"جی، پی، ئێس" دەیسەلمێنیت کە قورئان و محمەد دوو ئەفسانەی دروستکراون

Thursday, 02.13.2020, 23:01

8568 بینراوە


تێبینی و روونکردنەوە

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینەم، ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەر کۆمێنتییان نووسیوە، هەندێک دەڵێن گوایە ناونیشانەکە هیچ پەیوەندیی بە ناوەرۆکەکەیەوە نییە، لەگەڵ کۆمەڵێک قسەی بێ بنەما، وا هەست پێدەکرێت، کە ئەوانەی تەنیا ناونیشانەکەیان خوێندۆتەوە و ئیتر لەوێوە هێرشەکانیان دەست پێکردووە. بۆیە لێرەدا ئەم روونکردنەوەیەم بۆ نووسینەکەم زیاد کرد، دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە زۆربەی باسەکە بۆچوونی خۆم نییە، بەڵکو لێکۆڵینەوە و بەڵگەی شارەزایان و لێکۆلەرەوەکانە و لێرەدا من خستومەتە بەر چاوتان، کەوابوو ئەو بەڵگانە هی خۆم نیین بەڵکو ئاماژەم بە بەڵگەکان داوە، بە تایبەتی ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە، بۆیە تکا دەکەم سەرەتا لە لپێشآدا سەیری ڤیدیۆکە بکەن، ئەوسا وتارەکەش بخوێننەوە و قسەی خۆتان بکەن. (سوپاس)
-------------------------------------

هەر لە سەرەتای ڕۆژگارە سەرەتاییەکانی ئیسلامەوە، گوومان لەسەر ئاینە نوێیەکەی عەربەکان دروستبووە، کاردانەوەی نادروستی ڕێبەرانی ئیسلام گوومانەکان بەهێزتر دەکات، چوونکە کاردنەوەیەکی گوونجاو نەبووە، چوونکە کاردانەوەکان بە تۆقاندن و ڕق کینە بەرپەرچدرایەوە، لە جیاتی ئەوەی بەرپەرچدانەوەکان هێزیک بۆچوونی خودای میهرەبانی تێدا بێت، بەڵکوو بەرپەرچدانەوەکان ڕێک لە تۆڵە کردنەوەی مرۆڤێکی ئاسای نزیکترە، جگە لەوەش لە دەریایەک نەگووناجانی ئایە دژبەیەکەکان، بێئاگاییان لە ژینگە تەنانەت ژمێریاریش، چوونکە زیاتر لە ٥ ئایەت ئەڵی خودا گەردوونی بە ٧ ڕۆژ دروست کرد، کەچی پاشتر دەبێت بە ١١ ڕۆژ، هەروەها خوودی قورئان ئەڵێ خودا بەبەبزیترینە، دوایش لەبیری دەچێت، هەمان خودا دەبێتە دڕنندەیەکی خوێن خۆر ڕق ئەستوور وەک سادیستێک، بۆیە گەیشتمە ئەنجامێک کە خوایەکمان دروست کردووە، وەک خۆمان دڕنندە و خوێنخۆر.
 

تەنانەت کوشتنی نەیارەکانی محەمەد لەسەر پارچە شیعرێک، بەستنەوەی ام سەلما بە دوو ووشترەوە وپاشان ڕاونانی ووشترەکان بە پێچەوانەی یەکتریەوە،

الاغتيالات التي اطلقها محمد ضد معارضيه

بۆ ئەوەی ام سەلما دوو لەوت بکات.

بە کۆمەڵ کوشتنی خێڵی "بەنی قوریزە" ئەم کۆمەڵ کوژیەش، کەلە قورئانیشدا باسی لێوەکراوە،بورهانی دەکات کە خوداکەی ئیسلام هێندە دڵ ڕەق بێویژدانە، بە تووکەبەردا دەستنیشانی نێرینەکانیان کردووە، هەرچی تووکەبەری هاتبێت کوشتوویانە، واتا پێوەرێکی دیکەیان پێنەزانیووە، لەهەموو نامرۆڤانەتر، لەدوای ئەو جۆگەلە خوێنە کە ٧٠٠ کەس بۆ ٩٠٠ کەسی تێدا سەربڕێندرا، محمەد هەمان ئێوارە سواری کچی سەرۆکی بەنی قورەیزە دەبێت، هیچ هەست نەستێکی بۆ ئازاری ئەو کچە نابێت، تۆ بڵێی خوادایەکە لەو شێوە بوونی هەبێت؟

هەروەها خودای عەرەبەکان لە قورئاندا سوێند دەخوات بە ناڵی ئەسپ، بە خورما، و زەیتوون و هەنجیر، وەک باوەو هەمووشمان ئاگادارین کە سوێندخواردن لەکاتێکدایە کە بەرانبەر گوومانی هەبێت، ئەگینا پێوست بە سوێند خواردن ناکات، دەبێت خوادای عەرەب سوێند بۆ کێ دەوات؟

هەروەها دەبێنن کە  قورئان بۆ دەستنیشان کردنی کاتەکان، بێئاگا بووە لە تەکنیک یان شیوازێکی دروستی کات، ڕوونتر ڕێک دەشتەکیانە کات دیاری دەکات، چوونکە قورئان ئەڵێ هەرکە خەتی ڕەش و سپیتان بینی ئیتر دەست لە خوارن هەڵبگرن و بە ڕۆژوو بن، ئەمەش لەکاتێکدا لە بەستەڵەکی باکور شەش مان نە ڕۆژ دەبینیت نە ڕۆشنایی، بە پێچەوانەوەشەوە، دیسان بێئاگایی قورئانە لە جیاوازی ناوچەکان.

بەکورتی ئیسلامیەکان لە بێچارەیدا دەیهێنن دەیبەن، بە "توبی نەوەوی" خەڵکیان گێژ و کاس کردووە، لەکاتێکدا نەباس لە پەنسلینە،نە ئێچ تۆ ئۆ، نە کۆڵسترۆڵی زیان بەخش و سوود بەخش، کوا باسی هایدرۆن و ئۆکسجین، کوا کیمیاو زیندەوەرزانی؟ مەلا ساختەچیەکان سەر زمان بنی زمانیان دوعاو نوشتەیە، هەرکە نەخۆشیس دەکەون بە پەلە خۆیان دەگەیننە ئەوروپای کافرەکان.

بۆ زانیاری زیاتر دەبارەی ئەوەی باسمان لێوەکرد ،تکایە لەم لینکەی خوارەوەدا بخوێنەوە.

ریشەی قورعان


دەبینن لەسەردەمی نوێشدا سەدانی وەک بیرمەدنی گەورە "مەعروف ڕەسافی" هێرش دەکاتە سەر ئیسلام و سەراپای بە دروستکراو دەداتە قەڵەم لە کتێبی "الشخصیة المحمودیة" دەتوانیت کتێبە لەم لینکەی خوارەوەدا دابەزێنیت.

الشخصية المحمدية (كتاب)

دەیانی دیکەی وەک "عەلی دەشتی".....هتد، ئەمەش وایکرد کە مێژوونووسان وئەرکەلۆجیکەکانی دەستبەرن بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیسلام و مێژوەکەی، هەربۆیە، "تۆم هۆلان" دەستیدایە لێکۆڵینەوەی چڕ و قوڵ، بەدوای ئەویشدا "دانێڵ جیبسۆن" دەیان سەدانی دیکەی پسپۆڕ لەم بوارەدا، سەراپاشیان ئەوەدەسلمێنن کە قورئان و محمەد دروستکراوە.

لەبابەتی پێشووترماندا باسمان لە مێژوونووس "تۆم هاڵاند" کرد، کە بورهانی دەکات، کە مێژووی ٢٠٠ ساڵەی ئیسلام و محەمەد گوومە، ئەوەش بە گەواهی ئیسلامیە پسپۆڕەکان، کە ناتوانن و ناشیارنەوە کە مێژووی ٢٠٠ ساڵەی سەرەتای ئیسلام و محەمەد گوومە.

چەند زانایەک دەیسەلمێنن، کە پێغەمبەری ئیسلام لە ئەفسانە زیاتر بوونی نەبووە


تۆم هۆڵاند و هاوڕێکانی باس لەوە دەکەن، کە ئەوەی لە قورئاندا باسکراوە لەگەڵ سروشتی "مەکە"ی عەرەبستانی سعودیەدا، یەک ناگرنەوە، تەنانەت تۆم پێداگری دەکات، کەلە عەرەبستانی سعودیە محمەد ناو هەر بوونی نەبووە.

لێڕەشدا ئەرکەلۆجی بەریتانی کەنەدی "دانێڵ،دان جیبسۆن" هاوکارانی "باتریشیا کرون" هەروەها "مایکل کوک"  دانێڵ جیبسۆن ٣٠ ساڵ لەناو کەلاوەو شوێنە گوومان لێکراوەکاندا سەرگەرمی لێکۆڵینەوەبوو، ئەو بەهاوکاری تەنیکی نوێ دەیسەلمێنن کە ئەو باسانەی کە قورئان باسی دەکات هەرگیز شاری مەکەی ئێستا نیە، چوونکە مەکەی ئەوساو ئێستاش بیبان بووە، کشتوکاڵ و دارو دارستانی تێدا نەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش تەنانەت پشکنیان بۆ خاکەکەی کرد، لەوەشدا هیچ نادۆزنەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان شاری مەککە جێگای کشتوکاڵ بوو بێت، هەروەها دیسان شاری مەککە نەکەوتۆتە سەر ڕێگای بازرگانی تا ناوەندێکی بازرگانی بووبێت، هەروەها لە شاری مەکەدا بازرگانیەکی ئەوتۆشی تێدا نەبووە، کە ببێتە ناوەندی بازرگانی.

تەنها یەک مزگەوت دەدۆزرێتەوە کە ڕووگەی ڕووی لە مەکە کردبێت ئەویش مزگەوتێکی پاکستانیە، ئەو مزگەوتەش ١٠٠ پاش کۆچی دوای محمەدی کوڕی عەبدولابووە دروست کراوە.

جگەلەوەش هیچ ئاسەوارێکی هیچ مزگەووت و پەرستاگایەک لەو دەڤەرەی ئەوسا مەکە نەبووە، چونکە وەک دەبینن بە هەزاران ساڵ پێش ئیسلامیش هێشتا پاشماوە و ئاسەواری ساسانیەکان، بابلیەکان، ئاشووریەکان، هیندی، چینی، شارساتنیەتی مایا، قیپتی و میسریەکان ماوە، بەڵام جێپێیەکی پەرستگا یان مزگەوت لەمەکە نەدۆزراوەتەوە، هەروەها هیچ محمەد ناوێکیش لەو دەڤەرە لەدایک نەبووە، چوونکە ئەو ناوە لەو دەڤەرە ئەو سەردەمە بوونی نەبووە. بۆ ئەم مەبەستەش جیبسۆن خۆی ئەڵێ کە بەشداری کۆبونیەکی گەورەی ئیسلامی کردووە لە عەمانی پایتەختی ئوردون و لە پسپۆڕانی ئیسلامی پرسیوە کە ئایا ئەرشیڤی مێژووی سەرەتای ئیسلامیان هەیە، هەر هەموویان گووتوویانە نەخێر، نیمانە. ئەرشیڤیش یەکێکە لەو سەرچاوانەی دەتواندرێت دەستنیشانی کارەکان و مێژوەکانیان ڕۆژمێریشیان بکات، بەلام هەر هیچ نیە، ئێستا زانستی جی پی ئێس هەواڵیکی تازەمان دەداتێ کە بۆ هەر هەموومان ئەوروپی واتەنی شۆکە.

بە کورتی دانێڵ جیبسۆن ئەڵێ هەڵەیەک ڕوویداوە یان بەزانییەوە، "بەکە" کە شوێنێکە لە "پەترای" ئوردون، گۆڕدراوە بە مەکەی ئێستا، چوونکە دیاردەکانی کە باسکراون، باس لە بەکە دەکات نەک مەکە، دانێڵ جیبسۆن ڕاستەوخۆ نایەوێت کە بڵێ سەراپای قورئان و محەمەد ئەفسانەیە، بەڵکوو بەبەڵگەوە ئەڵێ هەرگیز محمەد لە مەکە نەژیاوە و قورئانیش لە مەکەدا بوونی نەبووە.

ئایا دەکرێت موسڵمانان ١٤٠٠ بەهەڵە ڕویان کردۆتە مەکە، باوەڕیان بە ئەفسانەیەک کردووە، کە دروست کراوە؟

بەڵێ هەروەک پێشتریش باسمان لێوە کردووە، هێشتا مرۆڤ کامڵ نەبووە و زۆر بەسادەی لەخشتەی دەبرێت، لەم دوو لینکەدا ببینە لە چەرخی ئەمڕۆی پێشکەوتندا مەلایەکی ساختەچی تفف دەکاتە گڵاس ئاوی خواردنەوە، خەڵکە هەژارەکەش بە موبارەکی دەبینن و دەیخۆنەوە.

یا خەڵکە هەژارکراوەکەی هیندستان لەتاو نەداریدا لە مانگایەک دەپاڕێتەوە، کە چارەسەرەی هەژاری نەداری بۆ بکات.  (تەماشای ئەو دوو ڤیدیۆیە بکە)


هەروەها هەزاران ساڵ گرێکیەکان باوەڕیان بە کۆمەڵە خوایەک هەبوو، ئیتر هەر لە خوای دەریا، ئاسمان، خۆر، باران، شەڕ و ئاشتی، خوای جوانی،"زیێۆس"یش خوای هەرە گەورە بووە، یان خوای خواکان بووە، بیرۆکەی ئەم کۆمەڵەخوایە کە سەرەتا لەکوردستانی خۆمانەوە سەری هەڵدا گەیشتە دوا خاڵی وولاتانی ئەوروپا بە سوید و نەرویج و فینلاد، بە ڕوسیاشەوە، هەتا بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی زاینی، کە هاتنی ئاینی کریستیانەکانە. 

ئیتر، هەر لە یەکەم ڕۆژی زاینییەوە، ووردە ووردەئەو ئاینی فرەخواییە بوو بە ئەفسانە، بیرۆکەی کریستیان هاتە پێشەوەو تا ئێستاش بوونیان هەیە، بەڵام بە دواییە، ئاینی کریستیانیش، وەک سەرەتا و ناوەڕاستی ٨٠ کان نەماوە، چوونکە سەرەتای ٨٠کان تا ناوەڕاستی ٨٠ کان کلێسکان هەمیشە جمەیان دەهات، ئێستا تەنها پیر بە سالاچووەکان، بۆ یەکتری بینن و دەمە تەقە دەچنە کڵێسا، ئەگینا ئێستا ئەوروپی وەک سیمبول و مۆزەیەک تەماشای کڵێسادەکەن. 

ئیتر ئێوەو دەقی ووتەکانی دانێڵ جیبسۆن، بەداخەوە قسەکانی بە ئینگلیزیە و ژێرنووسی عەرەبی، هێشتا نەکراوە بە کوردی.

لە ڤیدێۆی کۆتایدا بەس زمانی ئینگلیزیە، زۆر زۆر بە پێویستی دەزانم کە ژێنووسی کوردی بۆ دروست بکرێت، من خۆم لێی نازانم هیوادارم کە بەڕێزێک ژێر نووسی کورسی بۆ دروست بکات، یان ئەگەر بەڕێزێک هاوکاریم بکات فێرکاریەکەیم بۆ بنێرێت، زۆر سوپاسی دەکەم.

بەئەرکی سەرشانی مامۆستایانی ئاینیشی دەبینم، کە ڕاستی لە خەڵک نەشارنەوە، بەڵگە لەمە دروستر هەرگیز بەدی ناکرێت، کە ئیسلام و قورئان و محەمەد ئەفسانەن، هەڵبەت کەباسی مامۆستای ئاینی دەکەم، مەبەستم گەجەروگووجەرەکانی وەک مەلا عەلی کەڵەک و مەلا هاوڕێ و مەلا هەڵۆ و عەبدول ناوگەڵەکان، نیە.





(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4.5/5)