لەشی مرۆڤ پێک دێت لە بەشی : زۆرینەی ئەتۆمی ناوەکی و ئەلیکترۆنیات

Tuesday, 11/02/2020, 16:10

4381 بینراوە


لە بچووکترین ئاست دا ، لەشی مرۆڤ پێک دێت لە بەشی : زۆرینەی ئەتۆمی ناوەکی و ئەلیکترۆنیات.
سەرڕوای ھەبوونی زیاتر لە ٩٠ سەرچاوەی سرووشتی .
تەقینەوە مەزنەکە بنچینەی سووکترین پێکھاتەی دروستکرد ئەوانیش ھایدرۆجین و ھیڵیۆم بوون . کە ھێشتا ئەم دووانە ٪‏٩٨ ی گەردوون پێک ئەھێنن.
ئەستێرەکان کە ئەژین ، ئەسووتێن ، ئەمرن ٪‏٢ کەی تر پێک ئەھێنن ، بەرپرسیارن لە دروستبونی پێکھاتە ئاڵۆزەکانی تر گەردوونیمان.
ئەستێرە بچووکەکانی وەکو خۆر . پێکھاتە قورس و سوکەکان ئەدات لە یەک بەوەش سەقفێک بۆ خشتەی خوولی دروست ئەکات بە زیادکردنی نیوترۆن ی بەردەوام ی یەک بەیەک.
ئەستێرە گەورەکانیش کۆتایی بە ژیانیان دێت بە سوپەرنۆڤایەک. لەگەڵ ناوکەکانیان کە دائەڕمێن و ئەتەقنەوە. ئەو سوتەمەنیەیی کە لە ناو ناوکەکەیاتی دەریەکاتە دەرەوە.
لە ھەمان کات دا . کورتەبنەی سپی و ئەستێرە نیوترۆنەکان یەک ئەگرن و ئەتەقنەوە . گەردوون دەوڵەمەندتر ئەکەن .
بەھۆی تەلیسکۆبی Chandra X-ray ی دەزگای ناساوە . ئێمە ئەتوانین تێبینی تەواوی ئەو تەنە قورسانە بکەین کە بەم دواییانە لە تەقینەوەی ھەر سوپەرنۆڤایەکەوە ھاتبن.
کاتێک کە مەسەلەکە دێتە سەر لەشی مرۆڤ ، زۆرینەی لەشی ئێمە لە تەقینەوەی سوپەرنۆڤایەکەوە ھاتووە . نەوەکو ھیچ سەرچاوەیەکی تر.
دۆزینەوە گەورەکە چییە؟ ھەر پێکھاتەیەک کە پێویست بکات بۆ دروستبوونی DNA ئەدۆزرێتەوە لە پاشماوەی تەقینەوەی ئەستێرەکان .

سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە