کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون

ماوەی دوو سێ هەفتەیە هەموو بانکەکانی هەولێر و دهۆک لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بەتاڵکراوە و هەمووی گواستراوەتەوە بۆ دەڤەری بارزان و شوێنی نادیار

گرنگی زمانی دایك لە پێکهێنانی هزری کۆمەڵگەدا

Tuesday, 02.25.2020, 1:13

598 بینراوە


لە بنەڕەتدا کاری زمان پاراستن و گواستنەوەی ڕۆشنبیری کۆمەڵگەیە لە دووتوێی ماناکانیدا ، ڕۆشنبیریش بە هەڵگری بەها پیرۆزەکانی گەلان دادەنرێت و پێناسەی خودی کۆمەڵایەتی و بنەمای ویژدانی کۆمەڵ پێکدێنێت .
کاتێك کە هەڵدەستین بە دابڕان یان لە ناوبردنی زمانی دایك ، ئەو زمانەی بەشداری پێگەیاندنمانی کردووە .
مخابن ..! ئێمە لایەنێکی زۆر گرنگی کولتووری خۆمان لەناودەبەین . ڕاستتر بڵێین ئێمە هەموو ئەو هۆکارانە لە ناودەبەین کە یارمەتی بەرجەستەکردنی بیرەوەری کۆمەڵایەتی و بە نموونەیی کردنی پێناسەی هاوبەشمانە .
مێژوو شاهیدە کە دەسەڵاتی ئابووری و سیاسی قەت ناتوانێت بەبێ باڵادەستی ڕۆشنبیری یان فیکری ، لە هیچ ئۆرگانێک دا باڵادەست بێت ، چونکە ئەم چەمکانەیە کە قۆرخی گۆشەنیگای خەڵك دەکات لە تێڕوانینیاندا بۆ خۆیان و خەڵکی دیکە . هەرواها نەخشەی ڕێبازی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەسنیشان دەکات ، کە لە چـ قۆڵێکەوە سنووری مەنتیقی بازاڕی کار و ژیان پیادە بکات .
ئەو ژانی لەدایکبوونە فیکرییەی کە بزووتنەوە ڕۆشنبیرییەکانی سەر گۆڕەپانی فیکری و ئەدەبی ، لە پاش ڕاپەڕینەوە لەگەڵیا دەژین و چاوەڕێین ، پێدەچێت لەسەر گۆڕەپانی ئەکادیمی کوردەواریمان دا لەکاروان بەجێمابێت .
لەگەڵ ئەوەی هەندێك خەڵکی بێ شومار لە ڕۆشنبیران ، لەژێر کاریگەری بیری کولتووری نەتەوەیی دا خزاونەتە نێو جەنجاڵی گۆڕەپانەکە وە ، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بابەتەکان و نووسینە شێواز کۆڵۆنیالییەکان .
بەڵام کەس هیچ بەدی ناکات لە نووسینە ئەدەبییەکان و دەسکەوتە زانستی و مەعریفییەکاندا بۆ گێڕانەوەی پێناسەی کوردەواریمان لە ڕێگەی پاڵپشت کردنی زمانی دایکەوە بۆ پاقژ کردنەوەی زاراوەکان لە خاشاکی جەهالەت و ئەفسانەو غەیبییات ، کە پشتاوپشت وەك گەردی سەر کەلوپەلی کۆنەهەواران نیشتۆتە سەر بیری نەتەوەییمان .
ئایا پێویست نیە توێژەی ڕۆشنبیرانی دابڕێنراو لە ڕابردووی بێ خەوشمان ، لەم چەمکە بەئاگابن و ئیتر بەدوای ڕێزمانی زانستدا ڕەوت نەکەن و خۆیان بە زمانی داگیرکەرەوە هەڵنەواسن و زاراوەکانی دایك ژێرپێ نەخەن ، کە دەربڕینە لە ڕۆشنبیرییانمان ، کە کۆمەڵگەی کوردەواریمان پێی سەربەرزە ..!



(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)