ئەو دەمەی شاعیر لە خەڵکی جیا دەبێتەوە و دەبێتە بەرگریکاری دیکتاتۆڕ!

Thursday, 20/02/2020, 22:41

4425 بینراوە


رۆژی ٣/٣/ ٢٠١٩ لە سەر ڕووپەڕی کوردستانپۆست وتارێکم بە ناوی (کاتێک قەڵەم ملی شۆڕدەکات نووسەرەکەی شەڕەفی نامێنێت!) بڵاو کرایەوە. لەو وتارەدا باسی چۆنیەتی ژیانی سەرشۆڕانەی شاعیرێکی بۆکانی بەناوی سەعید نەجاری / ئاسۆ / م کردوە، کە چۆن پێیەکی لە هەلێرە ولاقێکی لە بۆکانە. بۆ ئەوەی بنەماڵەی بارزانی بژیوی ژیانی ئەو کەسە دابین بکەن. لە دووئاخوڕان دەلەوەڕێ. ئەویشیان ئاخوڕی مەسعود بارزانی و دووەمیان ئاخوڕی کۆماری ئیسلامییە.
دەمەهەوێت لێرەدا ئەوەی بڵێم، کە ئەوە چآرەنووسی نەتەوەیەکە رووناکبیروشاعیری بەو جۆرە دەداوێنی خۆیدا وەک مار پەروەردە کردوە. ئەوەندی دووژمن بێ حورمەتیی بە زمان و فەرهەنگ وئەدەب وشێعری نەتەوەی کورد دەکا، بە کرێگیراوەکانی خۆماڵی سەد ئەوەندە بێ ڕێزی بە پیرۆزیەکانی نیشتمان دەکەن.
چەندڕۆژێکە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان بەڕێوە دەچێ. ئیستا شاعیری بەکریگیراوی بۆکانی (ئاسۆ) ئۆقرەی لێهەڵگیراوە تا باشتر شێعر و پێنووسی لە خزمەت نەیارەکانی کورددا بێ. تف لەو وشەیەی کە بۆ شێعرلە مێشکی بۆگەنیوی تۆ دێتە دەرێ.

رووپەڕی ئاوا توودەی، بەو شێوەیە باسی ئەو زۆڵە بە ناو شاعیرە دەکا. دەڵێ: ئاسۆ بۆکانی شار بە شار پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات. شاعیری بۆکانی هەموو خوولێکی هەڵبژاردن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە راکێشانی سەرنجی خەڵكی بۆکان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان. ئاسۆ لە رێگای گووتنی شێعری نەتەوەیی بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ هەڵبژاردنی مەجلیس و پێداهەڵاگووتن بە سەر کاندیدەکان و قسە کردن لە ستادەکان رێچکەیەکی زۆر خراپی گرتۆتە بەر. وای کردوە زۆربەی دڵسۆزانی وێژە و ئەدەبیی کوردی لە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لێی دوور بکەونەوە و ئیزنی بەشداریی لە کۆڕ و کۆمەڵە فەرهەنگیەکانی پێ نەدەن.

سەرچاوەیەکی ئاڤاتوودەی لە نێو چالاکانی فەرهەنەگیی بۆکان پێی راگەیاندین لە گەڵ ئەوەی زۆرمان داوا لێکردوە واز لە هەندانی خەڵک بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن بێنێ، بەڵام ئاسۆ لە قسەی خۆی زیاتر قسەی هیچ کەسی دیکەی بۆ گرینگ نییە.
شاعیری بۆکانی سەعید نەجاری بەوە رانەوەستاوە تەنیا پڕوپاگەندە بۆ کاندیدەکانی بۆکان بکات.دوێنێ هاتۆتە شاری مهاباد ولە بەر دەرگای ماڵی بابی، نوێنەرە جاش ئیخوانییەکەی مهاباد دەستی کردوە بە هاندانی خەڵک بۆ دەنگدانی دووبارە بە جەلال مەحموود زادە! هەموو ئەو کارانەی سەعید نەجاری وای کردوە کۆمەڵی فەرهەنگیی ومەدەنی ئەدیبان وشاعیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەمووکات نەکەونە داوی پیلانی دەزگا ئیتلاعاتیەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی و رەسانەیەتی وئەرکی پیرۆزی هونەریی کوردی لە خزمەت بە نیشتمان و ڕەش کردنی خایینان بپارێزن.هەروەها ئیزنی قورسایی خستنی مێژوو وهونەری کوردی بەو کەسانەش مەدەن کە شێعری کوردی وکەسایەتیە دیارەکانی هونەری کوردی دەخەنە خزمەتی مەرامەکانی کۆماری ئیسلامی داگیرکەر و نوێنەرە ریسواکانی مەجلیس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە