کاری مەلا کوردەکان چییە؟

Friday, 24/01/2020, 17:10

3863 بینراوە


ئێمە لەنیشتمانێکدا ئەژین دەسەڵاتى سیاسی کەوتوەتە دەست کۆمەڵێک مافیا کە بەڕاست و چەپدا تاڵانى سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى دەکەن خەڵک دەفڕێنن مەلاو موسەقەف و شاعیرو ڕۆژنامەنوس ترۆردەکەن هەمویان بونەتە خاوەنى مەلاین دۆلار لەناوەودەرەوەى وڵات بەوەش تێر ناخۆن دەستیان داوەتە تاڵانى لەموچەو قوتى خەڵک دەمنا دەمێک کۆمەڵێک گەنجى خێر لە خۆنەدیو سەرى خۆیان هەڵدەگرن و ئەوان مێش نابێتە میوانیان بۆخۆیان گردو دۆڵ و زەوى نیشتمان نەما ئەوان داگیرى نەکەن خەرێکى تاڵانى ئەو نیشتمانەن کەچى هەندێک کۆلکە مەلا دێن دەڵێیت ئەم نیشتمانە سویسراو کەنەدایە هیچ کێشەمان نیە ڕۆژێک خەڵک دەکەنە مورتەد و لەدین هەڵگەڕاو ڕۆژێک دێن و خەڵک دەکەن گەواد ڕۆژێک دێن و گۆرانى بێژو هونەر مەندان دەکەنە لەش فرۆش ڕۆژێک دێن و دایکو خوشکى هەمومان بەدەینە سور وێنا دەکەن شتى سەیرى وا بەخەڵکى دەڵێن لە قوتوی هیچ عەتارێکدا نیە دین بەبەرژەوەندى خۆیان دادە تاشن ئەوەندە ئەحمەق و دەم درێژن ئەو کەمو کوڕیانەى دەسەڵات نابینن دەنیشن بەدایکو خوشکى خەڵکەوە دەسەڵاتى سیاسی و ڕێخراوە کانى ژنان و ئافرەتانو خوشکان هەمو بێدەنگن لە ئاستیاندا و ناشتوانن لەگوڵ کاڵتریان پێ بڵێن هەر چیان پێدەڵێیت دەڵێن پێخەمبەرو ئیسلام و قورئان وادەڵێت تۆ دەکەنە دەرەوەى بازنەى دین و خۆیان بەنوێنەرى خودا دادەنێن لەسەر زەوى ئەگەر بۆیان بکرێت بلیتى بەهەشت و دۆزەخ دەفرۆشن لەهەزار لاوە پارە وەردەگرن کەسیش لە گوڵ کاڵتریان پێناڵێن بشچۆرە مزگەوتە کانیان بە هەزاران خەڵکى گوێیان لێدەگرن ئایا ئەم مرۆڤانە چۆنە ئاوا دەم لەهەموشت دەژەنن نە یاسا لێیان دەپرسێت. ئەوە پرسیارەکەیە گەر کەسێکى ڕاست گۆ قسە یەک بکات وە کلکى گرێ نەدابێت لە تەکیاندا ئەوا خێرا پەنا بۆترۆر کردنى دەبەن یان دەیگرن و دورنیە گەر شانسی هەبێت بەکەم ئەندامى بگەڕێتەوە لاى خێزانى کەچى مەلاى موفتە خۆرو مەلاى نامەلا و مناڵ و مەرزم هەرڕۆژەو بە تۆمەتێک ئەم میلەتە تاوان بار ئەکەن شاعیر دەڵیت ئەوکاتە زانیم کۆچەکەم شەڕبی کۆچم ئاوێتەى عێلى سەگ وەڕبی وە عالمێکى تریش دەڵێت ئەم دینە یەکێک لە موجیزەو پەرجوە کانى کە هەیەتى ئەوەیە تائێستا وەک خۆى ماوە بەدەست مەلاوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە