1. داگیرکەرەکان وا پیشانیان دا و بوختانيان كرد کە گوایە باپیرانمان کافر بوونه و هاوەڵيان بۆ خودا داناوه (کافر و مشرك)، وە ئەوان (مەبەست لە داگیرکەرەکان) خۆشەویست و حیزبی خوداوەندن. لەژێر ئەم بوختانەدا وڵاتەکانمانیان داگیر و تاڵان کرد و زۆرێك لە باوباپیرانمانیان کوشت و نەنکەگەورەکانمانیان کرده کەنیزە و ئەوانەش كه مانەوە، ژێردەستەکران. هەروەها سامانەكانمانیان دزی بە ناوی ئەنفال و دەسکەوت و سەرانە و یەك لەدە و زەکات و خێرکردندا، وە سکی گەلەکانی خۆیانیان پێ تێرکرد و وڵاتەکانی خۆیانیان پێ ئاوەدانکردەوە و سوپا داگیرکەرەکانی خۆیانیان پێ پڕچەكکرد و سەروەریان بۆ خۆیان دروستکرد.
2. داگیرکەرەکان وا پیشانیان دا و بوختانيان كرد کە گوایە كولتورى نەتەوەیەکەمان كولتوری کافر و بێ بڕوا و ڕێ لێ ونبوو و بەرەڵایەتییە، بەڵام كولتورەکەی ئەوان كولتورێکی باوەڕداری و خانەدانی پایەبەرزە. لە ژێر ئەم ناوەدا بەشێکی زۆری كولتورەکانمانیان تەفروتونا کرد و ئەوەی کە مایەوە، ناشیرینیان کرد و بە کاری شەیتانیان لە قەڵەمدا بۆئەوەی کە خۆمان دژایەتی بکەین و لەناوی ببەین وە زۆرێك لە ئێمە ئەمەی کرد، بەتایبەتی کوێرەكانيان (شێخەکانی ئیسلام)، ئەوانەی کە لێمانیان ڕفاند و عەمامەیان كرده سەريان و ڕێشیان پێ هێشتەوە و عەبایان دا بە شانیاندا بەو پێوەرانەی کە خۆیان دەیانەوەێت، وە کردنيان بە تابوری پێنج و بە وڵاتەکانماندا بڵاوو بونەوە، وەك تاعونێك تووشى کۆمەڵگاکانمان بوونه.
3. داگیرکەرە عەرەبەکان بوختان و درۆيان بۆمان هەڵبەست، کە گوایە زمانەکانمان زمانی کوفر و دواکەوتوییە، وە بەتەنها زمانی عەرەبی زمانی بەهەشت و شارستانیە و زمانێکی پیرۆزە، وە زۆر لەوانەش زیاتر، بوختان دەکەن و دەڵێن کە خودا هیچ نوێژێك قبوڵ ناکات ئەگەر بە عەرەبی نەبێت. بەم شێوەیە زمانەکانمانيان سڕییەوە لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابوریدا و زمانەکەی خۆیانيان لە جياتيان دانا، تا وای لێهات زۆربەی خەڵکى شارەکانمان بە زمانی عەرەبی بدوێن بۆ ئەوەی لەلایەك بتوانن بژێن و لەلایەکەشەوە لەو دواکەوتوویى و شەرمەزاریە ڕزگاریان ببێت، وە ئەگەر کەسانی سادەی نیشتەجێی گوند و دۆڵ و چیاکان نەبوایە، ئێستا زمانەکانمان بەیەکجاری لەناوچوبوون. هەزان سڵاوو و ڕێز بۆ ئەو کەسە سادانە، ئەوان فریشتهی پاراستنى بەشەرەفمەندانەى زمانەکانمانن.