بۆمبا قورسەکانی موقتەدا صەدر

Thursday, 27/02/2020, 20:44

3917 بینراوە


موقتەدا صەدر صاڵی1973 لەشاری نەجەف لەدایک بووە. دوای شەهیدکردنی باوکی بەدەستی بەعسییەکان هەر لە عێراق مایەوە، پیاوێکی بوێرو ئازا و کراوەیە، ئامانجەکانی ناشارێتەوە. رۆژانێک بەرەنگاریی هێزەکانی ئەمەریکای دەکرد لە عێراق، ئێستا هاوکاریی هەرلایەنێک دەکات لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزو سەربەخۆ لە عێراق کە گوایە وابەستەی (ئێران یا ئەمەریکا نەبێت)!!، ئەم پیاوە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی، تەنانەت هاوپەیمانیی لە گەڵ پارتی کۆمۆنیستی عێراقیشدا دەکات( سکرتێری حیزبەکە لەهەڵبژاردنەکانی2013ی هەرێم دا تەنها 158سەدو پەنجاو هەشت دەنگی هێنا،جەمشید حەیدەرەریش کە سەرکردەیەکی ناسراوی حیزبەکەیە نەیتوانی 50پەنجا دەنگ کۆبکاتەوە).
ئایا موقتەدا سەدر دوای ئەو سەرکەوتنە گەورە وچاوەڕوان نەکراوەی لەهەڵبژاردنەکاندا، دەست لەگەڵ ئەمەریکا تێکەڵ دەکات وهاودەنگیی سعودییە ووڵاتانی کەنداو دەکات،چۆن روبەڕوی رەخنەکان دەبێتەوە کە(پیاوێکی دوڕووە و لەپێناو بەرژەوەندیی رێکخراوەکەیدا دروشمە سەرەکییەکانی دژایەتی ئەمەریکاو دەرپەڕاندنی لە عێراق،دروشمی بازاڕی وهاڵخەڵێتەنەرن. )
بەڕێز موقتەدا صەدر، کە رابەر و پێشەوای گەورەترین رێکخراوی چەکداری شیعەیە لە عێراق،رۆژی25/9/2018 لەشاری نەجەفی پیرۆزەوە بۆمبێکی زۆر قورسی تەقاندەوە،بیرو بۆچونەکانی شیعەو شیعەگەرێتی لەبناغەوە هەڵتەکاند و ددان دەنێت بەرەوایەتیی هەرچوار جێنشینەکەی پەیامبەردا،کە هەرچواریان و هەریەکەیان لەنۆبەی خۆیدا بونەتە جێگری پەیامبەر و میر(ئەمیر)ی موسوڵمانان: یەکەم ئەبوبەکر،دوەم عومەر،سێیەم عوسمان و چوارەمیش عەلی.ئەمانیش هیچکامیان شەڕخوازنەبون و هاندەری کوشتن و خوێنڕشتن نەبون.یەزیدی کوڕی موعاویەش بێتاوانە لە کوشتنی حسەین دا.هەروەها رایگەیاند کە جیاوازی بیروبۆچون نابێتە هۆی تێکدانی دۆستایەتیی، بەڵام جیاوازی باوەڕ وردە وردە دۆستایەتی تێکداو گەیشتەکافرکردنی یەکترو لەوێشەوە هەڵکشا بەرەو کوشتن و لەنێوبردنی و تەڵەنانەوە بۆ یەکتر.ئایا پەیامبەر و جێگرەکانی و هاورێکانی و بنەماڵەکەی ئەوەیان دەویست، زاناکانمان و شەهیدەکانمان ئەوەیان دەویست؟ دڵمان و بیروهۆشمان پڕە لە رق و کینەوتۆڵەسەندنەوە.بەڵامدا لەو کەسەی حسەینی کوشت،بەڵامدا لەو کەسەش کە بانگەشەی ئەوەدەکات کە حسەین سونەمەزەبەکان کوشتویانە، بەڵای خوا لەوکەسانەش کە جێگرەکانی پەیامبەری کوشت و خۆیان بە شیعە(یارانی عەلی) دەزانن .باوکم فەرمویەتی: ئەوەی حسەینی کوشت عەبدوڵای کوڕی زیاد نەبو،بەڵکو سەرانی دەوڵەتە ملهوڕەکانی جیهان بون لەرێگەی بەکرێگیراوێکی دەوڵەتی بیزنتە وە، بەناوی سەرجۆن.ئەمە پوختەی وتارەکەی باقر ئەلصەدر بو،کە شیعەکانی لە ئەمسەر بۆ ئەو سەری جیهان وەک زەمینهەژێن هەژاند. یەکەمین کاردانەوەش لە دەمی زانایەکی حەوزەی زانستیی نەجەفەوە بڵاوکرایەوە،ئەویش زۆر توند وتیژبو کە وتی: (ئەم کەرە بێمێشکە نوێ یە،کە لە کۆنگرەیەکدا لە شاری نەجەفی پیرۆز دەڵێت چوار جێگرەکە: ئەبوبەکر،عومەر،عوسمان و عەلی. ئەمە دەربڕینێکی سوتێنەرە کە لەریزبەندیەکەدا عەلی بکەیتە چوارەم.ئەمە چ پشتیوانی یەکی عەلی یە؟ئەمە هاودەنگیی بەکرە،ئەمە کفرە.سەروپێچەکەت داگرە، بەر لەوەی بەزۆر لەسەرتی بکەینەوە. ئەگەر مل نەدەیت بڕۆ وەک لادەر وسەرپێچیکارەکان جلوبەرگ بپۆشەو ببەرە یەکێک لەوان.تەماشاکەن هاتووە لە پێتەختەکەی منەوە و بەناوی گوڵ فاتیمەوە(فاتیمەی زەهرا)، عەلی دەکاتە قڕە و دەیخاتە دوای سیانەکەوە و داوای یەکێتیی و یەکگرتن دەکات لە گەڵ عومەری یەکان و وەهابی یەکاندا،ئەی خوای گەورە هاوار! ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان بەرز و بڵند وبەشان و شەوکەت دەبینیت و دەپرسێت ئایا ئەوانە رایان لێبو یەکتر بکوژین؟ بەڵێ نەک رازیبون بەڵکو ئەوان شیرازەی کوشتن و خوێنڕشتنیان دامەزراند. )لێرەدا پێویستە ئەو راستی یەش بیربهێنینەوە کە دوانزە ئیمامەکە،هەرهەمویان بەڕەچەلەک فارسن و خوێنی فارس لە دەمارەکانیاندا دەجۆشێت، بۆیە خۆبەستنەوەیان بە رەگەزی فارسەوە بەهیزترە وەک لەپابەندبونیان بە بنەماڵەی پەیامبەرەوە(ئال ئەلبەیت).کێشەی ئاڵۆزێنراوی نێوان هەردو مەزەبی سونەو شیعە،نزیکەی هەزارو چوارصەد صاڵ دەبێت هەتا دێت خوێناویتر دەبێت وشێتانەتر خوێنی یەکتر حەڵال دەکەن هەتا نابینایی وکەللەرەقی مەزەبی گەیشتە رادەیەک مزگەوت و حسینی یە بتەقێننەوە،ئەگەر بەچاوی ئەقڵ و حیکمەتیش سەرنج بدەین زۆر ئاسان دەردەکەوێت کە کیشەکانی نێوانیان زۆر ئاسان چارەسەر دەکریت،خۆ سنوری نێوان دو دەوڵەت نییە،ئەرز و ئاو نیە، خۆ مافی چارەنوسی نەتەوەیەک نییە. کابە کەچ نابیت شیعەکان بڵێن هەق بو عةلی ببیتە یەکەمین خەلیفە،یا شیعەکان بڵێن ئەبو موسای ئەشعەری پیلانگیر نەبو، نیازی پاک بو،کە عەلی لەخەلافەت خست و موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان دەکاتە خەلێفە.
حسێن کوڕی ئیمام عەلی لە فەرەزدەق ى شاعیر دەپرسێت هەواڵى دۆست و پشتیوانەکانمان چییە لە عێراق، فەرەزدەق
دەڵێت ( قلوبهم معک و سیوفهم علیک) دڵیان لەگەڵتە و شمشێریان لە سەرگەردنتە. هەر وەهاش بو، حسێن ساڵى61کۆچ پەنا دەباتە بەر هاوبیرەکانی لە کوفە (ناوەڕاست و خواروی عێراق) و هەر وەک فەرەزدەق وتی لەبری پشتیوانی ، شمشێریان بەرودا هەڵکێشا و لەتەمەنی 55پەنجاو پێنج صاڵیدا کوژرا، بەڵام کارەساتەکە هەر بەوە نابڕێتەوە هەتا سێ کوڕو حەوت کچى عەلى دەکوژرێن و قەڵاچۆى بنەماڵەکەشیان دەکەن، سەرەڕاى کوشتن سەریشیان دەبڕن و کەللە سەرەکانیان بۆ سوکایەتى و بێڕێزى نواندن و چاوترساندنى دانیشتوان بە دەروازەکانى شارەکانى وڵاتى شام، کوفە، (عێراق) و میسردا هەڵدەواسن.(1)
بەمجۆرە شەڕى ئیسلام و ئیسلام، شیعە و سوننە، جەعفەریى و حەنەفیى جێگەى شەڕى ئیسلام و بێباوەڕان دەگرێتەوە، هەروەک جەمالەددینى ئەفغانی و محەممەد عەبدە و غەزالى دەڵێن ئاخۆ یەکلاییکردنەوەى ئەم کێشەیە و هەڵهێنانى مەتەڵەکە، ئاخۆعەلى لەسەر هەق بو یا موعاویە، چ کەڵکێک بە موسوڵمانان دەگەیەنێت؟ چ زیانێک لەوەدایە سوننەکان لە شیعەکانى بسەلمێنن، راستە ئیمام عەلى لەسەر هەق بو، یا شیعەکان لە سوننەکانى بسەلمێنن ئەبوموساى ئەشعەرى ناوەندگیریی هەڵبژاردنى یەکێکیان بۆ خەلافەت بە نیازپاکى کردو هیچ پلانێکى ژێر بەژێر لەئارادا نەبو؟(2)
دكتؤر بيرج ضيرؤكيَكيى لة ثةرِاويَكى بةكتاشييةكانةوة وةرطرتووةء بةم جؤرة دةيطيَرِيَتةوة: ئيمام عةلى ويستويةتى بزانيَت ثةيامبةر دواى خؤى كىَ دةكاتة جيَنشين، بةلآم شةرمى كردوة لة ثةيامبةر بثرسيَت، داوا لة موعاوية دةكات ثرسيارةكة بكات، ثةيامبةريش زانيويةتى عةلى خاوةنى ثرسيارةكةية،بةلآم موعاويةثرسيارةكةى كردووة، بؤية لة وةلآمدا فةرمويةتى: دواى من ئةبوبةكر، عومةر، عوسمان، ئةمجا ئةو كةسةى ثرسيارةكةى كرد. موعاوية ئةم وةلآمةى كردة بةلَطةو دةلَيَت ثةيامبةر مةبةستى من بووة، ضونكة من ثرسيارةكةم ليَكرد، با عةلى كورِى ئةبو تاليبيش خاوةنى ثرسيارةكة بوو بيَت!(3)
پاش کۆچیدوایى پەیامبەرلە8/6/632عیساییدا،تایەفەگەریى و عەرەبچێتى وردە وردە جێگەى خۆى دەکردەوە. ئێرانییەکان لەوەدا زۆر هۆشیاربون، هۆشیاریى نەتەوەییشیان یەکجار لەوەدا باڵابو ئاگرێک بەخوێن بکەنەوەو بەردەوامیش خوێنى بەسەردابکەن و هەرگیز نەکوژێتەوە و بیکەنە لەمپەرێکى پتەو لەنێوان خۆیان ودورگەى عەرەب و شامداو هەموشى بخەنە ئەستۆى کێشەى نێوان عەلى کوڕِی ئەبوتالیب و موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان و هەراوزەناى شیعەگەرێتیى،ئەگەرنا ئێرانی یەکان هەستو سۆزیکى تایبەتییان بەرامبەر(عەلى)یەکى عەرەب نەبو، لەکەسێکی وەک موعاوییە پەسەندتربێت. گریمان عەلى خەلافەتى لە عومەر زەوتکردایە، ئەوکاتە ئەبولوئلوئە لەکاتى نوێژدا ئیمام عەلی تیروردەکرد، نەک عومەر! ئەگەر دواى عوسمان بێ کێشەوخوێن رشتن عەلى بکرایە بەخەلیفە و موعاویە ناڕازیى بووایەو ئاڵاى ئۆپۆزسیۆنى بەرزکردایەتەوەو پەناى بۆ چەک و تیرۆر و جەنگ ببردایە،ئەوکاتە ئێرانییەکان موعاوییەو ئومەوییەکانیان دەکردە ڕابەر،چونکە ئەوان پلانى جۆرێک دوبەرەکییان لەژێرسەردابو، ببێتە ماکیى بێهێزیى عەرەب وبەردەوام لاوازکردنیان، ئەوەتا دواى پتر لە1450صاڵ کەبەسەر ئەورۆژگارەدا تێپەڕیوە، دەبینین شیعەو سوننە بەتایبەتیى لە عێراق خوێنى یەکتر حەلال دەکەن و مزگەوت و حسێنی یەکانى یەکتر بە دێنامێت دەتەقێننەوە! یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش ئەوەیە کە هەڵگرانی ئاینزای شیعە لەسنوری هەر وڵاتێکدا بژین، بەرەگەز ئێرانین و هەستی ئێرانچیتی لەناخیاندا بەهێزترە لە هەستی نیشتیمانپەروەریی یا بیروباوەڕی سیاسیی!! حەمید مەجید ی سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی عێراق چاکترین نمونەیە کاتێک بینیمان لەهەر شیعەیەک شیعەترە.
ئایا موقتەدا صەدر دوای ئەو سەرکەوتنە گەورە وچاوەڕوان نەکراوەی لەهەڵبژاردنەکانی 12/5/2018 دا بەدەستیهێنا و ئەو هەژمونەی بەسەر جەمارێکی بەربڵاوی شیعەی عێراقدا هەیەتی کە بتوانێت هەڕەشە بکات ئەگەر هەتا سەرەتای مانگی مارت حکومەت پێکنەهێنریت، فەرماندەدات یەک ملیۆن لە موریدەکانی بڕژێنە سەرشەقامەکان ودروشمی دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پیادەدەکات یا دەست لەگەڵ ئەمەریکا تێکەڵ دەکات وهاودەنگیی سعودییە ووڵاتانی کەنداو دەکات؟ جا ئەو کاتەش چۆن روبەڕوی رەخنەکان دەبێتەوە کە(پیاوێکی دوڕووە و لەپێناو بەرژەوەندیی رێکخراوەکەیدا دروشمە وروژێنەرەکانی دژایەتی ئەمەریکاو دەرپەڕاندنی لە عێراق پشتگوێ دەخات؟ )ئەمەش بەوهۆیەوە کە موقتەدا صەدر چاک دەزانێت کە پلانەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانە عارەبەکانی بریتییە لە پێکهێنانی حکومەتێک بەچاودێریی و رەزامەندیی ئەمەریکا. پلانەکە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا جێبەجێی دەکەن، بەتایبەتی سعودییە،کوێت و ئیمارات و ئەڵقەی پەیوەندیش دوکەسن،نوێنەری تایبەتیی ئەمەریکا تیلەرسۆن ورابەری رەوتی حیکمە، سەید عەمار حەکیم. بۆ بارەگای بەڕێوەبردنی پلانەکەش وڵاتی کوێت دیاریکراوە. کابینەی وەزارەت لە هەر سێ لایەنە براوەکەی هەڵبژاردنەکانی 12/5/ 2018 پێکدێت:سائیرون بەسەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر،بەرەی نەصر/حەیدەر عیبادی و رەوتی حیکمە/عەمار حەکیم ، دوای سیناریۆی چەندکۆبونەوەیەک وتاووتوێکردن و تێبینی روکەش، بەرەی سوننە بە نوێنەرایەتی ئەیاد عەلاوی، چەند لایەنێکی هەرێمی کوردستانیش دێنە ناوەوە و کابینەیەکی نوێی وەزارەت پێکدەهێنرێت گوێ لە مستی ئەمەریکا دەبێت ورێنمای پێویست لە کونسوڵی ئەمەریکا لە بەغدا وەردەگرێت. دیارە ئەگەر پلانەکە سەربگرێت ئێران دەست بەتاڵ و دۆڕاو لە عێراق دەردەچێت،بەڵام هەموانیش دەزانین ئەمەریکا لە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیناریۆی ئەو کارانەدا لەچاو بەریتانیادا کەمئەزمونە،بەتایبەتیش کە سەرۆک ترامپ پێشخانێکی سیاسیی یا سەربازیی نییە و پیاوی ئابوریی و بازرگانی و بەرهەمهێنان و کڕین و فرۆشتنە. ئەوەتا دەبینین چەکی ئابوری لەگەڵ ئێران و چین دا تاقیدەکاتەوە. بۆ دروستیی ئەو بۆچونە وهەستکردن بەوەی عێراق و سوریا بەجۆرێک بەدەست ئەمەریکا، ئێران، روسیا و تورکیاوە شپرزەو لەوپەڕی پاشاگەردانیدان، هیچ حکومەتێکی ئەو دو وڵاتە ناتوانێت ئەو هەمو هێزی بێگانەیە لە وڵات بکاتە دەرەوە. جێمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە دواکۆبونەوەی ئەندامانی پەیمانی باکوری ئەتلەسی(ناتۆ) رایگەیاند: ئێمەو هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی کاتێک لە رۆزئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سوریا دەکشێینەوە کەچارەسەرێکی سیاسیی بۆ شەڕی ناوخۆ دۆزرابێتەوە و بەشار ئەسەد نەتوانێت سەرلەنوێ دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێت.
پەراوێزەکانی 1 ، 2 ، 3 : بڕوانە نوری کەریم، پانۆڕامای دێرۆکی دێرین و نوێی کورد،بەرگی یەکەم،2017 سلێمانی
********

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە