کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


ئەی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکگرن!

Tuesday, 02.04.2020, 23:29

1451 بینراوە


نووسینی: زارا زاگرۆس Zara Zagros
وەرگێڕانی: جۆ ولیام Joe William
------------------------------

ئەی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
ئەی بەلوچەکان، کوردەکان، مەندائیەکان!
ئەی کلدانەکان، ئاشوریەکان، سریانیەکان!
ئەی مارۆنەکان، قوبتیەکان، ئەمازیغیەکان!

ئێمە خوێی ئەم خاکەین، لە کەناری سندەوە، لە خۆرهەڵاتەوە هەتا ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لە خۆرئاواوە. باپیرانمان دروستکەری مێژووی ئەم ناوچەیەن و شارستانیەتیان تێدا بونیادنا، وە تێیدا ناسنامەى نەتەوایەتیمان و زمانمان و مۆسیقامان و پۆشاکمان، دامەزران. ئێمە و ئەم وڵاتانە یەك لاشەین، یەك مێژووین وە یەك پاشەڕۆژین. چەندین سەدەیە ئێمە ژێرچەپۆکی داگیرکەرە فارس و عەرەب و تورکەکانین؛ وڵآتەکانمان دزراون، سامانەکانمان تاڵانکراون، زمانەکانمان داپڵۆسێنراون، کەلەپورمان دزراوە، مێژوومان سڕاوەتەوە، ناسنامەى نەتەوەییمان شێوێنراوە، بەهای نەتەوەیيمان تێکدراوە، مێشك و ماسولکەکانمان لە خزمەتی داگیرکەراندا کاردەکەن، لاوەکانمان لە پێناو داگیرکەراندا دەجەنگن. هەتا کەی ئارامگرتن لەم کۆیلایەتیە؟

ئەی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!

زیرەکی و ئازایەتیمان کەم نییە، وە کەلەپورێکی دەوڵەمەندی پڕ شکۆمان هەیە، وە ژمارەمان - بەوەانەی کە قوربانی تواندنەوەی ڕەگەزپەرستانن - لە ١٥٠ ملیۆن کەمتر نییە. ئەی چی ڕێگرە لەبەردەم شۆڕشکردن دژی داگیرکەر و ئازادکردنی خۆمان و وڵاتەکانمان؟ ئایا شورەیی نییە کە سەدەی بیست و یەك تێبپەڕێت و ئێمە هەر لە ژێر ڕەحمەتی ئەو دواکەوتوانەدا بین؟ ئایا شورەیی نییە کە ئەم کەلەپورە قێزەونە بەجێبهێڵین بۆ نەوەکانی داهاتوومان، نەوە پاشـی نەوە؟

ئەی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
داگیرکەرانی فارس و عەرەب و تورك ڕێکكەوتون لەسەر داگیرکردنمان، وە ڕێگەی سەربەخۆبونمان نادەن، ئەوەتا ڕیزەکانی خۆیان ڕێك دەخەنەوە بەگوێرەی سەردەمەکە، وە دەزگا ڕۆشنبیری و میدیایی و ئابوری و سەربازی و هەواڵگریەکانیان بە هەموو توانایانەوە خستۆتەکارهەر جارەی لە ژێر پەردەیەکدا، جارێك لە ژێر پەردەی ئیسلام و جارێك لەژێر پەردەی دیموکراسیدا وە خەمی هەرە مەزنیان هێشتنەوەی وڵاتەکانمانە لە ژێر ڕکێفی داگیرکاری خۆیاندا و خۆشمان وەك داگیرکراو بهێڵنەوە بۆ هەتا هەتایە.

ئەی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
سوێند بە خودا هیچی پێویست نییە جگە لە یەکخستنی ڕیزەکانمان، ئیرادە و ئەقڵمان. یەکخستنی ڕیزەکانمان لە نێو بەرەیەکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی یەکگرتوودا، زەمین لە ژێر پێی داگیرکەراندا دەلەرزێنێت و ڕێ خۆشدەکات بۆ ئازادیمان. داگیرکردن قەدەرێکی خودایی نییە، وە کۆشسکردنمان زامنی ئازادی ولاتەکانمانە و خۆش ژیانە تێیاندا، وە زمانەکانمان سەروەر دەبێت لە وڵاتەکانماندا، وە پاسپۆرتێك هەڵدەگرین كە گوزارشت لە ڕەگەزنامەکانی خۆمان دەکات. وە ئاڵاکانمان لە سەر باڵەخانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەشەکێتەوە، وە هاوكاری دەكەین لەگەڵ گەلانی جیهاندا، وە بەشدار دەبین لە پەرەپێدانی شارستانیەتدا.

ئەی گوڵبژێرانى گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
خەڵکانی خانەدانی بەوەفا لەناو گەلاندا دروستکەری شکۆمەندیەکانیانن و پارێزەری ئابڕویانن. وڵاتەکانمان ئامانەتن لە ئەستۆماندا، ئێمە پێشبڕکێ دەکەین لە گەڵ کاتدا وە دەبێت هەنگاوی یەکەم هەڵبێنین وە کار بکەین لە ناو (بەرەیی گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی یەکگرتوو)دا، بەرەیەك کە دیت و هەڵوێستمان یەك بخات و لە سایەیدا پرۆژەیەکی ستراتیژیى ڕزگاربوون گەڵاڵە بکەین، کە ئەركی هۆشمەندی هەموو گەلانمان بگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی ڕاستیەکانی بۆیان دەرخەین وە ڕەوایی مەسەلەکەمان و ڕاستی داگیرکەران به جیهان ئاشناکەین. خەباتی یەك نەوە لە نەوەكانمان گەرەنتی دروست بوونی خۆرهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ دەکات بە بێ بوونی داگیرکەران و زۆرداران.

سەروەری بۆ گەلانمان و سەرشۆڕی بۆ دوژمنان



(دەنگدراوە: 10 . زۆرباشە: 4.5/5)