمەکانی ڕامبۆ و رۆکی ،کەبەتەنها شارێک ووڵاتێک ڕزگار دەکات ،ئەمە ئەو ووێنەیەیە ،کەسەرمایەداری ماوەی چل ساڵ زیاتر دەبێت کاری لەسەردەکات و دەیەوێت ئینسانەکان دووربخاتەوە لەکاری هاوبەش و هاوپشتی و یەکگرتووبوون بەشووێن داخوازیە هاوبەشەکانیان و ڕووبەڕوو بوونەوەی نیزامی گشتی سەرمایەداری ،کەهەمان دیدی هەیە بۆ ڕابەرایەتی جیهان ،لەئەمریکاوە تادەگات بە کوردستان .
نیشاندانی ڕوانینی سۆپەرمانیانە بۆ گەیشتن بەماف و ئازادیەکان و خەونەکان ،وای لەتاکەکان کردوە بێ هیواو بێ ئیرادەبب و لەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیکان و بیرکردنەوەی هاوبەش دابڕێن و ،لەچاوەڕوانی فریاد ڕەس داقەتیس بمێننەوە و نەتوانن بیرلەوە بکەنەوە ،ئەو فریادڕەسە وەهمیەی سەرمایەداری لەڕێگەی فیلمەکانەوە بۆتان نمایش دەکات هەرگیز بوونی نی یەو نایەت ،هەروەک چاوەڕوانی گۆدۆ وایە .
ئێستادەبێت مرۆڤەکان بیر لەخۆیان و ئایندەی خۆیان بکەنەوە ،سەرمایەداری هەموو دەروازەکانی بەڕووتاندا داخستوە،هەژاری و نەداری و جەنگ و ئاوارەیی و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیەکۆمەڵایەتی یەکانی بۆ هێناون و ڕۆبەڕۆژیش هەسارەی زەوی وێرانترو ژینگە پیستر دەکات کۆمەڵگای بەرەو بەربەریەتی خۆی ڕاپێچ کردووە .ئەوە ئیرادەی هاوبەشی ئینسانەکانە ،کەدەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو نیزامە بێتەوە ،نەک پاڵەوانە وەهمیەکانی هۆلیۆد.
ژیاندنەوەی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و کۆبوونەوە ،لەدەوری خواستە هاوبەشەکان و یەکانگیربوون ،لەچوارچیوەی کاری هاوبەش داخوازی هاوبەش و سەرەتای بەکۆمەڵایەتی بوونەوەی کاری هاوبەش دەبێت بۆگەیشتن بە کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی سەرمایەداری و نەهامەتیەکان .
ناسینی جەبری سەرمایەداری هەنگاو نانە بۆ ئیختیار،هەروەک ئەنگڵس دەڵێت : جەبرکوێرە تابەئیختیارمان نەزانیوە ،ئیختیاریش بریتی یە ،لەپێزانینی جەبر.
هۆڵەندا
١٧/١/٢٠٢٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە