سوڕی ژیان لەسەر زەوی لە ڕوانگەی هۆپیەکانەوە

Tuesday, 11/02/2020, 22:11

7595 بینراوە


هۆپیەکان کێن؟
هۆپی قەبیلەیەک بوون لە ئەمازۆن ژیاون لە ساڵانی ١٧٠٠ پێش زایین تا کۆتا شەڕیان کە کردویانە دژ بە ئیسپانیەکان بوە لە ساڵی ١٦٨٠ ی زاینیدا کاتێک بەریتانیا و ئیسپانیا و فەڕەنسا بۆ دزینی ئاڵتون دەچون بۆ کیشوەری ئەمریکا و پاشان داگیریشیان کرد.
هۆپیەکان زۆر بە وردی نەخشەسازی سوڕی ژیانیان کردوە لەسەر زەوی، هۆپیەکان ئەم نەخشیەیان لەسەر بەرد هەڵکەندوە ئەمەش وای کردوە کە تا ڕۆژی ئەمڕۆ بە ئاسانی بخوێندرێتەوە، هۆپیەکان ئەم نەخشەیان بۆ جونای دروست نەکردوە بەڵک بۆ نەوەکانیان بەجێ هێشت تا ئەوانیش بتوانن سود لەو زانیاریانە وەرگرن کە باس لە دەورانی ژیا دەکات.
مرۆڤ لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠ وە توانیان لەو نەخشەیە تێ بگەن کە باسی چی دەکات.
نەخشەکە زۆر بە شێوازێکی ئاسایی کێشراوە بەڵام پڕە لە زانیاری ورد.
نەخشەی سوڕی ژیان


لە بابەتێکدا باسی دەورانی ژیانم کرد لەسەر زەوی کە پێک هاتوە لە ٢٥٩٢٠ ساڵ، ئەم دەورانە جارێک دابەش دەبێت بەسەر دودا کە دەکاتە ١٢٩٦٠ ساڵ دەکات وە جارێکیش دابەش دەبێت بەسەر پێنجدا، واتە ٥١٨٤ ساڵ دەکات.

گرنگی ئەم ژمارانە چیە؟
لە نەخشەی مایاکان باسی لەوە کردوە کە کات کۆتایی دێت لە سای ٢٠١٢دا بەڵام وەک دەیزانین کات کۆتایی نەهاتوە و ژیان تا ئێستاش بەردەوامە. ئێستا بۆ شوێنەوارناسەکان ڕوون بۆتەوە و تێگەیشتون کە بە هەڵە کالێندەری مایاکانیان خوێندۆتەوە و ساڵی ٢٠١٢ ساڵی کۆتایی نیە، بەڵک و ساڵی وەرچەرخانە، واتە هەموو دەورێکی ژیان لەم گەردونەدا پێک هاتوە لە ٢٥٩٢٠ ساڵ بەڵام شەش جار لەم ماوەی ٢٥٩٢٠ ساڵەدا وەرچەرخان ڕوودەدات.
پێشتریش لە بابەتی جاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەپتیلیەن باسی ئەوەم کردوە ئەم ئێمە مرۆڤی فێرشنی حەوتین ، واتە حەوجار پێش ئێمە مرۆڤی زیرەک بونی هەبوە.
کالێندەری مایاکان

خاڵی وەرچەرخان هەموو وەرچەرخانێک دەگرێتەوە ئایا فێر بونی ئاگر کردنەوە بێت یان فێربوونی پێکەوە ژیان و کەشاوەرزی بێت یان دۆزینەوەی تەکنەلۆژی هتد...
لە نەخشە بەردینەکەی هۆپیەکاند باس لە دوو ڕێگا دەکات بۆ مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ..
ئەم دوو ڕێگایە تا ماوەیەکی دیاری کراو تێکەڵ بە یەک دەبنەوە و پاشان دەگەنە خاڵی نەگەڕانەوە، واتە کە ئەو خاڵەت تێپەڕاند ئیتر ناتوانیت بگەڕێیتەوە سەر خەتی ژیانەکەی تر..

واتای ئەم دوو خەتە چیە؟
خەتی یەکەم پێک هاتوە لە خەتێکی ڕاست و لە کۆتایدا دەگەیتە قۆناغێک وەک قادرمە وایە لەوێدا ژیان کۆتایی پێ دێت.

ئەم خەتی ژیانە بۆ کێ یە؟
ئەم خەتە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ژیاندا خراپەکاری زۆر دەکەن و لەسەر پشت و خوێنی خەڵکی تر دەژین..ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئەم خەتە وێنەی کێشراوە وادەردەکەوێت سەریان بە لاشەیانەوە بەند نیە، واتە ڕۆح و جەستەیان جودا لەیەک کاردەکات.

خەتی دوەم چیە؟
خەتی دووەم پێک هاتوە لە وێنەی قۆناگەکان و ڕوداوەکان لەسەر زەوی،لەم خەتەی ژیاندا پاش تێپەڕاندنی روداوەکان و قۆناغەکانی ژیان، ژیان هەر بەردەوامی دەبێت بەڵام لە ئاستێکی باڵاتردا، ئەوەی جێی تێرمانینە ئەوەیە کە لەسەر ئەم نەخشەیە نەخشەی جەنگی جیهانی یەک و جەنگی جیهانی دووکێشراوە، پاشان کۆتا خەتی تێکەڵبونەوەی ئەم خەتەی ژیان، ساڵی ١٩٩٨ بوە، واتا ساڵی ١٩٩٨ بە خاڵی کۆتا دیاری کراوە بۆ تێکەڵ بونەوەی خەتەکانی ژیان،مانای ئەگەر گەیشتیتە ساڵی ١٩٩٨ ئەوە دەبێتە کۆتا دەرفەت بۆ گۆڕان لە ژیانتدا و بتەوێت خۆت جاک بکەیت دەرفەتت هەیە بێیتەوە سەر خاڵی ژیانی بەردەوامی، ئەگەر تا ئەو ساڵە نەگۆڕابیت ئەوا ئەم قۆناغەت تێپەڕاندوەو ئیتر ناتوانیت بییتەوە قۆناغی ژیانی بەردەوامی لە ئاستێکی دیاریکراودا ژیانت دەوەتێت بۆ ئەم قۆناغە. نمونە تۆ دەرفەتت هەیە شەش ساڵ قوتابخانەی سەرەتایی تەواو بکەیت دەتوانیت هەر ساڵی بە دوو ساڵ ببڕیت کەواتە ئەگەر لە ماوەی ١٢ ساڵ نەتوانی قۆنەغەکانی خوێندن تەواو بکەیت بە دڵنیاییەوە لە قوتابخانە دەردەکرێت.قۆنەغەکانی ژیانیش بەهەمان شێوە ئەو کەسانەی کە قۆناگەکان نابڕن بە ٢٥٩٢٠ساڵ ئەوا دەبێت سەرلەنوێ دەست پێ بکەنەوە.
هەر لە نەخشەکەدا پاش ساڵی ١٩٩٨ ڕوداوێکی تر دیاری کراوە وەک خاڵی وەرچەرخانی کۆتایی، ئەم خاڵە بۆی هەیە جەنگی جیهانی سێ یەم بێت بۆی هەیە نەخۆشی کوشندە بێت یان هەر ڕوداوێکی تر کە گرنگ بێت بۆ مرۆڤایەتی.
لە خاڵێ وەرچەرخانی یەک و دوودا چەند شتێکی سەرنج ڕاکێش وێنەی کێشراوە، یەکێک لەوانە لۆگۆی نازیەکانە .
هیمای نازیەکان


دووەمیان کە گرنگە باسی بکەم وێنەی ئاڵای یابانە..ئەم دوو وێنەیە لەسەر روداوی وەرچەرخانی یەک و دوو وێنە کێشراوە واتە ئەمە دەتوانین بڵێن باسی هەردوو جەنگی جیهانی دەکات و ئەو دوو جەنگەش ئەڵمانیا و یابان تێیدا بەشدار بوون، ئەم دوو خاڵە بە خاڵی وەرچەرخان ناسێنراوە لە نەخشەکەداو لە میژوی مرۆڤایەتیدا.
ئاڵای یابان


ئێستا پرسیار ئەوە ئایا چۆن هۆپیەکان توانیویانە ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر بزانن کە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ چی ڕوو دەدات و ئەو خاڵی وەرچەرخانە لە نێوان کێدا دەبێت؟ ئایا چۆن توانیان لە سوڕەکانی ژیان تێبگەن بە بێ هیچ تەکنەلۆژیەک؟چۆن ئەم ژمارانەیان دۆزیوەتەو چۆن توانیان بزانن کە سوڕی ژیان لە چەند ساڵ پێک هاتوە؟
هەڵبەتە مایاکانیش هەر لە خواروی ئەمریکا دەژیان بە هەمان شێوە نەخشەی هەموو هەسارەکانیان کێشاوەو بەستویانەتەوە بەو خاڵی وەرچەرخانەی کە لەسەر زەوی ڕوو دەدات.
کەواتە ژیان وەک قوتابخانە وایەو کۆمەڵێک قوتابی سوڕی خوێندن تەواو دەکەن و دەچنە سورێکی باڵاتر، کۆمەڵێکیش سوڕی خوێندن تەواو ناکەن و سوڕی ژیان دوبارە دەبێتەوەو ئەم کۆمەڵە دەبێت لە خاڵی یەکەوە دەست پێ بکەنەوە، واتە روداوەکانی ژیان پێک هاتوە لە کۆمەلێک سیناریۆی دیاری کراو هەموو ٢٥٩٢٠ ساڵ جارێک دوبارە دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە