سنەی خوێناوی!

Thursday, 06/02/2020, 11:05

5167 بینراوە


دیرۆک بە دووشێوە تۆمار دەکری.بە شیوەی نووسینەوەو ئاڕشیوبە شێوەی کردەوپڕاکتیک.هەرکات ئەو دووشێوەیە لە دیرۆک خرانە چوارچێوەی خەبات وتێکۆشانی گەلێکی بندەست،دەبنە هیوا بۆ نەوەکانی دوارۆژمان تا کەڵکی باشی لێ وەرگیرێ.دیرۆکی نەتەوەی کورد بە تفەنگ وجلو بەرگیی پێشمەرگایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئەورۆمان هیچی لێ شین نەبووە.لە سەر رێكاریی ئەو دیرۆکە پڕ لە هەڵەیە لەو بەشە لە وڵات هەزاران مرۆڤی دڵپاکی بێ تاوان گیانی خۆیان لە ناو ئەو حیزبانە فیدا کرد کە ناز ناوی دێمۆکڕات و لایەنگریی لە رەنجدەریی لە خۆی بەستووە!
لە گەڕانەوەی سەفەریی کۆتایی رەوانشآد مەلاشیخ عێزەددین حوسێنی لە تاران دوای ئەوەی کە زانراهیچ دەستکەوتێكی ئەوتۆی نابێ،بەشێک لە شآرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرانە سەنگەر بۆ شەڕی ناوشآرەکان دەگەڵ کۆماری ئیسلامی!شەڕێک کە هیچ پێوانەیەکی مرۆڤیی تێیدا جێگیر نەبوو،ئەوەی کە بوونە قوربانیی بە دەست دوولایەنیی چەکدار خەڵكی بێ دەرەتان وماڵوێران بون.
کۆماری ئیسلامی دەستەودوعا بووتا ئەو شەڕە ڕووبدا!چون بیانوویەک بووبۆ سەقامگیرکردنی خۆی ومیلیتاریزەکردنی شارەکان.ئەو دەسەڵاتە بە پەرۆش دەمایەوە ئەگەر ئەو شەڕانە ڕوویان نەدابایە!دەرەفەتێکی باش خوڵقابوو بۆ دەسەڵاتی تازەپێگەیشتووی مەلاکان تا هەستیی ئایینی وشیعەگەریی تیژ بکەن دژی کورد .
کۆمەڵە بە دەست تێووەردانی جەلال تاڵەبانی کۆنە مائۆییست،توانی بە رێبازیی چەپی مائۆییستی خۆی بخزێنێتە ناو جەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان ومنداڵی کوردیی پێ بکرێتە کەرەستەیەک بۆ مامڵەی سیاسیی دەگەڵ کۆماری ئیسلامی.درووشمی یان کوردستان یان نەمان درووشمێکی گەل خڵەتێن بووکە لە دوارۆژدا بوو بە هۆی بێىەختیی وماڵوێرانی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان!
کۆمەڵە / کۆمەڵەکان / بۆ ماوەی نزیک لە ٤٠ ساڵ دەبێ لە سەر باوەڕی چەپی دواکەتوووهاوردە نانی سیاسیی دەخۆن.لە ناوکەمپەکانیشداوەک بنێشتە خۆشکە دەیجوونەوە!حیزب یان رێکخراوەیەکی خاوەن پڕنسیب وئەزموون پێش ئەوەی شەڕ دەگەڵ داگیرکار دەست پێبکا،کەرەستەی شەڕ لە بەرەی شەڕوپشتی بەرەی شەڕ دابین دەکا.لە رۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕەپانیی شەڕدەگەڵ مەلاکان لە بیر چووبۆوە،مەیدانی شەڕلە ناو شارەکاندا کردابوو بە شەڕی خۆدرێنی ناوخۆیی دەگەڵ یەکتروتاوانبار کردنی یەکتر.دەسەڵات لە تاران کەڵکی باشی لەو بارودۆخە وەرگرت وهێرشی کردوسەر شاری سنە!ئەوەی دووژمن دەیهەویست حیزبەکان بۆیان راخست!شەڕی ناوشاری سنە!

سنەی خوێناویی

کێشەی کورد بە دەبەرکردنی جلوبەرگیی پێشمەرگەوتفەنگی ژەنگاوی وتۆزلوق وکلآوی پۆپە داریی قوچ و پشتێندی چەند گەزیی نایەتە چارەسەرکردن.کۆمەڵە ئەو کات بە زیادکردن وگیان لە دەستدانی لایەنگرەکانی مێژووی بۆ خۆی تۆمار دەکرد!هەر کەس رەخنەی لێ گرتبایەن بەتۆمەتباردەناسرا!سەراپایان ئاوری لێدەباری.لە حالێکدا خاوەنیی هیچ پڕۆژەیەکی ئەوتۆ نەبون بۆ بەرێوەبردنی کۆمەڵگا. بۆیە کاتێک ئەڕتەش وسپای پاسداران هێرشیان کردە سەر شآری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەم کەسانێک کە هەڵاتن وشآریان چۆل کرد چەکدارەکانی کۆمەڵە بون!
شەڕی خۆ کوژیی کۆمەڵە بە تفەنگیی بە قەرزدەگەڵ فرؤكەو تانک وتۆپی دووژمن شەڕێکی نابەرابەروبێ بزەیی بوو،خەڵكی هەژای لە نێوان دوو بەرداشدا گیریان کردبوو،جورئەتی ئەوەیان نەبووکە بە هیچ لایەک بڵێن: چەکەکانتان بەرنە دەرەوەی شآرولەوێ یەکتر بگێن.شار مات وملول،ژنی دووگیان سەرگەردان وتژی لە لەرزوتاو،منداڵی بێ تاوان چاو بەگریان لێواولێو لە دڵەرآکێ وترسێک کە تا دوایین ژیانی تەمەنیی دەگەڵی دەژی!پێشمەرگە شکا، خەڵک ورەی دابەزیی،جەنازەکانی سەر شەقامەکانی شار بێ خاوەن وبێ کەسوکار ببووبە خۆراکی ئەو سەگانەی کە هەلیان دەقۆستەوە تا گۆشتی ئەو مرۆڤانەی سەر شەقامەکان بخۆن کە ئیدئۆلۆژیای هاوردە پێشکەشی بە شەڕیک کردبوو کە دوور لە ئیرادەی دانیشتوانی شای بە سەریدا سەپابوو.گرینگ نییە،سەری جەلال تاڵەبانی وبنەماڵەکەی خۆش بێ کە خەڵکی هاندەدا،با بورژواکان بچنە ناو حیزبی دێمۆکڕات،رەنجدەرچەپی سەر بە مائۆش بچنە ریزی کۆمەڵە!؟بۆیە جارێکیان لە قاسملوویان پرسی بۆ شەڕدەگەڵ کۆمەڵە راناگرن؟لە جوابدا گووتی،ئەو پرسە لە مام جەلال بکەن کە کۆمەڵەی دەباوەشی کوردستانی ئیڕان هاویشت!تا ئەو شەڕە رابوەستی.
ئەوەی کە جێگای داخە ئەوەیە دوای نزیک بە چل ساڵ لەو رووداوە تاڵە ئێستێ کۆمەڵەکان وەک لێفەی مەلایان لێ هاتووە کە هەر گۆشەیەکی بە دەست کەسانێکەوە لە کەمپەکانی زڕگوێزەڵی دەناڵێ،ئەوەی دەستیی جەلال تاڵەبانی تێدابووە،هەر بە فیتی ئەویش وەک دیل کەوتوونەتە بەر رەحمی بنەماڵەی تاڵەبانی
زۆر جار لەناو مێدیا کوردیەکاندا دەبینم تاقمێک پیرسالاری ناو کۆمەڵەکان بە بەکار هێنانی دەستەواژەی / سنەی خوێناوی / باسی رۆژگارێک دەکەن کە هەردووکلا پێکەوە / کۆمەڵەوکۆماری ئیسلامی / توانیان سەرکەوتوانی دژی دانیشتوانی شارێک دەست دەنە تفەنگو فیشەک ،کۆمەڵكوژیی پێک بێنن.هەردووکلاشەریکی شەڕێکن کە ناخواستە وبە بێ پرس لە خەڵكی بێتاوان ئەنجامیان دا.ئەگەر قەرار بێ رۆژێک دادگایەکی ناونەتەوەیی بتوانێ هەردووک لا وەک تاوانباریی شەڕرابگەیەنێ دەبێ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە بڕیاریی یاسایی لە سەر ئەو رووداوە تاڵە بدەن.کۆمەڵەی ئەوکات وئێستێش،کۆماری ئیسلامی ئەوکات وئێستێش بە باوەڕی من وەک تاوانباری شەر دەبێ دادگایی بکرێن ولێ پیچینەوەیان لە سەر بکرێ.بۆ ئەوەی ئەو دیرۆکە تاڵە هەرگیز دووپات نەبێتەوە.سنەی خوێناوی تەنیا کۆماری ئیسلامی خوێناویی نەکرد،ئیوەش سنەتان خوێناوی کرد.ئێوە سنەتان جێ هێشت وهەڵاتن،کۆماری ئیسلامی داگیریی کردومایەوە،ئەوەیە رازورەمزیی دیرۆک،تێگەیشتن لەو دیرۆکە هاسان نییە بەرپرسی خۆی گەرەکە.

قسەی کۆتایی:

ئێوە دەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە دووقۆڵی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانتان خوێناوی کرد!هەرلایەکتان بۆ مەبەستێک ئەو کارەتان کرد.فشە فشی شۆرشگێڕی وەلا نین وراستیەکان لە بیر مەکەن.بۆ داهاتووش ئێوە ناتوانن وڵات بەڕێوە بەرن.مرۆڤی شۆڕشگێڕ بە هیچ شێوەیەک ژیانی کەمپنشینی وژێر دەستەیی قەبوڵ ناکا،ئێوە چەند دەیەیە ژێر چەپۆکەی دەسەڵاتێكن لە باشوورکوردستان کە بۆ خۆی ژێر چەپۆکەی داگیرکاری کوردستانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە