دزیەکانی خانەنشینی پەرلەمان و پەرلەمنتاران بچوکترن بەرامبەر بە دزییە گەورەکان
Monday, 20/01/2020, 0:40
7257 بینراوە
تا کۆتای خوێنەری بە تا بزانیت خانەنشینی پەرلەمانتار و پەرلەمان کێشەیەکی بچووکن بەراوورد بە کێشەکانی تر ...
------------------------
من وەک خۆم کێشەم ئەو ١١٠ پەرلەمانتار و بە ناو سەرۆکایەتیەکان نیە ...
خاک بەسەرتان لە سەدا هەشتای مووچەی کوردستان بۆ بە تەسکیە دامەزراو نەشیاوەکانە ، خاک بەسەرتان کێشە ئەو ئەندام کۆمیتەو مەڵبەند و ئەندام لق و ناوچەو مەکۆ و بازنەو بارەگاکانیانە .. خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو حزبە و ئەندامەکانیانە کە مافی کەسە شیاو و گونجاوەکانیان خواردووە ...
خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو پارەیەیە کە بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان سەرف دەکرێت و دیاری و پارەی باش باش دەبەخشرؿتەوە و هیچیشی لەسەر مەسروفاتی حزب نیە بەڵکو لەسەر مەسروفاتی حکومەتە ...
خاک بەسەرتان کێشە تەنها پەرلەمانتار و ٣ سەرۆکایەتی نیە
کێشە جێگر و جێگری جێگر و بەڕێوبەر و مدیر ناحیە و جێگری مدیر ناحیە و پاسەوانی بەرپرسەکان و دایکی بەرپرس و خووشکی بەرپرس و برای بەرپرس بە خێزان و ماڵ و منداڵیانەوە ...
خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو بەناو نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانەیە کە تەنها بۆ حزب دەنووسن بەڵام مووچەی حکومی وەردەگرن ...
خاک بەسەرتان کێشە ئەو هەموو کۆمپانیایانەیە کە هیچ باجؿکیان لؿ دەرناگیرێت و چیمەنتۆ و شیش و دار و قیریان بەلاشە و لەولاشەوە بانکیان بۆ کراوەتەوە بەناو قەرزیان پێ دەدرێت و نایگەڕێننەوە ...