ميراتى سادیزم* و ڤایرۆسی ئیسلام

Wednesday, 29/01/2020, 0:12

5729 بینراوە


نووسینی: زارا زاگرۆس Zara Zagros
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
------------------------------------
لە تێرۆری ئیسلامی تێناگەین ئەگەر لە ڕاستی ئیسلام تێنەگەین، وە لە ئیسلام تێناگەین ئەگەر لە ڕاستی كولتورى عەرەب تێنەگەین. له کرۆکـیدا ئیسلام بەرهەمی كولتورى عەرەبە، و عەرەبی هاوچەرخیش بەردەوامی باوباپیرە بیابان نشینەکانیەتی. ئەو نوێنەر و میراتگرەوەی ڕاستەقینەی كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاریە (ثقافة الغزو). کەی كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاری، كولتورى قوربانیدان بووە لە پێناو خەڵکی دیکەدا؟ یاخود چ کاتێك كولتورى ئاشتی و میهرەبانی بووە لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا؟ چۆن داگیرکەر ئەتوانێ داگیرکاریەکی وحشیانە بکات، ئەگەر پڕنەکرابێت لە ڕق و قینە و ده‌ستدرێژیی و سادیەت بەرامبەر خەڵکانی دیکە (قوربانیەکان)؟

پێش ئیسلام، هۆی سادیەتى مرۆڤی عەرەب بەرهەمی بارودۆخی گوزەران و ژیانی کۆمەڵایەتی بوو، ئامانجی سادیەت تاكی و كۆمەڵەیاتیی بوو، هیچ مەرجەعیەتێکی ئایدۆلۆژیای دیاریکراوی نەبوو. دۆخی عەرەب لەو کاتەدا لە ئاژەڵێکی مشەخۆر دەچوو، لەژێر کاریگەرى برسێتیدا، مشەخۆر دەبێت بگەڕێت بەدوای نێچیرێکدا تا بیخوات وە ئەگەر وا نەكات، بێگومان دەفەوتێت و دەمرێت.

پێش ئیسلام، دەستکەوتەکانی داگیرکار و تاڵانکار دونیایی سنوردار بوون، سەرۆکی هۆزەکە یەك لەسەر چوار (چارەکێك)ی دەستکەوتەکانی دەبرد، بە گوێرەی ئەوەی کە سەرۆکی پرۆسەی داگیرکاری و تاڵانکاریەکەیە، وە داگیرکاری و تاڵانکاری تەنیا لە جوگرافیای عەرەبی دەكران، کە خۆی لەخۆیدا جوگرافیایەکی قاتوقڕی بێ سەرچاوە بوو و دانیشتوانەکانی خاوەنی حوشتر و مەڕ و کەمێك لە شتومەك و سامان بوون، وە هەرکەس بکوژرایە بە (شەهید) نەدەژمێردرا و بەهەشت جێگای نەبوو.

بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زاینیدا، سادیەتی عەرەب کە خۆبه‌خۆ بوو، لە ژێر کاریگەری پێویستیی ژینگەکەیدا بوو، گوێزرایەوە بۆ ئەوی کە ببێتە بیروباوەڕ و پەیڕەو و یاسا، وە چوارچێوەی پیرۆزی وەرگرت لە ژێر ناوی جیهاددا وە هەموو جیهان بووە مەیدانێك بۆ عەرەبە سادیەکان، وە داگیرکارە عەرەبەکان دەسکەوتێکی زۆریان دەستکەوت:

1. سەرکردایەتی باڵا (خودا و پێغەمبەر)، پشکیان لە تاڵانی و دەسکەوت كەمكردەوە بۆ تەنها یەك لەسەر پێنج بوو (٪٢٠)، ئەویش بە دەقی قورئان [سورەتی ئەنفال ئایەتی ٤١].

2. جوگرافیای داگیرکاری و تاڵانکاری کراوە بوو وە بەرفراوانتر بوو، هەموو جیهانی گرتەوە، بە پڕوپاگەندەی ئەوەی کە ئیسلام نامەیەکی خوداوەندی هەموانە (ربّ العالمين) وە ئەبێت بگاتە هەر چوار لای جیهان تاکو جیهان ببێتە کانێك، عەرەب سامانێکی زۆر و کۆیلەی ملکەچکراو و خزمەتکاری خاوەن شارستانیەت و کەنیزەی شۆخ و شەنگیان لێ دەربهێنێت.

3. هەر کەسێك لە کاتی داگیرکاری تاڵانیدا (الغزو الجیهادي) بکوژرێت، ئەوا بە شەهید دەژمێردرێت وە یەکێك دەبێت لە کەسە نزیکەکان لە خوداوە، وە دەرگاکانی فیردەوسی بۆ دەکرێتەوە، کە هەموو جۆرە لەزەت و خۆشییەکی تێدایە، لە خواردن و خواردنەوەی بەلەزەت و کوڕی لوسکەی نەمر وە پەری قەشەنگ (حور العین) [سورەتی الطور ئایەتی ٢٤، وە سورەتی الواقعة ئایەتی ١٧-٢٣].

ئایا چ پاداشتێك لەم پاداشتە زیاتر کاریگەرتر ئەبێت بۆ چالاكکردنی ئەم حەزە سادیە؟

ئا بەم شێوەیە جارێکی دیکە چەرخی (الغزو) داگیرکاری و تاڵانکاریەکەی عەرەب سوڕا، بەڵام بە خێراییەکی زۆرترەوە بە ناوێکی نوێوە، کە کردنەوەیە (الفتوحات). ئەم فتوحاتە باشترین شتێك بوو بۆ بەرجەستەکردنی دوژمنکارانە و سادیەتی عەرەب. ئایا چ دوژمنکاریەك خراپترە لە داگیرکردنی خاکی گەلان و خۆێنڕشتنیان و بەکۆیلەکردنی خەڵکەکانی و بە کەنیزەگرتنی ئافرەتەکانیان و سڕینەوەی كولتورەکانیان و نەهێشتنی کەلەپورەکانیان، وە داماڵینی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیان و دزینی سامانیان و سواربوونى ملیان لە دونیا ولە قیامەتدا، وە تۆمارکردنی ئەمانە بە ناوی (اللە) خوداوە، وە لەژێر بەندی بەرزڕاگرتنی ووشەی خودا (إعلاء كلمة الله)؟

سادیەتی عەرەب لە ئیسلامدا ڕەنگدەداتەوە، هەڕەشەیەکی ڕونە بۆ ئاشتەوایی جیهان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەوه ئەسەلمینێت کە ترسناکە (خەتەرە) لەسەر پاشەڕۆژی شارستانیەت، وە جیهان بە ئاشتەوایى ناژێت تا ڤایرۆسی ئیسلام بە ئازادی بڵاوو ببێتەوە. شەڕکردن دژی ئەم ڤایرۆسە ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانەیە.
ئەمە تەنها هەڵبژاردەیە.

*سادیەت = حه‌زێكی ناسرووشتی بۆ ئازاردانی مرۆڤ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە