ئەو دادوەرەی کە بە پێچەوانەی دادوەرەکانی تر بە گژ نادادوەرییدا چوو

Wednesday, 12/02/2020, 22:17

5326 بینراوە


بەڕێزان، ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ

(ھەستیار وشیار محمود) کە (ی. دادوەری) بووە لە (دادگای تێھەڵچوونەوی سلێمانی)، بۆ ماوەی (١٥) ساڵ خزمەتی ھەبووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبووک) پۆستی لەسەر گەندەڵییەکانی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، بەو ھۆیەوە لە (٧⁄١١⁄٢٠١٦) فەیسبووکەکەی لە لایەن دادگای سلێمانییەوە ھاک کراوە و لە لایەن یەکێتی دادوەرانەوە لە (١٦⁄١١⁄٢٠١٦) سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە بە ماددەی (٢ مۆبایل)،  دراوە، ساڵێک لە ناونیشانی وەزیفی سڕکراوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ چەند جارێک لە لایەن دادوەرانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و چەند جارێک دەستبەسەرکراوە کە زۆرترینیان (٤٥ ڕۆژ) بووە ھەموو سکاڵاکانی بەپێی ھەمان ماددە، پاشان بۆ ماوەی (٤ مانگ) سزای زیندانی بۆ دەرکراوە، فەسڵ کراوە، نانبڕاو کراوە و ھەرچەندە ھەموو دۆسییەکانی بە پێی یاسا بە باتڵ ھەژمار ئەکرێت بەو پێیەی ھەموو دادوەرانی کوردستان سەر بە یەکێتی دادوەرانن کەچی  کۆمەڵێک دۆسیەی تری لەسەر کراوەتەوە و دەستی دەستی پێ کراوە، ھەموو ئەم دۆسیانەش بەر لێبووردنە گشتییەکەی ساڵی ٢٠١٧ کەوتووە کەچی ھەتاکو ئێستا یاسا لە دژی ھەستیار بەکار ھاتووە.

لە (٢٤⁄١١⁄٢٠١٩) لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ھەستیار دەستگیر کراوە، ھەموو(پەڕاوێکی کەیسەکانی، مۆبایل، لاپتۆپ...) لە ماڵەکەیدا دەستی بەسەر گیراوە و پاش ٤٨ کاتژمێر ئینجا دادوەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ

2/2

کردووە، بۆ ماوەی (٧ڕۆژ) زیندانی تاکە کەسی کراوە، ئەشکەنجە دراوە لەسەر ماددەی (٢ی مۆبایل) کە ئەو ماددەیە ھیچ پەیوەندی بە ئاسایشەوە نەبووە، ھەستیار نە تیرۆرست بووە و نە بازرگانی ماددەی ھۆشبەر ھەتاکو ئاسایش دەستگیری بکات.

لە (٢⁄٢⁄٢٠١٩) بە جلی پرتەقاڵی و کەلەپچەوە لە ئاسایشەوە ڕەوانەی دادگا کراوە وبە ساڵێک زیندانی سزا دراوە و گوێزراوەتەوە بۆ (زیندانی چاکسازی گەوران) و پاش تانە دان لە بڕیاری دادگا بەوەی ھەر ھیچ نەبێت وەک کەیسەکەی بەر لێبووردنە گشتییەکە نەکەوتووە ئەبوو بەشێکی ماوەی زیندانییەکەی بەر بکەوتایە کەچی جارێکی تر یاسا لە دژی ھەستیار بەکار ھاتووە و بە ڕازی نەبوون وەڵام دراوەتەوە.

پاش بە بنبەست گەشتنی ھەموو ڕێگە یاساییەکان و داخستنی ھەموو دەروازەیەک کە چارەسەرێک بێت بۆ ھەستیار لە (٢⁄٢⁄٢٠٢٠) بڕیاری مانگرتنی لە خواردن داوە و دەمی خۆی دووریوەتەوە و لەو کاتەوە تەندروستی بەرەو خراپتر ڕۆشتووە.

ئێستا ھەستیار تەندروستی زۆر ناجێگیرە و کێشی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، پەستانی خوێن و شەکرەی نزم بووەتەوە، تووشی سەرئێشە و ئازاری گورچیلەکانی بووە و پێویستی بە دەنگەوە ھاتنی دەنگی ئازادە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە