ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەسیسە و بونەوەری دەرەکی

Thursday, 06/02/2020, 19:56

6100 بینراوە


لەکاتی رووداوەکانی باتاکالانو شارلی ئێبدۆ، لە ڕۆژنامەی پارتێکی ئۆپۆسیسیۆنی کوردستاندا خوێندمەوە کە چۆن ئەم کارەساتەیان بە دەسیسەیە لە قەلەمدابوو، ئەو هەواڵانەشی کە ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردبویەوە، لە سایتەکانی ئەوروپاوە وەرگیرابوون، ئەو سایتانەی کە کاریان هەڵبەستنی ئەو چیرۆکانەیە بەمەبەستی خەریکردنی خەلی ساویلکە. لە کاتێکدا کاری ڕۆژنامەکانی ئەوروپا بەدرۆخستنەوەی ئەم هەوڵانەیە، بەڵام لە کوردستان هەموو شتێک پێچەوانەوەیە. ئەمڕۆش لەم لاو لەولا دەبیستین کە گوایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکاندا دروستکراوە دژی چین، یان بۆ کەمکردنەوەی دانیشتوانی رووی سەر زەوی. 
دیاردەی بەناساندنی هەموو رووداوێکی کتوپڕ بە دەسیسە، نوێ نییە، هەرجارێک کارەساتێکی کتوپڕ و گەورە رووئەدات، خەڵکی بە ئۆتۆماتیکی بە دەسیسەی دەزانن، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەش لەسەر ئەم خاڵانە بەندە ؛

هیچ شتێک بە رێکەوت روو نادات

هەمو کارەساتێک کە رووئەدات دەرئەنجامی هێزێکی شاراوەیە.
ڕووداوەکان وەک ئەوە نیین ،کە بە ڕواڵەت دەیبینین: کاتێک سەرۆکی ولاتێک قسەیەک یان بڕیارێک ئەدات، ئەوە بە فەرمان و داخوازی ئۆرگانیزاسیۆنێکی نهێنی ئەو بڕیارەی داوە.
هەمو شتەکان بە شیوەیەکی نهێنی  بەیەکەوە بەستراونەتەوە.
خۆ ئێمە ناڵیین کە دەسیسە بوونی نییە، بەلام  هۆکاری هەموو رووداوێک، بەوەی کە دەسیسەیە، جۆرێکە لە پارستنی خۆ لە پشێوی و ئاڵۆزی دەرونی لە جیهانێکدا، کە رووداو و کارەساتەکان بێشومارن، ئەمەش بۆ کەسەکە ئەبێتە جۆرێک لە وەڵام وەرگرتنەوە و روونکردنەوە، بە شێوەیەکی پێدانی لۆژیکێک بە رووداوەکە و بەو پێیەش ئیتر بەدوای هۆکاردا ناگەڕێت.
بە پێی لێکۆلێنەوەکان ئەوکەسانەی کە باوەڕەیان بە دەسیسە هەیە، زۆرینەیان لە رەگەزی نێرینەن، کەسانێکی کەم کەڵچەرن، لە کۆمەڵگە دابڕاون، زۆریان بەتەنیا دەژین....تاد. سەلماندنیش بۆ ئەمە کەسایەتی سەرۆکی ئەمەریکایە. ترەمپ وەک کەسێکی کەم کەڵچەر و پارانۆیاک بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمەریکادا بودجەیەکی لەلایەن حکومەتەکەیەوە تەرخانکرا بۆ دۆزینەوەی بوونەوەری دەرەکی لەسەر زەوی، لەکاتێکدا هەندێک کەس بڕوایان وابوو،  کە پێدەچێت ترەمپ  بە پێی هەڵسوکەوت و قسە بێسەروبەرەکانی، بۆ خۆی بوونەوەرێکی دەرەکی بێت، کە هێندە بە جیهانی ئێمە نامۆن.

بە پێی بۆچوون و لێکۆڵینەوەش لە ئەگەری کارەساتی گەورەی وەک کارەساتی ژینگە و پەتاو شتی تر، چین ئەو ولاتەیە، کە دەتوانێت کاریگەرتر بێت لە ڕووبەروونەوەیدا هەتا وڵاتانی تری وەک ئەوروپا و ئەمەریکا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە