پاراستن مامۆستایەکی ئێرانیان هێناوە بۆ فێرکردنی کادیرانی پاراستن، تا کۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن

Saturday, 22/02/2020, 13:10

10273 بینراوە


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەناو دەزگای پاراستن لە هەولێر، ئەم زانیارییەی گەیاندنە کوردستانپۆست،  کە دوای دانان و دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هێشتا بە پراکتیک دەستبەردای کاری بەڕێوەبردنی دەزگای ئاسایش نەبووە، بڕواشی وایە، کە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەناو دەسەڵاتدا، دەبێت هەموو دەزگاکانی تر زیاتر کارا و تۆکمەتر بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئیستا  لەناو دەزگای پاراستندا ژووریکی تایبەت کراوەتەوە بەناوی ژووری (سایبەر)، کە بە ژووری جەنگی  ئەلکترونی دەیناسێنن، ئەم ژوورە دەکەویتە نزیک خەستەخانەی مەسیف، یەکێک لە مامۆستاکانی ئەو بەشە، شارەزایەکی بواری ئەلەکترۆنی ئێرانییە، کە هێناویانەتە هەرێم و  بە پارەیەکی خەیاڵی وەکو مامۆستا کاریان بۆ دەکات.
ئەم ئیرانییە کاری فێکردن و پەروەردەکردنی ئەو کارمەندانەی پاراستنە لەو ژوورە تایبەتەدا، وانەی فێرکردنی شێوەی هەککردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چوونە ناو کۆمێنتە تایبەتەکانیان دەکات، لەگەڵ هاکی سایت و کۆمەڵێک کاری تەکنیکی تر، ، ئەم ژوورە وەک وتمان تایبەتە بە فێرکردنی کادیرەکانی پاراستن. 
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەوانەی لەم ژوورە کاردەکەن، ئەو ئەرکەیان پێسپێردراوە، تا زانیاری لەسەر کەسانی رەخنەگر و ئۆپزسیون و ئەوانەی دژی پارتیین، زانیاریی کۆبکەنەوە و بچنە ناو کۆمێنتە تایبەتەکانیانەوە ، بەتایبەتی ئەوانەی ناو حیزبەکانی تر، تا دەگاتە ئەو کوردانەی کە دەچنە تورکیا و ئێران وەک نمونە، بزانن لەو شوێنانە چی دەکەن و چالاکی و پەیوەندییەکانیان چۆنە.
سەرچاوەکە دەڵێت: بۆ دەسەڵاتی حکموەتی هەرێم و پارتیی زۆر ئاسانە، دەتوانن لەریگای ژمارە تەلەفونەکانی ئاسیا سیل و کۆرەک هەرچییەکیان بوێت بەدەستی بهێنن، بەڵام بۆ ژمارەی تەلەفونی وڵاتانی دیکە، ئەمە مەحاڵە و ناتوانن بیکەن، چونکە کۆرەک و ئاسیا سەر بە خۆیانن،  ئەگەر هەرکەسیک توماری تەلەفونی ئەو دوو کۆمپانیایەی کردبێت لەنیو فەیسبوکەکەی، دەتوانن هاکی بکەن و  بچنە نیو ئەکاوەنتی فەیسبوکەکانی، ئەوانەی دەیانەوێ پاراستن زەفەریان پێ نەبا و لە ئەوروپا و ئەمەریکا، بۆیە باشترین کاریک کەخەلک بیکات، دانانی ژمارەی موبایل، یان ژمارەی پەساپۆرتەکەیان وەکو پاسورد، کە بخەنە نێو فەیسبوکەکانیان، بەتایبەتی ئەوانەی کە سەردانی کوردستانیان نەکردوقوە، چونکە گەڕاونەتەوە ژمارەی پەساپۆرتەکانیان لە لای پاراستن تۆمار کراوە، واتا تەنیا لەم دووریگایەوە (موبیل و پاسی پاسورد) کۆدی بۆدابنینن. 
بەڵام چارەسەر پاراستنی ئەو نهێنیانەیە بۆ نەگەیشتنی زانیاری بەدەستی هەموو دەزگا ئەمنیەکانی پارتی و یەکیتی، ئەویش ئەوەیە  کە شتی مەترسیدار بەتەلەفونی کۆرەک و ئاسیا قسە نەکرێ، یان  بە مەسنجەری فەیبسوک  بۆ یەکتر مەنێرن، بەلکو لەریگای بەکارهینانی ئاپەکانی (WhatsApp) ، (Signal) و (Viber) ، هەروەها قسەکردن لە فەیسبوک لەگەڵ یەکتر تا ئیستا ئاساییە، هەرچەندە ئەگەر و مەترسی ئەو  هەیە لەکاتی دۆزینەوە یان بەدەستهینانی تەلەفونی کەسێک لە کوردستان، لەوێشەوە بتوانن چات و وینە و ڤیدیوکان بهینەوە. بەڵام  هەرگیز ناتوانن پەیوەندیە تەلەفونیەکانی نا ئاپەکان بتوانن گوێی لێبگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە