به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌میشه به‌شداربووانی کۆنفرانسی سه‌ره‌کی زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌بن، که نوێنه‌رایه‌تی، وڵاتان و رێکخراوی ناحکومی و ئاینی و کۆمپانیای میدیایی و بانک و کۆمپیانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانییه‌کانه له هه‌موو بواره‌کاندا. هاوکات و هاوته‌ریبیش ده‌یان کۆڕ و کۆبوونه‌وه و سیمینار ساز ده‌کرێت و له په‌راوێزی ئه‌مانه‌شدا چه‌ندان کۆبوونه‌وه و دیداریی دووقۆڵی و سێقۆڵی و گروپ به جیاجیا ساز ده‌درێت، جا هی که‌سایه‌تییه دیپلۆماتی و سیاسییه‌کان بن یان خاوه‌نکار و کۆمپانیاکان.
کۆڕبه‌ندی داڤۆسی ٢٠٢٠
ئه‌مساڵ کۆڕبه‌نده‌که له ٢١ تا ٢٤ ی کانونی دووه‌م واته پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت و گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، چونکه په‌نجاهه‌مین ساڵه‌ی سازکردنییه‌تی. له که‌شێکی ساردی ژێر پێنج پله‌ی سه‌دی، که داروبه‌رد و دره‌خت و خانوبه‌ره‌کان نیومه‌تر به‌فر دایپۆشیوه، له شآرۆچکهیهی نێو زینجیره شاخه‌کانی ئه‌لپ، که وه‌ک ده‌ڵێن به‌رزترین شاره له ڕووی ده‌ریاوه له ئه‌وروپادا و ئاو و هه‌وایه‌کی سازگار و پاکی هه‌یه، هه‌ر بۆیه بۆته جێنزرگه بۆ توشبووانی هه‌ندێک نه‌خۆشی و چه‌ندان نه‌خۆشخانه و نشینگه‌ی چاکبوونه‌وه و ئاساییبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی هه‌ناسه‌دان و پێست و هی تری تێدایه. نوسه‌ری ناسراوی ئه‌ڵمانی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ تۆماس مان کاتێک نه‌خۆشی سیلی هه‌بووه و بۆ چاکبوونه‌وه له‌وێ ژیاوه، رۆمانێکی به ناوی (شاخی ئه‌فسوناوی) له سه‌ر ئه‌م شارۆچکه‌یه و ناوچه‌یه نوسیوه، له‌وێدا باس له‌وه ده‌کات، که به هۆی جوانی و ئه‌فسوناوی ناوچه‌که و پاکی ئاووهه‌واکه‌ی ئه‌وێ، ده‌کرێت مرۆڤ دیدێکی تری بۆ ژیان و گه‌ردون هه‌بێت. جێی باسه منیش زۆر جار سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌م کردوه و به سروشتی ناوازه و ده‌رئاسای ئه‌و شارۆچکه‌یه سه‌رسام بوومه.
کۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ له ژێر ناونیشانی (جیهانێکی یه‌کگرتوو ته‌با و گه‌شه‌کردنی به‌رده‌وام)دا و له پاڵ نزیکه‌ی ١٠٠٠ سه‌رۆک و نوێنه‌رانی کۆمپانیا جۆراوجۆره‌کانی جیهان، نزیکه‌ی دووهه‌زار که‌سایه‌تی سیاسی و ئابوریناس و خاوه‌نکاری سه‌رمایه‌داری گه‌وره (بزنسمان) که ١١٩ که‌سیان ملیاردێرن، وه که‌سانی تری ناسراو له سه‌ر ئاستی جیهان به‌شداری ده‌که‌ن، که کاریگه‌ری ناوبانگ و که‌سایه‌تییان بۆ سه‌ر سیاسه‌ت و ته‌کنه‌لۆژیا و چاره‌نوسی مرۆڤ و جیهان هه‌یه، بۆ نمونه گرێتا تونبێرگ، که کچێکی ١٧ ساڵه‌ی سویدییه و به ئایکۆنی پاراستنی ژینگه و بانگخواز بۆ پاراستنی روه‌ک و گیانه‌وه‌ران ناسراوه.. له نێو به‌شداربووانیش ٦٠٠ که‌سیان قسه‌که‌ر ده‌بن، واته وته‌یان ده‌بێت له کۆڕبه‌نده‌که‌دا.
له نێو سیاسییه‌کاندا ساڵانه ده‌یان سه‌رکرده‌ی وڵاتان به‌شداری ده‌که‌ن، ئه‌مساڵ یه‌ک له‌وان دۆناڵد ترامپی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه، که وه‌ک حکومه‌تی سویسرا رایگه‌یاند، ته‌نها تێچوونی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و رێوشوێنی پاراستنی و هاتووچۆ و گوستنهوهی (به چوار هێلیکۆپته‌ر له فڕگه‌ی زویرخه‌وه بۆ داڤۆس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ فڕگه‌که) نزیکه‌ی ٨٠٠ هه‌زار دۆلار که‌وتوه.
کۆڕبه‌نده‌که چی ده‌توانێت بکات؟
له له ساڵی رابردودا کۆڕبه‌نده‌که بانگه‌وازی جیهانی بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر گۆڕانی که‌شوهه‌وای جیهان و هێرشی ئه‌له‌کترۆنی کرد. له کۆبوونه‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا قسه‌وباس و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته ئابورییه‌کان، هه‌روه‌ها دارایی جیهان، بازرگانی و کۆمپانیا و بانکه‌کان، ره‌وشی ته‌ندروستی جیهانی و په‌نابه‌ران و .....هتد ده‌کرێت. له به‌رنامه و کارنامه‌ی کۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵدا دانراوه، که بابه‌ته‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا و پاراستنی بایۆلۆژیی جۆره‌کانی روه‌ک و گیانه‌وه‌ران، لابردنی قه‌رزه به‌رز و درێژخایه‌نه‌کان له‌سه‌ر وڵاتان، دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری جه‌نگی ته‌کنه‌لۆژی، دروستکردنی پاراستن و پردی په‌یوه‌ندی له نێوان ملیاران مرۆڤ، چاره‌سه‌ریی قه‌یرانه سیاسی و مرۆییه‌کان و ...هتد قسه‌یان له‌باره‌وه بکرێت.
ره‌خنه‌گران چی ده‌ڵێن؟
ساڵانه و له رۆژانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا له‌و که‌شه سه‌رما و سۆڵه و سه‌خته‌دا به سه‌دان که‌س له چه‌په‌کان و نه‌یارانی سه‌رمایه‌داریی جیهانیی خۆپیشاندان له نێو شاره‌که‌دا ساز ده‌که‌ن. دیاره ئه‌مان دژی کۆنفرانسه‌که‌ن و پێیان وایه که ته‌نها سود به سه‌رمایه‌داران و بازرگانان و وڵاته زلهێزه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ژاری و بێ‌کاری و بێدادی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. ئه‌مساڵ نزیکه‌ی ٤٠٠ که‌س خۆپیشاندانیان کرد.