ڤایرۆسی کۆڕۆنا یا چەکی بیۆلۆژی ئەمریکا!؟

Friday, 21/02/2020, 21:56

6239 بینراوە


نەخۆشیەکی دەگمەن و مەترسیدار و کووشەندە ئەو رۆژانە بەناوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای چینی هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە و هەتا دێ زیاتر تەشنە دەستێنی و بڵاو دەبێتەوە بەهەموو وڵاتاندا،ئەو نەخۆشیە بەناوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای چینی ناسراوە و وڵاتی چین سەنتەری دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەیەتی لە جیهاندا و ئاماری کووشتە و گیرۆدە بوویانی ئەو نەحۆشیە لە وڵاتی چین هەر رۆژ بەرزتر دەبێتەوە و بۆتە هۆی کووشتنی زیاتر لە حەو سەد کەس هەتا ئەو چرکە ساتەی ئێمە قسەی لەسەر دەکەین.
بۆیە ناویان ناوە "کۆڕۆنا"چوونکە لە ژێر زەرەبیندا لە شێوەی تاجی سەری پادشاکان دەچێت،"کۆڕۆنا"لە زمانی ئینگلیزیدا بە واتای"تاج" یانیش کڵاوی پادشاکان دێت،ئەم جۆرە ڤایرۆسە نزیکە( ١٠٠٠ )جۆری هەیە،بۆ یەکەمجاریش ساڵی (١٩٦٠ )دەستنیشان کرا، بە دڵنیایی مێژوەکەی زۆر زۆر لەوە کۆنترە کە بڵێن ساڵی( ١٩٦٠ )سەریهەڵداوە،بەڵكوو ساڵی (١٩٦٠ )لەسەر دەستی مرۆڤ دۆزرایەوە،هەتا ئێستە ئەم ڤایرۆسە تەنیا لە شوێنە شیدارەکاندا دۆزراوەتەوە،نزیکایەتی زۆری لەگەڵ وشتردا هەیە،بەڵام وەک ئەڵێن ئەم جۆرەی ئێستای کۆڕۆنا نزیکیترە لە شەمشەمە کوێرە،دیارەدەکانی ئەم نەخۆشیە زیاتر کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دەبێت بەگشتی،کە پاش ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لەناو جەستەی مرۆڤدا بڵاو دەبێتەوە و گەشەی تەواو دەکات،پلەی گەرمی مرۆڤ بۆ سەرویی "٤٠ "بەرز دەبێتەوە و ئازارێکی زۆری کەسی تووش بووە دەدات،کاریگەری زیاتری ئەم ڤایرۆسە بۆ مرۆڤە لاوازەکانە،ئەگەر ڤایرۆسە کەسی تووش بووەکە هەتا چواردە ڕۆژ نەکوژێت،ئیتر تووشبووەکە چاک دەبێتەوە،ئەوانەی سیستەمی بەرگری جەستەیان لە ئاستی پێوسیتدا نیە،واتا هەموو کەسێک ناکوژێت،زۆر کەس تووشی دەبێت و ڕزگاریشی دەبێت،ئەم ڤایرۆسە لە کەشی ساردا زیاتر گەشە دەکات و چالاکیش دەبێت،ئەوەی میدیاکان باسی دەکەن،هەتا ئیستە هیچ جۆرە دەرمانێکی نییە و چارەسەری پزیشکی دژ بەم ڤایرۆسە نەدۆزراوەوتەوە و بەرهەم نەهێنراوە..!

سەرچاوە و گومان:

  دەنگی گوومانەکان بەرز بۆتەوە،دەڵێن ئەم ڤایرۆسە لە سروشتەوە نەهاتووە و دەستکردی مرۆڤە و چەکێکی بایۆلۆژییە،بەمەستی لەناو بردنی نەیارەکانی ئەمریکا،ئایا ئەم ئەگەرە هەتا چەند دروستە؟ئایا ئەو مەیلە هەیە کە ئەم جۆرە چەکە بەرهەم بهێندرێت، ئەگەر وایە مەبەست چیە لە بەرهەمهێنانی؟
وەزیری تەندروستی وڵاتی"فینلاند" سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئانفلۆنزای پەلەوەر،بوێرانە هاتە سەر پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەویزیۆن و گووتی؛ ئەم ڤایرۆسە دەستکردی "مەیموونە"و لە تاقیگەکانی وڵاتی ئۆکرانیا دروستکراوە.
وڵاتی چین ـ یش وەک وڵاتانی دیکەی ئەم جیهانە فراوانە، لە ٦٠٠٠ساڵی ڕابردووە بەدەست شەڕی ناوخۆ و زنجیرەی پادشاکان و هەروەها وڵاتانی دراوسێوە، دەیناڵاند،هەتا ساڵەکانی( ١٩٦٠ )کە بەتەواوی دەسەڵاتی وڵاتانی ئینگلیز و یابان و هۆڵەندی لەو وڵاتەکەیدا کورتکردوە،لەو ساتەشەوە چینیەکان بەرەو پێشەوە دەچن لەڕووی پێشکەوتنی ئابووری و پێشەسازییەوە و لە هەندێک حاڵەتیشدا بەوڵاتی پڵینگی دەناسرێت،بەهۆی خێرایی زۆر لە پێشکەوتن و بەرهەمهێنانی ئابووریدا.
چین بووە وڵاتێکی پێشکەووتوو،لەهەموو بوارەکاندا، گەیشت بەو ئاستەی کە ململانێ لەگەڵ هەرە گەورە زلهێزی جیهان ئەمەریکا بکات،لە ڕووی سەربازی و ئابوریەوە، ئێستا چین، ڕوسیا، کۆریای باکوور لە ڕووی پێشەسازی چەکەوە قسەی یەکەم دەکەن، هەروەها جگە لە کۆریای باکوور چین و ڕوسیا لەگەشەی ئابووری سەرسوڕهێنەردان، لە دوا نمایشدا چەکی چینیدا جیهانی سەرسام کردووە.
وەزیری تەندروستی پێشووی وڵاتی" فینلاند" دەڵێ؛ ئەنفڵۆنزای بەراز و باڵندە و جۆرەکانی دیکە،هەموویان سەراپا دەستکردی ئەمەریکان و ئەمەریکا دەیەوێت نیوەی جیهان بکوژێت.
ئەم" تڕامپە" شێتە کە ئەوکاتیش ئەندامی حیزبی کۆمارییەکان بوو، گووتی؛ چینیەکان بە ئێمە ئەڵێن کوڕێ سۆزانی (قەحبە)،ئێمە بۆ بێدەنگ بین لێیان..بەو واتایە دژایەتی ڕیشەیی لە نێو دام و دەزگای ئیمپریاڵیزمدا ئێستاش بوونی هەیە،سەبارەت بە کولۆنیالیزمی سەرمایەداری پان ئەمریکایی.
کەواتە ئیمپریاڵیزم(سەرمایەداری) نایەوێت کەس لە خۆیان بەهێزتر بێت،چارەیەکیش نیە و ئاگاداریشن،ناتوانن کە بەشەڕ ڕووبەڕوویان ببینەوە،ناچار پەنا دەبەنە بەر شەڕی نهێنی،گرنگیدان بە هەمان سیاسەت کە لە سەردەمی پادشایی "داریۆش" دا پیادەی دەکرد،ناردنی"چاو"،"گوێ" بۆ ناو ماڵی دوژمن.
بەڵام ئایا ئەم خواستە لەناو ئەوروپاییە ئەمەریکەکاندا هەیە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ مێژووی ئەمەریکاو ئەوروپا، هەرچەند هەزارەها نموونە هەیە، بەڵام زۆربەی کات پێشکەوتنی ئەو وڵاتانەی کە هاوتەڕیب نین لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا،بۆ ئەمریکیەکان جێگەی قەبووڵکردن نەبووە و ئەمریکا بۆ بەڕەنگاربوونەوە و شکەستی ئەو وڵاتانە دەست بۆ هەر جۆرە کردەوە و پڵانی شووم دەبات.دەبێ ئەوەش قەبووڵ بکەین کە هەرچەند جارێک لە دونیادا ڤایرۆسی کووشەندە و سەیروسەمەرە دەردەکەون کە بەهیچ شێوەیەک لە مێژوودا ناسراو نەبوونە و بەهەزاران مرۆڤیش دەکەنە قووربانی،هەرچەندە لە سەردەمانی ڕابردووش لە جیهاندا کۆمەڵێک نەخۆشی کووشەندە دەرکەوتوونە و گیانی ملیۆنان مرۆڤیان گرتووە،بەڵام زۆربەی ئەو نەخۆشیانە بەشێوەیەکی سرووشتی بوونە.مێژووی جەنگە بایۆلۆژیی و کیمیاییەکان مێژووییەکی زۆر کۆنە و هەمیشە لە شەڕادا بەشێوەیەی لێدان و ڕاکردن لەدژی سەربازانی دوژمن کەڵکی لێ وەرگیراوە،لە ژەهراوی کردنی ئاوی خواردنەوەی دوژمن بگڕە،هەتا کەڵک وەرگرتن لە چەک و چوڵی قەدەغەکراو وەک نموونە تێزاو و ژەهراوی کردنی خۆراکییەکان بەگشتی و کەڵک وەرگرتن لە قیری تواو و هەتد...
لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووهەمدا ئەڵمانیای نازییەکان لەسەر زۆربەی چەکە بیۆلۆژییەکان کاریان کرد و زۆربەی ئەو چەکانەشیان لەسەر یەهوودییەکان تاقیکردەوە،هەر لە چەکی کیمیایەوە بگرە،هەتا دەگاتە چەکە بیۆلۆژییەکان،ئەوانەشمان لە فیلمە سینەماییەکاندا زۆر بینیووە،بەڵام ئەوەی کە حەقیقەتی هەیە،وڵاتانی دیکەش بەنهێنی دەستیان بە دروستکردن و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەکە کۆکوژیانە کردوە.لەشەڕی عێراق و ئێرانیشدا وڵاتانی ئەوروپایی زۆرێک لەو چەکە کیمیایی و بیۆلۆژییانەیان خستبووە بەردەستی"سەدام حوسێن" هەتا بەو شێوەیەی بەکاریان بێنی لەدژی خەڵکی ئێران و کورد،بەشێوەیەکی سرووشتی دەرمانی ئەو چەکانە لەبەردەستی ئەوروپییەکاندا بوو و بازرگانیان پێوە دەکرد و لەو ڕێگەیەشەوە بەهەزاران ملیۆن دۆلاریان بەدەست خستبوو، هەم دروستیان دەکرد و هەمیش دەرمان و چاڕەسەری بەرکەوتووەکانیان دەکرد.
زۆریەک لە پسپۆرانی پزیشکی جیهان لەسەر ئەو بڕوایەنە کە ڤایرۆسەکانی وەک ئایدز و ئیبۆڵا لە تاقیگەکانی ئەوروپا و یانیش ئەمریکادا بەرهەم هاتوون و بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مشک و دواتر مرۆڤە برسیەکانی ئەفریقا کەڵکیان لێوەرگیراوە،هەتا چەکی خاوەنپێداویستی ئەو دوو ڤایرۆسە فەراهەم بکرێت، بەشێوەیەکی سروشتی کۆمپانیاکانی ئەوروپایی و ئەمریکایی بەفرۆشتنی دەرمانەکانی پێوەندیدار سەروەت و سامانێکی زۆر بەدەست دەخەن.
یازدە ساڵ پێش ئێستا ئەمریکاییەکان لە ڕێگای سینەمای هاڵیودەوە فیلمێکیان دروست کردبوو کە لەسەر ئەساسی سیناریۆی ئەو فیلمە ڤایرۆسی کرۆنا لە چین بڵاو دەبێتەوەو بەملیۆنان هاووڵاتی ئەو وڵاتە بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیان لەدەستدەدەن.پرسیارێک کە لێرەدا دەبێت بیخەینە بەر باس و تێرامانەوە ئەوەیە،کە ئایا ئەو فیلمە تەنیا لەسەر بنەمای سیناریۆ و خەیاڵ دروستکراوە یانیش ئەوەیکە ئەمریکاییەکان لەو سەردەمەدا بیریان لە دروستکردنی چەکێکی لەو شێوەیە کردبووە کە بتووانن لەو ڕێگایەوە لەگەڵ چین ـ وڵاتی یەک ملیارد و پێنج سەد ملیۆن نەفەری شەڕی پێبکەن.زۆرێک لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەقڵیەتێکی وەها لە ناو ئەمریکادا بوونی هەیە و هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە ئەو فیلمەیان دروستکردوە و ئەوەش بەشێوەیەکی ئاسایی زاڵبوونی هەمان ئەقڵیەتە کە بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکاییەکان ڤایرۆسێکی وەها دروستبکەن،ئەمرۆش کەسێک بۆتە سەرۆککۆماری ئەمریکا کە لە هیچ کار و کردەوەیەکی ئەهرێمەن ئاسا باکی نییە.
هیچ بەدووری نازانم لە کاتێکدا سەرۆککۆماری ئەمریکا (دۆناڵد تڕامپ)دوژمنایەتیەکی قووڵ و ستراتیژی لەگەڵ وڵاتی چین هەیە و ئەمریکا لە کێبەڕکێ ئابووری و پێشەسازییەکاندا لە وڵاتی چین دواکەوتووە وبڕیاریداوە ڤایرۆسێکی وەها بەناوی کرۆنا لەو وڵاتدا بڵاو بکەنەوە،هەتا لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و هەروەها لەبواری ئابووریشیدا زەربەیەکی قوورس لە وڵاتی چین بدەن و تووشی شکەست و پاشەکشەی بکەن لە ڕووی زاڵبوونی بەسەر ئابووری وەبەرهێنان لە وڵاتانی دونیادا.
هەروەها "وێلبۆر ڕایس"،وەزیری بازرگانی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کاناڵی تەلەویزیۆنی "فاکس نیووز "دا،دانی بە ڕۆڵی ئەمریکا لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤایرۆسە لەناو وڵاتی چیندا ناوە و گووتویەتی کە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ناو وڵاتی چین دەتووانی گەڕانەوەی هەڵی کار و وەبەرهێنان بۆ ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاسان بکاتەوە.
ئەمرۆ وڵاتی چین یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەرانی کەڵا و پێداویستیەکانە لە دونیادا کە لەگەڵ شێوازێکی گەمارۆی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبووەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەو وڵاتەیان دابڕگە کردوە لە ڕووی داخستنی گەشتی هێڵە ئاسمانیەکانەوە بۆ وڵاتی چین هەتا دەگاتە،هاتووچۆی زەوینی و هەتا ڕێگری کردن لە گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان و ڕاگرتنی کەشتیە بارهەڵگرەکان بۆ ناو ئەو وڵاتە.و زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەڵاحەکانی نێودەوڵەتیش پێوەندی و ئاڵوگۆری بارزگانی و بەرهەمهێنانیان لەگەڵ وڵاتی چین ڕاگرتووە.
بێگومان ئەگەر ئەمریکاییەکان دەیانەوەیست بەو شێوازەیەی کە لەگەڵ هەندێک لە وڵاتان وەک نموونە ئێران هەڵسوکەوتیان کردوە لەگەڵ وڵاتی چین ـ یش،وەها دەجووڵانەوە ڕووداوەکان بۆیان زۆر دژوار دەبووە،هەتا ئەگەر نەڵێن ئەستەم دەبوو.بەڕاستیش ئەمریکاییەکان دیوارێکیان نزمتر لە دیواری شەمشەکوێرەکان دەست نەکەوتووە،هەتا ڕووداوەکە بخەنە ئەستۆی سووپی شەمشەمەکوێرەی چینی،سەرەڕای ئەویکە ئەگەری هەیە ئەو جۆرە خۆاردنە بۆ زۆربەی خەڵک شتێکی نامۆ و نەناسراوە بێت،بەڵام دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێت کە خواردنی سووپی شەمشەمەکوێرە مێژووییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەزار ساڵ پێش ئێستا و هەر ئەو خواردنەیان خەڵکی چین لە سەدەکانی ڕابردووشدا مەیل کردوە و ئەگەر بڕیار بووە ڤایرۆسێکی وەها لەو خواردنە دروست بێت،ئەوە بەدڵنیایەوە ژمارەی دانیشتووانی چین نەدەگەیشتە زیاتر لە(یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن) کەس و بێگومان دەبووایە ئەو کاتیش ئەو نەخۆشیە تەشەنەی هەستاندبایە.کەواتە ئەگەر لە گۆشەیەکی ترەوە سەیری ڕووداوەکە بکەین ئەمریکا ئەمرۆ زیاترین قازانجی دەستدەکەویت لەو ڕووداوە و ئەمریکاییەکان بەئاسانی توانیوویانە دێوەزمەی ئابووری جیهان کە ڕەکابەری سەرەکییان بوو بخەنە ژێر بارودۆخی گەمارۆکراو،هەر بۆیەش ناتووانین بەسەرهاتی هێرشی بیۆلۆژیکی ئەمریکا بۆ سەر چین لەبەر چاو نەگرین...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە