وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت کاری تیرۆریستی لە دڵشاد بارزانی قبوڵ ناکەین

Sunday, 26/01/2020, 15:55

27749 بینراوە


گۆڤاری بەناوبانگی  ئەڵمانی (فۆکویس) لەسەر دڵشاد بارزانی  ئەم راپۆرتەی نووسیوە 
گۆڤاری فۆکوس (FOCUS)  بە زمانی ئەڵمانی و لە نوێترین ژمارەی ئەم هەفتەیەدا (5/2020) باس لە دڵشاد بارزانی برای مەسعود بارزانی دەکات،  لەو باسەدا کۆمەڵیک نهێنی درکاندووە، زۆربەی هەواڵ و زانیارییەکان هەر ئەوەیە، کە کاتی خۆی کوردستانپۆستیش بڵاوی کردەوە، (بڕوانە ئەم  لینکەی خوارەوە) .

پۆلیسی ئەلمانیا نیوەشەو دەچێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی پاراستن، کە نزیک بە دڵشاد بارزانییە


گۆڤارەکە وێنەی دڵشادی داناوە و لە ژێریدا بە گەورەیی نووسیوێتی (هاوڕێیەکی ترسناک) دوایی لە باسەکەدا دەنووسێت: دڵشاد بارزانی ئەوەی کە ئەو جلە رێکوپێک و چاویلکە روونەی لە چاودایە و دەبینرێت، دەسەڵاتدارێکی گەورەی نێو بنەماڵەیەکی خێڵەکییە سەر بە ناوچە کوردییەکانی سەرووی عێراق، کە وا پێناسەی خۆی دەکات گوایە باڵیۆزی کوردییە لە ئەڵمانیا، بەو بۆنەیەوە توانیوێتی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەڵمانیا پەیدا بکات، بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی دیموکراتی مەسیحی ئەڵمانیا (CDU)
راستەوخۆش لەگەڵ خودی سەرۆکی پێشووی ئەو حیزبە (فیلیپ میسفیلدر) پەیوەندیی هەبووە. 
ئەمانیش پەیوەندییەکی بەهێزییان لەگەڵ لاوانی دیموکراتی کوردستاندا (KDP) هەیە لە ئاستی جیهانی.
دەگوتری كە دڵشاد بارزانی بەردەوام بەشداری بۆنە و ئاهەنگەکانی ئەو پارتە دەبێت، هەروەها پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ ئێلیزابیس موتشمان و وەزیری ناوخۆی پێشووی ئەڵمانیا تۆماس دی میزبیردا هەبوو.، جگە لەوە بە ناوی پشتگیریی هونەرییەوە یارمەتییان دەدات.
بنەماڵەی بارزانی خێزنێکی کاریگەر و ناودارن لە سەرووی عێراق، خاوەنی هێزی پێشمەرگەن و  لەو ناوچانەدا دەستیان بە سەر چاڵە نەوتەکانیدا گرتووە.
گۆڤارەکە لەسەرەتادا کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکە لەسەر دڵشاد باس باس دەکات وەکو ئەوەی تاوانبارێکی رادەستی ئەڵمانیا کردەوە، کە چۆن ئەو تاوانبارە کچێکی ١٤ ساڵی کوشتبوو، جگە لەوە دڵشاد بۆ خۆشی پاسەوانی تایبەتی هەیە... هتد.

هەرچەندە دڵشاد بارزانی ئەو هاریکارییەی دەوڵەتی ئەڵمانیای کردووە، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا رووداوی نادیاری دیکە لە پشت ئەم کەسەوە باس دەکرێت، بەوەی نەیار و کەسە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژ بەم بنەماڵەیە لە حاڵەتێکی ترس و دڵەڕاوکی بەسەر دەبەن . 

لە ناوەڕاستی مانگی ٣/٢٠١٩ حکومەتی مەرکەزی عێراق، هێرشێکی بەربڵاوی دژی گەندەڵی و دزیی و سپیکردنەوەی پارە دەستپێکرد، یەکێک لەو دادوەرانەی کە ئەرکی ئەمەی پێسپێدرابوو بە ناوی عیزەت جەعفەر بە هۆی رووداوی سەیارەوە لە کاتژمێری (0.15) ی رۆژی 14-03- ٢٠١٩  لە هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا. دوایی کوشتنەکەی راگەیندرا کە گوایە بەهۆی لێخوڕینی سەیارەوە بووە بە خێرایی.

جگە لەمە دەوڵەتی عێڕاق دژی گەندەڵی هێرشێکی بەربڵاوی دژی سپیکردنەوی پارە دەستپێکردووە و بەم مەبەستەش لە نێوان بەرلین و بەغدا هاوکاری و پێوەندی بەردەوام هەیە و ئەفسەرێکی زانیاری عێڕاقی بەناۆی فەیسەڵ. د لە دوو ڕۆژ پێشتر گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی بەرلین، تاوەکوو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادرا بێت و بەدواداچوون بکات لە چۆنیەتی کارەکان.
لەم کاتانەدا، کەسێک بە ناوی کەریم. ب کە نزیکایەتی هەیە دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و نوێنەرایەتیان لە بەرلین دەکات هەوڵی کوشتنی مەکی ئامێدی داوە. دەوترێت دڵشاد بارزانی بە تایبەت هەوڵی کوشتنی بەرپرسان و ئەندامانی پلەبەرزی بزووتنەوەی گۆڕانی داوە.
پیاوێکی سەرڕووت و زەخت لە ساڵی ۲۰۱٦ هەوڵی کوشتنی مەکی ئامێدی داوە کە هەمان کەریم. ب یە.
ناوبراو وەک لە فەیسبووکەکەی دەردەکەوێت وێنەی دەگەڵ چەند کاربەدەستی وڵاتی ئاڵمانیا هەیە و ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

لە ساڵی ۲۰۱۸، دیسان هێرشێکی دیکە لە لایەن هەشت کەسەوە بۆ لێدانی مەکی ئامێدی و کەسێکی تر دەستی پێکرد و هەموویان لە لایەن کەریم.ب ڕێکخرابوون بۆ ئەم تاوانە.
دڕاوسێکان هەستیان بە بوونی چەند کەسی نامۆ و گەڕانیان لە دەوروپشتی ماڵی ناوبراو لە شاری بەرلین کردبوو، دواتریش وەزارتی ناوخۆی ئاڵمانیا بەپەلە ئاگاداری ئەم کەیسە کرایەوە و هاتە سەرخەت.
هەربۆیە ئەم گرووپە توانیان لە دوو کەس بدەن و دواتر کەریم. ب لە لایەن پۆلیسەوە قوڵبەست کراو و دەرکەوت پێوەندی ڕاستەوخۆی بە دڵشاد بارزانیەوە هەبووە، ئەگەرچی لە لێکۆڵینەوکاندا نەیدەویست دان بە ڕاستیەکاندا بنێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئەگەرچی پارێزەرەکانی دڵشاد بارزانی هەوڵدەدەن کە وایدەرخەن هەڕەشە و هەوڵی کوشتن لە کەسێک لە هۆڵەندا و هەروەها لە وڵاتی سوئیدیش لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی دیموکرات و شەخسی دڵشاد بارزانیەوە نەبووە، بەڵام تا ئێستا هەموو بەڵەگەکان دەرخەری ئەم ڕاستیەن کە ناوبراو و نوێنەرایەتی حیزبەکەی لە وڵاتی ئاڵمانیا زۆر هەوڵی لەم چەشنەیان داوە.
مارس لۆتە، کە کارناسێکی سیاسەتی ناوخۆی دەوڵەتی ئاڵمانیایە، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت لە ئاست هەڕەشە و کوشتنی لەمجۆرە کە دژی نەیارانی بنەماڵەی بارزانی دەکرێت لە لایەن دڵشاد بارزانیەوە، بێ دەنگ بێت.
تەنانەت لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی سوئید دەریخستووە کە دژبەرانی بنەماڵەی بارزانی پێشتر لە ڕێگەی ئەنترنێت و فەیسبووکە هەڕەشەیان لێکراوە و هەمووشی بە فەرمان و هەوڵی ڕاستەوخۆی دڵشاد بارزانی بووە.
ئەوەی جێی سەرنجە  دڵشاد بارزانی و تیمەکەی چلۆن توانیویانە خۆیان لە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئاڵمان و بە تایبەت پارتی دیموکرات مەسیحی نزیک بکەنەوە و وەک وێنەکان دەردیدەخەن لە دەیان بۆنەدا خۆیان دەگەڵیان دەربخەن و دواتر لە سێبەری وەها پێوەندیەکدا هەولی کوشتنی نەیارانی بنەماڵەی بارزانی بدەن.!
-------------------------------
سەرنجی کوردستانپۆست: بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی ئەو پارت و دەسەڵاتدارانەی کە دەیانەوێت  دژی دەنگی ناڕازیی و نەیارانی خۆیان چالاکی تیرۆریستی لە دەرەوەی کوردستان ئەنجام بدەن، ئێمە بەشێک لەو بابەتەمان بە دەستکارییەوە لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردیی وەرگێڕا، تا وەک مەسجێک ئاگاداری ئەو تاوانبار و بنەماڵە و ئەندامانەی دەسەڵاتدارانی خائینی کوردیی بکەین، کە ئەمە دەبێتە دەستپێک و سەرەتایەک، سەرەنجامەکەشی پارتیی و پارتەکانی تر، سەرکردە و بەرپرسەکان لە پاشەڕۆژدا چارەنووسیان هەروەک مافیا و تاوانبارەکان دەبێت.
ئەبوو چیچۆ و (فەرحان بارزانی)
فەرحان بارزانی یارمەتی مادیی و هاریکاری ئەبوو چیچۆ دەکات، ئەم کابرا شێتە هان دەدەن، تا بەو زمانە پیسە هێرش بکاتە سەر نەیارانی بنەماڵەکەیان و جنێویان پێ بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە