مرۆڤ لەناو زەریای گەردوندا

Monday, 02.03.2020, 19:03

4198 بینراوە


زۆر جار کە من بابەتێک بڵاو دەکەمەوە هەست دەکەم چەند جۆرێک خوێنەرم هەیە، خوێنەر هەیە تینوی بابەتەکانەو زیاتر لە جارێک دەست خۆشی دەکات هێشتا بابەتەکەی هەرس نەکردوە پرسیارم لێ دەکات و دەڵێت کەی بابەتی ئایندە دەنوسیت؟ خوێنەر هەیە دەیەوێت بە سێ وشە تەواوی بابەتەک وەلا بنێت و دەڵێت" ئەمە خەیاڵی زانستیە" .
خوێنەریش هەیە کە هیچ بڕوای بەو نوسینانە نیە، کۆمەڵێک خوێنەریشمان هەیە کە تاساون و نازانن چی بڵێن یان باوەڕ بە کام بەشی نوسینەکان بکەن؟ هەشمانە بە بۆنەی بیروبۆچونی دینی ناتوانێت باوەڕ بە نوسینەکان بکات لەبەر ئەوەی نوسینەکان دژایەتی بیرو بۆچون و بنەمای دینەکەیەتی.
مرۆڤ دەبێت لەوە تێ بگات کە ژیان  بۆ ئەوە دروست نەکراوە کە وەک مەڕ تێیدا بژیت و ژیان پێک هاتبێت لە خواردن و خەوتن و پیس کردنی ژینگە. بەڵک و هەموو شتێک لەم گەردونەدا بە مەبەستێک دروست کراوە، لە بچوکترین گەردیلە تا گەورەتین هەموو بە یەکەوە بەستراوەو هەموو پەیوەستن بەیەکترەوە، هەموو سەرچاوەی یەک وزە و یەک ئاگایین ، بەڵام هەر یەکەمان لەسەر لەرەی (فەرکوێنسی) خۆیەتی ، لە کۆتایدا ئێمە هەموو سەرچاوەی یەک وزەو ئاگایین.
بۆ زۆر کەس ئەستەمە لەوە تێ بگات کە تەواوی گەردون بە ژیانی گیاندارو بێ گیانەکانەوە لە یەک بەستراوین و سەرچاوەی یەک وزەین، یەک ئاگایی هەموو کەون هەڵدەسوڕێنێت، بەڵام تا نەتوانیت دڵ و مێشکت بکەیتەوە ناتوانیت خۆت بەند بکەیتەوە بەسەرچاوەی وزەکان و ئاگاییەوە.
تۆ دەبێت ئەم گەردونە وەک زەریایەکی پڕ ئاو ببینیت ئەگەر بەوشیوەیە لە گەردون بڕوانیت ئەوا ئاسانتر دەتوانیت هەرسی ئەوە بکەیت کە ئێمە یەک سەرچاوەین و هەموو لەیەک بەستراوین، کاتێک کە تۆ سەیری دەریایەک یان زەریایەک دەکەیت دەبینت کە گەردیلەکانی ئاوەکە هەموو لە یەک بەستراون تێکەڵ بەیەکن بێ جیاوازی، هەڵبەتە ئێمەش لەگەردوندا هەمان سیفاتمان تێدایەو گەردون دەژی و ئێمەش لە ناو سکی گەردوندا دەژین، بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاگایی هەمومان لەیەک بەستراوە..
ئەوانەی حەز دەکەن لەوەی پەیوەندیان لەگەڵ گەردون بکرێتەوە دەتوانیت گوێبیستی ئەو موسیقایانە بیت لەسەر فەرکوێنسی
٥٢٨ هێرتز

" ٤٣٢ هێرتز، ٥١٢ هێرتز، ٦٣٩ هێرتز، ٨٥٢ هێرتز، ٩٦٣ هێرتز، ٩٩٩٩ هێترتز، ١٠٠٠٠ هێرتز" ئەمانە ئەو فەرکوێنسیانەن کە پەیوەندی مرۆڤ بە گەردونەوە دروست دەکات وە بەشێکیان بەو فەرکوێنسیانە ناو دەبرێن کە جەستەی مرۆڤ چاک دەکاتەوە یان دی ئێن ئەی چاک دەکاتەوە.
پێشتریش بابەتێکم نوسیوبوو لەسەر "هێزی لەرەلەری جەستەت بەرز بکەرەوە

چەند نمونەیەک کە ئێمە هەموومان بەیەکەوە بەستراوین:

نمونە : زۆر جار هەیە کە کەسێکت زۆر خۆش بوێت یان نزیک بێت لێتەوە هەست بە ئازارەکانی دەکەیت، ئەمە ئەو پەیوەندیە نیشان دەدات کە من باسی دەکەم ، واتە لەگەڵ کەسانێک کە دڵ و دەرونت بۆیان کردۆتەوە تێکەڵ بویت، بەڵام هەزارەها کەسی تر هەیە کە ئازار دەچێژیت بەڵام تۆ هەستی پێ ناکەیت.. ئەم نمونەیە نمونەی دوو کەس بوون کە بە فەرکوێنسی یەکەوە بەندن.
نمونەیەکیتر کە مرۆڤ دەتوانێت بە جەستەش بەند بێت بەیەکەوە واتە هەست بە ئازارو خۆشیو ناخۆشیەکانی یەکتر بکەیت لەهەرشوێنێک بێت لەم گەردونەدا.. نمونە تۆ ئەمشەو دەخەویت هیچ لە ئارادا نیەو و خەوێکی ئاساییت کردوە، بەڵام بەیانی لەخەو هەڵدەستیت بەشێک لە جەستەت شین بۆتەوە یان جێگای برینداری پێوەیە، بێ ئەوەی هیچ وەڵامێکت پێ بێت کە بۆ جەستەتت شین بۆتەوە یان بۆ بریندار بویت! لە کاتێکدا تۆ خەوتبویت و لە ڕاوە شێر نەبویت! ئەمەش پەیونەدیەکی نزیکترت نیشان دەدات لەگەڵ کەسێک لەم گەردونەدا ئایا لەسەر زەوی بێت یان لە هەسارەیەکی تر، کاتێک ئەو شتێکی بەسەر دێت و گیانی شین دەبێت لەهەمان کاتددا تۆش گیانت شین دەبێتەوە.
هەتا ڕوداوەکانی کە ڕوو دەدەن لە ژیانی ڕۆژانەدا وەک شێوەی زنجیرەیی پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە ، چۆن؟
نمونە: کاتێک تۆ دەچیتە بازاڕ ئەگەر بە سەیارەکەت لە کەسێک بدەیت و بیکوژیت، تۆ تەنها کەسێک ناکوژیت، بەڵک وزنجیرەیەک نەهامەتی دەخولقێنیت، یەکەم دایکو باوکی کوژراوەکە کورەکەیان لەدەست دەدەن واتە تۆ کاریگەریت دەبێت لەسەر ژیانی ئەوانیش، لەوانەیە ئەویش باوکی دوو منداڵ بێت ئەوانیش هەتیو دەکەون و ژنێک دەبێتە بێوەژن واتە تۆ کاریگەریت دەبێت لەسەر ژیانی ئەوانیش، بۆی هەیە لەسەر کارەکەی ئەم کەسە کارێکی گرنگی هەبێت ئەوەش دەگۆرێت ،لەبەرئەوەی کە کەسێکی تر دەبێت ئەو کارەی ئەو بکات لەوانەیە بۆچونی ئەو تەواو جودا بێت لەو کەسەی کە تۆ کوشتوتە. بەم شێوە دەتوانم هەزار گۆرانکاریت بۆ بنوسم کە لە ئەنجامی کوشتنی کەسێک ڕوو دەدات، واتە لەو ساتەوەی تۆ ئەم کەسە دەکوژیت بە سەیارەکەت کات ڕێڕەوێکی تر دەگرێتە بەر، وەک ئەوەی تەشتێک ئاو بهێنیت و بە تەواوی هێزت دەستێک بکێشیت بە ئاودا دەبینیت لەناو ئاوەکەدا تەواوی ئاوەکە دەکەوێتە لەرەرەی جیا جیا ، ئەمە نیشانی دەدات کە تەواوی گەردەکانی ئاوەکە بەیەکەوە بەسیتراون وەک ئێمە لەگەڵ گەردون، چۆن؟
شەڵەقاندی ئاو

ئەگەر کات بشوبهێنین بە ڕوبارێک پێش ئەوەی تۆ لەم کەسە بدەیت بە سەیارەکەت ڕوبارەکە هەموو ڕۆژێک وەک خۆی دەڕوات، بەڵام دوای ڕوداوەکەی کە تۆ دەیخولقێنیت روبارەکە لقێکی تازەی لێ دەبێتەوە و بە شوێنێکی تردا دەڕوات، لەبەر ئەوەی کە تۆ کەسێکت لەناو یاری ژیان دەرهێنا، ئەوکەسەش زنجیرەیەک ڕوداو بەسەرهات و کرداری هەیە ئەمە وا دەکات ڕوبارەکە پەلێکی لێ ببێتەوە تا کاتێکی نادیار و پاشان لە شوێنیکی نادیاردا ئەم پەلە لە ڕوبارەکە دێتەوە سەر ڕوبارەکە خۆی..واتە کات خۆی خۆی چاک دەکاتەوە بەڵام کاتی دەوێت تا ئەو هەڵەیی تۆ کردوتە ئەو چاکی بکاتەوە..واتە هەموو کردارەکانمان کاریگەری لەسەر یەکتر هەیە ، هەموومان بێ جیاوازی سەرچاوەی یەک وزەین و بەیەکەوە بەندین ، هەمو کردارێکمان وەک زنجیرە ڕوداو روودەدات واتە هیچ کردارێک بە تاکی نامێنێتەوە، هەموو کردارێک کۆمەڵێک پەل و پۆی لێ دەبێتەوە، بەڵام ئێمەی مرۆڤ لە کاتی کارو کرادرەکانمان هیچ کات حساب بۆ ئەوە ناکەین کە ئێمە لە گەردونێکدا دەژین و هەموو مافی ژیانمان هەیە، مرۆڤ هەیە بێ شەرمانە لە یەک ژیاندا ژیانی هەزارەها کەس لەناو دەبات بێ ئەوەی بۆ ساتێک بیر لەوە بکاتەوە بۆ ئەو کارە دەکات!
هەموو مرۆڤێک یان هەمو و بونەوەرێک لەم گەردونەدا ئەرکێکی پێ سپێردراوە دەبێت لە ماوەی ژیانیدا ئەنجامی بدات، ئەوانەی کە ناتوانن ئەرکەکانیان بەجێ بهێنن ئەوا دوای مردن جارێکو دوان سیان و سەدەها جار دەگەڕێنەوە تا فێر دەبن، ئەو ئەرکەی کە پێیان سپاردویت دەبێت ئەنجامی بدەیت، هەڵبەتە ژیان لەم گەردونەدا وەک قوتابخانەیەک وایە ئەوەی وانەکان فێر نەبێت دەبێت بمێنێتەوە بۆ ژیانێکی تر، ئەوانەشی زوو لە پرەنسیپەی ژیان دەگەن و دەتوانن ئەرکەکانیان جێ بە جێ بکەن ، ئەوانە دەچنە ئاستێکی باڵا تر لە ژیاندا..

کاتێ کە دایکەکە ڕاودەکرێت

کاتێک کاکی راوچی باڵندەیەک ڕاودەکات بیر لەوە ناکاتەوە ئەو باڵندەیە سێ بێچوی هەیە ودەبێت خۆراکیان بۆ دابین بکات. ئەگەر هەموو یەکێک لە ئێمە لە کاتی ئەنجامدانی کارێکی ناڕەوا بیر لە هەموو چمکەکانی ژیان بکاتەوە، ئەوا کەس خراپە کاری ناکات و ژیان لەسەر زەوی دەبێتە بەهەشت، ئەوکات پێویستت بە کلێسا و مزگەوت مەعبەد نیە بۆ ئەوەی بچیتە بەهەشتێکی خەیاڵی، خۆت دەتوانیت بەهەشت بۆ خۆت و چواردەورەکەت بخولقێنیت لەسەر ئەم زەویە...




(دەنگدراوە: 27 . زۆرباشە: 5/5)