دابڕاوەکان

Saturday, 22/02/2020, 13:36

7124 بینراوە


دابڕاوەکان کێن و لە کوێ دەژین؟
پێشتر لە بابەتێکدا بە ناوی " نازیەکان جەنگی جیهانی دووەمیان بردەوە" باسم کرد کە نازیەکان لە ساڵانی سەرەتای سیەکانەوە پەیوەندیان هەیە بە بونەوەری دەرەکیەوە و هەمیشە لەسەر زەوی گەڕاون بە دوای ئاسەواری کۆندا کە باس لە تەکنەلۆژی لەناوچو بکات، تا بتوانن ئەو تەکنەلۆژیە زیندو بکەنەوە.
نازیەکان زوو بۆیان دەرکەوت ژیان هەر ئەوە نیە لەسەر پارچە بەردێک بژیت و هەموو چەند ساڵ جارێک شەڕ بکەیت بۆ مانەوە لە ژیاندا، بۆیە ئەوان زوو لە یاری ژیان تێگەیشتن و پەل و پۆیان دا بەرەو بۆشایی ئاسمان.
یەکێک لە بنکەکانی کە لەسەر مانگ لە لایەن نازیەکان دروست کراوە مێژوکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٩ و بنکەی دوەمیان کە لەسەر هەسارەی مەریخ دروست کراوە مێژوکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٢.
بنەکەی نازیەکان سەرمانگ

پاش ئەوەی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٤٥ دا بەفەرمی جەنگی دۆڕاند، تەواوی زاناکانی ئەڵمانیا بەرەو ئەمریکا بران لە پێناوی مانەوەیان لە ژیاندا پەیمانیان دایە ئەمریکا کە لە بواری تەکەنەلۆژیدا یارمەتی ئەمریکا بدەن بۆ بەرەو پێشچوونی ئەمریکا.
پاشماوەی نازیەکان ئەوانەی ئاشنا بوون بە تەکنەلۆژی دەرەکی زۆربەیان هەڵهاتن بۆ سەرمانگ و مەریخ و بەشێکیان چونە بنکەی جەمسەری باکور.
سالی ١٩٥٢ سەر قەسری سپی واشنۆن

پاش ماوەیەک لەم هاوسەرگیریەی ئەمریکاو زاناکان، نازیەکان لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکان جارێکی تر بە کۆمەڵێک دەڤری فڕیوەوە لەسەر قەسری سپی دەرکەوتن و داوای ئەوەیان کرد کە ئەمریکا دەبێت بێ بەشیان نەکات لە تەکنەلۆژی تازە و ئەوانیش ئەمریکا بێ باش ناکەن لە پەیوەندی دەرەکی..لەبەر ئەوەی ئەوکات لەسەر مانگ نزیکەی ٤٠ جۆر بونەوەر بنکەیان هەبوو، ئێستا زیادی کردوە بۆ زیاتر لە هەشتا جۆر بنکە یان سەفارەتیان هەیە لەسەر مانگ. هەڵبەتە نازیەکان یان ئەمریکیەکان لەگەڵ هەر هەشتا جۆرەکە پەیوەندیان نیە یان پەیوەندیەکان لە جۆرێکی بونەوەر بۆ جۆرێکی تر دەگۆڕێت..
ئەمریکا زوو بەم داوایەی نازیەکان ڕازی بوو، نازیەکانیش بە داوای ئەمریکا رازی بون بەوەی کە بنکەکانی سەرمانگ پەرە پێبدەن و لەگەڵ ئەوان لەو بنکانەی سەرمانگ و مەریخ کارو چالاکی خۆیان بکەن جیا لە نازیەکان.
لە بابەتی پڕۆژە ڕەشەکان باسی ئەو لایەنانەم کردوە کە ئەمپڕۆژانە بەڕێوە دەبەن.
لە ناو خودی دەوڵەتی ئەرمریکا کۆمەڵێک لایەن هەن کە لە بواری بونەوەری دەرەکی و تەکنەلۆژی تازەو نەبینراو کاردەکەن، ئەم دەزگایانە ئەمانەن:
• CIA
• FBI
• NSA
• Home Land Security
• NASA ( ناسا دوو ئەرکی هەیە گەڕان ولێکۆڵینەوە لە گەردون، شاردنەوەی راستیەکان)
• DIA
• تەرخانکراوەکان و پارێزگارەکانی سنوور (Customs and Border Protection)
• دامەزراوەی پیشەسازی سەربازی (Military Industrial Corporation)

جگە لە هێزی دەریایی ، هێزی ئاسمانی ئەمریکا ،هێزی ڕەشپۆش ...
ئێستا کۆمەلێک لەمانە خۆیان بە هێزی دابراو دەزانن لە کۆمەڵگای سەرزەوی ، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوان لەسەردەمێکی تردا دەژین و تەواوی تەکنەلۆژییە تازەکانیان لەبەردەستدایە، ئەمەش وایکردوە کە ئەوان خۆیان لە مرۆڤ بە باڵا تر بزانن و خۆیان بە بەشیکی دابراو بزانن لە کۆمەڵگای سەرزەوی.. ئەمەش جێگای سەرسوڕمان نیە، بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئەم هێزە بۆیان نیە بە هیچ شێوەیەک باسی کارو چالاکیەکانیان بکەن لەدەرەوەی زەوی یان لەسەر زەوی ئەمەش خۆی لە خۆیدا وا دەکات ئەم مرۆڤانە دابڕیت لە مرۆڤ و کۆمەڵگای سەر زەوی..

لە تاقیگەکانی سەر مانگ، مەریخ و ژێر زەوی چی دەگوزەرێت؟
بە درێژایی ئەو ساڵانەی کە ئەمریکا لە سەرەتایی ساڵانی پەنجاکانەوە تێکەڵ بە بونەوەری دەرەکی و تەکنەلۆژی بووە چەند گرێ بەستێکیان کرد لەگەڵ ئەو بونەوەرانە کە زۆر لە زەرەری مرۆڤە بە گشتی.
مرۆڤ لەسەرەتایی ئەوخاڵەوە کە فێری پێکەوە ژیان و دروستکردنی کۆمەڵگەی بچوک و پاراستنی ناوچە بوە هەمیشە لە جەنگدایە لەگەڵ چواردەوری خۆیدا، ئەمەش وای کردوە کە هەمیشە بیر لە بەهێز ترین چەک بکاتەوە نەک بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن پێکەوە بژی!
ئەمریکاش یەکەمجار ئەم بونەوەرانەی وا دەبینی کە دەبنە ڕزگارکەری ئەمریکا دژ بە شوعیەت و ڕوسیا، بەڵام لە ئایندەدا دەبێت هەموو مرۆڤایەتی باجی ئەو نەفامیەی ئەو سەرکرانە ئەو سەردەمە بدات.
لە پەنجاکاندا ئەمریکا ڕێگای داوە بە بونەوەری دەرەکی کە لە ١% مرۆڤی سەرزەوی ببەن بۆ تاقی کردنەوە، ئەم ڕێژەیە لە شەستەکان و حەفتاکان گەیشتە لە ٧% و هەشتاکان و نەوەدەکان ئەم ڕێژەیە زیادی کرد بۆ نزیکەی ٢٠% لەسەر ڕووی زەوی.
تاقیگەی بونەوەری دەرەکی

ئەو بونەوەرانە جۆرەها تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ دەکەن، یەک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی دوو بۆ لەناو بردن یان کۆنترۆڵ کردنی مرۆڤ واتە چەکی بایۆلۆژی.. تەواوی ئەو ڤایرۆسانەی کە لەسەر زەوی سەرهەڵدەدات ئەنجامی ئەو تاقی کردنەوانەن کە لەسەر مرۆڤ دەکرێت لە سەر مانگ و ژێر زەوی، تەواوی ڤایرۆسەکان کە ساڵانی هەشتاکان بەرهەم هێنران هەمووی لە ڕێگای سی ئای ئەی ئێم ئای سکس لە ئەفریقا بە دەرزی لە خەڵک دەدران، بەخەڵکەکەیان دەگوت ئەمە دەرزی کوتینە و دژی نەخۆشیە، هەر ئەو سەردەمە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس توشی ئایدز کران و ڤایرۆسی HIV یان بە دەرزی کردە ناو جەستەو خوێنیانەوە.
سیاسیەکان بەمەوە نەوەستان هەڵسان بە دروست کردنی چەندەها ڤایرۆسی تر کە لە ڕێگای ئاژەڵ یان هەواوە” airborne virus” دەگوێزرانەوە ، ئەمەش بەشێکیان بۆ پارە پەیداکردن بوو بەشێکیان بۆ تاقی کردنەوەی ئەو ڤایرۆسە بوو کە وەک چەک تاقی دەکرانەوە. تازەترین بەڵگەش ڤایرۆسی کرۆنایە کە لە چینەوە بڵاو کرایەوە.
ئێستا تەکنەلۆژی گەیشتۆتە ئەو ئاستە کە دەتوانن بە ڤایرۆس یان بە چەکی تایبەت ئەو ڤایرۆسە یان ئەو چەکە ڕوبەڕوی جۆرێک دی ئێن ئەی بکەنەوە، واتە دەتوانن لە یەک ناوچەی بچوکدا ئەو چەکە بەکار بهێنن و تەنها یەک بنەماڵەی پی لەناو بەرن، یان یەک جۆری مرۆڤ، یان مرۆڤی باڵا کورت، یان پیر هتد..
ئێستا دەبێت مرۆڤ لەوە تێ بگات کە ئەو پەیوەندیەی کە هەیە لەگەڵ بونەوەری دەرەکی جۆری خراپ تەنها خراپەی لێ بەرهەم دێت و لە کۆتایدا دەبێتە هۆی لەناوچونی تەواوی مرۆڤایەتی ئەگەر زوو مرۆڤ بە ئاگا نەیەت لەم بوارەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە