زانیاری تەواو لەسەر ڤایرۆس و نەخۆشی کۆرۆنا

Friday, 21/02/2020, 21:32

6861 بینراوە


ئامادەکردنی / تەیمور حسن غفور
- ھەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان لە ترسناکترین نەخۆشیەکانی سەرزەوین . زۆرێکیان پاش دەیان ساڵ ھێشتا چارەسەری دروستیان بۆ نەدۆزراوەتەوە یاخود بڵێم دەوڵەتانی سەرمایەدار بۆ زیاتر کۆیلەکردنی گەلانی بندەست و ھەژار نایانەوێت ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە بوون بێنە چارەسەرکردن، بۆ ئەوەی ھەمیشە وەک داردەست و کۆیلەی خۆیان بیانھێڵنەوە و سەروەت و سامانی ژێر زەوی و بن زەویان بدزن.
نەخۆشیەکانی ئایدز و ئیبۆلا و ئەنفلوەنزای وەرزی لە ترسناکرتین ئەو نەخۆشیانەبوون کە بەھۆی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبوون و تا ئێستاشی لەگەڵبێت چارەسەری پێویستیان بۆ نەدۆزراوەتەوە ھەڵبەتە وەک گوتم نایانەوێت ئەم نەخۆشانە چارەسەر بکەن. چونکە زۆر بەڵگە لەبەردەستدا ھەن کە کەسانی توشبوو بەو نەخۆشیانە لە وڵاتانی سەرمایەدار بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن بۆنمونە ئەو پزیشکە ئەمریکی و ئوسترالی و ئەڵمانیانەی کە توشی ئیبۆلابوون کە گەڕێنرانەوە وەڵاتەکانیان زۆر بە سادەی و پاش چەند ڕۆژێکی کەم چارەسەریان بۆ دۆزرایەوە و چارەسەر کران بەڵام نەخۆشە ڕاستەقینەکان و لە وڵاتانی ھەژاردا ھەتا ئێستاش بەھۆی ئەم نەخۆشیەوە رۆژانە لییان دەمرێت و کەسیش بە ھانایانەوە ناچێت.ھەمان باریش لە کۆرۆنادە ڕوویداوە و توشبوانی وڵاتانی زلھێز زۆر بە ئاسانی چارەسەرکراون. ئەمەش مل بۆ کۆمەڵێک لێک دانەوە دەبات کە ئەم ڤایرۆسە تەواوکەری شەڕی ئابوری نێوان زلھێزەکان بێت بۆ تێکشکاندنی ئابوری یەکتر بەتایبەت چین و ئەمریکا ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆمپانیا ئەلیکترۆنیە چینیەکان خەریکە دوونیا بۆ خۆیان کۆنتڕۆڵ دەکەن و کۆمپانیا ئەمریکیەکان مایە پوچ دەکەن.

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

- ئەوە بۆ سێ مانگ دەچێت جۆرێک ڤایرۆسی نوێ لە شاری (وھان)ی چین بڵاوبوەتەوە وتا ئێستا بە ھەزاران کەسی کردوە بە قوربانی. ئەم ڤایرۆسە ناونراوە بە (٢٠١٩ novel corona virus)کە بە (٢٠١٩ nCoV) ناو دەبرێت و لە زمانی سادەدا بە کۆرۆنا ناسراوە و ھەندێک جار Covid-١٩ پێ دەگوترێت واتە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

* پۆلێنزانی ڤایرۆسەکە :-

-ئەم ڤایرۆسە سەربە خێزان (Coronaviridae) کە کۆمەڵێک جۆرن لە ڤایرۆسەکان شێوەیان وەک تاجی سەری پادشاکانە بۆیە بەو ناوەوە ناونراوە.
لەم خیزانە ڤایرۆسیەدا سێ جۆریان کە بریتین لە (MERS-CoV و SARS-CoV و٢٠١٩ nCoV) ترسناکیەکی گەورەیان لەسەر کۆمەڵەی زیندەی مرۆڤ دروستکردوە و بونەتە ھۆی کوشتنی سەدان کەس و بە ملیاران دۆلار زیانیان بە ئابوری جیھان گەیاندوە.

١- SARS-CoV کورتکراوەی Severe acute respiratory syndrome:-
-واتە ڤایرۆسی نەخۆشی ھەوکردنی قورسی سیەکان. ئەم ڤایرۆسە لە مانگی یەکی ٢٠٠٣ دەرکەوت و سەرەتا لە ھۆنکۆنگ و دواتر زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورپا و تەنانەت ئەمریکا شی گرتەوە. ھەرچەندە ئەم ڤایرۆسە توانی (٨٠٩٨)کەس توشبکات و (٧٧٤)کەسیشی کوشتو زیانێکی گەورەی لە ئابوری جیھاندا بەڵام خۆشبەختانە ئەم ڤایرۆسە بە زووی چارەسەر کرا و نەھێڵرا بەتەواوەتی پەرەبسێنێ.

٢- MERS-CoV کورتکراوەی Middle East respiratory syndrome (MERS):_
- ئەم نەخۆشیە لە مانگی نۆی ٢٠١٢ یەکەم توشبوی دەستنیشانکرا. ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە ئاژەڵە ماڵیەکانی وەک حوشترەوە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ و لە وڵاتانی سعودیە و قەتەر و تونس بڵاوبویەوە پاشان لە ڕێگەی گەشتیارانەوە گواسترایەوە بۆ فەرەنسا و کۆریا و ئەمریکا. ئەم جۆرەیان زۆر ترسناکتر لە SARS-CoV کاریگەری ھەبوو چونکە لە وڵاتانی جیھانی سێیەم سەری ھەڵدا و توانای تەندروستی ئەم وڵاتانە ھێندە گونجاو نیە تا بەرگەی ڤایرۆسێکی وا ترسناک ببنەوە. ئەم ڤایرۆسە تا ٢٠١٥ بەردەوام چالاک بوو لە ساڵە کانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ٢٠١٥ چەند کەسێک توشی ئەم نەخۆشیە بوون بەڵام زۆرترینیان لە ساڵی ٢٠١٢ دابوو . ژمارەی کەسانی توشبوو بەم ڤایرۆسە (٢٤٩٤) کەس بوە و لە کۆی ئەو ژمارەیە ( ٨٥٤)کەسیان گیانی لەدەست دا. ئەگەر ژمارەی توشبوان و مردوانی ھەردوو جۆری SARS-CoV و MERS-CoV بەراورد بکەین بۆمان دەردەکەوێت MERS-CoV زۆر تر کوژەر بوە بەڵام بە ھۆی زوو بە ھاناوە چونی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە بە زووی دژە ڤایرۆسی بۆ ئامادەکرا و چارەسەرکرا.

٣- ٢٠١٩ nCoV کورتکراوەی ٢٠١٩ novel corona virus)) و بە Covid-١٩ش ناو دەبرێت واتە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا:-
- ئەم ڤایرۆسە لە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری (وھان) ی چین سەرھەڵدا و ئێستا زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی گرتۆتەوە و بوە بە بارودۆخێکی نا ئارامی جیھانی و خەریکە جیھان بەتەواوەتی لەیەکتر دادەبرێت.

* تایبەتمەندیەکانی کۆرۆنا ٢٠١٩ nCoV:-

- کۆرۆنا یەکێکی لە ڤایرۆسە ترسناکەکان کە تا ئێستاش چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی بۆ نەدۆزراوەتەوە. چونکە پێکھاتەی ئەم ڤایرۆسە جیاوازە لە جۆرەکانی تری ھەمان خێزان. بەپێی یەکەم وێنەی ئەم ڤایرۆسە کە لەم چەند ڕءَژەی ڕابردوودا بۆیەکەمین جار بڵاوکرایەوە و لە ژێر ئەلیکترۆنە وردبیندا بەشێوەی تاج دەردەکەوێت و دەتوانرێت بەتەواوەتی لە خێزانی Coronaviridae جێگیر بکرێت، چونکە ھەمان شێوەی ئەوانی ھەیە.بەو پێیەی ئەم ڤایرۆسە ناووکە ترشی (RNA)ی ھەیە بە ئاسانی ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، چونکە لە کاتی چونە ناو لەشی مرۆڤەوە ڕاستەوخۆ کار لەسەر ڕایبۆسۆمەکانی خانە دەکات و وادەکات لە جێگای ئەوەی پرۆتین و ناوکە ترشی ئاسای بەرھەمبێنێت ھەمووی دەکات بە ناوکەترش و پێکھاتەی ڤایرۆسی بەمەش ھەر ڤایرۆسێک دەتوانێت بە سەدان بگرە ھەزاران ڤایرۆس لە ماوەیەکی کەمدا بەرھەمبێنێت. ئەم خێرا زۆربوونەی ڤایرۆسەکە وادەکات بەردەوام بۆماوە مادەی خۆی و خانەی لەشی مرۆڤەکە بەیەک بگەیەنێت و بەمەش بۆماوە مادەی نوێ بەرھەم دەھێنێت ھەرئەمەش وای کردوە نەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت. ئەم ڤایرۆسە لە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤدا زۆر چالاکە و دەتوانێت کاریگەری تەواوی ھەبێت، ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن ئەگەر ڤایرۆسەکە سارد بکرێتەوە بۆ ژێر سفر ئەوا چالاکی دەوەستێت بەڵام لەناو ناچێت و ھەندێکیش دەڵێن ئەگەر پلەی گەرمی بگاتە سەر و (٥٠ پلە) ئەوا لەناو دەچێت. بەڵام ھەتا ئێستا ھیچ زانیاریەکی فەرمی لەو بارەیەوە نیە. ئەگەر ھەشبێت زۆر گونجاو نیە، چونکە کەسێک توشی ئەم ڤایرۆسە ببێت ناکرێک بخرێتە پلەی ژێر سفرەوە یا خود پلەی گەرمی لەشی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەو ڕێژیە چونکە لەھەردوو حاڵەتدا ئەگرەی کوشتنی کەسەکەی ھەیە.

* ھۆکانی گواستنەوە: -

-لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەدا وەک ھەرجارێکی کە ئاماژە بە شەمشەمە کوێرە دەکرا لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ پاشان ناوی دەیان جۆر زیندەوەری ئاوی و وشکانیش خرایە پاڵ ئەم شەمشەمە کوێرە لەوانە مار و زیندەوەرە دەریایەکان کە چینیەکەکان زۆر ئارەزوی دەکەن ھەروەھا کۆمەڵێک لەقەڵغاندارەکان خرانە لیستەکەوە کە ژمارەیان زۆرکەمە و بەرکەوتنی ئەوتۆیان لەگەڵ مرۆڤ نیە. بەڵام تێکڕای ئەو زیندەوەرانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوون و لە رێگەی خورادنیان لەلایەن مرۆڤەوە یاخود بەرکەوتنی مرۆڤ بە پاشماوە و لیکی ئەو ئاژەڵانەوە گواستراونەتەوە بۆ مرۆڤ بەڵام ھەتا ئێستاش نەتوانراوە سەرچاوە سەرەکیەکەی دەستنیشان بکرێت. ئەگەر ئەو ھەواڵانە ڕاستبن لەسەر تایبەتمەندی ڤایرۆسەکە کاتێک پلەی گەرمی بەرز ببێتەوە لەناو دەچێت ئەوا ھەواڵێکی دڵخۆشکەرە بەڵام ئەگەر وانەبێت ئەوا ئەگەری بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە لە ھاویندا بەڕێژەی ١٠٠٠% لەسەدا ھەزار زیاتر بڵاو دەبێتەوە چونکە لە لەوەرزی ھاویندا زۆرێک لە مێروەکان چالاک دەبن وەک مێشوولە بەتایبەت ئەوانەی کە لەسەر خوێنی زیندەوەران دەژین بەمەش زۆر بە ئاسانی لە مرۆڤێکەوە دەتوانێت بگواسترێتەوە بۆ مرۆڤێکی کە.

* توشبوان :-

-بەپێی کۆمەڵێک ناوەندی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی چین ژمارەی توشبوان و مردوان زۆر لەوە زیاترن کە دەوڵەتی چین باسی لێوە دەکات . بەڵام بە پێی کۆتا ئاماری فەرمی تا ئێستا ئەم ڤایرۆسە زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئوسترالیا و ئەمریکا و ئەوروپا و ئەفریقاشی گرتوەتەوە ژمارەی توشبوان لە تێکڕای وڵاتانی جیھان گەشتوە بە (٧٦٠٠٠) کەسە و مردوان بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەشتوە بە نزیکەی (٢٢٠٠) کەس . ھەوەھا زیاتر لە (١٦٠٠٠) کەس چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و چاک بوونەتەوە.

* کێ توشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت :-

- بە پێی زانیاریە بەدەست ھاتوەکان ھەموو کەسێک ئەگەری توشبوونی بەم ڤایرۆسە ھەیە. واتە ڤایرۆسەکە گوێ بە جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە و زمان و ئاین و تەمەن نادات . بەتێکڕا ئەوانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە وەک ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە وەک شێرپەنجە ، ھەوکردنی بەردەوامی سیەکان ، ڕەبۆ ، شەکرە و پیر و منداڵ ....... وە ئەوانەی کە دەترسن و لە ڕووی دەرونیەوە لاوازن ئەگەری توشبوون و مردینان زۆرە. بەڵام ئەوانەی کە کێشەی تەندروستی درێژ خایەنیان نیە و گەنجن و لە ڕووی دەرونیەوە کەسایەتیەکی بەھێزن بە ئاسانی ئەم ڤایرۆسە ناتوانێت زیانیان پێبگەیەنێت و لە کاتی توشبونیاندا ئەگەری چاک بوونەوەی ئەمانە زۆر ئاسانترە لە کە سانی کە.

* ئەم ڤایرۆسە توشی چیمان دەکات :-

-بەو پێیەی ئەم ڤایرۆسە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی ھەیە بە کۆئەندامی ھەناسەوە و لە سیەکاندا دەگات بەوپەڕی چالاکی خۆی بەم ھۆیەوە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەوکردن لە بۆری ھەواو ھەوکردنی توندی سیەکان و دروستکردنی ئازار لە سیەکان ڕەقبونی مل و تێکچونی کاری سیەکان. ھەتا توندتربێت ئەگەری مردن زیاتر دەکات.

* چۆن توشدەبین :-

- ڕێگاکانی توشبوون زۆرن بۆ یەدەبێت وریابن چەند دەتوانن ڕێگاکانی خۆپاراستن بگرنە بەر کە لە خوارەوە ئاماژەم پێ داوە . ئەم ڤایرۆسە بە چەند شێوەیە دەتوانێ توشت بکات :-
١-لە ڕێگەی ھەوا و ئاوی ئاڵوودەبوو.
٢- لەڕێگەی پژمەی کەسی توشبوەوە کە ھەواو لیکی دەیمی بەرت بکەوێت بچێتە ڕێڕەوی ھەناسەتەوە.
٣- لە بەکارھێنانی کەلوپەلی توشبوەکان.
٤- گواستنەوەی شلەی لەش وەک خوێن و پلازما.
٥- تەوقەکردن و ماچکردن پەیوەندی سێکسی.
٦-خواردنی خۆراکی ئاڵودەبوو بەم ڤایرۆسە.

* نیشانەکانی چین :-

-نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەسەرەتادا دەرناکەوت تا نزیک بە دوو ھەفتە دەخایەنێت ئەوکات دەست دەکات بە دەرکەوتنی نیشانەکانی و سەرەتا ھەمان نیشانەی ھەڵامەتی ئاسایت لێدەردەکەوێت بە کورتی ئەم خاڵانە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە:-
١-ھەستکردن بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا لێھاتن .
٢-ئاوھاتن لە لووت.
٣-پژمین و کۆکە.
٤-ئارەزوو نەکردنی خۆراک.
٥-دروستبوونی ئازار لە قوڕگ و سیەکان بە ھۆی دروستبوونی ھەوکردنەوە.
٦-ڕەقبوونی ڕێڕەوی ھەناسە.
٧-دروستبوونی ئازاری سنگ ئەمە لەکاتێکدایە کە ھەوکردن بەتەواوەتی سیەکانتی گرتوەتەوە و ئەوپەڕی ترسناکی نەخۆشیەکە دەردەخات کە ناتوانیت بە ئاسانی ھەناسە بدەیت و ئۆکسجینی پێویست ناگات بە خانەکان بەمەش شەکەت بوون تەواوی لەشت دەگرێتەوە و ھەست بە ئازاری تەواوی لەشت دەکەیت و بەتەواوەتی بێ ھێز دەبیت چونکە خانەکان ناتوانن ووزەی پێویست بەرھەم بھێنن بۆ چالاکی خانەکان بە ھۆی نەگەشتنی بڕی پێویستی ئۆکسجین.

-ئەمانە کۆمەڵێک نیشانەی ئەم نەخۆشیەن بەڵام دەکرێت ھەندێک لەم نیشانانەت ھەبێت و توشی ڤایرۆسەکە نەبووبیت چونکە وەک گوتمان نیشانەکانی بەتەواوەتی لە نیشانەکانی ھەڵامەتی ئاسایی دەچێت. بەڵام لە کاتی بونی ھەر نیشانەیەک لەم جۆرە باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت.

* چۆن خۆمان بپارێزین :-

-لە بارەی خۆ پاراستن لەم ڤایرۆسە چەند ڕێگا و ئامۆژگاریەک باسی لێوە دەکرێت و باشتر وایە پێگیریان پێ بکرێت:-

١-بە کارھێنانی ماسک بۆ داپۆشینی ڕوومەت بەتایبەت دەم و لووت، چونکە ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە ڕێڕەوی ھەناسەوە دەچێتە ژوورەوە.
٢-دروکەوتنەوەی لە کەلوپەل و پێداویستی ئاڵودەبوو و توشبوەکان.
٣-بەکارنەھێنانی ئەو خۆراکانەی کە گومانیان لەسەرە و دانەپۆشراون و سەرچاوەکانیان ناڕوونە.
٤-دووربکەونەوی لەو خۆراکانەی کە بەرگری لەش لاواز دەکات وەک خواردنەوە کھولیەکان و جگەرە و شەکر .
٥-لە کاتی گەشت کردن بۆ ناوچە ساردەکان بەتەواوەتی خۆتی بۆ ئامادە بکە لە کەلوپەل و خۆراک و شلەمەنی گەرم بخۆ.
٦-ئەو خۆراکانە بخۆ کە بەرگی لەش بەھێز دەکەن وەک ھەنگوین و ڤیتامینەکان و میوە و ڕووەکە خۆماڵیەکان.
٧-پاراستنی خاوێنی ماڵ و کەلوپەل ڕوومەت و دەستدەکات و چۆردنیان بە مادە خاوێنکەرەوە پزیشکیەکان.
٨-سوتاندنی ماسک و کلێنس لە پاش بەکارھێنان بۆئەوەی نەگواسترێتەوە بۆ ھیچ کەسێکی کە.
٩-دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوە و ناووچە قەرەباڵخیەکان.
١٠- لەکاتی سەرھەڵدانی ئەم نەخۆشیەدا لە ناوچەکەت باشتر توایە بچیتە جێگایەک کە ژمارەی دانیشتوانی کەمبێت وەک گوندەکان و ناو باخ و چیاکان و بەکارھێنانی دەرمانە مێروو کوژەکان بۆ لەناو بردنی ئەو مێشوولە و مێروانەی کە ئەگەری ھەیە نەخۆشیەکە بگوازێتەوە.

# جگەرە و کۆرۆنا:-

-ماوەیەکە لە کۆمەڵێک پەیج و ماڵپەڕەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەو کەسانەی کە جگەرە و مادە کھولیەکان بەکاردێنن توشی ئەم ڤایرۆسە نابن. من لێرەوە بە ھەمووتان دەڵێم ئەو قسەیە بەتەواوەتی دوورە لە ڕاستیەوە و کاری کۆمەڵێک بازرگانی چاوچنۆکن دەیانەوێت سود لە نەزانی و ترسنۆکی خەڵک وەرگرن و لەم ماوەیەدا کاڵاکانیان بەسەر خەڵکی داماودا ساغبکەنەوە و خەڵک ئاڵودەی ئەو دوو مادە زیات بەخشە بکەن بۆ ئەوەی ھەتا ھەتایە ئەوان گیرفانەکانیان بە پڕی بمێنێتەوە. جگەرە و خواردنەوە کھولیەکان و نێرگەلە ھۆکارێکی سەرکین بۆ دابەزاندنی بەرگری لەش و لاوازکردنی دەرون ئەمەش ئەو دوو ھۆکارە سەرەکیەیە کە ئەم ڤایرۆسە پەی پێدەبات تا کەسێک توشبکات و بیکوژێت. بۆیە دووربکەونەوە لە کێشانی جیگەرە و نێرگەلە و خواردنەوەی مادە کھولیەکان.

(بە ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەموان )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە