پلانێکی قێزەوەنی(پاراستن- میت)بەرامبەر بە سیخوڕەکانی خۆیان

Tuesday, 18/02/2020, 13:09

11075 بینراوە


کەسێک دانیشتووی باتۆفەی سەر بەزاخۆ و لە عەشیرەتی گلییە لەلایەن گەریلاوە دەستگیردەکرێت و لە بەردەم دادگای گەل دان بەوەدا دەنێت کە بەئاگاداری پارتی جاسوسی بۆ دەزگای جاسوسی میت کردووە.

دوای ماوەیەک پارتی و میت دوو برای ئەو کوردە جاسوسوی میت لە زاخۆ دەکوژن، ئەمەش وا بڵاودەکەنەوە کە گوایە گەریلا ئەو دوو برایەی کوشتوە بە هۆی ئەوەی براکەی جاسوسی مت بووە ، بەڵام دوای ئەوەی خانەوادەکەیان بەدواداچوون دەکەن بۆ رووداوی کوشتنەکە ، راستییەکەیان بۆ دەردەکەوێت، کە کەسێک لەلایەن ئاسایش و دەزگای جاسوسی میتەوە راسپێردراوە بۆ کوشتنی ئەو دوو برایە، بۆ ئەوەی گەریلای پێ تۆمەتبار بکەن .

ئیستا ئەو کەسە، کە بکوژەکەیە و ناوی جەورەیە لە عەشیرەتی سندییە، لە ژێر فشاری عەشیرەتی گلی و خانەوادەی دووبرا کوژراوەکە، دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، کە بەڵی من ئەو دوو برایەم کوشتووە. دوای ئەمە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
برای هەردوو کوژراوەکە لەلایفێکی فێسبوکدا راستەوخۆ ئەو راستیانە ئاشکرا دەکات و دەیسەلمێنێت کە براکانی لەلایەن ئاسایش و کەسی مدیری ئاسایشی زاخۆ کە ناوی شڤان سندییە ، کوژراون.
ئەم پیلانە نوێیەوەی دەزگای پاراستن کە بەفەرمانی میت ئەنجام دراوە، بۆ ئەوە بووە، گەریلای پێ تاوانبار بکەن ، بەڵام خۆشبەختانە هەر زوو رووی قێزەوەنی پارتی و میت ئاشکرا بوو و راستیەکان کەوتنە گۆڕێ کە گەریلا دەستی تێدانەبووە.
ئەمەش ڤیدیۆی دانپێنانی برای هەردوو کوژراوەکە.

کارمەندی دەزگایەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە