دەسەڵاتێکی بۆگەن و میللەتێکی زۆر لێکراو

Sunday, 16/02/2020, 16:30

2872 بینراوە


سەرەتا سەرجەم گەلانی جیهان بۆ گەیشتن بە سەرفرازی ژیانیان کۆمەڵی رێگایان گرتونەتە بەر . توندوو تیژی دوو ڕێگای هاودژ یەکترن لە هەڵسو کەوتدا بەڵام گەلانی ژێر دەستەو زەلیل لە ئاکامی‌ زۆڵم بەسەریان ڕێگاکان خۆیان لە شۆنی خۆیانداسەرهەڵئەدا . رێکخراوی هیومن رایتس ووچ کە پیوەندی دارە بە مافی مڕۆڤ .چاودێری کردنی دەسەڵاتە زۆرە میللیەکانی جیهانی سەر‌زەمین ئەکەن . عێراقیش بووەتە کارێکی گرنگ بۆی . بە هۆی ستەم کاری سەر میللەتی عێراق بە دەست هەموو دەسەڵاتدارانی عێراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو . کە لەو ڕێگایەوە توانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هیچ شێوەیەک ڕازی نەبێ لە پڕۆژەی پارتە سیاسیەکانی عێڕاق .ئەو پارتانەی کە زۆر بەئازایانە توانیان هەموو سەروەت سامانی وووڵات بەفیڕۆ بدەن . ڕێکخراوی هیومن ئەیسەلمێنێ . کە .. ۳٫٤۰۰٫۰۰۰ سێ ملیۆن چوار‌سەد هەزار ئاوارە هەیە بەسەر ٦٤ شەست چوار‌ دەوڵەت بڵاو بوونە .٤٫۱۰۰٫۰۰۰ چوارملیۆن سەد هەزار ئاوارە لەناو خۆی عێراقدا هەیە . ۷۰۰٫۰۰۰حەوت سەد هەزار کەسیان لە ناو چادر ئەژین . .٥٫٦۰۰٫۰۰۰ ‌پێنج ملیۆن شەست هەزار مناڵی بێ باوک و دایگی هەتیوو هەیە کەتەمەنیان لە یەک مانگەوە بۆ شازدە ساڵدایە . ۱٫۰۰۰٫۰۰۰ یەک ملیۆن بێوەژن تەمنیان لە ۱٥ بۆ ۳٥ ساڵ دایە . ٦٫۰۰۰٫۰۰۰ شەش ملیۆن کەس توانای نوسین و خوێندنیان نی یە کە لە شارکانی بەسرەو بەغداد ونەجەف و واست ئەنبار . ۳٥٪ عێراقیەکان لەژێر خاڵی هەژاری دا ئەژین ( ڕۆژانە پێنج دۆڵار کەمتر). ڕێژەی بێکاری ۳۱٪ . ڕێژەی تریاک حەشیشە خواردن ٦٪ لە شارەکانی بەغداد بە پلەی یەکم دوای بەسرەو نەجەف و دیالە و واست .لەکار وەستانی ۱۳ هەزارو ۳۲۸ کارگەو پڕۆژەی خزمەت کوزاری . ۱٤هەزارو ٦٥۸ قوتابخانە بۆ خۆێندن نەکونجاوە زۆرشیان روخاوە زۆبەشیان لە قوڕ دروست کراوە . ۹٪ ڕێژەی کار کردن بەمناڵان لە ژێر تەمنی ۱٥ساڵیدا . بڵاو بوونی ۳۹ نەخۆشی و دەرد لە ناو کۆمەڵانی خەڵک دا وەکو کوڵێرا ئیفلیجی مناڵان کەبەدی فایرۆسی .دواکەوتنی ڕێژەی زەوی کشتوکاڵی لە ٤۸ ملیۆن دۆنم بۆ ۱۲ ملیۆن دۆنم کەمی کردووە . . ۱۲٤ ملیار دۆلار قەرزی عێراق بە ۲۹ دەوڵەت دابەش دەکڕێت هەتاکو ئەم ساتانە قەرزی کوێت لەسەر شانی میللەت ئەدڕێتەوە . .ئەم ژمارانە ئەگەری بەرزبونەوەشی لێ دیار نەبێ بەڵام کەمی نەکردووە .هەتاکو ئەم ساتانە .ئەمە هەمووی سەرەتایەکی لە کۆمەڵی ژمارەی نادیاری تر کە باری عێراق پیشان ئەدا. ئەڵین ( کەجام پڕ بێ لێی ئەڕشێی ) . برینەکان میللەت هاتە سەر ئێسقان پێویستی بە چارەسەرهەیە. زۆڕ چاک دیارە کە ڕاپەڕینی لاوانی عێراق کە سەری هەڵداوە .بووەتە خاڵێک بۆپیشاندانی رەوشتی میللەت بەرامبەر دەوڵەتی عێراق بۆ خۆشەویستی ژیان دوور بوون لە خوێن ڕشتن رووح گێشانی میللەت . ئەو میللەتەی کە داواکاری ژیانێکی سەرفرازی بۆ خۆی داوا ئەکات .لەسەرووی بەرچاو گرتن لە هەموو ئەو خەباتەی کردووە لە دژی دکتاتۆرە فاشیەکانو و دژی ئیسلامە سیاسیەکان کە هەموو بەروبوومی میللەتیان دزی . لەم راوەستانە دەسەڵات دەستی کرد بە دورست کردنی سەنگەر‌ دژی خۆپیشاندان . ئەو خۆپیشاندانانەی کە هەوڵدانێکە بۆ گۆڕینی دەنگی عەقڵ بەڵام دەسەڵات بە حوکمی تاقیکردنەوەکانی خۆی لە بەکاڕهێنانی چەکی ستەم لە چوارچێوەی کەوانەیەکی داخراو بۆ دووباڕە سوڕان لەسەر بنەما دینیەکان بۆ دووبارە کردنی مژینی میللەت هەتاکو ئیسقانی بۆیە کاری کوشتن بە کارێکی هەر‌ە بەر بڵاوکانی دەسەڵات . بۆیە میللەت بڕیاریدا کە ئیتر ‌بێ دەنگ نەبێ لەو مێژووە چاو ترسنۆکیەوە کە بەکەمژی بردبوویە سەر بڕیاردان بچنە قۆناغێکی ترلە ژیاند‌ا .
لەباری سایکۆلۆجیەت کۆمەڵی هۆ ئەبێته پاڵنەر بۆ میللەت کە خۆپیشاندان بکات بەردەوام بێت لە خۆپیشاندان . یەکێک لەم هۆیانە . ( ڕێژی دەسکەوتەکان ) .چەندە چۆن ئەبێت ئایا لە ئاکام دا سوود مەندی ئە‌بێت . ئەمەش بە مانای خۆپیشاندەران هەتاکوچی ئاستێک باوەریان ئەبێ بەدەستکەوتەکان . لە ئەگەری ‌دابەزین بۆ گۆرەپان خۆپیشاندان هەستیان چۆن ئەبێت چۆنیش هەڵسو کەوت ئەکڕێ لە گەڵیان بە توندوو تیژی‌ ئەمە هەستێکە . هەستێکی تریش ( پێناسەی کۆمەڵایەتی ) . بەمانای ئەوەی بەسۆزە جموجۆلە ئەکەن لە گەڵ ئەو تاکە کەسانەی کە هاوشێوەی خۆیانن .ئەزانن ئەگەڕی بەرگری کردن لە گەڵیاندا . ئەمەش وا ئەکات پەلەبکرێ لە هەموو سۆزەکانیان بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ یەکدا بۆ هەڵگیرسانی ئاگر . بۆیە شەپۆلی توندو تیژی دەست پێ ئەکا بەرامبەر گەرانەوەی سۆزی پەشیمانی بۆ دواوەوە . لەم ساتەدا لەناو مێشکی دەسەڵات وێنەی ئەوە دروست ئەبێ لە گەڵ خۆی گفتوگۆ ئەکات کە هیچم نەما زەرەری بەکەم بۆیە بڕیار‌ئەدا هەتاکو ئێسقان میللەت داپڵۆسێنی. .بەڵام چینی کڕێکار کە ڕێژەیەکی زۆری خۆپیشاندەرانن تەنیا هێزی کاریان هەیە بەکارهێنانی بەردەوامی ڵی دروست ئەبێ . زۆرینەی لێکۆڵینەوە دەرونیەکان دەریان خستووە کە کاتێک خۆپیشاندەران پەردەی دەرونیەکانیان ئەشکێنن دروست ئەبێ لایان (هەستی خۆشی ) هەست کردن بە خۆشی .هۆیەکشی ئەگەڕێتەوە بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ خۆپیشاندەرانی تری ناو گۆڕەپانەکان بۆیە (کاری کۆمەڵی) کار کردن بە کۆمەڵ لەسەر (یەک ڕێگا ) لە سەر یەک (یەک بنەما) ( هەموو سەرانی میللەت یەک سۆزو یەک دەست کار ئەکەن ) لە هەست کردن بە سۆزی نیشتمانی گەورە و یەک دەنگ.
زۆرینەی نووسەران ڕاپەڕینی ئۆکتوبەری عێراق کە لە نۆ پاڕێزگای شیعە مەزهەبی دا هەڵگیرساوە بە کاڕێکی هەرەمەکی نازانن بەڵام بە جوڵانەوەیکی تاک لە قەڵمی ئەدەن لە مێژووی‌عێراقدا . بە دەست کۆمەڵی کەنج .لە ئاکامی کۆمەڵی پیشەی ناکونجاوی دەسەڵاتی بیری پوچەڵ کەوام هیچ کاڕێکی باشی نەکرد لە ماوەی پەنچاساڵدا کە تەنیا دوبارە بونەوەی هوو گێشەکانیان ئەکات بە سیمایەکی مافیایی بۆ زاڵ بوون بەسەر دەسەڵاتی سیاسی تاک رەوی . کارکردن بۆ کزبوونی روحی دەوڵەت پاڕچە پاڕچەکرنی خاک ووڵات بۆ ئەوی کەسانی نەخۆشی ژێڕدەستیان باوەر بکەن کە تەنیا ئەمانن توانای کەندڵی کردنیان هەیە بۆ قازانج کردنیان .ئەم ڕاپەڕینە لەچاوی چاودێرەکان پێچەوانەی زوڵمی دەسەڵاتێک کە توانای ئەوەی نی یە نزمترین مافی مرۆفایەتی لە مافی گشتی راستەقینە وەکو ئاو کارەباو تەندروستی هەر خۆشکوزەڕانێکی تری ئەم سەردەمە بەدی بهێنێ . تاقیکردنەوی ڕۆژکاڕێکێ دورو دڕێژ لە داواکردن بە ماف لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە زۆر‌ جوان پیشانمان ئەدا ئەمە گیشەی دەسەڵاتێکی گەندەڵە پک کەوتووە شەرعیەتی مانەوی نەماوە . خەلکانی خوارو عێراق زۆر چاک بۆیان سەلماندویانە کە نە روناکی کارەبا ئەبینن نە ئاوی پاک ناخۆنەوە لەژێر دەسەڵاتێکی کەندەڵ کە تەنیا پیشەی دزینی پاروو نانی هەژاران بێ . لە سەرتای ئۆکتۆبەروە ۷٥۰ شەهید ۳۰هەزاز بریندار ۷۰۰ کەم ئەندام ۲٥۰۰ گیراو . دەسەڵات لەسەر‌بیرەوی پڕو پوچ وەکو بیرەوەی دژایەتی عێراق دەستی کرد بەدامرکردنی ئەم جوڵانەوەیە . دەسەڵاتی عێراق زۆر چاک ئەزانێ کە سەربەخۆی خاکی عێراق پێشیلکراوە بە دەست هەموو دراوسێکانی .دەسەڵات لەنزمترین سایکۆلۆجیای رووخان بێ سنوور کاری ئەکات بە تاوانکردنی خۆپیشاندەران هەتاکو کوشتنی هەموو تاک هەموو کەسانی ناو گۆڕەپان بەهەموو جۆڕێک بە هەمو ئامێرێک..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە