کڕۆنای مێژوو!هەر کاک مەسعود ماوە ئاگاتان لێی بێ:

Thursday, 27/02/2020, 1:28

5613 بینراوە


درەنگ یان زوو نەخۆشیی مەترسیداری کڕۆنا چارەسەریی بۆ دەدۆزرێتەوە و بنبڕ دەکرێ. هەرچەند ئەو ڤایرووسە خەسارێکی زۆری بە دی هێنا! بەڵام ئەوەی کە تا ئێستێا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە کڕۆنای دیرۆکیی نەتەوەکەمانە، کە بەشێک لە جەستەی ئەو دیرۆکەی تەنیوە. وادیارە ئەو بەشە لە جەستەمان دەرمانێکی ئەوتۆی بۆ نەبینراوەتەوە. بەو واتایە، هونەرمان، مۆسیقامان، شاعیرمان، نووسەرمان، بەشێکی بەرچاو لە حیزبە کوردییەکان کڕۆنای مێژوویان گرتووە و دەستی لێ بەرنادەن. بەواتایەکی دیکە بەشێک لە هونەر و مۆسیقا و شێعر و سیاسەتمان نەخۆشە، نەخۆش!
شەوی ٢٣/٢/٢٠٢٠ لە سەر شاشەی ستێڕک تیڤی، کۆڕی هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان بە بەشداریی خەڵک لە ساڵۆنێکی مەزن لە شاری ستۆکهۆلم لە سەر ناوی کۆنسێرتی هونەرمەندانی کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی ساز کرابوو. چارەسەریی چییە بۆ لەناوبردنی ڤیرووسی کڕۆنای مێژوویی نەتەوەی کورد.
توێکاریی، بەڵێ توێکاریی، ئەوەی کە هەر نەتەوەیەکی بندەست دوای رزگاریی کردوویەتی. دوای شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی زۆر وڵات کاول بون، زۆر کەس کوژران، بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانە کاری بوێڕانە و مرۆڤی نیشتمانپەروەر و کاری تاقەت پڕوکێنی گەرەک بوو. بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە قۆڵیان هەڵماڵی و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیان بە جێ گەیاند.

لە سەت ساڵی رابووردودا دەتوانین بڵێین تەنیا نەتەوەیەک کە لە دیرۆکدا پاشەوپاش گەڕاوەتەوە نەتەوەی کوردە. لە خاڵی سیفر دەست پێدەکەین و بە دەوری جەغزێکدا دەخولێینەوە، هەمیسان دەگەڕیینەوە دەستپێکی هەمان خاڵی سیفر! هۆی سەرەکی کێیە؟ دووژمنە؟ من دەڵێم نا هۆی سەرەکی هەر خۆمانین.
لە کۆڕی هونەرمەندانی ئەو شەوەدا تۆبەکارێکی دۆڕاو بە ناوی شووان پەروەریشی تێدابوو. دەستی کرد بە وڕێنە و قسەی حەللەق مەللەقی قۆڕ، خەڵكی نەسیحەت دەکرد. لە بیریی چوبۆوە، کە چۆن مارە بەجاش کرا  ومەسعود بارزانی بردیە لای ئەردۆغآن تا ماچ ئاڵوگۆڕ بکەن و ئیزنی بدەنێ ماوەی تەمەنی بێێەوە وڵات و خەڵكی ساویلکە لە خۆی کۆبکاتەوە و گۆرانییان بۆ بڵێ. دەیخواست تەنیا کوردستان رزگار بکا.
بەڵام زۆر زوو بۆی دەرکەوت ئەرۆغان لە دڕندە زیاتر هیچی دیکە نییە. شووان کڕۆنا ئەو شەوە لە ستۆکهۆڵـم فەرمایەشتی بێ جێی بەرەڵڵاکرد . جامانەیەکی زەبەلاحی سووری لە سەر نرابوو تا پەیام بداتە بارزانی کە ئێستێش هەر نۆکەریی تۆم و دەبمە مووچە خۆرت تا بمێنم.

شووان کڕۆنا، لە قسەکانیدا، بێ تامترتین هەڵویستیی نواند و باسی مەلا مستەفا و رێبازیی ئەو موعینیە کوژەی کرد. بۆئەوەی زیاترنۆکەرایەتیی خۆی بۆ مەسعود بارزانی نیشان بدا گوتی:
- هەر مەسعود بارزانی ماوە ئاگاتان لێی بێ؟
دەرمانی دەرد و ژانی بەشێک لە جەستەی هونەر و مۆسیقامان بە دەست دووژمن نییە، بە دەست خۆمانە. باشترین چارەسەریی توێکاری و ریشەکێشکردنی کڕۆناکانی مێژوومانە بۆ سارێژ کردنی هێش وئازارەکانی لە بن نەهاتوومان.
شووان پەروەر و شووان پەروەرەکانی سەردەم، ڤایروسی کڕۆنان و دەبێ بنبڕ بکرێن. هیچکات رێگە نەدرێ تۆوی ئەو ڤایرووسە لە ناو کۆمەڵگادا بڵاو بکرێتەوە.

جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە