دزیەکانی خانەنشینی پەرلەمان و پەرلەمنتاران بچوکترن بەرامبەر بە دزییە گەورەکان

Monday, 01.20.2020, 0:40

2217 بینراوە


تا کۆتای خوێنەری بە تا بزانیت خانەنشینی پەرلەمانتار و پەرلەمان کێشەیەکی بچووکن بەراوورد بە کێشەکانی تر ...
------------------------
من وەک خۆم کێشەم ئەو ١١٠ پەرلەمانتار و بە ناو سەرۆکایەتیەکان نیە ...
خاک بەسەرتان لە سەدا هەشتای مووچەی کوردستان بۆ بە تەسکیە دامەزراو نەشیاوەکانە ، خاک بەسەرتان کێشە ئەو ئەندام کۆمیتەو مەڵبەند و ئەندام لق و ناوچەو مەکۆ و بازنەو بارەگاکانیانە .. خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو حزبە و ئەندامەکانیانە کە مافی کەسە شیاو و گونجاوەکانیان خواردووە ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو پارەیەیە کە بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان سەرف دەکرێت و دیاری و پارەی باش باش دەبەخشرؿتەوە و هیچیشی لەسەر مەسروفاتی حزب نیە بەڵکو لەسەر مەسروفاتی حکومەتە ...

نەوشیروان موستەفا دەڵێت هەموو پێشمەرگەی یەکێتی تەنزیمی ناو شار لە ٣٠٠٠ تێ نەدەپەڕی ئێستا ١٢٠ هەزار تەنزیمی تقاعد کراون
خاک بەسەرتان کێشە ئەو بەناو زیندانی سیاسیانەیە کە ژمارەی هەموو زیندانیانی سیاسی نەدەگەشتە ١٠٠٠ ئێستا زیاتر لە ٦٠ هەزار زیندانی سیاسی مووچە وەردەگرن ...

خاک بەسەرتان هەموو بەناو شۆڕشی کورد ١٠٠٠ ئافرەتی تێدا نەبووە ئێستا زیاتر لە ٦٠ هەزار ئافرەتی شۆڕشگڕ ناو نووس کراون و مووچە وەردەگرن ...

ئەمە جگە لەو هەموو بەناو مووچە کۆمەڵایەتیانە
جگە لەو هەموو پارەی دیوەخانانەی کە خەرج دەکرێت کە ساڵانە خۆی دەدات لە زیاتر لە ١٠ ملیار دینار دیوەخانانە

خاک بەسەرتان کێشە تەنها پەرلەمانتار و ٣ سەرۆکایەتی نیە
کێشە جێگر و جێگری جێگر و بەڕێوبەر و مدیر ناحیە و جێگری مدیر ناحیە و پاسەوانی بەرپرسەکان و دایکی بەرپرس و خووشکی بەرپرس و برای بەرپرس بە خێزان و ماڵ و منداڵیانەوە ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو نەسریانەیە کە بۆ بەرپرس ، ژنی بەرپرس ، منداڵ ی بەرپرس خەرج دەکرێت ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو میوانخانانەیە کە بۆ کۆڕ و کۆبوونەوەکان دەگیرێت ..
خاک بەسەرتان ئەو هەموو بەناو بەناو کەمئەندامەیە کە مافی کەمئەندانە ڕاستەقینەکانیان خواردووە من کەسی خۆم هەیە ١٤ فیشەک بەر لەشی کەوتووە گوێی ئیش ناکات هەزار نەخۆشی تووش بووە بەڵام نیسبەی کەمئەندامیەکەی تەنها لە %٣٥ ە
بەڵام هەیە میزە چرکەیەتی ڕێژەی کەمئەندامیەکەی سەروو لە %٦٠ ە
هەیە لەکەمەر بەرەو خواری ئیش ناکات ڕێژەی کەمئەندامیەکەی لە خوار لە %٥٠ ەیە ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو بە وەزیر و لیوا و بەڕێوبەر خانەنشینکراون بە بؿ ئەوەی هیچ مەرسومؿکیان کەخزمەتی وزاری و ئیداری و سەربازیان هەبێت ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو سۆزانیانەیە کە شەوانە لای بەرپرسەکان ڕۆژ دەکەنەوە و ڕۆژی دواتر بە لیوا خانەنشین دەکرێت ..

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو بەناو نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانەیە کە تەنها بۆ حزب دەنووسن بەڵام مووچەی حکومی وەردەگرن ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو کۆمپانیایانەیە کە هیچ باجؿکیان لؿ دەرناگیرێت و چیمەنتۆ و شیش و دار و قیریان بەلاشە و لەولاشەوە بانکیان بۆ کراوەتەوە بەناو قەرزیان پێ دەدرێت و نایگەڕێننەوە ...

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو پڕۆژانەیە کە زیاتر لە ٤ جار مووچەی بۆ سەرف کراوە و نە پڕۆژە بوونی هەیە نە هیچ

خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو پاسەوانانەیە من بەرپرس دەناسم ناوی یەکێکتات بە نموونە پؿ دەڵێم (دکتۆر کریم کۆی ) سکرتێری جلال طاڵەبانی بوو ١٠ پاسەوانی هەبوو مووچەی ٤٢ پاسەوانی وەردەگرت و ئەمە جگە لەوەی کە هەر پاسەوانێکی دەربکردایە مووچەی ئەو پاسەوانە نە دەبڕا و مووچەیان بۆ پاسەوانە تازەکەشیان دەبەست جگە لەوەی هەموو مانگێک مووچەی دایکی و ٢ خوشکی و خێزانی و ٢ منداڵەکەشی وەردەگرت کە هەموویان بە لیوا خانەنشین کرابوون و جگە لە نەسریەی پاسەوان و بارەگاکانی ...

خاک بەسەرتان کێشەی سەرەکی ئەو یەک.ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە کە داهاتی یەک مانگی ١ ملیار دۆلارە و بۆ ١٢ مانگ واتە ساڵێک ١٢ ملیار دۆلارە جگە لە بوودجەی تەرخانکراوی حکومەتی عێڕاقی کە ٩ ملیار دۆلارە واتە ساڵانە هەرێم ٢١ ملیار دۆلاری تەنها پارەی دیار وەردەگرێت جگە لە داهاتی خاڵە سنووری و ناوخۆی و تەندەری کۆمپانیاکانی هەرێم لە عێڕاق و جگە لە داهاتی کۆمپانیا کارپێکەرەکانی تورکیا و دوبەی و ئێران ...

چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ئەم بابەتەم بڵاو کردەوە کە بۆ کورد شینی چوونە ناو حکومەتی عێڕاقی دەکات
هۆکاری چیە سیاسیەکان وپەرلەمانتاران دەیانەوێت دەنگیان پێ بدەن تا بچنە بەغداد؟
موچەی ساڵانەی سەرۆک کۆمار ٧٨٠ هەزار دۆلارە کە بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٣ ملیۆن ١٢٠ هەزار دۆلار بە بێ سلفە کە سلفە و مخسساتی سالانەی ٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلارە کە سلفەیەکی درێژ مەودایە و بە پێی قانونی ٢٠٠٥ ڕەمزیە وبۆ ٤ ساڵ دەتوانێت داوای ئەو سلفەیە بکات کە دەکاتە ٨ ملێۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە بێ مووجەکەی خۆی
مووچەی سەرۆک وەزیران ٢٥٠ هەزار دۆلارە بۆ مانگێک کە بۆ ساڵێک دەکاتە ٣ ملیۆن دۆلار و بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ١٢ ملیۆن دۆلار ئەمە بەبێ سلفە کە سلفەی سەرۆک وەزیران بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٢١ ملیۆن دۆلار ی درێژ مەودا .
مووچەی ساڵانەی سەرۆکی پەرلەمان بە و سولفە ١٠٠ ملیۆن دینارییەی کە درێژ مەودایەو بە قانوونی ٢٠٠٥ سولفەکەشیان لێ وەرناگیرێتەوە مووچەی ساڵانەی سەرۆکی پەرلەمان ٤٠٠ ملیۆن دینارە بۆ ساڵێک واتە بۆ ٤ ساڵ ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینارە
مووچەی ساڵانەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ٣٨٤ ملیۆن دینارە کە بە ٤ ساڵ دەکاتە ملیارێک و ٥٣٦ ملیۆن دینار
مووچەی ساڵانەی هەر ئەندام پەرلەمانێک بە هەمان شێوە ٣٨٤ ملیۆن دینارە کە بە ٤ ساڵ دەکاتە ملیارێک و ٥٣٦ ملیۆن دینار
مووچەی مخصصات ي ڕۆژانەی هەر ئەندام پەرلەمانێک ی پلە باڵا کە بە پلەی وەزیر دادەنرێت لە پەرلەماندا ڕۆژانەکەی ٦٠٠ دۆلارە کە بۆ ٣٠ ڕۆژ دەکاتە ١٨٠٠٠ دۆلار وە بۆ ساڵێک دەکاتە ٥٤٠٠٠٠ دۆلار و بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٢ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلار
ــــــــــــــــــــ
ژمارەی سەیارەکان :-
بۆسەرۆک کۆمار ٧ سەیارە و بڕی ٢٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان
بۆ سەرۆک وەزیران ٧ سەیارە و بڕی ٢٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان
بۆ سەرۆکی پەرلەمان ٥ سەیارەی کیلۆمەتر سفر ی پێ دەدرێت لەگەل دابینکردنی بڕی ١٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ صيانه ی سەیارەکان
بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان ٤ سەیارەی پێ دەددرێت لەگەل بڕی ١٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان
بۆ وەزیرەکان ٣ سەیارە لەگەڵ بڕی ٧٠٠٠ دۆلار ی مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان
ــــــــــــــــــــــ
ژمارەی پاسەوانەکان :-
ژمارەیان ٢٠ هەزار پاسەوانە کە مووچەی تەرخان کراویان ٢٥٠ ملیار دینارە بۆ ساڵێک واتە بۆ ٤ ساڵ ١ ترلیۆن دینارە کە ژمارەی پاسەوانی سەرۆک کۆمار ١٠٠ پاسەوانە
پاسەواناتی سەرۆک وەزیران ٧٥ پاسەوانە
پاسەوانانی سەرۆکی پەرلەمان ٥٠ پاسەوانە
پاسەوانی جێگری سەرۆک پەرلەمان ٣٠ پاسەوانە کە مووچەی مانگانەیان ١ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینارە
ــــــــــــــــــ
ژمارەی ڕاویژکاری سەرۆکایەتیەکان و وەزارەتەکان
ژمارەی ڕاوێژکاری هەر ٣ سەرۆکایەتیەکە و موچەکانیان :-
سەرۆک کۆماری عێراق ٢٣ راوێژکاری هەیە کە مووچەی مانگانەیان ٧ ملیۆن دینارە لەگەڵ ٣ ملیۆن دینار ی مخسسات کە ساڵانە دەکاتە ١٢٠ ملیۆن دینار و ٤ ساڵ دەکاتە ٤٨٠ ملیۆن دینار و بە هەمووشیان ١١ ملیار و ٤٠ ملیۆن دینار دەکات
سەرۆک وەزیران ٥ ڕاوێژگاری هەیە کە لە کاتی پێویستدا بە پێی یاسا ڕێگە میدراوە بیکات بە ١٠ ڕاوێژکار و مووجەیان ١٠ ملیۆن دینارە بە مخصصاته وە کە مانگی ١٢٠ ملیۆن دینار و کۆی گشتیان بە ٤ ساڵ دەکاتە ٥ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن
سەرۆکایەتی پەرلەمان و جێگرەکانی خاوەنی ١١ ڕاوێژکارن کە مووچەکەیان ١٠ ملیۆنە بە مخصصاتەوە کە کۆی گشتیان بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٥ ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دینار
ڕاوێژکاری وەزیر لەوەزارەتەکان ١ دانەیە لە کاتی پێویست دەتوانن بە ڕەزامەندی وەزیر بیکەن بە ٣ ڕاوێژکار کە مووچەکەیان ١٠ ملیۆنە و کۆی گشتی ٤ ساڵی هەر ٣٣ وەزارەتەکە دەکاتە ٤٧ ملیار و ٥٢٠ ملیۆن دینار .
ئەمانە جگە لە سلفەی ٥٠ ملیۆنی ساڵانە کە کۆی گشتیان دەکاتە ٢ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بۆ ٤ ساڵ بۆ هەموو ڕاوێژکارەکان لە سەرۆکایەتیەکان و وەزارەتەکاندا .
ـــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوبەرە گشتیەکان :
مووعەی بەڕیوبەرە گشتیەکان لە هەر ٣ سەرۆکایەتیەکەدا ٥ ملیۆن دینارە و ٢ ملیۆن دیناری مخصصاتيش کە ڕێژەی بەڕێوبەرە گشتیەکان بە ووردی دیار نییە تەنها مووجەکەیان ئاماژە پێکراوە بە هۆکاری ئاڵو گۆرو زیاد و کەمکردنی بەڕێوبەرە گشتیەکان .
ـــــــــــــــــــــــــــ
شوێنی حەوانەوەی هەر ٣ سەرۆکایەتی و پەرلەمانتارەکان :
کۆشکی کۆماری موڵکی گشتیە بەڵام موڵکی تایبەتی بۆ سەرۆک کۆمار بە میزانیەی ٤ ملیۆن دۆلار بە کڕین و ١ ملیۆن دۆلار گەر بە کرێ خانووی گرت بۆی دابین کراوە
کۆشکی سەرۆک وەزیران بە هەمان شێوەی سەرۆک کۆمار
سەرۆکی پەرلەمان خانوویەک بە بڕی ١ ملیۆن دۆلار و گەر بە کرێش خانووی گرت ئەوا بڕی ٢٠ ملیۆن دینار کرێیان بۆ دابین کردووە
جێگری سەرۆک پەرلەمان بە هەمان شێوەی سەرۆکی پەرلەمان

خاک بەسەرتان کێشە تەنها پەرلەمانتار نیە ئەوان تەنها کراون بە واجیهەیەک ئەگین چی لە پشتەوە دەگوزەرێت زۆر لە نەوت دزین و پەرلەمانتار گەورەترە و وەک مشەخۆر مووچەی ئەو ووڵاتە دەخوات..




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)