پێویستە لەسەر پارتە کوردستانیەکان پەردەلادەن لەسەر بەڵگەنامە نەهێنیەکانی سەدە بیست؟

Monday, 03/02/2020, 12:12

2642 بینراوە


لەوانەیە خوێنەری بەڕێز پڕسیار بیکا، بۆ تەنها نەهێنیەکانی سەدەی بیست؟. لە وڵام دا ئەڵێن، لەبەر ئەوەی کە لەم سەدە نەفرەت لێکراوە دا زۆر شتی گەورە ڕووی دا لە کوردستان و دەڤەرەکە و جیهان ، بەڵام ئێمە لەم وتارە دا تەنها باسی پارتە کوردستانیەکان دەکەین لە بەشێک لە نیشتمانی گەلی کورد کە باشووری کوردستانە، بە تایبەت ئەو پارتانە کە لە ساڵی (١٩٩٢)وەوە تا ئێستا کە سەرەتای مانگی دووی ساڵی (٢٠٢٠)ه دەسەڵاتیان هەیە لەم بەشەدا کە لە پاش ساڵی (٢٠٠٥)وە هەرێمیکە لە دەستووری یەکێتی عێراق دان پێ نراوە. بێگومان گەلی کورد لەم هەرێمەدا وەکو هەر گەلیکی زیندوو دەیەوێ بزانی لە ساڵانی ڕەش چێ ڕوودا لەم بەشەی نیشتمانەکەی، لەبەرئەوە پێویستە لە سەر ئەو پارتە دەسەڵات دارانە پەردەلادەن لەسەر نەهێنیەکان بۆ گەلی کوردستان، وەکو گوتم، تا ئەم گەلی چاوساوە بزانی چی ڕوودا لە نیشتمانەکەی، ئەگەر ئەم پارتانە ئەمەیش وەکو شتەیلی تری خەوشدار کە کردیان پەردەپۆش بکەن دوور نیە گەلی کورد لە داهاتوی چاوەڕێکراو نەفرتیان لێ بیکا و بۆ یەک جاری لەدەسەڵات دووریان بخاتەوە.

خاڵی یەک:
هەر تاکێکی گەلی کورد پڕسیار دەکا بۆ دوای تێپەڕبوونی ٥٦ ساڵ بەسەریا هێشتا نازانی هۆی چێ بوو دووبەرکێیەکەی ساڵانی ١٩٦٤- ١٩٦٦ی جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد و تاقمەکەیان لە بزوتنەوەی ئازادی خوازی کوردستان چوونە پاڵ شای ئێرانی و پاشان کە شا بینی چەماندنەوەی تای ترازو هێز و گەل بەرەو سەرۆک موستەفا بارزانیە وازی لێان هێنا، کە ئەوە بوو هاتنەوە و بزوتنەوەی ئازادی خوازی کورد لێیان خۆش بوو. بەڵام دیسانەوە لەساڵی ١٩٦٦ هەمان دووبەرەکێ دووبارەیان کردەووە، بەڵام ئەم جارە چوونە ئەو دیوی شاخی حەمرین، بۆ لای دەسەڵاتی داگیرکەری عێراق، ئەوە بوو چەکیان وەرگرت لە داگیرکەری عەرەب و کەوتنە پێش سوپای عێراق و شەڕیان بەرپا کرد دژی شۆرشی کورد؟؟!!. خوێنەری هێژا، هەر ئەم نیشتمان فرۆشتنە بوو لە لایانی ئەمانەوە کە هیشت سەرۆکی عێراقی ئەو سەردەمە "عەبدوسەلام عاریف" وتە ڕەگەزپەرەستیەکەی بڵێ: سأقضي على الكاكات بالكاكات= بە کورد کورد لەناودەبەم. بەهەر حاڵ، ئەوە نێو سەدە زیاترە لەسەر ئەم ناپاکیە ئەروا بەڵام هێشتا گەلی کورد نازانی چێ ڕوودا؟ بۆ ئەمانە جاڕێک بوونە پیاوی شا و چارێکی تر بوون بە پیاوی دەسەڵاتی عێراقی داگیرکەر؟ ئایا ئەمانە تفەنگێک بوون بۆ کرێ؟ یا چێ؟. گەل لێرا پڕسیار دەکا، ئایا کاتی نییە دەفتەرەکان بۆ گەلی کورد بخەنە سەرپشت تا بزانی چێ ڕوودا لەو سەردەمە.. کە بە هۆیەوە گەلی کوردی بیست و پێنج ساڵ دوا کەوت بۆ بەجێهێنانی ئەم مافە کە ئەمڕۆ لە دەستیەتی. بێگومان لە نێوان ئەم بیست و پێنج ساڵە ڕەشە دا گەلی کورد سەدها هەزار قوربانیی دا و هەزاران گوند ڕووخا بە دەستی ئەعراب، ئایا ئەم کارەساتە کێ لێ بەرپڕسە؟؟. هەر نەوەی ئەم توخمە بوون لە ساڵی ٢٠١٧ کەرکووکیان فرۆشت بە دەسەڵات دارانی بەغدا؟؟.

خاڵی دوو:
وتووێژ (مفاوضات)، چەندەها جار گفت و گۆ کرا لەگەڵ میری عێراق و لە کۆتایی دا سەرنەکەوت، بەڵام گەلی کورد بە گشتی و لە باشووری کوردستان بەتایبەت هێشتا نازانی چێ ڕوودا و بۆ ئەو گفت و گۆوانە سەر نەکەوتن!!. بۆ نموونە، وتووێژەکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ رژێمی بەعس.. لە ساڵی ١٩٨٣ کە پاشان سەرنەکەوت. جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیاندنەکان دووا هۆەکەی کۆماری ترکیە بوو، بەڵام لە دواییە بیستین کە ترکیا هیچ ڕۆڵیکی نەبووە لە سەرنەکەوتنی گفت و گۆوەکە،ئەوە جەلال تاڵەبانی بووە کە نەێویستووە واژووی ڕێکەوتننامەکە بیکا لە گەڵ میری عێراق؟! ئایا ڕاستیەکە لە کوێە؟؟. هەروەها گفت و گۆوەکەی ساڵی ١٩٩١ چێ بوو چێ کرا بۆ سەرنەکەوت؟ کەس نازانی بێجگە لەو وتوواتە نا ڕەسمیە لە لای خۆیانەوە - پارتە کوردستانیەکان- دەرەچێ؟؟!! لە ڕاستیدا سەیرە، بۆ ئەمانە ڕێز لە گەلی خۆیان ناگرن؟؟ بۆ ڕاستیەکان پێ ناڵێن کە پێوەندی بە مان و نەمانیەوە هەیە وەکو گەل و نیشتمان؟؟!!.با تۆزێ لە بابەتەکە بچمە دەرەوە، هەتا گۆرینی یەکێتیی، لە نیمچە بەرەی ڕێکخستنێکی مارکسی بۆ پارتێکی سۆسیاڵ دیموکرات، باوەڕتان بێ نە شەقامی کوردی نە ئەندامانی یەکێتیی خەبەریان نەبوو لە گۆرینی بیروباوەڕی ڕێکخستنەکەیان؟؟!!. تەنانەت (ڕێکەوتنەکەی) پارتی و میری عێراقیش هێشتا کەس نازانی خاڵە نهێنیەکان چێ بوون و چەند بوون و بۆ خاڵی نهێنی تیا بوو؟؟. دیسان، بۆ پێ گوتن بەیانی ئازار نە ڕێکەوتنی ئازار!! چونکە وشەی بەیان ماناکەی ئەوەیە کە میری عێراق بەهۆی نیشتمانی بوونی خۆی ئەم بەیانەی دەرکردووە نە بە زۆری بزتنەوەی ئازادی خوازی گەلی کورد؟، بەڵام، بە پێچەوانەی ئەو وشەیە وشەی ڕێکەوتن دروستە کە بە مانای دوو لایان یا زیاد تر لەم ڕێکەوتن پێکهاتوون. - بەداخەوە نازانم بۆ کورد بە گشتی گرنگی بە هەڵبژاردنی وشە نادا کە دانەوەی ئەو بێروکەیە کە باسێ دەکا؟؟- بەهەر حاڵ، ئەڵێن تەنانەت هەڵبژاردنی هەولێر وەکو پایتەختی هەرێمی کوردستان میری عێراق لە بەیاننامەی ئازار سەپاندی؟؟ هەروەها ماوەی چوار ساڵ بۆ جێبەجێ کردنی بەیانامەکە کە ماوەیکی زۆر بوو، بۆ سەرکردایەتی کورد قەبوولی کرد؟؟، چونکە لە جیهانی ڕامیاری دا لە کاژێر و لە بەڕۆژ دا شتەکان وەکو خۆیان نامینن دە گۆرن، پاش چوار ساڵەکەیش هەر وەها بوو زۆر شت گۆرا، بۆ نموونە بەرمیلیک نەوت بە دوو دۆلار بوو ساڵی ١٩٧٣ بوو بە چل دۆلار؟؟. بەداخەوە سەرکردایەتی کورد لەم بەری دێگەلە و لەو بەری هێشتا بە هەمان بیر ڕەفتار لە گەڵ بەغدا دەیکا. دیسان، پاش هەرەس هێنانی شەڕ ١٩٧٥ سەرکردایەتی کورد کۆتایی شەڕ ڕاگەیاند و هەموو شت تەواو بوو، بە ڵام پاش چەند مانگێک دوو بارە هەمان سەرکردایەتی.. هاتنەوە بۆ کوردستان بە ناوی سەرکردایەتی کاتی (القيادة المؤقتة) بەڵام دیسانەوە هەمان سەرکردایەتی کاتی بوو بە سەرکردایەتی هەمیشەیی و مانەوە و تا ئێستایش بەر دەوامە؟؟ من لێرا هێرش ناکەم سەر کەسێک، تەنانەت وەکو هاووڵاتێکی کورد مافم هەیە پڕسیا دەکەم لە سەر کاخەز. دیسانەوە، لە کۆتایی ئەم بەشە، پڕسیار دەکەم، ئایا ئەم پارتانە، بە تایبەت پارتی و یەکەێتی ئەگەر ئامانجیان وەکو خۆیان ئەڵێن خزمەتکردنی گەلی کوردە بۆ لە کۆتایی هەر ڕێکەوتنێک یا ڕوودانەوەی هەر وەرچەرخانێکی مێژووی ڕاستیەکان بە گەلی کورد ناڵێن کە ئاخرەکەی ناپاکیەکی ٢٠١٧ی کەرکووک بوو؟؟!!.

خاڵی سێ:
شەڕی برا کوژی، بەتایبەت ئەو شەڕانە کە گەلی کورد پێ گوت شەڕی جەلالی و مەلایی، بەڵام پاش دروست بوونی یەکێتیی لە ساڵی ١٩٧٥ ناوەکەی گۆرا بە شەڕی یەکێتیی و پارتی، بەڵام لە ڕاستیا درێژە پێ دانی شەڕەکانی ئیمارەتی سۆران و بادینان بوو بە ناوی جۆراوجۆر تا کۆتایی نەوەدەکان کە بەداخەوە ڕۆڵەی کوردی تیا بووە قوربانی. با تۆزی بچینە دواوە، لە ساڵی ١٩٨٦ بە ناوەندیاری ئێران بەرەی کوردستانیان پێکهێنا بەڵام پاش ئازاد بوونی باشووری کوردستان دیسان لە بەر دەسەڵات لوولەی تفەنگ ڕوو لە یەک کردن. بەڵام لە ساڵی ١٩٩٨ بە فەرمانی خاتوون (مادلین ئۆڵبرایت) ئەو شەڕە بێکەڵکە (عبثي) کۆتایی پێ هات. بەڵام، کۆتایی ئەم شەڕە نەگرییسە بە سوودی پارتی تەواو بوو، کە هیچ نەبێ هەولێری پایتەخت کەوتە دەستی، ئەم دۆڕاندنە گەورەیی یەکێتیی بە شێوەیکی تایبەت جەلال تاڵەبانی بەرپڕس بوو لێ بە هۆی حیساباتی هەڵە، وەکو پاش کەمی گوتم ئەوە بوو هەولێر لە دەستی یەکێتی دەرچوو. هۆەکەی ئەوە بوو جەلال تاڵەبانی بۆ سوودی ئێران ویستی لە گەڵ ئەمریکا یاری بیکا! کە ئەوە بوو ئێرانی هێنا ناوی باشووری کوردستان تا پارتی لە باشوور دەربیکا، لەبەر ئەوەی ئەو دەڤەرە لەدەستی پارتی بوو سنووری هەیە لە گەڵ ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ژێر دەستی داگیرکەری سووریایە، بێگومان سووریایش سنووری لە گەڵ لوبنانە کە هاو سنوورە لە گەڵ ئیسرائیل، ئەم جۆرە ڕەفتارە هەرزەکارە کەس نایکا بێجگە لە تاڵەبانی کە بە خوێنی ڕۆڵەی کورد یاری کرد. ئاخر ئەمە چەند ساڵ بوو ئەمریکا و ڕؤژئاوا نەیان هیشت ئێران شۆڕشەکەیان بۆ جیهان سادر بیکەن قەوڵی خومەینی چۆن تۆ - جەلال- ئە گێنی بە سنووری ئیسرائیل؟! بێگومان ئەمریکایش ئەمە قەبوول لیت ناکا، ئەوە بوو تیشکی سەوزی بە سەدامی دا بە ٦٠٠ دەبابە هێرشی کردە سەر هەولێر و لە دەستی یەکێتیی دەری کرد.
لە کۆتایی ئەم ووتارە دا بە ڕاشکاوی ئەڵێم، بێجگە لە جەلال تاڵەبانی هیچکەس لە دۆراندنی هەولیر و لە دەست دانی سەدها پێشمەرگەی یەکێتیی بەر پڕسیار نییە. دیسانەوە، ئەم یەکتر قەبوول نەکردنە و شەڕە بێکەڵکانە کە لە نێوانیان دا ڕوو ئەدا هۆەکەی لاوازبوونی هەستی نەتەواتی و نیشتمانی (سەرکردەکان و ڕامیارەکان و ڕۆشنبیرەکانی) کوردە نە شتی تر، ئەمەیش لە لێدوانەکانیان و قسەکانیان و ڕەفتارەکانیان بە باشی دیارە و شیکردنەوەی نایەوێ.

"لە خۆشبەختی فەرمانڕەوا گەلەکی بیر ناکاتەوا" (هیتلەر)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە