بۆ ڕێبەند فەرهادى جوانەمەرگ

Tuesday, 21/01/2020, 19:06

7284 بینراوە


گەنجێک وای ئەزانى بزوتنەوەى گۆڕان :
• کۆتایى بەنەهامەتى و دەستەنگى و گیرفانى خاڵى گەنجانى نیشتمانەکەى ئەهینێت .
• سیستەمى سیاسی ئەگۆڕن و ئیتر ئینسان ماف و کەرامەتى پارێزراو ئەبێت .
• کوردستان لەدەست دز و چەتە و بنەماڵە خوێنخۆر و خاکفرۆشەکان ڕزگار ئەکات
• سەروەریی یاسا و عەدالەتى کۆمەڵایەتى بۆ فەراهەم ئەکەن .
• ........ زۆر درۆشمى ترى قەبە و بێبنەما .
ئەم گەنجە هێشتا وای ئەزانى گردەکەى چیا و نما سەنتەرى ئەم ئاڵو گۆرەیە و ئەبێت پارێزراو بێت. بەر لە نزیکەى حەوت مانگ شەوێک تەلەفونى بۆ ئەکەن، کاتێک لە ناو ماڵ و مناڵى خۆیدا بوو ، کە گوایە گردەکە لە مەترسیدایە، هەر ئەو شەوە بەکوشتى ئەدەن .
بڕواننە ئەم ڤیدیۆیە کە خێزان و باوکى ئەو گەنجە جوانەمەرگە چۆن ئەدوێن و بزوتنەوەى گۆڕان وەک بایەخى بە ژیانى نەدا هیچ بایەخێکیشى بە مەرگى نەداوە .
ئەوەش لینکى وتارێکی پێشوومە کە لە کوردستانپۆستدا لەسەریم نووسیبوو، پێشبینی ئەوەم کردبوو: (لێرەدا کلیکی ناونیشانی وتارەکە بکە):

بۆ کێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە