هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


بێتهۆڤنەکەی کورد دەڵێت خوای گەورە هەموو جیهانی بە ڤایرۆسێکی بچوک خستۆتە لەرزین!

Wednesday, 26/02/2020, 23:06

12489 بینراوە


(هەموو جیهان بە ڤایرۆسێکی بچوک هاتۆتە لەرزین، دەسەڵات و گەورەیی هەر لە خۆت جوانە.. خوای گەورە...
لەسەر ئەم قسەیەی کە ئەنوەر قەرەداغی لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبوکدا نووسیوێتی، چەند بەڕێزێک لێی هاتوونەتە دەنگ و رەخنەیان لە جۆری بیرکردنەوەکەی گرتووە، هەروەها  لە وەڵامێکدا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو رەخنانە کەسێکی تر وەڵامی داونەتەوە و نووسیوێتی و دەڵێت:
(بۆ عەیبەیە هونەرمەنێک وابڵێ، بەڵام قەشەیە...!  میرێ...  پیرێ چوزانم هەر دینێ کە تۆ دەیزانی ئەم قسەیە بکات، بەڵام بۆ موسوڵمان دنیا وێران دەبێت، پێم سەیرە تۆش ئەم پۆستەت کردووە. هەر مرۆڤێک ئازاری مرۆڤێکی تر بدات بەڕاستی ستەمە. ئەوەی چین ستەم بوو، بەڵام خوای گەورە نە ستەم دەکات نە لە کەسیش ستەم قبوڵ دەکات.)
منیش هەر لەو شوێنەوە وەڵامی ئەو کەسەم دایەوە، دوایی لامدا، زانیم ئەم وەڵامەی منیش کەسەرەستەی نووسینێکە وا لێرەدا بڵاوی دەکەمەوە:
------------------
هونەرمەند.. ئەدیب.. شاعیر.. ئەمانە دید و چاوی کۆمەڵگان، ئەو کۆمەڵگایە وەکو سامانێکی مرۆیی سەیری دەکات و نرخی تایبەتیان هەیە، بەتایبەت لای گەلان و وڵاتانی وشیار و پێشکەوتوو، کە قسە و نووسین و بەرهەمەکانیان بە هەند لە ئاستێکی باڵادا وەردەگیرێت، چونکە دەزانن عەقڵ بەسەر هەستدا و هەستی خۆشەویستیی بەسەر رقدا زاڵە، توانای ئەمانە لە ئاستێکی بەرزدایە، لاوازیی و تەسلیمبوونی تێدا نییە، ئەمانە نەک تەنیا خۆیان وەک مامۆستای کۆمەڵگا، بەڵکو پەیامەکانیان وانەی ناو قوتابخانەن بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگا.
ئەنوەر قەرەداغی دەبوو جیاوازی هەبێت لەگەڵ باوباپیرانمان، هەوەک من چۆن تەمەنم بەرەو پیری هەڵکشاوە، هەست بە جیاوازی خۆم دەکەم لەگەڵ ئەم گەنج و لاوانەی ئیستادا، ئاواش جیاوازیی زۆرم هەیە لە چاو باوباپیرانم.  بیرکردنەوەم وەکو باوباپیرانم نییە، ئەوەی ئەنوەر دواکەوتوویی و گەڕانەوەیە بەرەو دواوە.
هونەرمەند، یان ئەدیب و شاعیر و هەر شتێکی تر بێت، ئەو مافەی نامێنێت، وەکو ئەنوەر قەرەداغی بنووسێت و مۆسیقا بژەنێت، چونکە عەقڵ و زانست لە پشت بیرکردنەوەی ئەم کەسەوە نییە، مۆسیقا تەنیا بەهرە نییە، عەقڵیشە، کە ئەنوەر لەو بۆچوونەدا عەقڵی بەتاڵی خۆی پیشان داوین، ئەو نابێتە رابەر و مامۆستای بەهرە و هونەرەکەی خۆی، بۆیە گومانیش پەیدا دەبێت، ئەگەر لە رابردوودا هەیبووبێت و بەشێک لەو کارە هونەریانەی نەدزیبێت. چونکە ئەنوەر قەرەداغی دەبوو وەکو هەموو هونەرمەندەکانی تری دنیا داهێنەربوایە، تا توانا هونەرەییەکەی بە زیندویەتی بمێنێتەوە. لەو قسەیەی کە کردوویەتی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی بە تەواویی رووت کردۆتەوە، بە تایبەتی ئەنوەر مامۆستایە،عەقڵی بەشی ئەوەی تێدا بوایە، ئاوا بیرنەکاتەوە و ئەو پەیامە بە خەڵکی نەدات! کەمێک وشیارانە و زانستیانە دەربڕینی هەبوایە، تا لەگەڵ کەسانی ئاساییدا هەست بە جیاوازییەکانی بکەین. چونکە ئەم بیرکردنەوەیە زۆر دواکەوتوانە و نازانستیانەیە.

ئەنوەر قەرەداغی بڕوای بە هەر شتێک بێت قبوڵمانە و جێگای خۆیەتی، ئێمە لەسەر خواپەرستیی و ئاین قسە ناکەین. بەڵکو ئێمە قسە لەسەر بەرفراوانی عەقڵ و بیرکردنەوە دەکەین. کە ئەوەی ئەنوەر قەرەداغی نووسیوێتی خاڵییە لە بیری عەقڵانی و لە لێکدانەوەی فەلسەفیانە، تەنانەت لە زانستیش.
ئەنوەر قەرەداغی لە ساڵانی ٦٠ەکانەوە، وەکو چەپێکی پێشکەوتوخواز قسەی دەکرد، بە پێچەوانەی خەتیبی برای، تەنانەت جیاوازتر لە شێخ رەئوفی برای و کەسانی تر بیری دەکردەوە، چونکە لەناو بازنەیەکی رۆشنبیری ئەو سەردەمەدا هاتووچۆی دەکرد و بە پێچەوانەی عەقڵی ئەو کاتەی کۆمەڵگا، دەستی دابووە کەمانەکەی و ئاوازی دەژەنی، دەیخواردەوە و .. ئەمڕۆش کاتێک بەو شێوەیە دەنووسێت، ئیتر وەکو کوردەواری دەبێژێت، بۆتە میزی وشتر بۆ بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.
دیسان دەیڵێمەوە، من مەبەستم لە بڕوابوون بە خوا و ئەو دنیا نییە، ئەوە مافی خۆی و هەموو مرۆڤێکە کە چۆن بیرکردەکاتەوە، هەرچەندە بۆ ئەوانەی کە بەهرەی هونەری و توانای زانستییان هەیە، وەکو رووناکبیر  سەیر دەکرێن، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە دەبێتە خاڵێکی سەرنجڕاکێش، چونکە هیچ ئەرگومێنتێکی عەقڵانی لە پشت ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەوە نییە. بەڵکو من لێرەدا مەبەستیشم لەو عەقڵە دواکەوەی ئەنوەرە، کە لە جێگای خۆیدا پەنتەڕناش دەکات، لاوازیی ئەم کەسەی تێدا دەبینم کە لە دوا تەمەنی ژیانیدا تەسلیم بووە و دەیەوێت وەکو پاڕانەوەیەک بۆ ئەو دنیا، فێڵ لە خوا بکات و رازی بکات. وەکو رابردووی سیاسیی لەگەڵ ئاینیشدا مامەلە دەکات، لێرەدا رابردووشی دێنێتەوە بیرمان و هەموو شتێکیشی بە مۆسیقاکەیەوە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، بەو هەموو پۆخڵەواتەی کە لە رابردووشدا کردوویەتی  و هەیبووە، هەلپەرستیەکانی دێنێتەوە بیرمان وەکو:

- ئەنوەرە کچەکەی دەدات بە پیسترین و خائینترین کەس، ئەویش سەعدی پیرەیە، بەپی ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی مەردانە و نیشتیمانپەروەرانە لە پشتیەوە بێت!.
- ئەنوەر قەرەداغی لە سەردەمی سەددامدا دەچێت کچانی قوتابخانە لە سلێمانییەوە بە زۆر دەبات بۆ بەغدا، سرود بەسەر سەددامدا هەڵدەدات.
- لەولاشەوە سرودی مەشخەڵان بۆ یەکێتی دادەنێت.
- دەچێتە هەڵەبجە و لە بۆنەی یادی کیمیابارانی ئەو شارەدا، گۆرانی و هەڵپەرکێ دادەبەستێ، وەک ئەوەی تۆ دانت بیەشێت، بچیت گوێزی پێ بشکێنیت.

ئا لێرەوە پرسیار و گومانەکان زیاتر دروست دەبن..
هەموو ئەمانە ئەوە بە من دەڵێت: کە ئەنوەر قەرەداغی کەسێکی هەلپەرستە خاڵییە لە رەوشت و لە ئەخلاقی هونەرمەند و رۆشنبیریی،  لە ژێر سفرەوەیە، تەنانەت لەگەڵ خوا و دنیاشدا درۆ دەکات! وا دەزانێت ئەو دنیاش ئەگەر زیندوو بوویەوە، وەکو چوون چووە خزمەت سەدام، ئاو دەچێتە حزوری خوا، لە ئیستاوە مڕی لە بەهەشت خۆش کردووە، داوای بەشی خۆی دەکات، بۆیە لەم دواتەمەنەی ژیانیدا دەیەوێت تێیدا بهێڵێتەوە.

جگە لەوە عەقڵی ئەنوەر قەرەداغی لەوەدا دەخوێنمەوە، کە جگە لەبەهرە هونەرییەکەی، هیچی دیکەی تێدا نییە، دەیسەلمێنێت کابرایەکی نەفام و نەزانە، هیچی پێ نییە تا بەشی ئەوە بکات لە ژیان و نهێنییەکانی گەردوونیش بگات... بۆیە دەنووسێت و دەڵێت :
(هەموو جیهان بە ڤایرۆسێکی بچوک هاتۆتە لەرزین، دەسەڵات و گەورەیی هەر لە خۆت جوانە.. خوای گەورە...
ئەوەی نووسیوێتی سەرچاوەی زادەی عەقڵ نییە، زادەی بیرکردنەوە نییە، بەڵکو ترسە، خودا وەکو سەددام دەبینێت، ئەگەر دەستی بە خودا بگات و شوێنەکەی بزانێت، ئەوا هەروەکو چۆن بۆ بەغدا بۆ لای سەدام چوو، ئەوا بە سرودێکەوە دەچووە لای خودا و سرودێکی بۆ دادەنا.. لە بری سەیارە، کە سەدام کە پێی بەخشی، دایناوە  پاداشتی بە چەند فریشتەیەک بدرێتەوە و  بیانخاتە باخەڵیەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە