تا ئیستا پارتی چواردە کۆنگرەی بەستووە، بەڵام ناتوانێت شێرزادی دارایی لابدات

Thursday, 30/01/2020, 14:46

9541 بینراوە


عارف تەیفور ئەندامی سەرکردایەتی، کە بە فەرمان، نەک بە دەنگدان کرایە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئەمە بۆ خۆی دوورخستنەوەیەکیش بوو لە سەرکردایەتیی. ئەم ئەندامەی سەرکردایەتی لە دیدارێکیدا لەگەڵ کۆمەڵێک کادری پاشکەوتوی سلێمانی، کە دەنگەکەی تۆمار کراوە، ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێیت لەسەر ئەدای مەکتەبی سیاسی و هیوای بە کۆنگرەی 14ی پارتی نییە، یەکێک لەو رەخنانەی کە لەو دیدارەدا گرتوویەتی باسی کێشەی کادیرانە و چاککردنی موچەکانیان دەکات، بەمە ناڕەزایی دەردەبڕێیت بەوەی کە (شێرزادی دارایی) بەقسەی کەس ناکات و لەدوای ڕاپەڕینەوە زیاتر لە 30 ساڵە لەو پۆستەدایە.
شێرزادی دارایی، کە ناسراوە بە شێرزاد سەرسپی، بەرپرسی حساباتی مەکتەبی سیاسییە و چەندین کۆنگرە، کە تێیدا چەندین گۆڕانکاری تێدا کراوە، هەروەک (دلێری سەید مەجیدی) یەکێتی وایە، کەمتر ئەمانە باس دەکرێن و ناویان دێتە ناوناوانەوە، ئەمەش نهێنی خۆی تێدایە، چونکە پارە و زانیاریی خەزینەی ئەم دوو حیزبە لای ئەم دوو کەسەیە ناونهێنایان قەدەغەیە، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵیاندا رێگاپێنەدراوە، نەکا لە کاتی قسەکردن و چاوپێکەوتندا نهێنی پارە و دزییان لێبکرێت، بەڵام بۆ شێرزادی دارایی خاڵیکی دیکەش هەیە، کە ئەم کەسەی هێشتۆتەوە، ئەویش لایەنی هۆمۆبوون و (x)ـەیە، کە کوردستانپۆست رێگام پێنادات باسی شتە کۆمەڵایەتییەکانیش بکەم، 
ئەوەتا شێرزادی دارایی ھەرلەشوێنی خۆیەتی، تەنانەت مسعود بارزانیش ناتوانێیت لەو شوێنە بدات و بیگۆڕێیت، پێتان سەیر نەبێت کە دەڵیم مەسعود بارزانی ناتوانێت لای بەرێت، چونکە ئەوەتا پارتیی بۆتە سێ باڵ، تەمەنی مەسعود وای کردووە، کە ئەو توانانەی جارانی نەمابێت بکەوێتە بەربەرەکانیکردن لەگەڵ مەسروری کوڕی و نێچیری برازای، بۆیە ئیستا خۆی لەناو بارەگای بارزانیەوە باڵێکی بۆ خۆی دروست کردووە، هۆکارێکی تریش کە وای کردووە پێگەی شێرزادی دارایی بەهێز بێت و نەتوانرێت لای بەرن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەیوەندیی تایبەتی لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی وەک ئازاد بەرواری محمودە سور و زەعیم عەلی و کاکەمین نەجار و رەمزی شەعبانیدا هەیە و ئەمانەی بە پارە کڕیوە، مانگانە چەند دەفتەر دۆلاریان پێ دەدات، ئەوانیش پشگیری مانەوەی دەکەن لە پۆستی بەرپرسی دارایی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
شێرزاد نەک تەنیا پیاوێکی گەندەڵ و دزە، بەڵکو خاوەنی چەندین خانو، ھۆتێل و باڵەخانەیە لە ھەولێر و مەسیف و سلێمانی، شێرزاد کابرایەکی نێربازە، بەھۆی ئەمەوە ژنەکەی بەجێی ھێشتوە، تەنانەت ڕێبازی کوڕیشی شەرم دەکات و نێوانیان باش نییە، چەندین جار کادیرەکانی پارتی ڕاپۆرتیان لەسەری نوسیوە و دراوەتە پاراستن، بەڵام وەک خۆی دەڵێت پشتم ئەستور هەم لەلایەن کاک نێچیر و هەمدیسان لەلای کاک مەسرور، جگە ئەو ئەندامانەی کە لە سەرەوە ناومان ھێنا کەس ناتوانێیت ڕووبەڕوی بێتەوە . بە کوردییەکەی بڵێن، ئەوانەی کە بەدڕەوشتن پێگەیان لە ناو پارتییدا بەهێزە، کەس ناتوانێت دەستیان بۆ ببات.
شێرزاد سەرسپی ماوەی دوو ساڵ وەک تەحدایەک موچەی ئالان حەمەسعید بەرپرسی لقی٢١ ئەوکات و وەزیری ئێستای پەروەردەی چاک نەکرد ، ئێستا بە ناوی قەیرانەوە موچەی نزیکەی چوار ھەزار کەسی نەگۆڕیوە و ھەرکەس بچێتەلای بۆی ناکات و بەئاشکرا پارەکە بۆ خۆی دەدزێیت و کەسیش ناتوانێیت ڕووبەڕوی بێتەوە لەبەر ئەوەی بینی مسعود بارزانی ئاسانترە لە بینینی ڕەمزی شەعبان کە گەورەترین گەندەڵ و دزە ، لەگەڵ شێرزاد سەریان ناوە بەیەکەوە برابەش چەندین ساڵە دەدزن و دەبڕن.
زانیاریی تریش زۆرن بەڵام لێرەدا کۆتایی پێدەهێنم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە