٢ی رێبەندانی ئەوساڵیشمان بە ڕێ کرد، بەڵام زۆر پرسیاریی دیرۆکی بێ جواب ماونەتەوە!

Wednesday, 01.22.2020, 21:02

1490 بینراوە


هەرکات زۆرینەی هەری زۆریی نەتەوەیەک کاری پێداهەڵگووتن نە دیرۆکۆ خۆی بێ وکەموکورتیەکانی مێژووی خۆی نەبینێ ویانژی بەسەریدا باز بدا،ئەو نەتەوەیە درنگ دەگاتە ئامانجەکانی.دوای شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی وڵاتانی بەشدار بووی ئەو شەڕانە کاتێکشەرەکانیان کۆتایی پێ هێنا یەکەم کاریان پێداچوونەوە بە هەڵەکانیان بوو،بۆ ئەو ئامانجەش دامودەزگای خەسارناسیان پێك ‌هێنا تا بزانن لە کوێ تووشێ هەڵە بون؟ لە کوێ کەمتەرخەمیان کردوە؟
جێگای بەتاڵ وگرینگیی پێڤاژۆی خەسارناسیی لە ناو حیزبەکان وکۆمەڵگای کوردستان بە بە تاڵی ماوەتەوەوکەس ناوێرێ خۆی لێ بدا!سەدەی ١٩بۆ کورد پڕە لە بێبەتیی کە هەر هەمووشی خەتای دوژمن نەبووە،ئەوەی بنەماڵەو سەرکردەی کورد کردوویە چی وای لە هی داگیرکار کەمتر نەبووە.واوێدەچێ دەستپێکی سەدەی ٢٠یش بۆ کورد بە نەهامەتیی پێ دەنێتە قۆناغێکی دیکەی تژی لە بێ چارەیی.
ئێمە نەمانتوانیوە مێژوو بدوێنین،ئەوەی کە بۆ خۆمان هەستمان پێ کردوە کردوومانەتە دیرۆک.خۆ دزینەوە لە رابوردوومان جگە لە نەهامەتیی هیچی بۆ کورد بە دیاریی نەهێناوە.کەم نەتەوەم پێ شک دێ کە ٢٩ جار سەری هەڵدابێ بەڵام لە کوچەوکۆلآنەکانی دیرۆکدا هەرئاوا سەرگەردان ووێڵ ودەستەوئەژنۆچاوەڕوانی قەزاوقەدەر بێ!
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە؟ بە چی ڕا بزانین دەسەڵاتێک یان سیستمێک بە شێوەی دێمۆکڕاتیک وئازاد بەڕێوە دەچێ؟لە زۆر کەسانم بیستووە کە کۆماری مهاباد بە کۆمارێکی دێمۆکڕاتیک ناوزەد دەکەن.ئایا ئەو گووتنە لە کردەوەدا راستە؟من دەڵێم نا.بۆ چی نا.
پیاوی باش وچآک فەرقی هەیە دەگەڵ تاکی باوەرمەند بە دێمۆکڕاسی ،رەنگە کەسێک مرۆڤێکی بێ ئازار بێ بەڵام خۆی لە پرسی سیاسیی نەدا.رەنگە لە ناوسیستمێکی بەڕێوەبەریدالە هەر وڵاتێک کەسانی باشی تێدا جێگیربن،ئەوە بەو مانایە نییە کە ئەو سیستمە دێمۆکڕاتیکە.مرۆڤ کاتیك لە بەرپرسانی وکاربەدەستانی کابینەی کۆمار دەنەڕێ دەبینێ زۆربەی هەری زۆریان بە قازی محەممەدیشەوکەسانی دەرەبەگ وموڵكداروئاغاوشێخ ومەلا بون!ئایا لە وەها دەسەڵاتێکدا پێگەی چینایەتیی ئەو دەسەڵاتە رێگا دەدا تاسەروەدووی چارەسەریی پرسی کورد بکەوا؟ من دەڵێم نا.

بەڵگەشەم بۆ ئەو بۆچوونە شکستی کۆمارە دوای نزیک بە ١٢ مانگ!
پرسیارێکی دیکە ئەوەیە:
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک / لە شاری مهاباد بەهاوفکریی کەسانێک خۆی راگەیان کە لە جینی رووناکبیرومامناوەندیی کۆمەڵگا بون.سیاسەتیی سەرەکی ژ،ک،حەولدان بووبۆ پێک هێنانی کوردستانێکی گەورەوسەربەخۆ.یەکێک لە دامەزرێنەرانی ژیرووریا ئەو سیستمە شادڕەوان زەبیحی بووە،ئەو نەمرە لە گەرآنەوەیدابۆ مهاباد لە شاری ورمێ لە نیووەی ڕیگادا دەستبەسەرکرا!دەتگووت کەسێکی نزیکی خۆی بۆتە هۆی ئەو گرتنە،ئیستێش ئەورووداوە روون نەکراوەتەوە،زەبیحی بۆماوەی ٨ مانگی گیرا!
لەو ماوەی ئەو ٨ مانگەدا هەم ژ،ک،ناوی بڕا وهەمیش حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان بۆ قووت کردینەوە!لە درووشمی کوردستانی سەربەخۆ تا دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کوردستان رێگا درێژەی پێدرا!ئەوەش پرسیارێکی بێ جوابە تائەوڕۆ هیچ لێکۆلەڕێک وتوێژەرەکی کورد جوابی ڕآی گشتی نەداوەتەوە رەنگە من نەم دیتبێ،هەر کەس ئاگادارە تکای لێدەکەم لە روونکردنەوەیەکی پێویستداجوابی ئەو نەهێنییە بۆ خەڵك بڵاو کاتەوە.

پرسیاری دیکە ئەوەیە؟
لە کۆنگرەی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان شادڕەوان قازی محەممەد بووبە دەبیریی یەکەمی ئەو حیزبە.لە کوێی دونیادا هەیە کە حیزبێک هەم کۆمار رابگەیەنێ وهەمیش لە بەرنامەوئەساسنامەی حیزبیداداوای چآرەسەریی بکا لە چوارچێوەی ئێڕاندا بۆ گەیشتن بە خودموختاریی؟دوای ٧٣ ساڵ لە تەمەنیی ئەو حیزبەدا بۆ کام یەک لە هەڵەکانی دیرۆکیی خەسارناسیی کراوە تا ببێتە ئەزموونێک بۆ ساڵەکانی داهاتوو؟
بەرپرسان وبەرێوە بەرانی کابینەی کۆماری مهابادبە قازی محەممەدیشەوە کەسانی ناسیاوجێگای ڕێزی خەڵک بون لە شآری مهاباد،بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کە ئەوکەسانە باوەڕێکی پتەویان بە دێمۆکڕاسی وئازادی هەبووبی.جیاوازیی بەرپرسان وبەرێوەبەرانی ژ،ک ،دەگەڵ کابینەی حکومەتی کۆمار لەوەدا بووە کەبەرپرسانی ژ،ک، تارادەیەکی زۆر کەسانی پێنووس بەدەست ووریاو ئازادیخواز بون.
دەکرێ دەسەڵاتدارنی کۆمار دەگەڵ دەسەڵاتیی ناوەندیی تاران بەراوەرد بکرێن،دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی تاران هیچ باوەڕێکیان بە ماف وچارەنووسی کورد نەبووە ودەگەڵی جەنگان ولە ناویان برد.بەڵام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەیەکی دیرۆکی هەبووەکە کەوتۆتە سەرشآنی کۆماری مهاباد.لێرە شەڕ،شەڕی مافخوازودژە مافە.ماڤخواز چەندە توانای هەیە گرینگە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەرکەکان راپەڕێنێ.بە باوەڕی منسیستمی پێکهاتووی کابینەی کۆمار ئەو توانایەی نەبووە کە تاسەرلە چآرەسەریی بگەڕێ.

خاڵی هاوبەش:
خاڵی هاوبەشی راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە لایان قازی محەممەدوراگەیاندنی رێفڕآندۆمی مەسعود بارزانی لەوەدا دەبینم کە هەردووکیان نەیانتوانی هەلومەرجی سیاسیی زلهێزەکان وکۆمەڵگای ناونەتەوەیی بە باشی هەڵسەنگێنن.ئەو دووکەسە کەسانی ناسیاوخاوەن پێشینە بون،بەڵام ناکرێ بڵێن کەسانی شآرەزای سیاسیی ودوور ناس بوبن.دەبینین دوای ٧٣ ساڵ لە تەمەنیی حیزبی دێمۆکڕات وتەمەنیی پاڕتی دێمۆکڕات هەر کامیان بە جۆرێک تووشی شکستی سیاسیی بون.حیزبێ دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وبێ ئیڕان ساڵهایە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وێلوسەرگەردانە وچاوی دەئاسمان بڕێوە تا ئامریکا کۆماری ئیسلامی بۆ بڕووخێنێ تا وەک ساڵێ ١٩٧٨ بە کۆمەڵێک پرسیاری بێ جوان شۆڕ بنەوە خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکەم پلانیشیان داڕشتنی شەڕی ناو خۆیی بێ.
حاڵوباڵی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانیش دیارە دوای ٢٨ ساڵ دەسەڵات لە دزی وفزی وکوشتنی مرۆڤی ئازادیخوازوفرۆشتنی خاکی کوردستان کارێکی ئەوتۆیان لە دەست نەهاتووە،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وێنەی ویروسێک دەچن کە تەنیا شێرپەنجەونەهامەتیی بلآو دەکەنەوە.
بۆ پیرۆز ڕاگرتنی کۆماری مهابادیش هەر ئەوەندە دەڵێم: ساڵانە بە بەشداریی جووت دێمۆکڕاتەکان بە جودالە یەکتر یادی ئەو کۆمارە لە هەندەران بە گۆرانی وهەڵپەرکێ دەکرێتەوە.دوای ئەو گشتە ساڵانە ئەوەش نەکەن چی بکەن.

تێبینی: لە سەر مێژووی کۆمارو پرسی نەهێنییەکانی کۆمارو دەیان پرسیاری بێ جواب دەکڕێ سەدان لاپەڕە بنووسرێ.لەو کورتە وتارەدا من هەر ئەوەندەم لە دەست هاتووە.خۆزگە توێژەرولێکۆلەرمان قۆڵیان هەڵماڵیبایە زیاترلە سەر ئەو رووداوە دوابایەن.

دوایین قسەم:
بە باوەرێ من کۆماری مهاباد،کۆمارێکی دێمۆکڕاتیک نەبووە،چون پێگەی چینایەتیی بەرپرسانی ئەو کۆمارە نەیاندەتوانی باوەڕیان بە یەکسانی ودێمۆکڕاسیی هەبێ.کەسانی باش وناسیاووتێدا بەشدار بون بەڵام هەروەک بینرا تا سەر خۆ ڕآگر نەبوون. قازی محەممەد وهاوڕێیانی بە تەنیا مانەوەو شەهیدکران.لە ماوەی ئەو یەک ساڵەداکاری باشیش کراوە کە ناکرێ حاشآی لێ بکرێ.
لەماوەی دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش لە باشووری کوردستان هیندێک کار بچووک و باش کراوە وزۆرینەی ئاکارو سیاسەتەکانیشیان دوورلە رێکاریی دێمۆکڕاتیک بووە،ئایا دەکرێ بگووترێ ئەو سیستمەی کە ٢٨ ساڵە لا باشووڕ بە زەبریی چەک وهەڕەشە ودزی خۆی سەپاندووە،سیستمێکی دێمۆکڕاتیکە؟ من دەڵێم: فڕی بە ئازادی ودێمۆکڕآسیەوە نییە.
یادی ڕێڕەوانی کۆماری مهاباد کە بە دەستی داگیرکاری فارس شەهید کران بەرزوپیرۆزبێ.با شکستەکانمان بکەینە هەوێنێک بۆ دووپات نەکردنەوەی هەڵە مێژووییەکانمان.
لایەنی دیرۆکیی کۆماری مهاباد حەوجێی بە لێکۆڵینە وتوێکاریی زیاتر هەیە لە ماوەی ئەو ٧٣ ساڵەدا بەرپرسانی حیزبی دێمۆکڕات ئەوەندەی خەریکی شەڕە دندووکە وشەڕی خۆترێن بون دەگەڵ یەکتر، هیچکات بیریان لە داڕشتەنەوەی مێژوویەکی کوردخوازانە وسەردەمیانە نەکردۆتەوە.رەنگە لە تواناشیاندا نەبووبێ.


پرسیارێکی بێ شەرمانە؟
ئەرێ،رووناکبیریی کورد،نووسەریی کورد زانکۆکاریی کورد لێکۆلەریی کورد توێژەریی کورد دوورناسی کورد،زانای کورد...پرسی راگەیاندنی کۆمارودامەزراندنی ئەو کۆمارە هیچ کەموکورتیەکی لێ بە دی ناکرێ؟هیچ رەخنەیەکی لێ ناگیرێ؟شەخسی قازی وهاوڕییانی فریشتە بون؟هەڵەیان نەکردوە؟بۆ پێتان وایە رێزگرتن لە یادی کۆماروبەرێبەرانی کۆمارە لە هەندەران تەنیا هەڵپەركێی وخۆبادانی شەوێکە!؟مێژوو ٢ لایەنی هەیە لەوەتی هەبووە هەروابووە،لایەنی خراپ ولایەنی باش.ئەو لایەنەی کە دەبێ رەخنەی لێ بگێڕێ قەوزەپۆش مەکەن.لە چی دەترسن؟ کێشەی کورد فەرەڕەهەندە،تەنیا یەک لایەنی ئەو کێشەیە مەبینن.

سندوقی کوردستان پۆست




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4/5)