بزووتنەوەی گۆڕان لە کڕوزانەوە بۆ پۆز لێدان

Thursday, 20/02/2020, 18:25

4587 بینراوە


هوشیار عەبوڵای ئەندام پەرلەمانی گۆڕان ، ئەڵێی تازە بووکە ناوماڵەکەی پێشان خەڵک دەدا.
هوشیاری عەبدوڵآ چاوپێکەوتنیکی تیڤی لەماڵەکەی خۆیدا کردووە. کامیرامان و موزیعەکە وەک چۆن موعەمەر قەزافی کاتی شەڕەکان دەیگووت ( زنقة زنقة ) ئەمیش ژوور بە ژوور ئەڵێ دوام کەون، تاکو ناو ماڵە شاهانەکەی بۆ فەقیرو هەژار نمایش بکات.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک هیزیکی جەماوەی دژی قۆخی دەسەڵا ت و سامان سەرەتا هاتە کایەوەکەوە، بەس دواجار کە گەیشتنە پۆست و دەسەڵات وەک ینک و پدک ئەمان نەک وەک ئەوان ، بگرە لەوان زۆر داواشاوەنە تر خەریکی کەڵەکە کردنی سامانو سەروەتن.

ئەگەر گۆڕانکاری وەک تۆ بکرێ تف لە گۆڕانکاری و ئیسڵاحکاری.
با لەسەر ئەم مەسەلەی گۆڕانە باسێکی خۆشتان بۆ بگێرمەوە:
کابرایەکە هەبوو وابزانم مەسولی کەرت بوو شتێکی لەو بابەتە لە بەریتانیا سەر بە ینک ناوی مەلا تاریق بوو،دوای هەموو بوون بە گۆڕان یەکیتیەکانی بەریتانیا.
ئەو کاتە کە مەلا لێپرسراوی کەرت بوو، ئیستیمارەیان پر کردبۆوە بۆ زەوی وەرگرتن لە کوردستان، خوا هەڵناگرێت مەلا تاریق کورە شەهید بوو لەسەریکیشەوە هەق وابوو قەرەبوو بکرێ، بگرە لە مەسولەکەی زیاتر، چونکە پێم وابێت مەسولەکەی بەردێکی نەخستۆتە سەر بەردیک بۆ کورد و رۆژێک تفیکی لە بەعس نەکردووە.

مەلا ووتبووی وەڵا مەسولەکەمان پیم ووتوە چیت کرد بۆ ئیستمارەو زەویەکان؟
کابرای بەرپرسی بەریتانیاش پیی ووتبوو: کاکە وەڵا بۆ خۆم مسۆگەرم کردووە
بۆ ئێووەش بزانم چۆن دەبێت خوا کەریمە هههه.

جا وەک باس دەکەن ئێستە مەسولەکەی جارانی ینک بەهەمان پۆست و پلەوە بووە بە گۆرانخواز لە بەریتانیا!

ئەم بەزمەی هوشیاریش هەر هەمان بەزمە،، هەموو شتێکی بۆخۆی مسۆگەر کردووە، بۆ ئەو خەڵکەشی کە وەعدی چاکسازی و ژیانی باشتریان پی دابوون ، ئەبێ بڵێن خوا کەریمە بزانین ئەوە کاکی گۆران بە مەرامی خۆی گەیشت....خوا کەریمە بەڵکو لەمەودوا ئیتر سەرەمان بیت و بیریک لە فەقیروهەژار و ئەو خەڵکە بکەنەوە کە ئەوانیان گەیاندە کورسی و ناو و ناوبانگیان پی پەیدا کردن.
زۆرن ئەگەر حیزب و سیاسەت نەبوایە هەم لە کوردستان هەم لە ئەوروپا کاری حەماڵیشیان دەس نەدەکەوت ( تەبعەن لەگەڵ ڕێزم بۆ حەماڵ ) چونکە بە ڕەنج و ماندوو بوونی خۆی بژیوی ماڵ و منداڵەکانی پەیدا دەکات مایەی شەرە ف و کەرامەتن...
بەس سیاسیەکی خوێڕی کە بژێوی خۆی و مناڵەکانی لەسەر داهاتی خەڵکی ترەو وەک مشەخۆر لەسەر ژیان و ماندوو بوونی کەسانی تر دەژی مایەی تف و نەعلەتە.
ئاخر هەی سەرسواڵکەر ئیمە دەتبینین تۆ خۆت نابین وەک ئەوەی ئیمە دەتبینین کە چەند ناشیرینی بە دەم قسە کردنەوە لە مەتبەخەکەوە دییتە دەرێ و ڕووی کامیراکە دەکەنە سەر سەلاجە ئەمەریکیەت و تیڤیە ساشە گەورەکە و یونتە مۆدێل تازەکەی ناو جێشتخانەکەت، دواجار لەبەردەم کەنڤازەکەی مۆنا لیسادا کەمیک خۆت مەشغوڵ دەکەیت و ئنجا بە کامیرامان و موزیعەکە ئەڵێ وەرن بەرەو هۆڵی دنایشتنەکەو ڕووی کامێراکە دەکەنە چوار دەوری هۆڵەکەو، زوومی کامێراکە بە ئەنقەست لەسەر تیڤیە شاشا سمارتە گران بەهاکەت دادەنێیت و ئنجا ئایفۆنە یانزەکەت لەسەر مێزەکە نمایش دەکەی!
لە هەمووی ناشیرین تر ئەوە بوو لە دواجاردا بەرەو ئەو وینەیە هەنگاو دەنێیت کەلەگەڵ نەوشیروان مستەفادا گرتۆتە، ئاخر نەوشیروان مستەفا تاکو مردیش بەو هەموو بەرپرسیەتەشەوە کە هەیبوو، قەت نەمانبینی لە دیوەخانیک ئاوەها شاهانەدا. بەڵام تۆی لە برسا مردوو دەتەوێت ڕووی ڕەحمەتیش لای خەڵک قێزەون بکەی بەم دەرکەوتنە بێ فەڕەوە.
جاران کە ڕەخنەیەکمان لە پارتی ویەکیەتی دەگرت ئەوەبوو کەدەمانووت وەک پاشا دەژین و باکیان بەخەڵکی نیە. ئیتر بۆلەمەودا ئێوە ئەو ڕێگەیەشتان نەهێشت کە ڕەخنەی وەها لەوان بگرین جونکە هەموو وەک یەکتان لی هاتووە.
تاکو نەوشیروان مستەفا مابوو هەموو سەر کز و سەر حیز فزەتان لێوە نەدەهات، ئەوەتەی ەئو نەماوە هەموو ئەوەندە بەپەلەن بۆ پۆزلێدان و خۆدەرخستن، هەر وەک ئەوەی قەرەبووی هەموو ئەو ماوانە بکەنەوە کە لە ترسا جاران فرسەتی ئەوەتان نەبوو خۆتانی پیوە با بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە