ئایا بۆ مرۆڤ تێلەپاتی نیە؟

Thursday, 02.06.2020, 19:00

4668 بینراوە


بۆ ئەوەی لە تێلەپاتی تێبگەین دەبێت دەربڕینێکی بۆ بکەین کە تێلەپاتی چیە؟

تێلەپاتی چیە؟

ناردن و وەررگرتنی زانیاری لە نێوان دوو مرۆڤ یان دوو بونەوەردا، بێ ئەوە هیچ شێوازێکی کلاسیکی بەکار بهێنن وەک قسەکردن یان تەلەفۆن، بۆ ناردن و وەرگرتنی پەیام بە تەلەپاتی مەسافە هیچ گرنگیەکی نیە، واتە دەتوانیت لە کۆمەڵی خۆرێک بۆ کۆمەڵی خۆرێکی تر لە هەمان کاتددا پەیام بنێریت و وەرگریت. تێلەپاتی دەتوانرێت وەک پەیام یان وێنە لە بونەوەرێکەوە بۆ بونەوەرێکی تر بنێردرێت.

کێن ئەوانەی کە دەتوانن تێلەپاتی بەکار بهێنن؟

لە راستیدا تێلەپاتی لە دانسەتی چوارەوە دەست پێ دەکات، پێشتر لە بابەتێکدا باسی دانسەتیەکانم کردوە(لینکی بابەتی دانسەتی)، واتە ئەو بونەوەرانەی لە دانسەتی چواردا دەژین هەموو تێلەپاتیان هەیە و دەتوانن بەکاری بهێنن، مرۆڤ لە دانسەتی سێدا دەژی، ڕێژەیەکی زۆر کەم لە مرۆڤەکان دەتوانن ئەم سیفاتە بەکار بهێنن..
نمونە زۆر جار لەگەڵ کەسێک پەیونەدیەکی پتەوت هەیە کاتێک تۆ تەلەفۆن دەکەیت یان ئەو تەلەفۆنت بۆ دەکات دەڵێت ئێستا من ویستم تەلەفۆن بکەم ، یان هەردوکتان باسی یەک بابەت دەکەن وەک ئەوەی میشکی یەکتر بخوێننەوە ، ئەمەش جۆرێکە لە تێلەپاتی.
بونەوەری دانسەتی پێنج دەتوانن لەمسەری گەردون بۆ ئەوسەری گەردون پەیام بنێرن و لەگەڵ یەکتردا لە گفتوگۆدابن، جۆرێک بونەوەر هەیە لە گەردوندا کاتێک دەیانەوێت کەشفی ناوچەیەکی نەزانراو بکەن کەشتیەک دەنێرن بە چوار سەرنشینەوە و بە تێلەپاتی پەیوەندیان لەگەڵیان هەیە، کاتێک ئەوان دەکەونە حاڵەتێکی ترسناک یان جەنگ یان لەناو چوون ئەوان لە هەمان کاتددا ئاگادارن و ئیتر ئەو ناوچەیە بە ناوچەی سور ناوزەند دەکەن و بە هیچ شێوەیەک لێی نزیک نابنەوە..یەک سیفاتی تریشیان هەیە کە لە مرۆڤدا بە پێچەوانەوەیە، کاتێک کەشتیەک و سەرنشینەکانی دەکەونە حاڵەتی ترس یان لەناوچون کەس نانێرن تا ڕزگاریان بکات یان تۆڵەیان بکاتەوە، ئەمەش بە پێچەوانەی مرۆڤەوەیە، مرۆڤ جاری وایە هەیە بۆ ڕزگارکردنی کەسێک سەد کەس دەکاتە قوربانی، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە لە سۆفتوەیری مرۆڤدا.
تێلە پاتی پێک هاتوە لە سێ بەش، بەشی یەکەم دۆزینەی کەسی خوازراو بە هەست، پاشان ناردنی پەیام بۆ کەسەکە، پاشان وەرگرتنی وەڵامی پەیامەکە.. مرۆڤ لە دانسەتی سێدا دەتوانێت پەیامی تێلەپاتی وەرگرێت بێ هیچ ڕێگیریەک، بەڵام ٩٩% مرۆڤەکان ناتوانن پەیامی تێلەپاتی بنێرن.
واتە مرۆڤمان هەیە دەتوانێت بە تێلەپاتی گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک بکات لەوپەڕی دونیا، بەڵام هەشمانە دەتوانێت تەنها پەیام وەرگرێت. لە ساڵانی حەفتاکان لە کاتی جەنگی سارددا ئەمریکا و ڕوسیا زۆرجار ئەم شێوازەیان بەکار هێناوە بۆ گواستنەوەی زانیاری نهێنی.
مرۆڤ کاتێک لە دایک دەبێت دەتوانێت بە تێلەپاتی زانیاری وەرگرێت و بینێرێت، بەڵام بە تێپەڕبونی کاتو فێربونی بەکار‌هێنانی پێنج هەستەکەت، پاشان فێربونی قسەکردن ئەوا هەستی تێلەپاتی دەکوژێتەوە لە مێشکی مرۆڤدا.هەر هەست و کردارێک لەجەستەی مرۆڤدا بەکارنەهێنرێت بە ئۆتۆماتیکی دەکوژێتەوە، هەتا ئەگەر دەست یان قاچ بۆ ماوەیەک بەکار نەهێنیت بۆی هەیە هەموو ماسولکەکان بپوکێنەوەو دەست یان قاچەکە لەکار بکەوێت.
نمونەیەکی تری ئەو شتانەی مرۆڤ بە منداڵی دەیتوانێت و پاشان لە بیری دەچێتەوە، منداڵ کە لە دایک دەبێت مەلە دەزانێت و بیخەرە ناو مەلەوانگەیەک ژێر ئاو ناکەوێت، بەڵام بە تێپەڕبونی کات ئێمەی دایکو باوک دەیترسێنین و دەڵێن ئەوە ئاوە ترسناکە لێی نزیک مەبەوە بڤەیە ، ئەمە فۆبیا دروست دەکات بۆ ئەم منداڵ تا ڕادەیەک کە ئیتر ناوێرێت مەلە بکات و بەم جۆرە مەلە کردنی لە بیر دەچێتەوە. بەڵام کاتێک یەکێک فێری مەلە دەکەیت، لەپڕ بیری دەکەوێتەوە و مەلە فێر دەبێت وەک ئەوەی سویچیک لەناو مێشکیدا داگیرسێنیت.

نمونەیەکی تر:

منداڵ تا تەمەنی پێنج ساڵی چاوی سێ ی(بابەتی چاوی سێ) کراوەیەو هەست بە هەموو شتێک دەکات، دوای ئەوەی کە فێری قسەکردنو تگەیشتن دەبێت بە بیستن ئەم هەستە دەکوژێتەوە و ئیتر ناتوانیت بە ئاسانی بەکاری بهێنیتەوە.
بەبۆچونی من جەستەی مرۆڤ توانای شاراوەی زۆری هەیە کە ڕێژەیەکی کەم لە ئێمە دەتوانێت ئەم توانایانە بەکار بهێنێت، وەک باسم کردن تێلەپاتی ، چاوی سێ، تێلەکەنیسس هتد.. جگە لە وەی مرۆڤ خۆی ڕێگری لە تواناکانی خۆی دەکات منداڵەکانیشمان فێری خراپەکاری دەکەین.

چۆن؟

هەموو منداڵێک بە پاکی و باشی لەدایک دەبێت، کاتێک لە دایک دەبێت نازانێت دزی چیە، نازانێت خراپەکاری چیە، نازانێت گەندەڵی چی یە، نازانێت ئازاردانی کەسی بەرامبەر چی یە، نازانێک درۆ کردن چیە ، پاش ئەوەی کە منداڵ فێری قسە کردن و تێگەیشتن دەبێت و دەکەوێتە سەرپیی خۆی، ئێمەی مرۆڤ وا لەو منداڵە دەکەین کە درۆ بکات یان فێری ڕەفتارە نەشیاوەکانی ناوکۆمەڵگا ببێت، نمونە حەزی لە چوکلێتە، دایکی هەزار سوێند دەخوات دەڵێت نیمانە، دوای منداڵەکە بە دزی دایکیەوەخۆی دەگەڕێت و دەیدۆزێتەوەو دەیخوات، ناچار دەبێت درۆ بکات و بڵێت من نەم خواردوە، منداڵەکە لە درۆکەی تۆی دایک و باوکەوە فێر دەبێت کە چۆن درۆ بکات و درۆ بە درۆ تیمار بکات، وادەزانێت دیارە درۆ کارێکی باشە، چونکە تۆ گوتت چوکلێتمان نیە بەڵام ئەم دۆزیەوەو خواردیشی ، کەواتە ئەمیش لە تۆوە فێری درۆ بوو.
منداڵ بەهەمان شێوە نازانێت ئازاردان چیە، ئێمەی دایک باوک لە منداڵیەوە لە منداڵەکانمان دەدەین یان دەیترسێنین و دەڵێین دەتکوژم ئەگەر بچیتە دەرەوە، دەتکوژم ئەگەر دەرنەچیت، ئەگەر نوێژ نەکەیت خودا لەجەهەنم دەتسوتێنێت..هتد. هەڵبەتە سۆفتوێری مۆرڤ لەو جۆرە سۆفتوەیرەیە کە پێی دەڵێن ئەدەپتد واتە فێربوون یان وەرگرتن..کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت وەک کۆمپیوتەرێکی تازەیە تەنها ویندۆزی لەسەرتۆمار کراوە تەنها بۆ بەکار هێنانی جەستە، تۆی دایکو باوک و کۆمەڵگا باقی بەرنامەکانی بۆ تۆمار دەکەن و لە ئێوەوە فێر دەبێت چۆن بژی چی مانایەک بداتە ژیان.
کەواتە ئێمە هەمو بە پاکی لەدایک بوین بەڵام ژیان و چواردەور کولتور هەمومان ژەهراوی دەکەن و دەمانخەنە سەر رێگای خراپەکاری ، دزی گەندەڵی، پیاوکوژی ، بێ بەزەیی، درۆزنی و دوڕویی..هتد
مرۆڤ دەبێت فێر ببێت هەستەکانی کە لە دروستکەرەوە بۆی دیاری کراوە بەکاری بهێنێت زۆر زیاتر پێشکەوتو تر دەبێت وەک لەوەی کە ئێستا دەیبینیت. مرۆڤ توانای هەیە خۆی خۆی چاک بکاتەوە لە زۆرێک لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان، ئەوە ئێمەی مرۆڤین زانستەکەمان بە هەڵە بەکار دەهێنین بۆ پەیدا کردنی پارەی زیاتر یان هێز ڤایرۆسێک دروست دەکەین کە جەستە نایناسێت دەبێتە هۆی لەناو بردنی چەندەها جەستە.




(دەنگدراوە: 30 . زۆرباشە: 5/5)