ڕوسیا ھەوڵدەدات ئەمریکا بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار بکات

Sunday, 23/02/2020, 22:21

4949 بینراوە


دەسەڵاتدارانی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوییانکردەوە ، کە حکومەتی ڕوسیا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و سوسشیال میدیاوە بە ناوی خوازراوەوە ھەوڵدەدەن و ھەڵمەتێکیان بۆ ناشرینکردنی

ناوبانگی ئەمریکا و تۆمەتبارکردنی بە بڵاوکەرەوەی کۆرۆنا دەستپێکردوە ، سەدان پێگەی کۆمەڵایەتی نزیک لە حکومەتی روسیا ھەڵمەتێکیان بۆ ناشرینکردنی ناوبانگی ئەمریکا دەستپێکردوە .

زۆرێک لە ڕۆژنامەو گۆڤار و میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ڕوسیا ھەڵمەتەکەیان دەستپێکردوە . بە گوێرەی ھەواڵێکی تایمز ئوف ئیسرائیل ، کە باس لەوە دەکات بە سەدان پێگەی کۆمەڵایەتی نزیک لە روسیا ھەڵمەتەکانیان چڕ کردۆتەوە

بەوەی کە ئەمریکا لە پشت بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەیە . ئەو پێگە کۆمەڵایەتییانە بەناوی خوازراوەوە لە انستگرامم و تویتەر و فەیسبوک بە جۆرەھا زمان بەردەوامن .

ھەر لەو بارەیەوە دەسەڵاتیدارێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ئەندامی تیمێکی ڕاسپێردراون بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پروپاگەندەکانی ڕوسیا ، کە بە ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاندووە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەوڵێکی ئەمریکایە بۆ وێرانکردنی ئابووری( چین ) و ،کە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتی دژی چین جێ بەجێ کردووە.

ھەریەکە لە دامەزرێنەرانی مایکرۆسۆفت و فەیسبوک کە ملێونان دۆلاریان پێشکەشی ڕێکخراوە تەندروستیە جیھانییەکان کردووە و تۆمەتبار کراون بە بڵاوکردنەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە چین .

کۆرۆنا کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە و بۆ یەکەمجارە لە شاری وھانی چینەوە لە کۆتای ساڵی ڕابردو بڵاوبویەوە. بە پێی دواین زانیارییەکان تا ئێستا 77,917 حاڵەتی توشبوون ھەیە ، 2,361 حاڵەتی مردن ھەیە و زیاتر لە 20 بۆ 21 ھەزار کەسیش چارەسەری لێویستیان بۆ کراوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

ھەر بۆیە شەرو ململانێکانی ئەم دوو زلھێزە لە جیھانی ئەمڕۆدا کاریگەری گەورەیان کردۆتە سەر جیھان و ڕۆژھەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە