تیۆری بنچینەی ژیان

Tuesday, 25/02/2020, 1:17

6680 بینراوە


لە ئێستادا ، ھەموومان ئەزانین پەرەسەندن چۆن کار ئەکات . زۆرینەمان تێگەتشتنێکی ئەساسیمان ھەیە لە چۆنیەتی کارکردنی . کە پەرەسەندن گۆڕانە بەپێی کات و زەمەن . بە تایبەتیتر . ئەم گۆڕانە لە ناو خێزانی بایۆلۆجیە نەوە لە دوای نەوە.
لە کۆتای دا . ئاڵۆزی بایۆلۆجی یەکێکە لە گرینگترین ئەو شتانەی کە لە پەرەسەندن دا ڕوویداوە ، شتە سادەکان دەستیان پێکرد . بازدانی جینی ڕوویدا . خانەکان لەگەڵ چواردەوریان دا کارلێکیان کرد . مایتۆکۆندریا وەستا وە لەوەی وەکو ئۆرگانیزمێک بێت وە بوو بە بەشێک لە خانە و ئاڵۆزی - Tada.
لەبەر ئەوە ئێمە ئەزانین ئەو ئاڵۆزیەیی کە ھەمەجۆر و ھەمە چەشنەی کە ژیانی لێ پەیدا بوو لە کوێوە ھاتووە. ئێمە فیلمان ھەیە . وە ماریشمان ھەیە لەگەڵ ڤایرۆسی دابەزینی بەرگری لەش HIV . بە ھۆی پەرەسەندنەوە . ئەم تیۆریە ئێستا جێگیرە. بەڵام ئەوەی کە نایزانین ئەوەیە ئەم ژیانە لە کوێوە ھاتووە . لە سەرەتای ھەموو ئەم شتانە نازانین -
پەیدابوون لە مادەی نازیندوو (لە خۆوە پەیدابوون ) (abiogenesis)
لە خۆوە پەیدابوون : بنچینەی ژیانە کە لە ماددەی نازیندوو پەیدابووە. لەوانەیە پرسیارێکی ئاگراوی بوبێت بۆ ھەنێک کات (زۆر لەوەو پێشی خستنەڕووی بیردۆزکەی داروینیش) بەڵام ڕەنگە وڵامێک ھەبێت لە ئاسۆکەی دا . بە سەرسامیشەوە ئەم وڵامە سادەیە : ژیان حەتمیە.
لە سەر پەڕەی ژمارەیەک توێژینەوە. فیزیایەکان وتوویانە کەوا بابەتی ڕوودانی ژیان شتێکی حەتمی بووە . وە ئەوان ھاوکێشەیەکی باشیان ھەیە بۆ سەلماندنی بانگەشەکانیان.نمونەی ھێلانەیەکی نوێ کە پێی گەیشتوون لە پێشتر دا . وە پەرەبسێنێت بە شێوەیەکی گشتی بۆ سیستەمێک .
ئەمە کەمێک فێڵاوی دیارە . کەواتە با پێکەوە تێکی بشکێنین.

بۆ تێگەیشتن لەم تیۆریە . ئەبێت لە یاسای دووەمی داینامیکی گەرمی تێگەیشتووبیت. ھەروەھاش کە ناسراوە بە یاسای زیادکردنی ئینترۆپیا (entropy) یاخود (تیری کات) دەقی یاساکەش ئەڵێ : ئەنترۆپیا سیستەمێکی جیاکراوەی و نا ھاوسەنگە کە زیاد ئەکات بەپێی کات . بە نزیکبونەوەی بەھایەکی زۆرتر لە ھاوسەنگی.
ئینترۆپیا بەو مانایەیی کاتێک کە ڕوو ئەیات . کە شتێک گەرم بێت سارد بێتەوە . غاز لە ھەوایا بڵاو بێتەوە، ھەروەکو پێشتر ڕوونکرایەوە وزە بڵاو ئەبێتەوە بە تێپەڕبوونی کات. وە ئینترۆپیا بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێوانەیەکە بۆ ئەم ئاڕاستەیە.
ئەو تەنۆلکانە ئەپێوێت کە چۆن لەناو سیستەمەکەدا بڵاوئەبنەوە . وە چۆن ئەم تەنۆلکانە بە بۆشای دا بڵاو ئەبنەوە.
ئێمە ئەزانین . بە شێوەیەکی گشتی کە ئینترۆپیا ھەمیشە زیاد ئەکات ( کە شتەکان لە یەکتر دوور ئەکەونەوە) بە ھۆی بابەتێکی سادەی ئەگەریەوە : لێرەدا زیاتر لە ڕێگایەک ھەیە بۆ بڵاوبونەوەی وزە وەکو کۆببێتەوە. دواتر . کاتێک بەشەکانی سیستەمەکە(ڕژێمەکە) ئەجوڵێن و کارلێک ئەکەن . بە چانس وە کارلێک ئەکەن بە ڕێگایەک کە خۆیان
ئەمە ئەو شوێنەیە کە ھاوکێشەکەی تیا یەت و وزەکە بڵاو ئەبێتەوە
. جێرمی ئینگڵاند . فیزیایی لە پەیمانگای MIT بۆ تەکنەلۆژیا ڕوونیەکاتەوە کە : ئێمە زۆر بە سادەیی ئەتوانین ئەوە نیشان بدەین لە ھاوکێشەکەوە کە ئەگەری زیاتر گەشەسەندن بۆ ئەوانە ئەبێت کە وزەی زیاتر ئەمژێت لە دەوروبەرەکەیەوە بۆ گەیشتن بە ئێرە (بۆ نمونە .بیربکەرەوە کە چۆن ئینترۆپیا لە گەردوون دا زیاد ئەبێت و بڵاوئەبێتەوە لە کرداری ڕۆشنەپێکھاتن دا) تەنھا نمونەیەکە.
ئەمەش بەو مانایەیی کە بەشێک لە ئەتۆمەکە کە چواردەور دراوە بە گەرماوێکی گەرم. بە نمونەی بەرگە ھەوای زەوی یاخود ئۆقیانوسێک . بە تیپەڕبوونی کات مەیلی ئەوەی ھەیە کە خۆی بگونجێنێت لە ڕێی ئەو سەرچاوانەی کە ھەیە بە باشترین شێوە لەگەڵ سەرچاوەکانی میکانیکی یاخود کیمیایی یاخود موگناتیسی لە دەوروبەریا.
دابەشبوونی-خۆیی (یاخود دابەشبوون لە ڕوانگە بایۆلۆجیەکەی) کردارێکە کە پشتگیری پەرەسەندن ئەکات لەسەر زەوی . یەکێکە لەو پڕۆسێسانەی کە ئەگونجێت سیستەمەکە (ڕژێم)كە بڕێکی وزە لەناو ببات بەسەر کات دا . ھەروەکو جێرمی ئینگڵاند ئەڵێت : لێرەدا باشترین ڕێگا بۆ زیادبوون لەبەرگرتنەوەی خودی خۆتە .
ھەندێک لەوانەیە بڵێن کە بنەمای نییە کە ئەم ئینترۆپیە چالاک بێت . ھێشتا . کارەکان لەسەر ئەم بوارە بەردەوام بوو . ئێلیا پرایگۆگین . فیزیازانی کیمیایی بەلجیکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ ئەڵێت کە ئەگەر ماددەیەک لە ژێر فشارێکی بەردەوام دا بێت ئەو ماددە تاک خانەیە ئەبینین کە زیاد ئەکات.
زیاتر لەوەش . کارۆ میکیلیەن . لە بەشی فیزیای نەزەری لە زانکۆی UNAM . کە RNA و DNA زۆرترین کرداری ھەڵمژینی تیشکی سەروو وەنەوشەییان ھەبووە لە نێوان ھەموو ئەو بەشانەی کە ناسراون . وە زووش بڵاو ئەبێتەوە خێرایە لە گۆڕینی ڕووناکی بۆ گەرمی بە ھەبوونی ئاوی گەرم . لەم ڕوانگەیەوە . بنچینەی ژیان و پەرەسەندنی لە سووڕی ئاو و ئاو دەرناچێت. لە ژێر ڕۆشنایی ئەم ئەنجامانە پێویستی داینامیکی گەرمی سرووشتی . بۆ زیادبوونی ئینترۆپیا لەسەر ڕووی زەوی و کارلێکردنی لەگەڵ ژینگە و خۆردا.
بە شێوەیەکی دیار و ڕوون لەم قۆناغەدا . ئەفکارەکان بە ڕێژەیەکی زۆر وەکو ئەندێشەیی دەردەکەون و دژ بەیەکبن کە پێشکەشکراون . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانەی کە باسکران سیغەیەکی زانستیان ھەیە و دوورن لە ھەر جۆرە تەخمینێکی نا زانستی ( تکایە ئەو لینکانەی کە لە خوارەوە دانراون بخوێنەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە بارەی ئەم تیۆریەوە) زیاد لەوەش ، ئەنجامی ئەم تیۆریە بە ڕاست و دروست ڕەچاو ئەکرێن تاوەکو ئاستێکێ بەرز (لێکدانەوەکە تەئکید لەسەر ئەوە ئەکاتەوە کە بە سیفەتی ھێز ژیان دروست بووە) لەگەڵ ئەوەشا . بۆچوون ھەیە کەوا چۆن لە تاقیگەدا ئەمە دووبارە بکەینەوە !
لینک 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە