ژنانی لەشفرۆشی سەر بە سوپای پاسداران و ئیتلاعات لە نێو حیزبەکانی کوردستانی عێڕاق!

Monday, 24/02/2020, 12:03

16232 بینراوە


پێشەکی:

 خەڵک دڵیان بەوە خۆش کرد کە دوای ئەو گشت نەهامەتییەی کە بە سەر باشووری کوردستاندا هات، کاتێک سەددام رووخا، ئیدی هەناسەیەکی ئازادیی هەڵدەکێشن و لە سای خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی وڵات دەبنە خاوەن دەسەڵاتێکی خۆماڵی و خاوەن ئازادی و دیمۆکراسی، کەچی دوونیگبەتیی دیکە سەریکردە کورد، دوو بنەماڵەی خەیانەتکاری کورد هاتنە سەر حازری و بزریی ئەو خاکە و خۆیان کرد بە ساحێبی ئەو دەستکەوتانەی کە ساڵهایە کورد رەنجی بۆ دیوە.
لەو وتارەدا، رووی قسەم تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە لە سەرناوی پێش...مەرگی خەڵكی وەزاڵەهاتوو تفەنگیان بۆ تاقمێک چەتە و دزیی کورد لە سەر ناوی حکومەتی باشووری کوردستان و پارڵمان وهەڵبژاردن و... دەشان کردوە! نیوەی خاکی باشووری کوردستان بە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە دەستمان چوو! ئەو نیوەیەی کە دەبەرچنگی دوو بنەماڵەی دزدا ماوەتەوە هەرکات کاتی خۆی بگا، ئەویشمان لە چنگ دەردێنن. جارێ بەغدا سەرقاڵی هیندێک پرسی دیکەیە، بیرۆکەی لە دەستدانی ئەو خاکە بە یارمەتیی کۆماری ئیسلامی و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی زۆر ئاشکرا و ڕوونە کە رۆژێک بە کردوە ئەنجام بدرێ. درەنگ و زووی هەیە، هیچکات فەرامۆش ناکرێ.

چەتەکانی سەر بەو دووبنەماڵەیە لەو ماوەیەدا لە جیاتی هاوردەکردنی زانست و زانیاریی سەردەم و پەرەپێدان بە کشتوکاڵ و بەرهەمە ناوخۆییەکان و پارڵەمانێکی کارا و بەخزمەتگرتنی ژێرخانی ئابوریی بۆ خەڵكی هەژار، دەچن لەشفرۆش و سۆزانی و دامودەزگا سیخۆریەکانی دوژمنیان هاوردەکردوە! مرۆڤی کورد خەونی بەوەوە دەدیت، کە رۆژگارێک ببێنێ حیزبی بەعس نەماوە و کورد دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. بەڵام دوای ٢٨ ساڵ لە دەسەلاتی دزسالاری ئەو دوو بنەماڵەیە ئێستێ خەڵک خەون بە سەردەمی سەددامەوە دەبێنێ! چون هیچکات بیریی لەو نەدەرکردوە، کە وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانیی رمبازێنی داگیرکاریی کورد! مێژووی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خێروبێریان بۆ دوژمن زیاتر بووە تا کورد! خۆنیشاندان و دەربڕێنی ناڕەزایەتی هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی لە سەرئەو دەسەڵاتە نابێ. کار... کاری شەق و رێکار، رێکارێکە کە بەسەر قەززافی هێنرا.

ژنانی لەشفرۆش

دەزگای سیخۆریی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران سوودی لە بازەرگانیی لەشفرۆشی لە کوردستانی عێڕاق و بە تایبەت لە ناو بەرپرسانی کورد وەرگرتوە و کەسانی دیاریان خستۆتە داوەوە تا لە کاتی پێویست وهەلی گونجاو سوودیان لێ وەرگرن. پاش رووخانی حکومەتی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣دا، هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی گەورەی خێرای بە خۆیەوە بینی. فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ ماوەی ٨ ساڵ سەرمایەیەکی دیار و بەرچاوی هێنایە باخەڵی خەڵک لە باشووری کوردستان.
رەنگە هەر لە بەر ئەمەشە کە کوردستانی عێراق بووەتە جێگەی سەرنجی بازرگانی و قاچاغی لە فرۆشیی ژنان، سۆزانی بە گرووپ دەهێنرێنە هەولێر و سلێمانی و دهۆک! لەم نێوەدا زۆرینەی ژنانی سۆزانی لە وڵاتی ئێرانەوە دەهێنرێنە ناو هەرێم و بەغدا !

دۆخی ئابووریی ئەم سێ پارێزگایەی هەرێم چەندین ژن و کچی لاوی ئێرانی بەر چاو دەکەون کە بە میکیاجێکی تۆخ وجلو بەرگێکی مۆدڕینەوە دانیشون و لە رووکاردا دەردەکەون کە خەریکی لەشفرۆشین!
ئەم پرسە لەوەوە بووە جێگەی سەرنج، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەند باندی لەشفرۆشی گرت، کە لە موبایلەکەیاندا پەیوەندی نێوان ئەو ژنانە و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئاشکرابووە! ئەفسەرێکی ئاسایش کە نەویست ناوەکەی بڵاوبکرێتەوە بە ئاڤاتودەی گووت: تا ئێستا ٣٥ ئەندامی ئیتلاعات و سپای پاسدارانمان لە نێو ئەو سۆزانیانەی کە بۆ لەشفرۆشی لە ئێرانەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردوە ئاشکرا کردووە!
زەمانە، کە ژنێکی ٢٥ ساڵە وخەڵكی تارانە بە ناوی راهێنەریی و وەرزیش هاتۆتە باشووری کوردستان و هەوڵی داوە لە ڕێگای پەیوەندی سەرجێیەوە دەگەڵ ئەندام پارلەمانێکی کوردستان کە خاوەنی پێگەی حیزبیی گرینگیشە، زانیاری بنێرێتەوە بۆ ئێران! ئەم ئەندام پارڵمانە بە دانانی مایکرۆفۆن و کامێرای ڤیدئۆکە بە ئەندازەی قۆچکەی کراسێکە لە ژووری خەوتنەکەیدا ئاشکرای کرد کە دڵبەرەکەی خۆی لە ئێران سیخۆرە!

هەر لەم بارەوە فیلمی پەیوەندیی سەر جێیی ئەندامێکی دەفتەری سیاسی یەکێک لە حیزبە سەرەکیەکانی کوردستانی عێڕاق لە گەڵ کچێکی ٢٢ ساڵە ئاشکرا بوو! کەوا خۆی دەرخستوە کە دیزاینێڕی نێوماڵەکانە و ماوەیەک پەیوەندیی لە گەڵیدا هەبووە! ئەم کچە لاوە لە لێپرسینەوەدا ددانی بەوە داناوە کە لە لایان (حاجی قودڕەت) یەکێک لە بەرپرسانی ئیتلاعات لە رۆژئاوای ئێران بەرپرسایەتی نزیکبونەوە و پەیوەندی سەر جێیی لە گەڵ ئەو بەرپرسە کوردە پێ دراوە!
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بە هۆی پاڵە پەستۆی کۆماری ئیسلامییەوە سەرجەم ئەم سیخۆرە لەشفرۆشانە کە گیراون، پاش لێپرسینەوە و، وەرگرتنی قسەکانیان ئازاد کراون و دەگرێنرێنەوە بۆ وڵاتی ئێران، چونکی ترس لە خراپ بونی پەیوەندیەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی بۆتە لەمپەر لە بەر دەم ئاشکراکردنی ئەم ژنە سۆزانییە سیخۆرانە لە راگەیاندنەکاندا.
لە گفتوگۆیەکی سەر ئاڤاتودەی کە لەگەڵ مەهشید کچە لاوێکی خەڵكی تاران لە هەولێر کردوویەتی پرسیاری هۆکاری ناردنی کچانی سۆزانی بۆ هەرێمی کوردستان چییە؟ بە قسەی مەهشید، لە کاتێکدا لە ئێران کەم کەس هەیە ١٠٠ دۆڵار بداتە شەوێکی سەر جێیی، کەچی لە هەرێمی کوردستان زۆرێک ئامادەن بۆ هەمان شەو ٣٠٠ تا ٤٠٠ دۆڵار بدەن!
دەزگای سیخۆریی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران سوودیان لە بازرگانیی سێکسی لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە ناو بەرپرسانی کورد وەرگرتووە و کەسانی دیاریان خستۆتە داوەوە تا لە کاتی پێویست وهەلی گونجاودا کەڵکیان لێ وەربگرن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە