دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا چی دەگۆڕێت؟

Saturday, 01/02/2020, 11:13

5984 بینراوە


بریگزت (Brixt)
("British" and "exit") داتاشراوە لە ووشەی دەرچوون ، واتە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا کە بە بریگزت ناسراوە.
-----------------------
ئەمرۆ 31/01/2020 کاتژمێر 11 شەو بەکاتی بەریتانیا دوا ساتی ئیعلان کردنی بەریتانیا دەبێت لە یەکیەتی ئەوروپا، بەلام تا کۆتایی ئەم ساڵە زۆربەی ئەو خاڵانەی کاتی خۆی کاری پی کراوە و لەسەری کۆک بوون وەک خۆی دەمینێتەوە، جگە لە مەسەلە دیپلۆماتی وسیاسی و پەرلەمانیەکەی کە بەریتانیا ناتوانێت بەشدار یان بڕیاربەدەست بێت تیایدا.
لەبارەی هاتوچۆ و کارکردن و بازرگانی و بیمە وپاپبەن بوون بە بڕێ ئەو پارەیەی کە ساڵانە بەریتانیا وەک ئەندامیەتی دەیدا بە یەکیەتی ئەوروپا وەک خۆیان دەمیننەوە.

لەم ماوەیەدا بەریتانیا ئازادە کە هەوڵ بدات ڕێگەی تر بۆ مامەڵە کردن و بازرگانی بدۆزێتەوە لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا، دواتر دەستکردن بە گۆڕینی هەموو ئەو قەید و شەرتانەی کە پەیوەندی بە یەکیەتی ئەوروپاوە هەبووە ، وەک عوملە و پاسپۆرت و کارکردن . بۆ نموونە پاسپۆرتی بەریتانی کە ڕەنگی جەرگیە دەگۆڕێ بۆ ڕەنگی شین کە بەریتانیایەکان کاتی خۆی رەنگی پەساپۆرتەکانیان شین بووە لەگەڵ لابردبی نووسینی یەکیەتی ئەوروپا لەسەر بەرگی دەرەوەی پەساپۆرتەکە، یا ئەو پارە نەقدیانەی کە پەیوەستە بە یەکیتیەکەوە دووبارە پارە کانزاییەکان کۆدەکرینەوە و لە کارخانەدا هەمووی لەناو دەبرێت و دەتوینرێتەوە و پارەی نەقدی دووبارە لێ دروست دەکرێتەوە.
ئیتر بەریتانیا دەستی کراوە دەبێت بازاڕ لەگەڵ کێ دەکات و لەگەڵ کی نایکات، ئازادن لە چ ووڵاتێک و چ جۆرە کەسیک وەربگرن بۆ کارو پیشە نەک بە بی هیج مەرجێک تەواوی کیشوەری ئەوروپا کۆچی بۆ بکەن و خزمەت نەکەن بە ووڵات. بە دەرچوونی بەریتانیا ئیتر ئەو ئەوروپایە بوونی نامێنێت کە بە نیاز بوو بە عوملەی یورۆ بەربەرەکانی دۆلا ر بکات و جونیەی ئەستەرلینی عوملەی بەریتانیس دەگەڕێتەوە سەر سەردەمی زێڕینی خۆی و بەهاکەی وەک پێشووی لێ دێتەوە و نرخی خۆی دەبێت وەک یەنی ژاپۆنی و رۆبڵی ڕووسی.
-----
زۆر کەس ترسی ئەوەیان هەیە کە بەریتنیا تووسی ئەزمەی ئابووری دەبێت لە دوای جیابوونەوەی لە یەکیەتی ئەوروپا ، بەڵام پیدەچێط پێچەوانەکەی ڕاستر بێت. بەریتانیا ساڵانە تێچوون و پابەند بوونی بە بریارەکانی یەکیەتی ئەوروپاوە ، زیاتر لەم ساڵانە دواییدا کە ئەزمەیەکەی گەورە یەکیەتی ئەوروپا گرتەوە، بەریتانیا باجێکی زۆری دا و زەرەرەمەندی یەکەم بوو لە قەرەبوو کردنی دەوڵەتانای یەکیەتی ئەوروپا، سەرەڕای ئەمە زۆرینەی خەڵکە بێ کارو بێ ئیش و تەمەڵ و تەوەزەلەکانی یەکیەتی ئەوروپا بە لێشاو کۆچیان دەکرد بۆ بەریتانیاو سوود مەند دەبوون لە بیمە و سیستەمی سۆشیال و تەندروستی و یارمەتی دارایی و خانوو بەرە، کە همەوو ئەمانە ساڵانە بە ملیارات پاوەند لەسەر ئابووری بەریتانیا مەزدە دەکرێت.

بۆیە بەریتانیا بۆلەمودوا ئازاە کە ڕێگە بدات کێ بێتە بەریتانیاو کێ نەیەت. ئەو کات قەیدوشەرت دادەنێت و ڕێگە بە خەڵکی مشەخۆر و تەوەزەل نادرێت وەک تەڕاح بگەڕێن لە کوێ پاروەکەی چەور بوو خۆیان بگەیەننە ئەو شوێنە و ببنە ئەرک وبار بەسەر کۆمەڵەوە و ، لە ئەنجامی ئەمە دەوڵەت ناچار بکات سیستەمی باج ساڵ بە ساڵ لەسەر دانیشتوان و خەڵکە بەرهەم هینەرەکەی زیاد بکات.
بەریتانیا بۆ خۆی ووڵاتیکە هەمیشە پێویستی بە وە هەیە کە سوودمەند بێت لە دیادرەدەی کۆچ و کوچ کردن بۆ ووڵاتەکە، بەڵام ئەم کۆچکردنە لە یەکیەتی ئەوروپاوە بۆ ناو بەریتنیا جگە لە زەرەرێک زۆری مادوبارگرانیەکی گەورە بۆسەر کۆمەڵگاو ئابووری بەریتانیا هیچ سودیکی تری نەبوو.

هۆکار چیە کە سوودی نەبوو؟
زۆرینەی ئەو کەسانەی کە ووتمان خەڵکی تەراح و کارنەکەری یەکیەتیەکە بوون کە ڕوویان لە بەریتانیا دەکرد لە ووڵاتانی نیشتەجی بوونیاندا هیندە پەنایان درۆ ودەلەسە برد بوو تا خۆیان لە کار و باج بدزنەوە و وەرگرتنی سۆسیال و کارکردن بە ڕەش تاڕادەیەک زۆریان دەستیان لە ە ووڵاتانەی خۆیاندا کەشف ببوو، بۆیە هاتبوون لە بەریتانیاش بۆچەند ساڵێک بەهەمان فایرۆسەوە لەسەر ئابووری گشتی ئیدامە بە ژیانیان بدەن. زۆر بەکەمی کەسیکی پیشەکار یان خاوەن پێگەو بڕوانامەی باڵا وەک پزیشک و پارێزەر و مامۆستا و تەکنیک کار لە یەکیەتی ئەوروپاوە دەهاتن، زیاتر کەسانی بێ لانە و بێ حاڵ و تەوەزەل بێ بەرهەم بوون. یەکەم هۆکاری سەرەکیش کە خەڵکی بەریتانیا دەنگی دا بە جیابوونەوە لە یەکیەتی ئەوروپا ئەو لێشاوە کۆچە مشەخۆرە بوون کە ڕوویان کردبووە ووڵات و خەریکی تەنها خە و خواردن و کاری ڕەش بوون
------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە