ئایا ڤایرۆسی کرۆنا چەکە و دەستکردی مرۆڤە

Monday, 03/02/2020, 12:40

12276 بینراوە


مێژووی چەکی بایۆلۆجی نوێ نیە، بەڵکوو مێژوەکی کۆنی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش زاین، ئەوەش بەبەکارهێنانی پێستی چەند جۆرێک لە بۆق کە پێستەکەی ژەهراویە، هیندیە کۆنە ڕەسەنەکان ئەمەریکای باشوور نووکی تیرەکانیان لە پێستی ئەو جۆرە بۆقە ژەهراویە سواندووە، دژ بە نەیارەکانیان یان بۆ ڕاو شکار بەکاریان هێناوە. (کلیک لەسەر وێنەی ئەم بۆقە بکە)

ساڵی ١٥١٦ زاینیش کە بۆ یەکەمجار عوسمانیەکان کە لوبنانیان داگیر کرد، لوبنانیەکان بەرگری مەردانەیان ئەنجامداو کاتێکیش جەنگاوەرە لوبناینیەکان بەرگەی هێڕشەکانی عوسمانیەکان نەدەگرت پەنایان بۆ چیاکان دەبرد، عوسمانیەکانیش بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایان پێبهێنن، مەڕو ماڵاتی مرداوەبوویان دەهاویشتە سەرچاوەی ئاوەکان، بەوەش ڤایرۆسی کوشنندەی لێپەیدا بوو، هەرکەسیش لەوە ئاوەی بخواردایەتەوە، ژیانی کۆتایی دەکات.
هەروەها تەنانەت لە جەنگەکانی نێوخۆیەکانی چینەیەکان و هیندیەکانیش بە بەکارێنانی قیر و زفت بەسەر نەیارەکانیاندا سەردەکەووتن بە دووکەڵی قیر و زفت، یان کاتێک قەڵاک خۆی نە دەدا بەدەستەوە، ئەوا بەهۆی مەنجەنیقەوە، پارچە گۆشتی ئالودە بە تاعوون و جۆرەکانی دیکەیان دەهاویشتە نێو قەڵاکان، بە ماوەیەکی کورت خۆیان بەناچاری دەدا بەدەستەوە.
لەسەردەمی نوێشدا، یان سەردەمی تەکنەلۆجیادا، لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بە خەستی چەکی کیماوی بەکار هێندرا، ئەمەریکیەکانیش لە شەڕیان دژی ڤێتنامیەکان بە خەستی چەکی کیمیاویان بەرکار هێنا.
هەڵەبجە بووە قوربانی چەکی کیمیاوی، داواجاریش تورکیای فاشی بەگەواهی ووڵاتانی ئەوروپی تورکیا فۆسفۆڕی دژ بەگەلەکەمان بەکار هێنا، هیچ گوومانیشی تێدا نیە، کە چەکی کیماویشی دژ بەگەلەکەمان لە سەدان جێگا بەکار هێناوە. (کلیک لەسەر ئەو هەواڵە بکە)
ڤایرۆسی کرۆنای چینی، نوێترینی ڤایرۆسی کرۆنایە، بۆیەش ناویانا کرۆنە چوونکە لە ژێر گەردبیندا شێوەی لە تاجی سەری پادشکان دەچێت، کرۆنا بە لاتینی واتای تاج، ئەم جۆرە ڤایرۆسە نزیکە ١٠٠٠ جۆری هەیە، بۆ یەکەمجاریش ساڵی ١٩٦٠ دەستنیشان کرا، بە دڵنیای مێژوەکەی زۆر زۆر لەوە کۆنترە کە بڵێن ساڵی ١٩٦٠ سەر هەڵداوە، بەڵكوو ساڵی ١٩٦٠ مرۆڤ دۆزرایەوە، تا ئێستا ئەم ڤایرۆسە تەنها لە شیدەرەکاندا دۆزراوەتەوە، نزیکایەتی زۆری لەگەڵ ووشتردا هەیە، بەڵام وەک ئەڵێن ئەم داوا ڤایرۆسی کۆرنا نزیکیترە لە شەمشەمە کوێرە، دیارەدەکانی ئەم نەخۆشیە زیاتر کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدانە، کە پاش ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لەناو جەستەی مرۆڤدا گەشەی تەواو دەکات، پلەی گەرمی مرۆڤ بۆ سەرویی ٤٠ بەرز دەبێتەوە، ئازارێکی زۆری تووش بووە دەدات، کاریگەری زیاتری ئەم ڤایرسە بۆ مرۆڤە لاوازەکانە، ئەگەر ڤایرۆسەکە تووش بووەکە بە ١٤ ڕۆژ نەکوژێت، ئیتر تووشبووەکە چاک دەبێتەوە، ئەوانەی بەرگری لە شیان لە ئاستی پێوسیتدا نیە، واتا هەموو کەسێک ناکوژێت، زۆر کەس تووشی دەبێت و ڕزگاریشی دەبێت، ئەم ڤایرۆسە لە کەشی ساردا زیاتر گەشە دەکات و چالاکیش دەبێت، ئەوەی مەدیاکان باسی دەکەن، تا ئیستا جگە لە دەرمانەکەی مەلاعەلی کەڵەک ساختەچی نەبێت، چارەسەری پزیشکی دژ بەم ڤایرۆسە نەدۆزراوەوتەوە و بەرهەم نەهێنراوە!

سەرچاوە و گومان

سەدای گوومانێک بەرز بۆتەوە، کە ئەڵێن ئەم ڤایرۆسە لە سروشتەوە نەهاتووەو دەستی کردی مرۆڤە و چەکێکی بایۆلۆجیە، بەمەستی لەناو بردنی نەیارەکانیانە، جا ئایا ئەم ئەگەرە تا چەند دروستە یاخوود خێر، ئایا ئەو مەیلە هەیە کە ئەم جۆرە چەکە بەرهەم بهێندرێت، ئەگەر وایە مەبەست چیە لە بەرهەم هێنانی؟
وەزیری تەندروستی فینلاند سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی پەلەوەر، بوێرانە هاتە سەر ئەکرانی تێڤی ووتی ئەم ڤایرۆسە دەستکردی "یانکی"ە و لە تاقیگای "تشیرنۆبڵ"ی ئۆکرانیا دروستکراوە.
ووڵاتی چینیش وەک ووڵاتانی دیکەی ئەم جیهانە فروانە، لە ٦٠٠٠ساڵی ڕابردووە بەدەست شەڕی ناوخۆ و زنیجیرە کەیسەرەکانیەوە هەروەها وولاتانی دراوسێوە، دەیناڵاند، تا ساڵەکانی ١٩٦٠ کە بەتەواوی دەسەلاتی وولاتانی ئینگلیز و یابانی، هۆڵەندی، لەو ساتەشەوە چینیەکان بەرەو پێشەوە بازدەدەن، بازی گەورە گەورە، هەروەک بەرنامەیەکی کەناڵی دەوڵەتی سویدی کەناڵی یەک و دوو، چەند بەرنامەیەکی سەرنج ڕاکێشیان هەیە، لەوانە "دۆکۆمێنیت لە دەرەوە" لەو بەرنامەدا باس لە هەژاری چینیەکانی پێش دەسەڵاتی بیانی دەکات، لەدوای ١٩٦٠ ئەڵێن چینیەکان بە ٤ ویل بازدەدەن بۆ پێشەوە، تێبینی مەبەست لە ساڵێ ١٩٦٠ واتا قۆناغی بەرەو پێشکەووتنی چین لە ١٩٦٠.
چین بووە وولاتێکی پێشکەووتوو، لەهەموو بوارەکاندا، گەیشت بەو ئاستەی کە ملا ملانێ لەگەڵ هەرە گەورە زل هێزی جیهان ئەمەریکات لە ڕووی سەربازی و ئابوریشەوە، ئێستا چین، ڕوسیا، کۆریای باکور لە ڕووی چەکەوە سنگ دەردەپەڕێنن، هەروەها جگە لە کۆریای باکور چین و ڕوسیا لەگەشەی ئابووری سەرسوڕهێنەردان، لە دوا نمایشی چەکی چینیدا جیهانی سەرسام کردووە.

 

وەزیری تەندروستی فینلاندی پێشوو، دەڵێت ئەنفلاوەنزای بەرز و باڵندە و جۆرەکانی دیکە، هەموویان سەراپا دەستکردی ئەمەریکان، هەروەها وەزیری تەندروستی فینلاند ئەڵێ کە ئەمەریکا دەیەوێت نیوەی جیهان بکوژێت.

ئەم ترامپە شێتە کە هێشتا هەر ئەندام سەناتی کۆماریەکان بوو، ووتی چینیەکان بە ئێمە ئەڵێن کوڕێ قەحبە، ئێمە بۆ بێدەنگ بین لێیان، واتا دژایەتی ڕیشەیی لە نێو دامو دەزگای ئیمپریالیدا هەیە، لە ڕۆژنامەی داگز نیهێتەری سویدی ئەم هەواڵەم خوێندەوە، ڕۆژەکەیم بیر نیە، بەڵام نزیکە لە ١٥ ساڵی ڕابردودابوو.
کەواتە ئیمپریالیزم نایەوێت کە کەس لە خۆیان بەهێزتر ببینن، دەشیبینن، چارەشیان نیە و ئاگاداریشن، ناشتوانن کە بەشەڕ ڕووبە ڕوویان ببینەوە، ناچار پەنا دەبەن بە شەڕی نهێنێ گرنگی دان بە هەمان سیاسەتی کە داریوش کە پیادەیکرد، ناردنی "چاو گوێ" بۆ ناو ماڵی دوژمن.
بەڵام ئایا ئەم خواستە لەناو ئەوروپی ئەمەریکەکاندا هەیە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ مێژووی ئەمەریکاو ئەوروپا، هەرچەند هەزارەها نموونە هەیە، بەڵام بە کورتی ئەمەریکا ٣ سەرۆکی " پەنەما" ی لەناو برد، یەکەم دوەمیانی کوشت، سێهەمیش " ئۆرتێگای" دەستبەوسەرکرد، بە بیانووی بازرگانی نەرکۆتیکا، هەرچەند ڕۆژنامەنووس " گێری وێب"  بەبەڵگەو دۆکۆمێنێت سەلاماندی کە خوودی سی ئای ئەی بازرگانی دەکات بە نەرکۆتیکاوە،
بۆ بینینی تەواوی فلیمەکە بە ژێرنووسی عەرەبی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

کوشتنی دوو  سەرۆکی پەنەما و دەسگیرکردنی سێهەمیان تەنها لەبەر ئەوەبوو، کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا "جۆرج شۆڵتز" کە خاوەنی کۆمپانیای "بێرتل" بوو. ویستی کەناڵێکی ئاوی نوێ لە پەنەما دروست بکەن، بەڵام شۆڵتز ویستی کە کۆمپانیاکەی خۆی دروستی بکات، بەڵام پەنەماییەکان بە نیاز بوون کە بدەین بە کۆمپانیای یابانیەکان، چوونکە پسپۆڕانی یابانی باشتربوون لەو بوارەدا، هەروەها هەرزانتریش، ئەوەی سەیر نیە نە ئەوروپیەکان، نە ئوسترالیا، نە یابان و کەنەدا نقەیان لێوە نەهات لەسەر ئەو ڕووداوە، هەروەها ڕووخاندنی سەدام نە لەبەر چاوی کاڵی کاکە بوو نە یابە، بەڵکوو لەبەر قازانجی کۆمپانیاکانی کە خاوەنەکانیان خێزانی جۆرج بۆش و کۆمەڵیک لە کەمتیارەکانی دەورەبەریان بوون، جیهان بە گشتی لەم نهینیە تێدەگەیشتن، نەک هەر نقەیان لێوە نەهات، بەڵکوو بەشداریشیانکرد تا چلە ئێسقانێکیان بەربکەوێت، بۆ بینی بەڵگەکان لەم بارەوە تکایە لینکەکەی خوارەوە بشێلە، سەرجەم بەڵگەی پێویست، لەم لینکەدایە.
کەواتە مەیلەکە هەیە، ئەوان بە هەزاران هەزار هاوڵاتی خۆیان بە کوشتن بدەن لە پێناو کۆمپانیایەکی یەک لە وەزیرەکان یان سەرۆکەکانیان، هیچ کەسیش نقەی لێوە نەیەت، ئیتر بۆنا؟
مەیلەکە هەیە، کە ڕیگیری لە بەرەو پێشچوونی چین بگرن لە ڕووی ئابووری و سەربازیەوە، ئەگەر بێت و کە پلانەیان سەربگرێت، ئەوا بەرهەمهێنانی و ئابووری چینی تێک دەشکێنن و ئەوسا خۆیان جێگای چینیش دەگرنەوە، گۆڕەپانیان بۆ تەخت دەبێت.

ئایا ئەم توانا تەکنەلۆژییە بوونی هەیە؟

هەروەک هەموومان ئاگادارین کە تەکنەلۆجیا، زۆر پێشکەتووە بەتایبەت لەم دوا ساتانەدا، ئەوەی کە ئاشکرایان کردوە، چوونکە زۆرێک لەو تەکەنلۆجیایانە کە پەیوەندی بە سیخوڕی و بارزگانیەوە هەیە، هەرگیز کەسانی ئاسایی پێی نازانن، بۆ نموونە لە پێستی بۆق ڕۆتیان دروستکردووە، ڕۆبۆتی زیندوو کە بەفەرمانی مرۆڤ هەڵسووکەوت دەکات، یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە قەبارەکەی تەنها١٠٠ گرامە.

کەواتە تەکنەلۆجیاکەش لەبەر دەستایە، ئەی ئایا چۆن باوەڕ بکەین کە ئەم بۆ چوونە دروستە، لە کاتێکدا ناینینن و هەستی پێناکەین؟
بۆ نموونە کاتێک نێچیری کوڕەزای مەچە بارزانی دەگاتە لای ئەردۆغانی فاشی، هیچ گومانی تێدا نیە کە کەسمان گوێمان لێی نیەو چاویشمان نایان بینێت کە چی ئەلێن، یان چی دەکەن، بەڵام کە چاوپێکەووتنیان کۆتای دێت و نێچیر دەێتە سەر ئەکرانی تێڤیەکان دەست دەکات بە ناماقوڵی و ئەڵێ پەکەکە و پەیەدە یەکێکن، یەکسەر ئەوسا دەزانینن کە نێچیر لە باوکی و باپیری خوێڕیتر و خۆفرۆشتر لە قەحەبەکان.
دەرهێنەری سینەمای ئەمەریکی هەر لە ساڵی ٢٠١١ فلیمیان لەم بارەوە دەرهێناوە، پێدەچێت هەڕەشیەکی ناوەخندار بێت، دەکرێت کە مرۆڤ پێشبینی بکات، بەڵام بەو شێوە ووردو سەرنج ڕاکێشە جێگای گوومانە، لەم لینکە خوارەوە دوو فلیم دەربارەی ڤایرۆسی کرۆنە، ببینە. (کلیک لەسەر ئەم وێنەیە بکە)

لینکێکی پڕ لە زانیاری لەسەر ڤایرۆسی کرۆنا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە