جیاوازیی لە نێوان ئۆجەلان و گاندی و ماندێلا

Wednesday, 29/01/2020, 13:51

8189 بینراوە


بە بێ دەمارگرژیی. هەستییی دەمارگرژیی لە وێنەی چاویلکەیەکی تاریک و رەش دەچێ کە دونیای مرۆڤەکان تاریک دەکا. ئەو کەسانەی ئەو چاویلکەیە دەچاو دەکەن وا دەزانن تەواوی خەڵك وەک ئەو دەبێ دونیا سەیر بکات، یان مێژوو بخوێننەوە. مرۆڤی دەمارگر و خۆویست لە ژیانی خۆیدا یەک مەتریی سەر ڕێگای خۆی تەماشا دەکا بە سەریدا هەنگاو دەنێ. دەرباز بون لە دیدی دەمارگرژی لە ناو کۆمەڵگادا بابەتێکی دەروناسیی وزانستیە کە حەوجێی بە چآرەسەریی هەیە.یەکەم مامۆستای تاکی کورد بۆ ئەوەی هان بدرێن وێنەی تاکێکی دەمارگرژ بیر بکەتاوە، بنەماڵەودایکوباوکی ئەو تاکە کەسەیە کە بە پێی پێویست لەو بوارەدا پەروەردە نەکراو. دەمارگرژیی نەخۆشیەکی ناو کۆمەڵگایە کە هەرکات خۆی هاویشتە دونیای سیاسەت کۆمەڵگا تووشی نەهامەتیی دەبێ و درەنگ دەگەڵ دونیای دەرەوە پەیوەدنیی پێک دێنێ. ئێڕەیی بردن بۆ سەر ژیان گشتی لە ناو کۆمەڵگادا دەستپێکی دووچاربوونی شەخسە بە نەخۆشیی دەمارگرژی.

ژن لە روانگەی ئۆجەلان و گاندی و ماندێلا:
ئەو سەکانەی سەرکردە و  ناودار و خاوەن ئەزموونن لە سیاسەتدا، دونیا هەر سێکیان دەناسێ. ئۆجەلانی کورد و گاندیی هیندوستانی وماندێلای خوارووی ئەفریقا، ساڵانێکی دور و درێژ تیكۆشانیان هەبووە بۆ ئەوەی نەتەوەکەیان بگاتە ئامانج. لەم وتارەدا من باسی (ژن) دەکەم لە ئاست هزر و باوەڕی ئەو سێ تیکۆشەرە. ئەو سێ کەسە هاسان درووست نەبوون وهاسان دەستیان نەداوەتە کاری سیاسیی لە ناو کۆمەڵگایەک کە لەوپەڕی دواکەوتوویدا دەژیان. کوردستانی بن دەست، هیندوستان ژێر چەپۆکە، ئافریقی ئاپاڕتاید لێدراو، لە وەها وڵاتگەلێکدا شەر بۆ ئازادیی وەک خەون دەچێ بۆ گەیشتن بە ئازادی. سێ مرۆڤی ئازا و سێ دەسەڵاتی دێوئاسا لە سێ وڵات، دەبێ ژن لەو وڵاتانە چۆن بژی؟ ئاخۆ ئەو سێ سەرکردەیە کێشەی ژن  وکەسایەتیی ژنیان چۆن هەڵسەنگاندوە؟ زۆر جار دونیای بێ رەحمی سیاسەت لایەنیی ژیانی رۆژانەی زۆر کەسی ناودار دادەپۆشێ و قەوزەپۆشی دەکا! بەو پێیەش دونیای درەوەی ئەو ژیانە لە زۆر ڕۆوە ئاشکرا ناکرێ. لە ناو شۆرشی هەر سێ سەرکردەدا ژن بوونی هەیە و ئینکار ناکرێ، بەڵام پرسی هەرە گرینگ ئەوەیە ئەو سێ سەرکردەیە چۆنیان لە ژن ڕوانیوە؟

ژن لە روانگەی گاندی:
نازناوی دوژمنەکەی ژنانیان داوە بە کەسێکی وەک گاندی! چون ژنی بە کەم زانیوە! رق وکینەی زۆریی بەرانبەر بە ژن هەبووە! پێی وابووە لە سوری مانگانەی ژندا روحی ژن پیس دەبێ! هەروەها دەڵێ: ئەو ژنانەی کە تووشی دەستدرێژی و ئەتک بوونەوە بەهای خۆیان وەک مرۆفێک لە دەستداوە! ئەو بابەتەی دەکردە بیانوو بۆ پاکانەی ئەو باوکانە کە کچەکانی خۆیان دەکوژن!
گاندی بە بیانووی پاکردنەوەی شەڕەفی خێزانیی و کۆمەڵگا ئەو ژنانەی وەک قەحبەیەک تەماشآ دەکرد کە رێگرن لەوەی دووگیان بن! ژنان لە سەردەمی گاندیدا نەهامەتیی زۆریان بینی.
گاندی کاتێک وەک پارێزەر لە باشووری ئافریقا کاری دەکرد بۆی دەرکەوت کە گەنجێک گێچەڵی بە دوو کچە هاوکاری کردوە، بۆیە بە دەستی خۆی قژی هەر دووک کچەکەی کورت کردوە تا ئارەزووی هیچ پیاوێکی نەروژێنن! هەروەها لە نووسینەکانیدا بە شانازیەوە باس لەو رووداوە دەکات.
سەرچاوە ماڵپەڕی رەسمی بی،بی،سی.

ژن لە روانگەی ماندێلاوە:
من هیچ پەڕتووکێکی دماندێلام نەبینیوە، کە بۆ پێگەی ژنی نووسیبێت لە ناو کۆمەڵگادا، بەڵام بۆ چوونی ماندێلا لە ئاست ژن بۆ من زۆر سەیرە! ماندێلا لە ئاست هاوسەرەکانی دڵ پیس بووە هەرئەوەش بۆتە هۆی جودا بوونەوەیان! بۆیە هارسەرەکانی بە کەسێکی پیرۆزیان وەسف نەکردوە! هەموویان کۆک بوون لە سەرئەو باوەڕي کە ماندێلا فریشتە نەبووە.
هاوسەری یەکەمی بەناوی ئێفلین مەیس دەڵێ: پیاوێک زێنای کردبێت و هاسەر و منداڵەکانی جێ هێشتبێت چۆن وەک کەسێکی پیرۆز پێناسەی بۆ دەکرێ. ئەو خاتوونە لە سەر ئەو باوەڕە بوو، کە جیهان زیاد لە پێویست نێلسۆن ماندێلا دەپەرەستن! دوایین هاوسەری ماندێلا بەناوی گڕاکاماشڵ دەڵێ: ماندێلا کەسێکی ئارامگر و زۆریش کەللە رەق بووە! ئەو سیمبولی سیاسەتە بەڵام کەسێکی پیرۆز نییە!

سەرچاوە:ماڵپەرێ رەسمی بی،بی ،سی.

ژن لە روانگەی ئۆجەلانەوە:
من تا ئەوڕۆ هیچ بەرهەمێکی زانستیی و توێژیرەوانی نەمران (گاندی) و(ماندێلا)م لە سەر رۆڵی ژن لە سیاست و لە ناو کۆمەڵگادا نەدیوە. هەرکەس پێی شک دی با بڵاوی بکاتەوە و بیداتە ڕای گشتی، بەڵام کتێىەکانی ڕیزدار ئۆجەلان کە لە زیندانی ئیمڕاڵی کەوتۆنە بەر دیدەی خوێنەران قسەی زۆری پێیە، بەتایبەت پەرتووکی ژنۆلۆژیی، کە  وانەیەکە بۆ فێڕکاریی لە ئاستێکی باڵادا بۆ قۆناغە جودا جوداکانی شوێنی پەروەردە. پرسی ژن لە راونگەی ئۆجەلانەوە لە دوو بەشی دیرۆکیدا خۆی نیشان دەدا.
بەشی یەکەم تا پێش دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەشی دووهەم دوای دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان. هەر شت روون و ئاشکرایە، کە ئۆجەلان هەم لە بواری کەسایەتی وهەمیش لە بواری پرسی ژن، تەنانەت پرسی سیاسیش جیاوازییەکی زۆری هەیە دەگەڵ ماندێلا و گاندی، بۆیە من لێرەدا هیچ بۆچونێکی خۆم لە ئاست رێكاری ئازادیی ژن لە روانگە بەرێزیان نانووسم. تەنیا ئەو وتارە دەخەمە بەر دیدەی ئەو خوێنەرانەی، کە بە بێ هەستیی دەمار گرژیی دەڕوانێتە پرسی ژن و پرسیی سیاسیی ژن لە نێوان گاندی وماندێلا و ئۆجەلان.
با خوێنەریی بە دوور لە دەمار گرژیی بۆ خۆی بڕیار بدا. فەلسەفە وهزریی ئۆجەلان توانی لە ژنی کۆیلە، ئەڕتەشی ژنی ئازادیخوازپێک بێنێ، کە دەگەڵ دڕندەترین دوژمنی کورد بە ناوی ئەردۆغان بجەنگێ.

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە