ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

وزەو بیری باش شتی باش ڕادەکیشێت

Monday, 01.27.2020, 16:28

4022 بینراوە


یاسای ڕاکێشان لە گەردوندا

وزەو بیری چاک شتی باش رادەکێشێت و بیری خراپ شتی خراپ و نەهامەتی ڕادەکێشێت. بۆ ئەوەی سود مەندبیت لە زانست و تێگەیشتن لە کەون و وزە، دەبێت ئەم بابەتە زۆر بە گرنگی بگریت تا بتوانیت لە ژیانی ڕۆژانەتدا پەیڕەوەی بکەیت.
وەک پێشتر لە بابەتێکدا "پێکهاتەی گەردون و ژیان"باسم کرد ئەم گەردونەی ئێمەی تیدا دەژین پێکهاتەی وزەو لەرینە ، هەموو یەکێک لە ئێمە لەسەر لەرینی تایبەت بە خۆی دەژی، بەڵام هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت لەرینی خۆی بگۆڕێت..بۆ بەرزتر لەو لەرینەی کە ئێستا تێیدا دەژی.. بە گۆڕینی لەرینەکان واتە گۆڕینی تەواوی ژیانت.. کەواتە هەریەک لە ئێمە دەتوانێت ئایندەی خۆی بە جۆرێک لە جۆرەکان بگۆڕێت، پێشتر لە بابەتێکدا"ئایا جارەنوسی مرۆڤ پێشوەختە دیاری کراوە؟" باسی ئەوەم کرد کە ئێمە پیش ئەوەی لە دایک ببین زۆرێک لە شتەکانمان بۆ دیاری کراوە لەم ژیانەدا چۆن بژین، وە کەمێک ئازادیت هەیە لە هەڵبژاردەی ئەو ڕێگایانەی کە پیایدا تێ دەپەڕیت لە سەرەتای ژیانەوە بۆ کۆتایی ژیانت، لە و ئازادیەی کە هەتە دەتوانێت شتی زۆر باش بەدەست بهێنیت بە کۆنترۆڵ کردنی فەرکوێنسیەکانی ژیانت یان لەرینەکان.. 
لەرینەکان



وتەیەکی ئەڵبێری ئەنشتاین هەیە دەڵێت:
هەموو شتێک وزەیە وە ئەوە هەمو ئەوەیە کە هەیە. فەرکوێنسی ئەو واقعە یەکبخە کە دەتەوێت، تۆ ناتوانیت هیچ بکەیت تەنها ئەو واقعە بەدەست دەهێنیت. بە هیچ جۆرێکی تر نابێت.ئەمە فەلسەفە نیە بەڵک فیزیایە.
ئێستا بابەتەکە کەمێک ورد تر دەکەمەوە تا زیاتر ڕوون ببێتەوە.

ئەلبێرت ئەنشتاین

نمونەیەک لەسەر ئەم گوتەیەی ئەنشتاین:
" سوڵتان محمەدی دوو کاتێک منداڵ بوو باوکی باسی ئەوەی بۆ دەکرد کە کۆستۆتینۆبڵ تا ئێستا هیچ سوپایەک نەیتوانیوە داگیری بکات، ٢٣ جار لە مێژودا محاولەی داگیرکرنی کراوەو سەری نەگرتوە...لەوکاتەدا سوڵتان محمەدی دوو تەمەنی تەنها ٦ ساڵان بوو گوتی من داگیری دەکەم و دیوارەکان دەڕوخێنم. باوکی گوتی ئەو کارە بە کەس ناکڕیت، بەڵام ئەمە  بوە خەون و خەیاڵی ئەم سوڵتانە بچکۆلەیە..کاتێک تەمەنی بوو بە ١٥ ساڵ سوپای کۆکردوە بۆ داگیر کردنی کۆستەنتینۆبڵ، باوکی نەیهێشت ودەسەڵاتەکانی لێ سەندەوە، بەڵام ئەم هەر سور بو لەسەر ئەوەی ئەو دەبێتە هۆی ڕوخاندنی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم.. پاش مردنی باوکی ئەم تەمەنی ٢٣ ساڵ بوو، گوتی چۆن ئەلکساندەری گەورە توانی نیوەی جیهان داگیر بکات منیش دەتوانم ئەو کارە بکەم.
لە ٢٩-٥-١٤٥٣ لە دوای هێرشێکی بەربڵاو توانی شاری کۆستەنتینۆبڵ داگیر بکات و کۆتایی بهێنێت بە ئیمپراتۆریەتی ڕۆم..ناوی ئەو شارەی گۆڕی بە ئیستەمبوڵ.. پاش داگیر کردنی ئەم شارە دەوڵەتی عوسمانی تەشەنی کرد بۆ باکوری ئەفریقا تەواوی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی و نیوەی ئاسیا تا دەگاتە نزیک چین.. ئەمەش لەوەوە هاتوە کە سوڵتان محەمەد وێنای ئەو داگیرکاری و سەرکەوتنەی لە منداڵییەوە لە مێشکیدا چاندبوو."

لای هەندی کەس، وادەردەکەوێت کەوا ئەستێرەکان دووبارە و دووبارە یەکدەگرنەوە، وەکو ئەوەی چارەنووسی خۆیان نووسیبێت، سەرەڕای تاڵەنگاریەکانی ژیانیان، ئەم کەسە چاونەترسانە تەنانەت لە ناخۆشترین حاڵەتەکانیش ڕزگاریان دەبێت، بەجۆرێک لەجۆرەکان وەکو موعجیزەیەک. چۆن ئەمە دەکەن؟ ئەی ئەگەر فێربوویت کەوا نهێنیەک هەیە بۆ گەشەدان بەو ژیانەی کەتۆ دەتەوێت؟ زۆر شێتانە دەردەکەوێت، بەڵام یاسای ڕاکێشان شتێکە کەوا زۆرێک لەخەڵک بڕوایان پێی هەیە.
یاسای ڕاکێشان چیە؟
چەمکی دەرخستنی چارەنووس، کەدەکەوێتە سەر یاسای ڕاکێشان، بریتییە لەو بیرۆکەیەی کەوا دەرخستنی وزە و بڕوای ئەرێنی لەهەر ڕووداوێکی خوازراودا ڕێگە بەکەسێک دەدات ڕوداوەکە بهێنێتە دی. بەواتایەکی تر، توانای ئەوەت هەیە هەرچیەک دەتەوێت بەدەستی بهێنیت تەنها بەبڕواکردن پێی. لەوانەیە تۆ باوەڕت بەمە نەبێت؟
بەڵام گەر زۆرینەی دەوڵەمەندەکانی جیهان باوەڕیان بەم یاسایە هەبێت ئەوا لانی کەم شایەنی ئەوەیە کە ئەم بابەتە بە وردی بخوێنیتەوەو ئەگەر دەتەوێت ژیانت بگۆڕیت ئەوا ئەم یاسایە جێ ەب جێ بکە.
دەرخستنی چارەنووس و ڕاکێشانی وزە گونجاوەکان، بەدڵنیایەوە، بریتیە لەچەمکێکی زۆر ناجێگیر و فێڵاوی. بۆ فێربوونی ئەوەی کەوا چۆن بەڕاستی بەکاریبهێنیت و ئەو ژیانە دروست بکەیت کەهەمیشە خەونت پێیەوە دەبینی، چەند ڕێگایەک هەیە کە دەبێت پەیڕەوی بکەیت ڕێگاکان بریتین لە ١١ڕێگە بۆ تێگەیشتن لەیاسای ڕاکێشان و دروستکردنی ئەو چارەنووسەی کەدەتەوێت.
1. ڕێگایەکی ڕوون و پلانێکی ڕوون دابڕێژە بۆ دروستکردنی چارەنووس
"یاسای ڕاکێشان زۆر ئاسانە. دەبێت بزانین چیت دەوێت. تەرکیز دەخەیتە سەر لایەنە ئەرێنیەکانی ئەو شتەی کە پێویستیت پێیەتی، یان خوازیاریت، یا دەتەوێت بەدەستی بهێنیت. ئەرێنی ئەرێنی کێش دەکات، نەرێنی نەرێنی کێش دەکات. وزە ئاست_نزمترەکان بەیەکەوە کۆدەبنەوە، ئەگەر دەتەوێت شتێک بەدەستیبهێنیت، بەرزبوونەوە بۆ سەرو ئەم وزانە وێنا دەکەیت لە هۆشتدا و لەئەرێنیەکەدا دەمێنیتەوە... ئەمە دەتوانرێت درێژەی پێبدرێت بەوتنی ئەوەی کەوا ئەگەر بیری لێبکەیتەوە، دێتە دی. وشەکان توانایان هەیەو بیرۆکەکانیش دەتوانن ببن بەوزە"
نەخشەی ئاگایی و جەستە

دروستکردنی چارەنووس دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کەوا یەکەمین جار چی دیاری دەکەیت بۆ بەدەستهێنان، داڕشتنی پلانێکی ڕوون بۆ گەیشتن پێی، وەبیرکردنەوە بەئەرێنی دەربارەی ئەنجامەکە.
ماسینی دەڵێت، ” تێگەیشتن لەوەی کەوا دەتەوێت شتێکی تازە و جیاواز تاقیبکەیتەوە یەکەمین هەنگاوە. دۆزینەوەی ئەوەی کەوا بەهەڵە بۆ کوێ ڕۆیشتوویت هەنگاوی دواترە. دۆزینەوەی شوێنە نەرێنیەکان لەژیانت، وە ئەو هەڵانەی ئەنجامت داوە هەنگاوی گرنگی دواترت بۆ بەکارهێنانی بەرەو پێشچوونێکی ئەرێنی بۆ دروستکردنی چارەنوسێکی خوازراو. وە لە کۆتایدا، تەرکیز بخەرە سەر ئەو خواست و هەڵسوکەوتانەی کەوا ئەرێنین و بەسەرکەوتنتەوە بەستراون."
2. بیرۆکەی ئەرێنی دەرئەنجامی ئەرێنی دروستدەکات
” ئەو تاقیکردنەوە زانستیانەی کاریگەی دەرمانی دڵخۆشکەر بەکاردەهێنن بۆ هۆکاری تەندروستی دەریانخستووە کەوا گەر بڕوا بکەیت شتێک واتلێدەکات هەست بە باشتربوون بکەیت، تەنانەت گەر حەبێکی شەکر و دەرمانێکی ڕاستەقینەش نەبێت، وات لێدەکات بیربکەیتەوە هەست بەباشتربوون بکەیت ودواتریش باشتر دەبیت... هەرجارێ کە بیر لە بیرۆکەیەکی نەرێنی دەکەیتەوە، پێویستیت بەسێ بیرۆکەی ئەرێنیە تا دەرئەنجامێکی ئەرێنیبەدەست بهێنیت، هەروەکو چۆن خەڵکی تەرکیز دەخەنە سەر ناردنی پەیامێکی ئەرێنی بۆ سەرەوە بۆ دەرئەنجامێکی ئەرێنی.
گرینگی بیرۆکە ئەرێنیەکان و وزە زۆر گەورەیە لەدروستکردنی چارەنوسدا. تەنها هەڵسوکەوتی دەرک پێکردن و تێگەیشتنمان توانای ئەوەی هەیە پێشڕەویمان بکات بەرەو ئەو شوێنەی کە دەمانەوێت بۆی بڕۆین .
” کاتێک تەرکیز دەخەیتە سەر دروستکردنی چارەنوسێکی ئەرێنی، سروشتیانە خواستەکانت و هەڵسوکەوتەکانت یەکدەخەیت لەگەڵ ئەرێنی بووندا. ئەمە کاردەکاتە سەر تەندروستیت، پەیوەندیەکانت، وە سەرکەوتنت بەڕێگایەکی ئەرێنیدا.
3. بیرۆکەی نەرێنی دەرئەنجامی نەرێنی دروست دەکات
” ئەگەر تەرکیز بخەیتە سەر نەرێنی، دووبارە، وزە ئاست_نزمەکان کێش دەکەیت، وەبەڵێ، بەتەواوەتی نەرێنی دروست دەکەیت.
ڕێگە مەدە هیچ بیرۆکەیەکی نەرێنی بێتە ناو مێشکتەوە، و زۆر ئاساییانە لەسەر ئەرێنیەکە بمێنەرەوە. چەندجارێکی پێویستە تاوەکو بەڕاستی ئەنجامی دەدەیت، بەڵام لەدواتردا دەبێت بە سروشتی دووەم. دیوی هەڵگەڕاوەی ئەمە بەهەمان شێوە بریتییە لەوەی کە دەرونناسیانە، ئەگەر بەردەوام بیت لەتەرکیز کردنە سەر شتێک، بەگشتی بڕوا بەوە دەهێنیت کەڕاستە، وەدواتر بەتەواوەتی دێتە دی زۆر ئاساییانە تەنها لەبەر ئەوەی شوێن ڕاهێنانی بیر کەوتیت. هەر کوێیەک کەوا بیرت وزەکەی دەخاتە سەری بریتیە لەو ڕاستەقینەیەی دروستی دەکات. بەهەمان ئەو شێوەیەی کەوا ئەم یاسایە بۆ بیرۆکە و دەرەنجامی ئەرێنی بەکاردەهێنرێت. ڕێگە مەدە بیرۆکە نەرێنیەکان دەست بەسەر خواستەکانتدا بگرن..
” بەبێ هەستکردن، لەوانەیە تەرکیز بخەیتە سەر دەرئەنجامێکی ئەرێنی. لەوانەیە زۆر تەرکیزت خستبێتە سەر ترس لەشکست و زۆر بەخەم بیت لەوەی چی ڕوودەدات ئەگەر شکست بهێنیت.
بەشێوەیەک کەوا وزەکەت دەخەیتە سەر شکست نەوەکو سەرکەوتن، بەم شێوەیە دەرئەنجامی نەرێنی ڕوودەدات” لێرەوە بڕوا بەخۆبوون دێتە کایەوە لەسەر کەم بینین لەخۆوە یاخود ترس. دەست بەسەر بیرۆکەکانت دابگرن، تاوەکو دەست بەسەر چارەنووس دەبگریت.


4. دروستکردنی چارەنووس هەمیشە بەو شێوەیە ڕوونادات کەوێنای دەکەیت
” لەوانەیە بەتەواوەتی بەو شێوەیە نەبێت کەوێنات دەکرد. بابڵێین 35,000$ بەدەست دەهێنیت وەکو نووسەرێک و وێنای ئەوە دەکەیت 100,000$ بەدەست بهێنیت. ئۆفەرێک وەردەگریت لەبوارێکی جیاوازدا کەوا ئەو پارەی تیایە کە پێویستە یاخود لەوانەیە جۆرێکی جیاوازی نووسین کە بۆی بەکاربهێنیت یاخود ئەرکێک کەچاوەڕێت نەدەکرد، ئەوەی گرنگە ئەوەیە، ئەو شتە بەدەست دەهێنیت کەداوات کرد، تەنانەت گەر بەو شێوەیەش نەبێت کە بیرت لێ دەکردەوە.
ئێستا گەر هیچ پیشەیەک و هیچ پارەیەکت نەبێ وە داوای سەیارەی مارسیدس بکەیت، لەوانەیە بەدەستی نەهێنیت. هەرچەندە، لەوانەشە هاوڕێیەکی تازە بناسیت کەدانەیەکی هەیەو تۆش لێی دەخوڕیت” دروستکردنی چارەنووس بەهێنانەدی ئاواتەکانت نابەسترێتەوە وەکو جنۆکەیەکی خەیاڵی لەبوتڵێکدا، بەڵام ئەوەی وزەکەتی دەخەیتە سەر هەمیشە دەردەکەوێت بەجۆرێک لە جۆرەکان. زۆر بەئاگاو تەرکیز بە لەسەر ئەوەی کە دەتەوێت کەوا لەبیری ناکەیت بەچاوەڕێ کردن بۆ شتێکی گەورەتر.
5. دروستکردنی چارەنووس بەتەواوەتی دەتخاتە ژێر کۆنترۆڵی دڵخۆشی
” ئەگەر هەست بە کۆنترۆڵ دەکەیت لەژیانتدا، ئەوا زیاتر دڵخۆش و بەجۆش و خرۆش دەبیت لەهاتنە دەرەوە لەناو جێگای خەوتن و چێژوەرگرتن لەژیانی ڕۆژانەت. ئەگەر هەست بە کۆیلایەتی بکەیت لەپیشەکەت، ئەوا زۆربەی کات شپرزە و توڕە دەبیت .
سوودەکانی دروستکردنی چارەنووس ڕونن: ئەگەر هەست بکەیت توانای ئەوەت هەیە داهاتووت کۆنترۆڵ بکەیت، ڕۆژەکانت زۆر مژدە بەخشتر، قایلکەر و بەگشتی دڵخۆش دەبیت.
6. دوبارەکردنەوەی وتەی ئەرێنی ڕۆژانە یارمەتی دروستکردنی چارەنووس دەدات
” تەنها سێ جار دووبارەکردنەوەی بیرۆکە ئەرێنیەکان پێویستە بۆ نەهێشتنی بیرۆکە نەرێنیەکان. خشتەیەکی وێناکردن دروست بکە. پێنج شت جیابکەرەوە کەدەتەوێت تەرکیزیان بخەیتە سەر ئەم مانگە و هەموو ڕۆژ دووبارەیان بکەرەوە وەکو مانترایەک
دوای ئەوەی تەرکیز دەخەیتە سەر ئەوەی کە دەتەوێت، دەبێت لەو هۆشمەندیەدا بمێنیتەوە. ئەگەر ڕێگە بەهەر بیرۆکەیەکی نەرێنی بدەیت بێتە مێشکتەوە، ئەوا هەموو کارێک پێچەوانە دەکەیتەوە کەئەنجامت داوە” یاسای سەرەکی دروستکردنی چارەنووس ڕوونە: بەئەرێنی بمێنەرەوە، لەو ساتەوە کەهەموو بەیانیەک بەخەبەر دێیت هەتا ئەو ساتەی سەرت دەخەیتەوە سەر پێخەفی خەوتن، شەوانە وزە و بیرۆکەکانت پێویستە بۆ وتەی ئەرێنی تەرخان کرابێت. تا زیاتر بیربکەیتەوە، زیاتر بڕوای پێدەکەیت، وەزیاتر ئەنجامەکان دەبینیت.
7. دروستکردنی چارەنووس بڕوای وایە کەوا چی ببەخشیت، بەدەستی دەهێنیت
” دروستکردنی چارەنووس و یاسای ڕاکێشان بە یاسای کاڕما ڕوون دەکرێتەوە، بەگشتی دەڵێت کەوا نەرێنی بەدەست دەهێنیت گەر نەرێنی بیربکەیتەوە. بۆ نموونە ئەگەر بڵێیت، هەرگیز هیچ نابەمەوە و دەچیتە یانسیبێکەوە، زۆر ئاساییانە هیچ نابەیتەوە، ڕاتگەیاند نایبەیتەوە،ئەگەر تەرکیز بخەیتە سەر بردنەوە.
ئەگەر تۆ دڵخۆشیت دەوێت، بەدوای دڵخۆشیدا دەگەڕێیت و لەخۆتی کۆدەکەیتەوە و ئەوا دڵخۆشی تۆش گەشە دەکات” ڕێگای زۆر هەیە: تێگەیشتن، بڕواهێنان، بەدەست هێنان. بزانە کەچیت دەوێت، بڕوابکە کەوا بەدەستی دەهێنیت، ئینجا بیکە بەهی خۆت بەبڕوابەخۆکردن و ئەرێنی بوون، دەتوانیت سەیری ئەمە بکەیت بەهەمان شێوەی چەمکی بەخشینی بەرەو پێش:ئەگەر شتێک بەباشی بکەیت، گەردوون پێتی دەبەخشێتەوە، وەگێژاوی بەخشینەوە کەبەردەوام دەبێت.
8. تەرکیز و ڕاهێنان بهێڵەرەوە بۆ دروستکردنی چارەنووس
" ڕاهێنان ڕێگایەکی زۆر نایابە بۆ گۆڕینی شێوازی بیرۆکەی نەرێنی. تازیاتر تەرکیز بکەیت وڕاهێنان بەخۆت بکەیت بۆ دۆزینەوەی بیرۆکە نەرێنیەکان و گۆڕینیان بۆ ئەرێنی، ئەوا زیاتر دەرئەنجامێکی ئەرێنیت دەبێت” ڕاهێنان بەخۆت بکە بۆ پاککردنەوەی بیرت.
” کاتێ تەرکیز دەخەیتە سەر ئەوەی کەدەتەوێت لەژیاندا بەدەستی بهێنیت، زیاتر لەسەر ئاستێکی ئاگایی یاخود نائاگایی دایت، بۆ ڕۆیشتن بەرەو ئەو ئامانجە، زۆربەی کات بەبێ هەستکردن خەڵکی ئەوە بەدەست ناهێنێت کەدەیەوێت چونکە تەرکیز ناخەنە سەری، لەهیچ ئاستێک، یاخود تەرکیزیان خستۆتە سەر شکست لەجیاتی سەرکەوتن. هەمیشە بیرۆکەیەکی باشە تەرکیز بخەیتە سەر ئەوەی کەدەتەوێت چونکە لەهەندێ ئاستدا، ئاگایت و ژێر ئاگایت دەتوانن کار بەرەو ئەوە بکەن کەدەتەوێت."
9. پشت بە گەردوون مەبەستە، بەردەوامبە لەکارکردن بۆ ئەوەی کەدەتەوێت
” ئاساییانە تەرکیز خستنە سەر هەر شتێک ئەنجامی نەرێنی ١٠% دەبێت، بەڵام بەدڵنیایەوە یارمەتی گەشەسەندن دەدات ئەگەر تەکنیکی تازە بەکاربهێنیت بەهەمان شێوە، بۆ نموونە، ئەگەر تەرکیز بخەیتە سەر دروستکردنی چارەنووس ڕۆمانسی دڵخۆش لەگەڵ دروستکردنی پڕۆفایلێکی ژوان بەستن و دۆزینەوەی ئامانجەکانت، ئەوا زیاتر سەرکەوتوو دەبیت لەوەی هەڵسوکەوتێکی نەرێنیت هەبێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەو کارە گرنگە بەرەو ژوان بەستنێکی ژیرانە... بەهەمان شێوە لەگەڵ هەموو شتێکی تردا، دروستکردنی چارەنووس بەدارێکی سحراوی ئەنجام نادرێت. زۆر کەم لەژیان تەنها بەیەک کردار ڕوودەدات بەڵام بەهەبوونی تێڕوانینێکی ئەرێنی و تەرکیز خستنە سەر ئامانجەکانت، بەئاڕاستەی ڕاستدا. بەهەمان شێوە هاوکارت دەبێت لەتێپەڕبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کەلەوانەیە ڕووبەڕووی ببیتەوە بە تێڕوانینێکی ئەرێنی."
پشت بەستن بەکاری سادەی دروستکردن و تێگەیشتووانە تەرکیز خستنە سەر ئەوەی کەدەتەوێت نابێتە هۆی ئەوەی کەوا سحراویانە بێتە بەر دەرگای ماڵەکەت، لەکاتێکدا دروستکردنی بنچینەی چارەنوستە، کرداریشت پێویستە. دەبێت هەنگاو بنێیت بۆ ئەوەی خەونەکانت بهێنیتە دی، گەر بۆ هیچیش نەبێت بۆ ئەوەی بۆ خۆتی بسەلمێنیت ئەمە ئەوەیە کەتۆ بەڕاستی دەتەوێت.
” ئەگەر کەسێ لیستێک دروست بکات و کار نەکات بۆی، دەتوانرێت بەخەوبین دابنرێت، تەنها متمانە کردن واناکات ڕووبدات، هەرکەسێ کاردەکات.
10. خواستی ئازاد کاری تێناکرێت بە دروستکردنی چارەنووس
” ناتوانیت داوای پەیوەندیەک بکەیت یاخود دروستی بکەیت بەو شێوەیەی کەدەتەوێت، پێکهاتەیەکی جوانی دروستکردن هەیە کە خەڵکی زۆربەی جار لەبیری دەکەن: خواستی ئازاد، هیچ کەس ناتوانێت وا لەکەسێکی تر بکات ئەوە بکات کەدەیانەوێت... بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تازە، دەبێت لیستێک دروست بکەیت کەدەتوانرێت بەئاسانی بهێنرێتە دی.”
بەئاگابە لە وێنە گەورەترەکە، ژیربە تاوەکو ئەوە دروست بکەیت کەبەتەواوەتی سودت پێدەگەیەنێت، وەکو لەسەربەخۆیی، ئایا ئەم خواستە جێگای خۆی دەگرێتەوە لەهەموو لایەنێکی ژیانتەوە؟ ئایا دەستە وەستان دەبیت ئەگەر ئەم خەونە بێتە دی؟ هەمووی لەبەرچاوبگرە، دیاریکراوبە، وەبیرت بێت کەوا کەسانی تر ناتوانرێت بگۆڕدرێن.
11. واز لەوە بهێنە کەناتەوێت بۆ دروستکردنی شوێن بۆ ئەوەی کە دەتەوێت
” کەسێک کە دەتوانێت کاربکات بەرەو دەرئەنجامی ئەرێنی: لەگەڵ ئەمەشدا، هەمیشە ئەم وتانە هەن، من ئەمەم دەوێت بەڵام ئەمەیان نا، من ئەمە و ئەمەم دەوێت، وەئەمەشم دەوێت، بەڵام گەر نەتوانم ئەمەم هەبێت، ئەمەیانم دەبێت، ئەم جۆرر بیرۆکانە دواو دەرئەنجامی پێچاو پێچ دەهێننە پێشەوە. بەکارهێنانی جیاکەرەوەکانی. نا،بەڵام بەهەمان شێوە یان شتەکان تێکەڵ دەکەن. ئەو وزانەی ڕێبەریمان دەکەن و هاوکاریمان دەکەن ئەو داوایەی وتراوە یاخود نوسراوە بەدەقیقی وەری دەگرن، بەم وشانەشەوە،خۆی بەم شێوەیە ڕوودەدات. من بەخەڵکی دەڵێم تەنها ئەو شتانە بڵێن و بنووسن کەدەیانەوێت و واز لەوانە بهێنن کە ناتانەوێت. بەکارهێنانی جیاکەرەوەکان دەرئەنجامی تێکەڵ دابین دەکات، کەلەوانەیە ئەوە نەبێت کەدەمانەویست.
دووبارە زۆر تێگەیشتووبە کاتێ وزە فراوان دەکەیتەوە لەدەرەنجامە خوازراوەکاندا. شتی دیاریکراو بکەرە ئامانج.
بەگشتی تەنها داوای ئەوە بکە کەدەتەوێت، نەوەکو ئەوەی کەناتەوێت. کاتێک بەڕووکەش ئاڵۆز دەردەکەوێت، دروستکردنی چارەنووس بیرۆکەیەکی زۆر بەهێزە کەهانی بیر دەدات کۆنترۆڵی ژیانت بکات بەو شێوەیەی پێت گونجاوە. بەهەمان ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی خۆ قبوڵکردن، خۆ خۆشویستن، وەباوەڕ بەخۆبوونت، هیچ کەسێکی تر یاخود بوونەوەرێکی تر توانای ئەوەی نیە ژیانت بگۆڕێت جگە لەخۆت، جڵەوی داهاتووت بگرە دەست، لە ئێستاوە دەست پێبکە. چ شتیک لەژیانتە و دەتەوێت بەدەستی بهێنیت؟ بڕۆ بەدەستی بهێنە هەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆ هەموو کەسێک بێ جیاوازی.




(دەنگدراوە: 21 . زۆرباشە: 5/5)