گەواد کێیە ؟ وەڵامێک بۆ مەلا هەڵۆ

Saturday, 25/01/2020, 18:33

13459 بینراوە


• - گەواد ئەو کەسەیە کاتێ کەسێ ئیش بۆ کەسێکی تر دەکات و سوور دەزانێ کەسی بەرامبەری شایەنی ئەو ئیشە نیە و دزی و خیانەتی تێدا دەکات بەڵام ئەم چاوی دادەخات و بەردەوام دەبێت لە کارەکەیدا

• - گەواد ئەو کەسەیە رێکخراوێکی داناوە لە سەرچاوەیەکی بۆگەنەوە هەڵدەقوڵێ و بیدەنگە لەبەرامبەر بەو زوڵمەی بەرامبەر بە تاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگەیە  دەکرێت.

• - گەواد ئەو نوسەرانەن کە بوون بە ئەڵقە لەگوێی بەرپرسەکان و بە خواست و ویستی ئەوان دەنوسن و بیدەنگن لە بەرامبەر بە هەق.

• - گەواد ئەو رۆشنبیرانەن کە هەق ناڵێن و گوێی خویان کەڕ کردووە لە بەرامبەر بەو زوڵمەی دەکرێ

• - گەواد ئەو کارمەندەی دائیرەی کارەبان کە کارەبا لە ماڵە فەقیرێک دەکوژێنێتەوە کە مووچەیکەی نادەنێ و  نە نەوتی هەیە نە ماڵەکەی، ئەوەی بڵێی بۆ ژیان  لێی بڕاوە و ئەمانی تریش  لەو لاوە سەیر دەکەن و بۆ  سەرکردە  و بەرپرسەکان دەنگیان لێوە نایەت، و کارەبایان ٢٤ سەعاتە هەیە.

• - گەواد ئەو فەرمانبەرەیە  کە لە کاتی دەوامەکەیدا کار بۆ کەسێک دەکات کە شایەنی ئەو جێگەیە نییە و دزی و خیانەت و غەش دەکات و بێدەنگە بەرامبەری ڕاناوەستێ.

• - گەواد ئەو کارمەندی هاتوچۆیە کە دێت کامێرایەکی هاتووچۆ لە شوێنێکا دادەنێت دیارنییە و گیرفانی کوری فەقیر دەبڕێت و دواتریش دەزانێ پارەکەی دەچێتە گیرفانی بەرپرسێکی دزەوە.

• - گەواد ئەو فەرمانبەرانەی  سەر مەرزەکانن، کە بە تەلەفونێ چی شتی خراپ و ماوەبەسەر چووە دەهێننە ئەم دیوەوە و دەرخواردی فەقیرو هەژارانی دەدرێ.

• - نمونەی گەواد زۆر زۆرە لەم نیستیمانە داگیرکراوەدا، کە بەسەر هەژار و بێدەسەڵاتەکاندا رووخاندوویانە.

• - گەواد تەنیا بەو کەسە ناوترێ کە بازرگانی بە ئافرەتی لەشفرۆشەوە دەکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە