پێنووسی دیرۆک

Thursday, 13/02/2020, 23:39

7553 بینراوە


هەژارترین وبێ دەسەڵاتترین پێنووس ،پێنووسی مێژوویە،لە هەمان کاتدا بە هێزترین وراستگۆترین پێنووس،پێنووسی مێژوویە.مەرجی هەری بەهێز ئەوەیە کام کەس وکام روانگە بوێڕانە ئەو پێنووسە بە دەستەوە دەگرن؟بە باوەڕی من کەسانێک نوکی پێنووسی مێژوو دەسوونەوە ولە سەر رووپەڕی کتێب یانژی وەرەقەیەکی سپی لە راستیەکان دەگەرێن،دەبێ وڵات ونیشتمان وگەلەکەیان لە هەر چی پیرۆزییە خۆشتر بوێ.مرۆڤەکانن دیرۆک دەخوڵقێنن.ئەوە رابوردوویە لە سەر دیرۆک زانان دادوەریی دەکا.خاک دیرۆکە وپێنووس، جووتیار،کام جووتیار دوورناس ولێهاتوویە کە باشتڕین وبە پێزترین بەرهەم بۆ ژیان بە دەست دێنێ.ژیان گوزەریی زەمانە کە لە دەست چوو،ئیدی ناگەرێتەوە.ئەوەی کە دەبێ پووش بە پووش بۆ نەوەکانی داهاتوومان کۆ بکرێتەوەئەو رووداوانەن کە دەبنە ئەزموون بۆداهاتوان.دەست بردن بۆ پێنووسی مێژووکارێکی قورس وگرانە،چون هەم دیرۆکی کورد وهەمیش خامەی کورد بە پیرۆزیی خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزیی تۆمارکراوە.درۆ کردن دەگەڵ خودا رەنگە هاسان بێ، بەڵام درۆ کردن دەگەل میژوومان بە بارتەقای گۆی زەوی قورسە.
سووک وچروک ترین پێنووس ئەو پێنووسەیە کە خاوەنەکەی بە ترس ولەرزێکی،ترسنۆکانە بە دەستیەوە بگرێ،بەڵام درۆزنانە وشەورستەی دوور لە راستیەکان تۆمار بکاو دەرخواردی خەڵكی بێ تاوانی بدا.دەڵێن: درۆزن دووژمنی خودایە.منیش دەڵێـم: نووسەرەوڕووناکبیریی درۆزن دووژمنی مێژووی پڕ لە کارەساتیی نەتەوەی کوردە.دیرۆک بە ساختەکاریی ودەلەسە پینەوپەرۆ ناکرێ.نەتەوەی کورد شآیانی بوێرترین وخامەرەنگین ترینە کە لقوپۆی راستیەکانی مێژوومان هەرەس نەکاوبەریی داری ئەو دیرۆکەمان بە فیڕۆ نەدا.گومان وشک یەکێکن لە بنەماکانی زانستیی دیرۆک بەوواتایە قەبوڵ کردنی مێژوومان بە بێ لێ پیچینەوە وپرسیار،کورد تووشی تڕاژیدیای مەزن دەکا.هەر تاکێکی کورد ئەو مافەی هەیە بپرسێ،رەخنە بگرێ بە بێ ئەوەی لە دوودەڵی ودەڵەڕاوکێ ترسی هەبێ. من پێموایە ئەو ڕیبازە لە ناو ئێـمەدا زۆر لاوازە!
لە بەشێک لە کتێبی خۆم وباپیرانم لە نووسینی بەرێز سیامەند شێخ ئاغاییداهاتووەونووسەر دەڵێ: قاسملوو هەستیی بەوە کردبووکە ئەو حیزبەی کە خۆی رێبەرایەتیی دەکا هێدی هێدی بەرە لاوازیی دەچێ!بۆئە قاسملوو پێی گووتم،زۆربەی فەرماندەهێزەکان وکادری حیزبی وپێشمەرگەکان داوای تێلێکسیان کردوە تا لە حیزب بچنە دەرێ و حیزب جێ هێڵن وڕوولە هەندەران کەن!دەڵێم جوابیان نەدەمەوە!
قاسملوو،(هیوادارم جێگای بەهەشت بێ) باش دەیزانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بەرەو لاوازیی دەڕوا،بۆیە ڕیگای وتووێژی دەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵبژارد!بە گومانی من ئەو رێچارە لە ڕووی بێ دەرەتانی بووە نەک لەسەر رێکاریی هێز ومتمانە.پاش ئەوەی بە شێوەیەکی ناجوانمێرانە تڕۆڕ کرا،حیزبی دێمۆکڕات بە هەر دووباڵی ئەو حیزبە نازناوی پێغەمبەریی ئاشتیان بۆ هەڵبژارد،هەرلایەکیش تا ئەوڕۆنان لە خوانی قاسملوو دەخۆن ودرووشمی،قاسملوو،قاسملوو،رێگات درێژەی هەیە،بۆتە رێباز!بە بێ ئەوەی بیر لە ڕێبازیی قاسملووبکەنەوە وشڕۆڤەی لە سەر بکەن.
لەسەرفەیسبوکی بەرێز حەسەن یەیوب زادە /گۆران / چاوم بە باتێک کەوت بە سەردێڕی، دوکتورقاسملوو،پاراستنی پڕنسیب ...ئەو بابەتە تارادەیەک زۆر بووبەڵام من تەنیا رستەیەکم لێ هەڵچنی تا لێرەدا باسی لە سەر بکەم.بەڕێز گۆران دەڵێ: قاسملووپێی وانەبوو دوای ترۆری خۆی جێ نشینە بەوەجەکەشی نامێنێ دەنا دەیزانی پاش خۆی نە حیزب دەمێنێ وئە ئاسەواریی حیزب!
گووتنێک هەیە کە دەڵێ: خشتی یەکەمی دیوارێک خوار دانرا،ئەودیوارە تا سەر خواردەبێ.من تێناگەم بۆ دەبێ حیزبێک پاشی حەوت دەیەی زیاتربەوڕادەیە سست بێ کە هەرکات کەسیی یەکەمی ئەو حیزبە بە هەر هۆیەک لە دەست بچێ،دەبێ ئەو حیزبەش لە ناو بچێ یان لاواز بێ بەڕآدەیەک کە لە بەرچاوانە!بۆ لەو ماوە دوورودرێژەدائەو حیزبە نەیتوانیوە کەسانی لێهاتوووجێگرەوە پەروەردەبکابۆ رۆژی لێقەومان و تەنگانە.
لەوەش بترازێ،بۆ قاسملووپێی وانەبووە دوای ترۆری خۆی جێ نشینە نە وەجەکەشی نامێنێ یان دوای خۆی هیچ کەس ئەو کەسایەتیە نییە کە جێگای بگرێتەوە؟تەنانەت زانیویە پاش خۆی نە حیزب دەمێنێ ونە ئاسەواریی حیزب!ئایا ئەو شێوە بیرکردنەوە لە چوارچێوەی سەرەڕۆییداجێگا ناگرێ؟دەستەواژەی سەرەڕۆیی بۆ یەکەمجار لە لایان مەلاعەوڵای حەسەنزادە دۆستی نزیکی قاسملوو لە وتووێژێکدا بەکار هێنراوە.ئەو کەسە پێی وابووکە قاسملووسەرەڕۆیەوتەنیا باوەڕی بە قسەی خۆی هەیەوجوابی کەس ناداتەوە!
پێنووسی مێژوو،قسەی دیکەی پێیە.ئەو پێنووسە شەرم لە هیچکەس ناکا.بە دڵی هیچ کەس لاپەڕەکانی تۆمار ناکا.ئەوەندە بێ رەحمە کە زۆر جار بە خۆیەوە نەتەوەیەکیش دەسووتێنێ.ئەوە رێک مێژووی حیزبێکە کە لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵكی خاوەن جوغڕافیاوزمان وکولتوروئابوریی دروستکراوە.حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە تارمایی سەردەمێکدا سەریهەڵداکە هیچ پرسێک بە کەس نەکرابووجگە لە بەڕێوەبەرانیی ئەو حیزبە!ئەو حیزبە لە دەرەوەی خاکی وڵات چوارچێوەویەکی پڕ لە پرسیار داڕژا!لە کەسایەتی بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبەوبەرنامەو ئەساسنامەی ئەو حیزبەدائاستیی کوردستانی بونی دۆزی رەوای کورد بە رێبەرایەتی شآدرەوان قازی محەممەد دابەزێنراودێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کوردستان بووبە رێبازیی سەرەکی ئەو حیزبە.

وتوووێژ:

بۆ یەکەمجار لە شاری مهاباد بە گوێی خۆم لە رادیوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانم بیست کە گووتی: وتووێژی دوکتور قاسملوو دەگەڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە بێ ئاگاداریی حیزب ودەفتەری سیاسییە بووە ئێمە وەک حیزب ئاگامان لەو دانیشتنەوە نەبووە.ئەوە کاتێک گووترا کە دانیشتنی کۆتایی بوو،لەو دانیشتنەدا قاسملوووهاوڕێیانی زۆر بە بێ بەزییانە ترۆر کران.تا ئێستیش زۆر بابەتی شاراوە لەو رووداوەدا هەر بێ جواب ماونەوە!پێش ئەو تڕۆرە لە سەرسایتی بی،بی،سی، لە ویدئۆیەکی ١٤ خولەکیداکە پاشآن بڵاوبۆوە قاسملوو ئاماژە بە خاڵێکی سرنجڕاکێش دەکا کە لە لای من زۆر سەیرە!

قاسملوو لەو ویدئۆیەدا ئاوای بە پاسدارەکان گووتووە:

پێدانی خودموختاری بە کوردەکانی ئێڕان یەکپارچەیی خاکی ئێڕان دەپارێزێ وکوردەکانی تورکیەوعێڕاقیش بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ!
لەوەتی من لە بیرمە دەسەڵاتەکانی سەردەستیی ئێڕان بەتایبەت دوای نەمانی قاجارەکان بەولاوە هەردەم لە سەر ئەو باوەڕە بون کە کورد جوداخوازەووڵاتی ئێڕان لە ئازەری وفارس وکوردوتورکەمەن وعەڕب وبلوچ و...پێکهاتوە،ئەگەر خودموختاری بدرێ بەکورد، نەتەوەکانی دیکەش ئەو داوایە بە ڕەوا دەبینن.لە کۆتاییدا وڵاتی ئیڕان پارچە پارچي دەبێ.تەنانەت رووناکبیرونووسەرولێکۆلەروحیزبی چەپ وسکولاری فارسیش داییم لایەنگریی ئەو سیاسەتە بون کە ،ئێڕان ،دەبێ وەک وڵاتی ئێڕان بمێنەتەوە وئێمە هەموومان ئێڕانین!دەبێ لە چوار چێوەی ئێڕاندا بژین!
من زۆرم پێ سەیرە کە ئەوکات قاسملوو لە سەر ئەوە پێداگربووە کە خودموختاریی کوردەکانی نیشتەجێی ئێڕان دەبێتە هۆی ئەوەی کوردەکانی تورکیە وعێڕاقیش بۆ لای خۆی ڕابکێشێ وببێتە هۆی بە هێز بونی ئێڕان وکۆماری ئیسلامی ویەکپارچەیی ئێڕان!کە چی لەو باسەدا،هیچ ناوێک لە کوردەکانی سووریە ناهێنێ!
تۆ بڵێی بەرپرسانی ئەو کاتی تاران ئەوەندە ساویلکە بن کە باوەڕ بەو قسەیەی قاسملوو بکەن؟من پێموایە هەر کەسی دیکە جگە لە قاسملوولەو دانیشتنەدا بەو شێویە ئاخاوتبایە پێیان دەگووت ئاگای لە سیاسەتەکانی ناوچەیی وبارودۆخی سیاسەتیی جیهانی نییە.لە کۆماری ئیسلامیدادرووشمی سەرەکیان ئەوەیە کە زۆر جار دووپاتی دەکەنەوە ودەڵێن:سیاسەتی ئێمە وەک دینەکەمان دەچێ،دینەکەشمان وەک سیاسەتەکەمانە!
لە وەها سیستمێکداباسکردن لە خودموختاری بەوشێوەیە کارێکی خەتایە ودوور لە راستیەکانی کۆماری ئیسلامییە.دەبێ هۆیەکەی چی بووبێ کە کەسیەتیەکی وەک قاسملووهەستی بەو نەکردبێ کە ئەو دان وسان دنە جگە لە گزەی سیاسی وفێلاوی بونی ئەو دانیشتنانە هیچی لێ شین نابێ.قاسملووبۆ دەرکی بەو نەکردبووکە نەخشەی لەناوبردنیان بۆ داڕشتوە؟جوابی ئەو پرسیارەودەیان پرسی دیکە دەبێ کۆمەڵگای وشیار بە دوویدا بگەڕێ.لێکۆڵەروتوێژەروخەسار ناسی کورد دەبێ ئەو رووداوە دڵتەزێنە بۆ ڕآی گشتی روون کاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە